پێشانگای کتێب له فرانکفۆرت …. تاهیر ره‌حیم
ئه‌مساڵیش وه‌کوو ساڵانی تر، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له 14/10/2009 تاوه‌کوو 18/10/2009 به‌شداری له‌و پێشانگایه کرد. جێی دڵخۆشییه که کورد به ناوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌شداری ده‌کات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ نه‌توانرا ئه‌م به‌شه ڕۆڵی خۆی ببینێ، چونکه کتێبه‌کان زۆر که‌مبوون و نرخێکی زۆریشیان له‌سه‌ر کتێبه‌کان دانابوو. به‌رامبه‌ر به هه‌ر هه‌زار دیناری عێراقی، دوو ئۆیرۆیان دانابوو. واتا، ئه‌گه‌ر کتێبێک 7 هه‌زار دینار بووایه، ئه‌وا 14 ئۆرۆیان وه‌رده‌گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کتێبه‌کان زۆریان چاپی کۆن بوون و کتێبی نوێی تێدا نه‌بوو. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک کتێب له‌سه‌ری نووسرابوو، بۆ دیاری. واته، به‌خۆڕایی، که‌چی به‌رامبه‌ر به‌و کتێبانه‌ش چوار ئۆیرۆیان وه‌رده‌گرت. وه‌کوو، کتێبی (سرووده نیشتمانییه‌کان) که کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناک‌بیری و کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای که‌رکووک به چاپی گه‌یاندبوو، هیچ نرخێکی له‌سه‌ر نه‌بوو، وه له‌سه‌ری نووسراوه، بۆ قوتابخانه‌کان به دیاری پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له زۆربه‌ی به‌شه‌کان کافێ و چایی و نه‌سته‌له به‌خۆڕایی بۆ میوانه‌کان دانرابوو، یان له هه‌ندێک به‌شی وڵاته‌کان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌ی نووسین و وێنه‌ی جوان یان به سێ دێ به‌سه‌ر میوانه‌کان دابه‌ش ده‌کران. به‌داخه‌وه له به‌شی کوردی نه‌بوو. به‌شی کوردی له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه زیاتر پێویستی به‌وه بوو، که خۆی به میوانه‌کان بناسێنێ. ته‌نها یه‌ك ئاڵای کوردستان هه‌ڵواسرابوو، وه له‌سه‌ر یه‌کێک له مێزه‌کان ئاڵایه‌کی بچووکی کوردستان و له پاڵیشیدا ئاڵایه‌کی ئه‌نفالچییه‌کان دانرابوو. ته‌نانه‌ت نه‌توانرابوو به ڤیدیۆ، فیلم له‌سه‌ر کاره‌سات و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان دابنرێ، که زۆر به ئاسانی ده‌کرا هه‌روه‌کوو وڵاتانی تر کردبوویان.
ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشی بوو، به‌شی میزۆپۆتامیا که کورده‌کانی باکووری کوردستان ده‌یانبرد به‌ڕێوه. کتێب له سه‌ر ئه‌ده‌ب و مێژووی کورد به زمانی ئه‌ڵمانی به خۆرایی به میوانه‌کان ده‌درا. که‌چی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی کوردستان کتێبی سرووده نیشتمانییه‌کان له ده‌ستی قوتابی کوردی که‌رکووکی سه‌ندووه‌ته‌وه و به پاره به میوانه‌کانی ده‌فرۆشت!!
له به‌شی وڵاتی سوید، به‌شێک بۆ خانه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌پک به‌خشرابوو، که چه‌نده‌ها کتێب به زمانی کوردی بۆ مناڵان به سۆرانی و بادینی و پیتی لاتینی تێدا بوو.
پێشانگای کتێب ساڵانه له شاری فرانکفۆرت له ئه‌ڵمانیا ده‌کرێته‌وه، ئه‌مساڵ 61 ساڵی بوو. زیاتر له سه‌د وڵات به‌شدار بوو، وه 7300 خانه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب، 400 هه‌زار کتێب له‌وانه 124 هه‌زاریان کتێبی نوێ بوون، 15 هه‌زار ڕۆژنامه‌نووس به‌شداری تێدا کردبوو. هه‌ر ساڵه‌ی وڵاتێک ده‌بێت به میوان له‌و پێشانگایه. میدیاکان زۆر گرنگی به‌و وڵاته ده‌ده‌ن، میوانی ئه‌مساڵیش وڵاتی چین بوو.