دڵداریه‌کی جوامێرانه‌ی مێینه
Closed
رێت پێ ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر بێت و ڕێم پێ بده‌یت
نینۆکه سوره‌کانم له‌گه‌ردنت بچه‌قێنم
وه‌کو چه‌ته‌ی ده‌ریا
سواری یه‌که‌مین وشه‌ت بم
ئه‌و وشه‌یه‌ی که له‌خوێنتا دێت و ده‌چێت
بیکه‌م به‌که‌شتیه‌ک و دڵه‌که‌تی پێ داگیر‌که‌م
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی
له‌خه‌رمانی قژی په‌خشما
چه‌قۆیه‌کی،تیژیشم حه‌شار داوه
تاوه‌کو دڵتی پێ توێ توێ که‌م و ئه‌و‌جا هه‌ڵێم*
ته‌نانه‌ت گه‌ر بێت و هه‌وڵێش بده‌یت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاساریه‌کم
دڵت بکه‌یت به زیندانم
هه‌ر پێخه‌فه‌که‌ت هه‌لده‌بژێرم
ئه‌و ده‌مه‌ی ویستم
بیکه‌م به‌شانۆی گۆرانیه‌کانم
*****
هه‌ڵێم : ڕابکه‌م
سه‌رچاوه/ماڵپه‌ڕی النور/19/10/2009