ئه‌خلاقیات‌و رۆژنامه‌گه‌ری …. هاوڕێ ئه‌حمه‌د
له بیرمه‌نده‌كانی یۆنانی كۆنه‌وه بگره تا بیرمه‌نده‌كانی مۆدیرنه‌و پۆست مۆدێرنه، ئه‌خلاق بابه‌تێكی زیندووی نێو تیۆری كایه فه‌لسه‌فیه‌كانیان بووه، یۆنانیه كۆنه‌كان بروایان وابووه كه ئه‌خلاق په‌یوه‌ندی به خودی تاكی مرۆڤه‌كه‌وه هه‌یه‌و ئه‌شێت ئه‌و مرۆڤه مرۆڤێكی به ئه‌خلاق بێت یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی هێنایه گۆرێ كه پله به‌ندی له نێو مرۆڤه‌كاندا بكرێت به پێی چه‌مكی ئه‌خلاق‌و هه‌ره‌باشترین مرۆڤ ئه‌و كه‌سانه ئه‌بوون كه ئه‌خلاقیاتی گشتی‌و تایبه‌ته‌كانی مرۆڤایه‌تیان ئه‌پاراست، ئه‌وان بروایان وابوو كه له دایك بوونی مرۆڤه‌وه ئه‌خلاقیش له‌گه‌ڵی له دایك ئه‌بێت‌و كه‌متر په‌یوه‌ندی به كارتێكردنه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وان ناویان نا (ئه‌خلاقی ئینسانی)، بیرمه‌نده‌كانی سه‌رده‌می نوێش چه‌مكی ئه‌خلاق بابه‌تی هه‌ره گرنگی تیۆره‌كانیان بوون‌و شیكردنه‌وه‌و ورده‌كاریه‌كی زۆر فراوانیان بۆ كرد‌و به پێی یاسا پله به‌ندی ئه‌خلاقی‌و نا ئه‌خلاقی له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا بۆ مرۆڤ دیاری كرد، بۆ نموونه كه‌سێك پزیشكه‌و ئه‌وی تر مامۆستا، ئه‌م دووه ئه‌خلاقیاتی كاره پیشه‌یه‌كه‌ی لێك جیاوازه، دركاندنی نهێنی نه‌خۆشێك له لایه‌ن پزیشكێكه‌وه نا ئه‌خلاقی پیشه‌ییه، گرنگی نه‌دانی مامۆستا به وانه‌كه خۆی‌و تێپه‌راندی خوێندكار به بێ فێربوون نا ئه‌خلاقی پیشه‌ییه، جگه له‌مانه‌ش زۆر كاری تر هه‌یه كه به پێی یاسا سزای بۆ دیاری نه‌كراوه به‌ڵام نا ئه‌خلاقیه،كاتێك مرۆڤ ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات له‌وانه به زیانی ماددی یان مه‌عنه‌وی بۆ مرۆڤێكی تر بشكێته‌وه.
كاری رۆژنامه گه‌ریش كه به‌رچاوترین كاره، ئه‌خلاقیاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئاسانترین هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی زیانی ماددی یان مه‌عنه‌وی به مرڤێك یان نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك بگه‌یه‌نرێت، بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌سێك له بواری كاركردندا ره‌چاوی ئه‌خلاقیاتی پیشه‌یی‌و (ئه‌خلاقی ئینسانی) بكات، ئه‌وه‌ی كه جێگای تێرامان بوو له‌و ماوه‌یه‌داو له لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكه‌وه‌و له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه به مه‌به‌ست‌و بۆ زیانگه‌یاندن به كه‌سێتی مه‌عنه‌وی چه‌ندین وشه‌و كاری ناشازو تۆمه‌تی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی درایه پاڵ ئه‌وی تر، له‌سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆدا رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به به‌دترین‌و ناشرینترین رۆژه‌كانی ژیانیدا تێپه‌ری، تۆمه‌ت دروستكردنی نا ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جنێوی سوك‌و بێ مانا خه‌سڵه‌تێكی ناسراوی به شێك له كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو، پاش تێپه‌ربوونی ئه‌و ماوه‌یه‌و رێكه‌وتنی دوو لایه‌نه‌و چه‌ند لایه‌نه‌و سوێن به‌سه‌ری یه‌ك خواردن، ده‌بوایه هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كات نه خۆی و نه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و نه حزب‌و پارته‌كه‌ی به هه‌مان ئاقاردا به‌رێت‌و ئه‌و مێژووه دووباره بكاته‌وه، ده‌بوایه ویژدانی رۆژنامه‌نوسه‌كانمان ئه‌وه‌نده سه‌لیم بونایه رێگایان به خۆیان نه‌دایه كاری نا ئه‌خلاقی بكه‌ن، ده‌بوایه هیچ كه‌سێك رێگه نه‌دات وه‌كو كاڵا مامه‌ڵه به خۆی‌و رۆژنامه‌كه‌ی‌و هه‌یبه‌تیه‌وه بكرێت، ده‌بوایه هیچ رۆژنامه‌نوسێك ویژدانی رێگه‌ی نه‌دایه ببێته سه‌ره رمی شه‌ری براكان، چونكه وه‌ك چۆن شه‌ری براكانمان له ساڵانی دوای راپه‌رین بینی به هه‌مان شێوه‌ش ده‌ستله‌ملانی ئه‌ونمان بینی، ئه‌وه‌ی مایه‌وه وه‌كو مێژوو كاری نا ئه‌خلاقی سه‌دان رۆژنامه‌نوس بوو.