
هـاوڕێــیـه‌كی نــادیـــار
چیرۆك
-1-
مامۆستا عومه‌ر، ناسراو به ( عومه‌ر ترۆتسكی) هاوڕێیه‌كی دێرینه‌م بوو، دێرێنه بوو له‌ماوه‌یه‌كی یه‌كتر ناسینی كورتدا. چیرۆكی لكاندنی نازناوی (لیۆ ترۆتسكی) به‌ناوی مامۆستا عومه‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه، كه‌یه‌كێك بووه له‌ترۆتسكیه‌كانی نێو بزوتنه‌وه‌ی شیوعی شه‌سته‌كانی ئێراقی به‌زه‌مق پێكه‌وه‌لكاو. به‌ڵكو له‌به‌ر به‌رگریكرنی به‌رده‌وامی بوو، له‌به‌ر هۆیه‌ك بێت، له‌كوشتنی ترۆسكی به‌ده‌ست پیاوكوژه‌كه‌ی جۆزێف ستالینه‌وه. ئه‌و زه‌مه‌ن پێویست بوو ده‌وڵه‌تی كۆمه‌نیستی هاوسه‌نگی خۆی به‌هه‌ر نرخێك بێت بپارێزێت، گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر لیستی خوێنی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ترۆتسكیش بێت.. ئه‌مه ئه‌و ڕسته به‌ناوبانگه بوو كه‌كاتی خۆی نه‌یارانی مامۆستا عومه‌ر به‌چه‌نده‌ها شێوه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی قیاده مه‌ركه‌زی له‌لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی حزبی شیوعی له‌دژی مامۆستا پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ كردووه. به‌ڵام له‌یه‌كه‌م گوێبیستی ئه‌م ناوه یه‌كسه‌ر هه‌ست به‌وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌كه‌یت، له‌پشت ئه‌م نازناوه ڕاوه‌ستاوه، هه‌ست به‌فیگوری نادیارێك ده‌كه‌یت،سێبه‌ره‌كانی خۆی له‌نێو ئه‌م پیاوه پیره‌دا درێژده‌كاته‌وه و نایه‌وێت ئاوها به‌ئاسانی یه‌خه‌ی به‌ربدات. مامۆستا عومه‌ر ترۆتسكی هاوڕێیه‌كی دێرینه‌م بوو له‌ماوه‌یه‌كی یه‌كترناسینی زۆر كورتدا، هاوڕێیه‌كی به‌ته‌مه‌ن، هیلاك، ماندوو به‌ده‌ست دڵیه‌وه، كۆمه‌نیستێكی قه‌دیمه‌ی ساڵی شه‌سته‌كان، پێموابێت پێش ئه‌و كاته‌ش ئه‌و هاتۆته ڕیزه‌كانی حیزبه‌وه. پیاوێك به‌خه‌می دووكوڕی شه‌هیده‌وه سنووره‌كانی به‌زاندبوو، وه‌ك په‌ڕی باڵنده‌یی ئاواره له ئه‌ڵه‌مانیا و له‌شاری نورنبێرگ به‌هیلاكی، به‌تێڕامانێكی پیری له‌بیره‌وه‌ریه دوور و وێنه‌كانی زه‌مه‌نی نیشمان، بهنۆستالژیایهكی هێمنه‌وه، به‌له‌سه‌رخۆی و ته‌نهایی دڵیه‌وه، له‌ژوورێكی بچوكی نێو جه‌رگه‌ی شار گیرسابۆوه. دڵی تاكه شتێك بوو كهنهیدهویست زیاتر بژی، دڵی به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر بیره‌وه‌ری و ئازاردا هیلاك و ڕیزاڵ، ڕیزاڵ بوو بوو. كهدڵیشی وه‌ستا و كۆتایی به‌ژیانی ته‌نهایی نێو مه‌نفاكانی ڕۆح و جه‌سته و شوێنه‌كانی هات، شیعرێكم بۆ نوسی به‌ڵام له‌كاتی خۆیدا بڵاوم نه‌كرده‌وه. …..بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن …….