Skip to Content

Sunday, March 3rd, 2024
ڕوونکردنەوەیەک له‌ ئیبراهیم مه‌لازاده‌وه‌ بۆ ڕای گشتی …

ڕوونکردنەوەیەک له‌ ئیبراهیم مه‌لازاده‌وه‌ بۆ ڕای گشتی …

Closed
by October 23, 2009 گشتی

ڕوونکردنەوەیەک له‌ "ئیبراهیم مه‌لازاده‌وه‌" بۆ ڕای گشتی سەبارەت بەو ڕاپۆرته‌ی له‌سه‌ر ڕووداونێت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌

دوای ئەوەی ڕۆژه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 22/10/2009 ڕاپۆرتێک لە ماڵپه‌ڕی (کوردستان پۆست) بە ناوی *(گەندەڵیەکانی ڕۆژنامه‌ی ڕووداو) بڵاوبووەوە، ناوی من (ئیبراهیم مه‌لازاده‌) وه‌کو په‌یامنێر له‌ به‌ریتانیا له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌. ده‌مه‌وێ لێره‌دا بۆ ڕای گشتی ڕوون بکه‌مه‌وه‌ که‌ من به‌هیچ جۆرێک، دوور و نزیک، هیچ ساتێک له‌ ساته‌کان، له‌ڕابردوو و له‌ ئێستایشدا، په‌یامنێری (ڕۆژنامه‌ی ڕووداو) نه‌بووم، ته‌نانه‌ت به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ته‌نها یه‌ک بابه‌تی منی بڵاو کردۆته‌وه‌. وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ دوور و نزیک نه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌م هیچ پاره‌یه‌ک به‌ناوی منه‌وه‌ وه‌رگیرابێت و نه‌ سوودمه‌ندیش بووم له‌ هیچ ڕووێکه‌وه‌. بۆیه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی داڕێژه‌ری ئه‌و ڕاپۆرته‌‌ ده‌که‌م که‌ به‌بێ هیچ پاساوێک ناوی ئێمه‌ی خستۆته‌ ناو لیستی کارمه‌ندانی (ڕووداونێت)ـه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ناو زڕاندن و ناشیرین کردن، هه‌میش ڕووداو نێت له‌ئێستاوه‌ تا ئاینده‌ش به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ کارێکی له‌و جۆره‌ی به‌ناوی منه‌وه‌ ئه‌نجام دابێت، ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئیبراهیم مه‌لازاده‌
22/10/2009
* http://kurdistanpost.biz/pdf_files/Gandalyakanirwdaw.pdf

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.