
مێژوو به‌گێره شێوێێن ناشێوێێنرێت …به‌شی پێنجه‌م و کۆتایی
هێمنه ڕه‌ش
کاتێك بردیانین بۆ فیرقه له‌وێ سوکه ته‌حیقێقکیان لێ‌کردین . پێیان گووتم بڕۆحه‌مامێك بکه‌وسه‌روڕیشت بتاشه‌وئیسراحه‌ت بکه‌وشه‌و بچنه هۆتێلێك وسبه‌ینێ وه‌ره‌وه لامان دوو سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ ناردم وه‌ک پاسه‌وان منیش گوتم کوڕێكی زاوام هه‌یه لێره‌وه نزیکه هۆتێلی هه‌یه گوتیان باشتر . منیش ڕۆیشتم حه‌مامێکم کرد‌و سه‌روڕیشم تاشی و چوومه لای ئاراسی زاوام و شه‌و له‌وێ مامه‌وه و به‌یانی دیسان گه‌ڕامه‌وه بۆ فیرقه به‌هه‌مان شێوه چه‌ند پرسیارێکیان کرد‌و ناردیانمه‌وه بۆ هۆتێله‌که بۆ شه‌وه‌که‌ی جه‌ماعه‌تییان هێنا بۆ ئه‌وێ و چه‌ند سه‌ربازێکیان ناردبوو بۆ پاسه‌وانیمان . بۆ ڕۆژی داهاتوو هه‌موو پێکه‌وه چووینه‌وه بۆ لایان و پاش چه‌ن پرسیار‌و وه‌ڵامێك سواری سه‌یاره‌یان کردین و بردیانین به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ بۆ به‌رده‌م دائیره‌ی جحفل له‌وێ هه‌ر له پرسگه‌که ناویان خوێندینه‌وه‌و ئێمه‌ش به به‌ڵێ وه‌ڵامان دایه‌وه ئیتر یه‌کێکیان تووڕه بوو گووتی کاتێك بانگتان ده‌که‌ین ده‌بێ به وشه‌ی (نعم) وه‌ڵام بده‌نه‌وه رفعت نه‌بێ که‌سێکیان داواکه‌یانی جێبه‌جێ نه‌کرد . دواتر بردیانین بۆ کۆمه‌ڵێك خانوو لای قه‌ڵآوه ماڵه زابته‌کانیان پێده‌گووت خانووه‌کان هێشتا ته‌واو نه‌بوبوون ئێمه‌یان له‌وێ دانا و سریه‌یه‌ك سه‌ربازیان هێنا بۆ پاسه‌وانیمان چونکه جاشه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ زۆر ناڕه‌زاییان ده‌ڕبڕیبوو له بوونی ئێمه له‌وێ گوتبوویان ئه‌مانه کاتی خۆی زۆریان لێ کوشتووین ده‌بێ ڕێگه‌مان بده‌ن تۆڵه‌یان لێبکه‌ینه‌وه ده‌نا ئێمه‌ش چه‌ك داده‌نێین . ڕۆژانه خواردنیان بۆ ده‌هێناین و به ته‌نکه‌ر ئاویان بۆ ده‌هێنایین هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا حکومه‌ت مه‌نعی ته‌جه‌ولێکی کرد له ناو چه‌مچه‌ماڵدا بۆ ده‌ست گیرکردنی ئه‌و پێشمه‌رگه و سه‌ربازه هه‌ڵهاتووانه و ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که له ئه‌نفال ده‌رباز بوون و خۆیان حه‌شار دابوو زۆرێك له‌و خه‌ڵکه هاتنه ناومان و حه‌شارماندان لای خۆمان هه‌تا ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ . ده‌توانن ئه ڕاستییه له خه‌ڵکی ناووچه‌که بپرسن بۆ ڕاستی ئه‌م ڕووداوه . بۆ به‌یانییه‌که‌ی منیان برد بۆ جحفل له‌وێ دوو سه‌رباز هاتن و بردییانم بۆ لای عه‌قیدێك ناوی احمد بوو سڵآوم کرد وه‌ڵآمی نه‌دایه‌وه و به گرژی و لوت به‌رزییه‌که‌وه گووتی دوێنێ خه‌ڵکی تێکده‌رو سه‌ربازی هه‌ڵهاتوتان شاردۆته‌وه منیش وه‌ڵامم دایه‌وه گووتم ته‌نیا یه‌ک که‌س بێنه بڵێ وا بووه ئاماده‌م بۆ هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌ك .ئێوه خۆتان ڕێگه‌تان داوه که که‌س و کارمان سه‌ردانمان بکه‌ن ته‌نیا که‌س و کارمان سه‌ردانیان کردووین به تووڕه‌ییه‌که‌وه گووتی بڕۆ ده‌ره‌وه جارێکی تر شتی وا نه‌که‌ن . که هاتمه ده‌ره‌وه دڵته‌نگییه‌کی زۆر ڕووی تێ‌کردم چاووم پڕ بوو هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ حه‌سره‌تم هه‌ڵکێشاو هه‌زار نه‌فره‌تم له خۆم و ئه‌وانه‌ش کرد که تووشی ئه‌و ڕۆژگاره ڕه‌شه‌یان کردم . به هه‌ر حاڵ گه‌ڕامه‌وه لای جه‌ماعه‌ت یه‌کێك له‌و سه‌ربازانه‌ی که له‌گه‌ڵم هاتبوو نایب زابتێك بوو به ناوی محمد له ئیستخبارات کاری ده‌کرد به ڕه‌گه‌ز کوردی ناوچه‌ی به‌دره‌و جه‌سان بوو به‌س له چه‌ند ووشه‌یه‌ك زیاتر کوردی نه‌ده‌زانی زۆری دڵخۆشی دامه‌وه و له‌گه‌ڵم هاته‌وه بۆ لای جه‌ماعه‌ت . ئه‌وانیش ده‌وریان دام و که‌وتنه پرسیار کردن منیش ڕاستییه‌که‌م وه‌ك خۆی بۆ گێڕانه‌وه .بۆ ڕۆژی دووایی چه‌ن ئه‌فسه‌رو سه‌رباز هاتن و داوای ناوی خه‌ڵکیان لێ‌کردین که ئه‌وانه‌ی ده‌یان ناسین وه‌ک که‌فیل . ڕۆژانه پێنج که‌سیان لێ ئیزن ده‌داین و ئێواران ده‌هاتنه‌وه ئه‌و حاڵه نزیکه‌ی پانزه ڕۆژێکی خایاند . ڕۆژێك بانگیان کردین هه‌موومانیان ئیزندا و ئه‌دره‌س و شماره ته‌له‌فونیان لێوه‌رگرتین گووتیان مه‌فره‌زه‌تان بۆ ده‌که‌ینه‌وه به‌شێکمان به‌وه ڕازی نه‌بووین و گوتمان ده‌چین بۆعسکری به‌شێکی ترمان ملیانداو ڕازی بوون . له ناو خۆماندا که‌وتینه قسه و باس هاتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو وه‌ك پشتیوانی حه‌سه‌ن فه‌قییانه جاشه‌کان زه‌فه‌رییان لێهێناو شه‌هیدیان کرد . بڕیارماندا هه‌موو پێکه‌وه بین ئه‌وه بوو گوتمان چه‌ن که‌سێکمان ماوه بێنه‌وه ده‌یانه‌وێ ته‌سلیم ببنه‌وه ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی که له ناو چه‌مچه‌ماڵدا خۆیان حه‌شاردا بوو ئاگادارمان کردنه‌وه و پێمان گووتن ده‌بێ بچنه‌وه هه‌رده‌و شیوه‌کان خۆمان دێین به دواتانا تا بڵێن ئه‌وانه پێشمه‌رگه‌ن و له ناوچه‌که‌دان که ئه‌وان ده‌چوونه‌وه شوێنه‌کان منیش ده‌چوم ده‌مگوت چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێ بێنه‌وه هه‌واڵیان بۆ ناردووم قووه‌تێکیان له‌گه‌ڵ ده‌ناردین و ده‌چووین ده‌مان هێنانه‌وه . پاش پرسیار و وه‌ڵام ده‌یان ناردنه‌وه لامان . وورده وورده ژماره‌مان زیادی کرد بووینه په‌نجاوسێ که‌س . دیسان ئه‌و عه‌قید احمده ناردی به دووامداو گووتی ئه‌مانه پێشمه‌رگه نین یا فیرارن یان خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه‌ن که له ئه‌نفال ڕزگاریان بووه یا پێشمه‌رگه‌ش بن ده‌مێکه خۆیان له چه‌مچه‌ماڵدا حه‌شار داوه چونکه ئه‌مانه سیمای پێشمه‌رگه‌یان نییه پاک‌و خاوێنن کۆمه‌ڵێك له‌م قسانه‌ی کردوو گوتی ئیتر نابێ که‌سی تر وه‌ربگرن لێتان قبوڵ ناکه‌م . ئه‌وه بوو هه‌موومانیان ئیزن دا‌و گوتیان هه‌ر که‌س بگه‌ڕێته‌وه ناو که‌سو کاری خۆی ئێمه خۆمان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه . ئیتر ناوه ناوه بانگیان ده‌کردین و له جحفل کۆیان ده‌کردینه‌وه‌و سه‌رژمێرییه‌کیان ده‌کردین و ده‌یان ناردینه‌وه بۆ ماڵ . ماوه‌ی دوو مانگێ درێژه‌ی کێشا ڕۆژێك بانگیان کردم و گووتیان مه‌فره‌زه‌تان بۆ ده‌رچووه ئه‌مره‌که‌تان هاتۆته‌وه بڕۆ چه‌که‌کانتان وه‌ربگره . له‌و کاته‌دا سیروان دێ ڕه‌شه‌یی بریندارییه‌که‌ی که‌مێك باشتر ببوو . پێم گووت بڕۆ چه‌که‌کان وه‌ربگره سیروان به‌هۆی ئه‌وه‌ی عربی نه‌ده‌زانی چه‌که‌کانیان نه‌دابویه و هاته‌وه ئه‌وه بوو من چووم چه‌که‌کانم وه‌رگرت و دام به سیروان ئه‌و دابه‌شی کرد به‌سه‌ریاندا .ئیتر هه‌رکه‌س له ماڵی خۆی بوو. جار جارێك بانگیان ده‌کردین و سه‌رژمێرییه‌کیان ده‌کردین و ئیزنیان ده‌داین له دوای هه‌شت مانگ ئاگاداری‌یان کردین که خراوینه‌ته سه‌ر میلاکی دائیره‌ی ئه‌من . بانگیان کردین و ناردییانین بۆ به‌کره‌جۆ لای ئه‌لبانه‌که‌وه جێگه‌یه‌کیان بۆ دیاری کردین که بیکه‌ینه مقه‌ڕ لای مقه‌ڕه‌که‌ی عه‌زه‌ی حه‌مه مینه هه‌تیوو هه‌تا کاتی ڕاپه‌ڕین هه‌ر له‌وێ بووین . که مقه‌ڕه‌که‌مان دانا ئیتر مه‌جالی هات و چۆم زۆر بوو . ئه‌متوانی به ویستی خۆم ئه‌م لاو لا بکه‌م زۆر زوو ساڵێك به‌ر له ڕاپه‌ڕین په‌یوه‌ندیم کرد به شانه چه‌کداره‌کانی شاڵاو له ڕێگه‌ی که‌مالی شێخ کریم په‌یوه‌ندیم کرده‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه له‌ڕێگه‌ی محمدی حاجی سالحی کۆسته‌ی بان که به حه‌مه نه‌وزاد ناسراو بوو په‌یوه‌ندیم کرد له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی به‌کره‌جۆ که ناوی عبدالوفا بوو له‌گه‌ڵ احمدی برای به‌رپرسی کۆمیته‌که بوون هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیم کرد با مامۆستا جلالی شێخ کریم که له شاخ بوو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کاك ئاواتی شێخ جه‌ناب که له شاخ بووله‌گه‌ڵ شێخ کریمی باخی سه‌روو که ده‌هاتنه‌وه ناو شار بۆ کاروبار . ئیتر له ڕێگه‌ی که‌مالی شێخ کریم ه وه چاوه‌دێریم ئه‌کردن و هه‌ر پێداوستیه‌ک هه‌بووایه بۆم دابین ده‌کردن . هه‌روه‌ها ناردنی ئازوقه‌و ته‌قه‌مه‌نیم بۆ ڕه‌وانه ده‌کردن به به‌رده‌وامی هاوکاریم ده‌کردن ئه‌وانه‌ی که ناووم هێناون ته‌نیا شێخ کریمی باخی سه‌رو نه‌بێ که له ڕزگارکردنی سلێمانی له ئه‌منه سووره‌که شه‌هید بوو هه‌موویان ماوون پێش ڕاپه‌ڕین داوایان لێکردم که بچم بۆ ناوچه‌ی هه‌ولێر له‌وێش ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ده‌مناسین ئاگاداریان بکه‌مه‌وه بۆ کاتی ڕاپه‌ڕین . له‌وێش به پێی توانا ئه‌وه‌ی پێم کرا درێخیم نه‌کرد . له کاتی ڕاپه‌ڕینیشدا له ڕزگار کردنی شاری سلێمانی به‌شداری گرنتی مقه‌ڕه‌که‌ی به‌ختیاری و عیماره‌ی عه‌تارو ئه‌منه سووه‌ره‌که له‌گه‌ڵ کاك ئاوات و شه‌هید شێخ کریم به‌شداریم کرد . وه هه‌روه‌ها له ڕزگار کردنی که‌رکوکیشدا به شاهیدی هه‌موو ئه‌و به‌ر پرسانه‌ی که له‌وی بوون سه‌یته‌ره‌که‌ی که‌رکوك و ده‌ورو به‌ری به ده‌ستی من گیرا له‌وانه کاک ملازم عمرو کاک محمدی حاجی محمود و کاک ده‌روێش ئاغا و کاک قادر قادر و کاک مام ڕۆسته‌م له‌وێ بوون دووای ئه‌وه‌ی که که‌رکومان جێهێشت کرامه به‌ر پرسی ناوچه‌ی قادر که‌ره‌م و سه‌نگاو و شاخی سه‌گرمه وقه‌ره‌داخ وه‌ك هێڵێ به‌رگری . بۆ مێژوو له ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا که له ساڵی 1992 و 1993 له که‌ناڵی ده‌نگی گه‌لی کوردستانه‌وه یادی ڕاپه‌ڕینیان کرد زۆر ڕاشکاوانه کاک ئاواتی شێخ جه‌ناب و کاک که‌مالی شێخ کریم و مامۆستا جلالی شێخ کریم برای شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش باسی هه‌ڵوێست و کاره‌کانی منیان کردووه . ئه‌مه ئه‌و ڕووداوه بوو که هه‌ندێک که‌سی گێره شێوین و نه‌فام به ویست و خواستی خۆیان ده‌یانه‌وێ که‌سا‌یه‌تی من و خه‌ڵکانێك له‌که‌دار بکه‌ن به که‌ڵ فامی خۆیان و بۆ به‌ژه‌وه‌ندی نه‌یارانم من گه‌رچی له نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانمدا زۆر ڕاشکاوانه تر‌و ڕوونتر له‌سه‌ری ده‌دوێم به‌ڵام ئه‌م نووسینه‌م له‌سه‌ر ویست و خواستی چه‌ند هاوڕێ و دۆستێکی ئازیز بوو که زۆریان بۆ هێنا بووم که بۆ ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی باس نه‌که‌مه‌وه منیش دڵی ئه‌وانم لا مه‌به‌ست بوو بۆیه به‌م ونوسینه هه‌م دڵی ئه‌وانم ڕازی کرد‌و هه‌م وانه‌یه‌کیش بێت بۆ ئه‌و خامه خاوانه‌ی که ئێستاش هه‌ر به پێوانه‌ی کاسه لێسی ده‌یپێون و بۆ پارووه نانێك ئاماده‌ن هه‌موو کارێك ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێزم بۆ خاوه‌ن ئه‌و خامانه‌ی که مه‌به‌ستیانه و شه‌یدای راستین هه‌میشه ڕێبواری کاروانی ڕاستین ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ناوم هێناون خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌یان له ژیاندا ماوون ده‌توانن خۆتان له ڕاستییه‌کان بکۆڵنه‌وه‌و ده‌گه‌نه ئه‌نجام به‌س په‌ندێکی کوردی هه‌یه که ده‌ڵێ هه‌رکه‌سێ له پاشه مله حاکم سه‌رببڕێ…. له ڕوو ناتوانێ یه‌ک ووشه ده‌رببڕێ …. وه‌هه‌میشه ئاماده‌شم له‌به‌ر ده‌م هه‌موو دادگایه‌ک و مێدییایه‌ك ڕووبه ڕوو ببمه‌وه ملیشم له موو باریکتره بۆ دادگای جه‌ماوه‌ر چونکه خۆم و ئه‌و ناوچانه‌ی که تێیدا پێشمه‌رگه بوم ده‌زانین له پێناو نه‌ته‌وه‌که‌مدا چه‌نده هه‌وڵم داوه‌وچیم کردووه …..
تێبینی :ـ ئه‌و کارانه‌ش که له دووای ته‌سلیم بونه‌وه‌م کردوومن که ئه‌توانم بڵێـم باشترین خزمه‌ت بووه له کاتی خۆیدا یه‌ک له‌وانه کاک شێخ ته‌ها سه‌نگاوی به‌ر پرسی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو له سنووری تیپی 59 هاته لام بۆ ماڵه‌وه چه‌ند ڕۆژێک بوو ته‌سلیم بووینه‌وه لێم پرسی یا شێخ ته‌سلیم بوویته‌وه ؟ گووتی نه‌خێر منیش گوتم چیت بۆ بکه‌م که پارێزراو بی له وه‌ڵامدا گوتی ته‌نیا ئه‌وه‌م ده‌وێ که گیرام تۆ بڵێی په‌یوه‌ندی کردووه به منه‌وه له ناوچه‌که به جێ ماوه ئێستا هاتۆته‌وه . ئه‌وه بوو چوو به‌ره‌و ئێران و رزگاری بوو. یه‌کێک له‌وانه وه‌هاب احمد که براکانی پێشمه‌رگه بوون خۆشی سه‌ربازی هه‌ڵهاتوو بوو له تکریت گیرا بوو به هۆی که‌سێکه‌وه که ناوی عبدالسلام بوو دراوسێی ماڵی کاک شوانی کادێر بوو به‌ر پرسی لێکۆڵینه‌وه بوو له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه توانیمان به پاره‌ی گیرفانی خۆم و هه‌وڵێکی زۆر ئازادمان کرد و ڕزگاری بوو . که‌سێك به ناوی قاره‌مان ناسراو به لوقمان به جێ مابوو له سنوره‌که گیرا بوو بڕه پاره‌یه‌کماندا دابه عبدالسلام ئه‌ویش هه‌ر له ڕێگه‌ی ملازم اول محانه‌وه بۆیان ئازاد کردین وه هه‌روه‌ها اکره‌می برای شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش پێشمه‌رگه بوو له گه‌رمییان جی مابوو چووین هێنام و ڕه‌وانه‌ی ئێرانم کرد .ئه‌و که‌سانه ئێستاش له ژیاندان ده‌توانن پرسیاریان لێبکه‌ن و ڕاستییه‌کانتان بۆ باس بکه‌ن ئه‌مانه کاره‌کانی من بوو له هه‌موو ئه‌و شتانه گرینگ تر پاکی و ڕاستی و دڵسۆزی من که ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه که شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش و کاک عوسمانی حاجی محمودو شیخ که‌ریم و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له گه‌رمییان بوون ڕێگه‌و جێگه‌م ده‌زانین ڕۆژێك له رۆژان که‌سێك لێی نه‌بیستوم یان بچوکترین هه‌واڵیانم به دوشمن دابێ که ئه‌وه بۆ خۆی هه‌موو ڕاستییه‌ک ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وه من و ئه‌وه‌ش مێژوو خۆشی له‌وه‌دایه زۆرترین ئه‌و که‌سانه‌ی ناووم هێناون له ژیاندان به خۆشحاڵییه‌وه ده‌رگا واڵایه بۆ لێکۆڵیه‌نه‌وه له ڕاستییه‌کان ..جبار ناسراو به چالاک پێش کاره‌ساته‌که به چه‌ند ڕۆژێك داوای ئیجازه‌ی کرد‌و ڕۆیشت بۆ هه‌واڵی که‌س و کاری وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بکات ده‌نا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناوم بردوون ئاماده بوون خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌یان له ژیاندا ماوون