
ماچ …. – به‌شی دووه‌م ….ناڵه حه‌سه‌ن
گوڵه گیان ئه‌و ده‌مانه‌ی
له‌نێو ئه‌شکه‌وته‌کانی ئاو
خودای میهره‌بانی و جوانی
ئایه‌ته‌کانی عه‌شقم بۆ ده‌نێرێته خواره‌وه
تۆش وه‌ره و
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان
زا‌هیدانه له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی شیعر
له‌گه‌ڵما ڕابکشێ و ئاوێته‌م به
له ڕووتبوونه‌وه‌ی نیگاکانم ڕابمێنێ و ئاوێته‌م به
له نه‌رمه‌سه‌مای گوڵه‌کانی لێوم ڕابمێنێ و ئاوێته‌م به
ئاوێته‌م به تاکو منیش تا ئه‌وپه‌ڕی تامه‌زرۆییم
هه‌موو شوێنێکت ماچ بکه‌م !ئه‌وبه‌یانیه‌ی
تێکه‌ڵ به شکۆفه‌ی با ده‌بم
دێم و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌تم بۆ بکه‌ره‌وه
دێم و تێکه‌ڵ به ڕه‌نگه خه‌نه‌ییه‌که‌ی
قژی خاوت ده‌بم
تێکه‌ڵ به ڕه‌نگی ژێرکراس و ستیانه‌که‌ت ده‌بم
تۆش ببه به مه‌ریه‌می خودا
تاکو منیش وه‌کو تیشک
به‌نێو جۆگه‌ڵه‌ی زایه‌ندیت
بێمه نێو جه‌سته و بێمه نێو ڕۆحی ڕووتته‌وه
فریشته‌کانی ئاره‌زووت بهێنمه سه‌ما
تۆش هه‌ر له‌م ده‌مه‌دا
ژێرکراس و ستیانه‌که‌ت
ببه‌خشه به با
گوڵم منیش هه‌ر له‌وێدا
له‌نێو جێگا‌و له‌نێو ڕۆح و له‌نێو تۆدا
ده‌مێنمه‌وه
ده‌مێنمه‌وه و تا ئه‌وپه‌ڕی تامه‌زرۆییم
ماچت ده‌که‌م و هه‌موو جه‌سته‌ت دهلێسمهوهگوڵهگیان
ئه‌و وه‌رزانه‌ی منت لێ وون ده‌بێت
بگه‌ڕێ به‌دوام
مێیینه‌ی به‌هار له کوێ بێت من له‌وێم
نیشتیمان له کوێ بێت من له‌وێم
قه‌ڵه‌م له کوێ بێت من له‌وێم
یاخیبوون له کوێ بێت من له‌وێم
عه‌شق له کوێ بێت من له‌وێم
بگه‌ڕێ به‌دوام
بیابان له کوێ بێت من له‌وێنیم
کۆشک و سه‌رای پاشاکان له کوێبن من له‌وێنیم
به‌هه‌شت له کوێبێت من له‌وێنیم
غوربه‌ت له کوێبێت من له‌وێنیم
زه‌ماوه‌ند له کوێبێت من له وێنیممن لێرانه‌م له‌ژێر پیره دارهه‌نجیرێکی
گه‌ڕه‌که عه‌شقنشینه‌کانی پاییز
له‌نێو چاوه ئه‌سمه‌ریه‌کانی سێبه‌ر ڕاکشاوم
من لێرانه‌م له چاوه‌ڕوانی تۆدا
خه‌مه ماسۆشیه‌کانی مانگ ده‌نووسمه‌وه
له‌چاوه‌ڕوانی تۆدا
تێکه‌ڵ به‌ڕه‌نگه خامۆشیه‌کانی خاک ده‌بم
تۆش وه‌ره و له ته‌کما ڕابکشێ
تێکه‌ڵ به برینه‌کانی ڕۆحم به
تاکو منیش
تا ترۆپکی دو‌نده‌کانی ئاوێزانبوون
له بنی پێیه‌کانته‌وه
تا ته‌وقی سه‌رت ماچت بکه‌م !ئه‌وه تۆ له کوێیت گوڵی من ؟
له هه‌ر کوێبیت
له که‌ناری هه‌ر شه‌وگارێک
له‌بن پردی هه‌ر کیشوه‌رێک
له‌نێو که‌ژاوه‌ی هه‌ر کازیوه‌یه‌ک
ئه‌وه ڕووباری خه‌مه‌کانی تۆیه
به‌نێو مندا ڕه‌ت ده‌بن
ئه‌وه ڕه‌نگی ماچ و لێوه‌کانی تۆیه
چاوه‌کانی من ڕه‌نگ ده‌که‌ن
ئه‌وه نیگای شه‌پۆڵه یاخیبووه‌کانی عه‌شقی تۆیه
ئاینده‌ی من ده‌خوێننه‌وه
ئه‌وه سه‌ده تاریک و بێ چراکانی نێو نائومێدیه‌کانی تۆیه
له‌نێو ته‌نیاییه‌کانی مندا دووباره ده‌بنه‌وه
ئه‌وه تابڵۆی مه‌رگی من و ونبوونه‌کانی تۆیه
له‌نێو خۆڵه‌مێشی عه‌شق ده‌رده‌که‌ون
من لێرانه‌م
له‌نێو خه‌ڵوه‌تگه‌ی ماچه‌کانی دوێنێت
له چاوڕوانی تۆدا
عه‌شق له‌گه‌ڵ مانگ دا ده‌که‌م
له چاوه‌ڕوانی تۆدا
ده‌بم به په‌یکه‌رێک له ڕووناکی
ده‌بم به په‌یکه‌رێک له دره‌خت
ده‌بم به په‌یکه‌رێک له ماچ !ته‌مووزی 2008