
به‌رد ده‌گرمه هه‌تاو ! ….. حه‌مه‌شوان شه‌ریف
1/
قسه‌ی چڵێکی شکاوخێرا …….،
زه‌مه‌نێک تێپه‌ری
گه‌ڵاکان سه‌وزبوونه‌وه
گریان له‌سه‌ر باڵه‌کانمان نووست
په‌شیمانی گرێ ی
له ته‌وێڵه چرچه‌کانی باوکماندا و
له‌ژێر باراندا وشک بوون ،
سه‌فیه نزیکترین با
ئه‌وه‌ی ترسنۆک نه‌بێ باسی دۆزه‌غ ناکات ،
ئه‌وه‌ی له‌مردن هه‌ڵدێ
زوو ده‌مرێ ،
پێت وانیه /سه‌فیه
من و تۆش !،
به‌یه‌ک رۆژ سه‌رمان سپی بووه !؟
له‌چی نیگه‌رانی !
بینی ئێواره‌یه‌کمان که‌وتۆته‌گومانه‌وه و
ژووانێکی سواوی دڵداری
من و تۆی به دره‌خته‌کانه‌وه هێشتۆته‌وه ،
تۆ پڕ په رداخێک
نیگه‌رانی له ئێمه
ئا له من ،
ئاخر
سێبه‌ری باران
کچه ڕه‌شپۆشه‌که
به‌چاوا نته‌وه دیاره
پێچراویته‌وه به‌خه‌م
داپۆشراوی به گریان ،
بۆیه
من
مشتێ تاڤگه ده‌ڕژێنمه به‌رپێی دڵداریت ،!
دره‌ختێ ڕاده‌وه‌شێنم
چه‌ند سنه‌و به‌رێکی باڵابه‌رزی پڕ له به‌فر
ده‌ته‌کێنم ،
ئێوارانی یادگاریم ده‌نێرمه ماڵتان ،
به‌لقێکی حه‌وشه‌که‌تانه‌وه ده‌لکێم ،
تا ده‌رگای دڵداری له هه‌موتان بکه‌مه‌وه .
ئه‌وسا سه‌فیه /
تۆ به ئه‌سبایی کلۆمی ده‌ده‌یت له وه‌لی ،
عه‌یارانه له به‌فر و باران و سنه‌وبه‌ر ده‌گه‌یت
سه‌فیه /،.
دڵدار ئه‌و که‌سه یه به‌ته نافی دڵداریه‌وه هه‌ڵواسراوه و
بۆ ژین مردووه .2/
به‌رد ده‌گرمه هه‌تاو
لێم گه‌ڕێن با تێر به‌سه‌ر گریانه‌وه بشکێمه‌وه ،
له ناو گه‌ڵای خۆزگه‌کانی منداڵیمدا بپروێم ،
به کۆڵانه‌کاندا
له‌سه‌ر سینیه‌ک
بارانم هه‌ڵپه‌ڕێت و
ملی هه‌تاوی ده‌زگیرانیشم
به‌رد باران که‌م .ڕۆژی20091020