تۆ كه‌لێره نیت، ببینه… چ خامۆشه دڵ!
"سه‌با كوحلی غوباری رێی كه‌سێكی پێیه، دێ (مه‌حوی)
به‌بێ حیكمه‌ت نییه كه ده‌فڕێ، له ئێوارێوه گه‌ر چاوم""مه‌حوی"
جوانێ..،
شتێك له ناوه‌وه‌مڕا،
وه‌ك سه‌دای ده‌نگی تۆ… با‌نگم ئه‌كا!
شتێك له ناوه‌وه‌مڕا،
وه‌ك بۆنی نه‌سیمی تۆ… مه‌ستم ئه‌كا!جوانێ..،
كاشكا لێره‌بای!
لێره‌بای و بتبینیبا،
چلۆن… ئێواران،
له باخچه غه‌مگینه‌كه‌ی شار، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و
چلۆن، له‌نێو ئاپۆڕه‌ی ده‌نگی ریشۆڵه‌كانا..
باسی دووریی تۆ و
غه‌ریبیی خۆم ده‌كه‌م!جوانێ ببینه..،
ببینه چلۆن یه‌كبینه،
بین ده‌نێم… به چۆڵه‌وانیی جاده‌كانه‌وه‌و
بین ده‌نێم… به ته‌نهایی ساده‌ی ژووره‌كه‌مه‌وه‌و
بین ده‌نێم… به گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كانه‌وه‌و
به ورته ورتی له‌به‌رخۆوه‌و
به بیركردنه‌وه‌وه، له تۆ!كاشكا جوانێ… تۆ لێره‌بای!
كاشكا لێره‌بای،
تا ده‌گه‌یشتمه‌وه به‌رده‌رگای ژه‌نگگرتوم… به چۆڵه‌وانی و
تا ده‌گه‌یشتمه‌وه به‌ر ژووری سیخناخم… به‌دووكه‌ڵ و
تا ده‌گه‌یشتمه‌وه به‌ر په‌نجه‌ره‌ی هاڕه‌كردووم… به ته‌نهایی!تۆ له‌وێنده‌ربای!
له‌وێنده‌ربای و
به خۆت و… گیرفانێك قسه‌ی شیرینه‌وه
به خۆت و… زه‌مبیله‌یه‌ك ده‌ستنووسی نامه‌وه‌و
به خۆت و… دڵێك پڕ، له یاده‌وه‌ری و
موحیبه‌ته‌وه، له‌وێنده‌ربای!جوانێ،
كاشكا تۆ… له‌وێنده‌ربای!
له‌وێنده‌ربای و
له‌گه‌ڵ ده‌ستا،
هێندێ بغوردو
چنگێ مێووژو
پڕجانتایه‌ك… جگه‌ره‌ت له‌بۆ هێنابام!كاشكا تۆ… له‌وێنده‌ربای!
له‌وێنده‌ربای و
خه‌یاڵت پڕبایه له ئاوه‌دانی
بۆنی نه‌عنات لێوه هاتباو
عه‌شق، بڕستی لێبڕیبای!كاشكا له‌وێنده‌ربای و
بۆنی، ئێواره‌و
فڕین و
رێگاكانت… لێوه هاتبا!
ره‌نگی، دووڕیانه‌كان و
عه‌شق و پشكوتنت… گرتبا!
تامی، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و
ئاوه‌دانی و پێكه‌نینت… بدابا!
كاشكا جوانێ… تۆ له‌وێنده‌ربای!جوانێ،
شتێك بكه به‌بیانوو!
تا… روونتر بتبینم و
زۆرتر له پیاسه‌ی نیوه‌شه‌وانمدا، هاوڕێمبی و
خێراتر بۆن به هه‌ناسه‌ی دووری و
كلی چاوانته‌وه بكه‌م!وه‌ره‌و
شتێك بكه به بیانوو!
چوزانم،
قسه‌یه‌ك..
بارانێك..
خوداحافیزییه‌ك… بكه به بیانوو!
هه‌رنه‌بێ..،
كڕینی بازنێكی شووشه،
له دووكانه چكۆله‌كه‌ی كۆلان!
هه‌رنه‌بێ..،
فڕینی چاوه‌كانت،
له ئێواره‌وه‌خته‌یه‌كی دره‌نگا!
هه‌رنه‌بێ..،
سوورهه‌ڵگه‌ڕانت،
له‌وپه‌ڕی عه‌شقا… بكه به بیانوو!ببینه جوانێ..
له نێوان من و تۆدا،
چ شته‌هایه‌ك هه‌ن؟!
شتێك… وه‌ك مه‌وداكانی دووری!
شتێك… وه‌ك سه‌ره‌تاكانی نامورادی و
شتێك… وه‌ك یه‌كه‌مین حه‌رفی خۆشه‌ویستی!جوانێ،
ئیدی تۆ ده‌بێ بیانوویه‌كت هه‌بێ… بۆ هاتن!
گه‌ر له ئه‌دره‌سی ماڵیشم ده‌پرسیت،
نزیكه ماڵی من!نزیكه… ماڵی من!
له ماڵی ئه‌و سوڵتانه پیرانه‌وه نزیكه،
كه شۆڕش له مێژه ئیزنی داون و
ئێستاكه‌ش،
هه‌ندێكیان ده‌ستگێڕی ئه‌و بارووت و فیشه‌كانه‌ن
كه بۆ رۆژانی سه‌خت، حه‌شاریان دابوو!نزیكه… ماڵی من!
هه‌ر چه‌ند قه‌ده‌مێك ئه‌ولا،
چایخانه‌ی ئه‌و كوڕه دڵشكاوانه‌یه
كه تف… له خۆیان و
له شۆڕش و
له عه‌شق، ده‌كه‌ن!نزیكه… ماڵی من!
به‌رامبه‌ر به‌و باخچه‌یه‌یه
كه هه‌موو عه‌سرێك،
پڕ ده‌بێت… له كچی دڵپیس و
له منداڵی بێئیمان و
له پیره‌پیاوی سه‌رخۆش!نزیكه… ماڵی من!
پشتمان به پشتی گۆرانییه‌كی پیرو
به‌ره‌و رووی شیعرێكی سواو و
هاوسێی هه‌ندێك تابلۆی كاڵه‌وه‌بووین!ئیدی بۆ هاتنت… جوانێ،
شتێك بكه به بیانوو!
ئاخر بیانوویه‌ك به‌سه بۆ هاتن!ره‌نگه كڕینی چه‌ترێك،
بیانویه‌كی باش بێت بۆ هاتن!
تا له بێكه‌سیی ئێواره‌یه‌كما،
جێپێكانم هه‌ڵگریت و
وڕێنه خوساوه‌كانم… كۆكه‌یته‌وه!
ره‌نگه سپێدانێكی زوو،
بیانوویه‌كی باش بێت بۆ هاتن!
تا سه‌رسووچی شه‌قامی ته‌نهاییم لێبگریت و
له دڵی خۆتا،
یه‌ك به‌یه‌ك… ئه‌و سلاوانه‌م بسێنیته‌وه
كه له‌سه‌ر لێوم ده‌بریسكێنه‌وه‌و
گه‌ره‌كمه له نامه‌یه‌كما،
بۆتیان بنووسم!ئیدی بۆ هاتنت،
ته‌نها بیانوویه‌ك به‌سه… جوانێ!جوانێ… بیانوویه‌ك به‌سه!
داخستنی په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ڕووی (با)دا!
كشانی ئه‌ستێره‌یه‌ك له سه‌ره‌تای شه‌ودا!
گرتنی وێنه‌یه‌كی مانگ له‌وپه‌ڕی بێئاگاییدا!
بڕینی بلیتێكی سه‌فه‌ر،
له فارگۆنی دووه‌می شه‌مه‌نه‌فه‌رێكدا!
گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تێكی منالانه،
بۆ حه‌وزێكی به‌تاڵ له ماسی!
ئاوه‌ژوو هه‌ڵواسینی نه‌خشه‌ی جیهان،
به بیانووی كوێربوونه‌وه‌ی زاكیره‌ی زه‌وی له سنوور..
بیانوویه‌كی باشه بۆ هاتن!بیانویه‌ك به‌سه… جوانێ!
به‌ده‌نگی به‌رز گۆرانی وتن،
له ناوه‌ڕاستی نوێژێكا… بۆخودا!
پێكه‌نینێكی قوڵ و
ئافه‌رینێكی گه‌مژانه… بۆ مامۆستای مێژوو!
لێكردنه‌وه‌ی شیعرێكی ته‌ڕو
رووناكییه‌كی خوساوه… به ته‌نافی حه‌وشه‌وه!
به‌ندكردنی گومان و
هه‌ڵچنینی جوانی.. له ژوورێكی دروستكراو به میكانۆ!
نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كی شیرین و
به‌جێهێشتنی ئیمزایه‌ك… له دوالاپه‌ڕه‌ی ده‌فته‌ری دوكاندارێكی مڕومۆچ‌دا!
بیانوویه‌كی باشه بۆ هاتن!جوانێ!
ئیدی له‌م لێواری ژیانه‌وه،
هه‌ردوو ده‌ستم هه‌ڵده‌بڕم و
گوێ به دونیاوه ده‌نێم،
تا سه‌دای ده‌نگی تۆ… با‌نگم ئه‌كا!
بۆن به دونیاوه ده‌كه‌م،
تا بۆنی نه‌سیمی تۆ… مه‌ستم ئه‌كا!