هونه‌رمه‌ند ( ئاری مه‌حه‌مه‌د )له سه‌ردانی بۆ کوردستان ….. زانا گه‌ڵاڵی
زۆر جار بارودۆخی ژیان وا له مرۆڤ ده‌کات که ده‌ست به‌رداری هیواو ئاواته‌کانیان بن به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بینراوه مۆڤ به‌یه‌کجاری دور له مۆسیقا‌و گۆرانی بژیت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه هونه‌رمه‌ند بیت . هونه‌رمه‌ند ئاری مه‌حه‌مه‌د یه‌کێکه له‌وده‌نگه دیارانه‌ی که که به‌ر له‌ده‌ر کردنی یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی له هاوینی ساڵی 1998 بوو له‌لایه‌ن زۆرێک لهخاڵکان ناسراو ده‌نگێکی دیار بوو ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڤیستیڤاڵ و بۆنه‌کانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان به‌ڵام دوای تۆمارکردنی یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی به‌نێوی ( به‌یانی ئه‌شق ) توانی ببێته خاوه جهمهوهرێکی به‌رفراوانی خۆی به‌داخه‌وه هه‌ر له‌یه‌که‌م مانگی بڵاو بونه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌رهه‌می هونه‌مه‌ند ئاری مه‌حه‌مه‌د به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشی ڕووی له‌ووڵاتی تورکیا کرد‌و دوای ئه‌مه له یۆنان گیرسایه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵانێک . به‌ڵێ دوای ساڵانێک له تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی دابڕان له به‌رهه‌می نوێ هونه‌مه‌ند ئاری محه‌مه‌د دوا لاپه‌ڕه‌ی ئاگادار کرده‌وه که ئێستا خه‌ریکی خۆ ئاماده کردنه بۆ به‌رهه‌می دووه‌م که یه‌که‌م سیدی له خۆ ده‌گرێت
هونه‌ره‌ند( ئاری مه‌حه‌مه‌د) ڕاگه‌یاند که به نیازه له ئاینده‌یه‌کی نزیک سه‌ردانی کوردستان بکاته‌وه وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ له‌سه‌ردانی پێشووم بۆ کوردستان تانها بۆبینی بنه‌ماڵه‌که‌م و که‌س و کارم بوو به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان بۆ خزمه‌تی هونه‌ری کوردی به‌ره‌و وڵات ده‌بێت
ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی که به‌نیازه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆماری بکای هونه‌ر مه‌ند ئاری مه‌حه‌مه‌د وتی : زۆربه‌ی گۆرانیه‌کان له ئاوازی خۆمه دابه‌شکردنی جگه له خۆم هه‌ست و سۆزی هاوڕێی خۆشه‌یستم ( نیهاد سابیر ) وه زۆر له براده‌رانی تر وه ئاماژه‌ی به‌مه‌ش کرد که هونه‌ر مه‌ند فه‌رهه‌نگ غه‌فور که سێکه به سه‌رچاوه‌ی خۆمی ئه‌زانم که‌واته له‌و سه‌رچاوه هه‌ڵقوڵاوم ئه‌ویش به چه‌ند به‌رهه‌مێک هاوکاریم ده‌کات سوپاسی ده‌که‌م .
نه‌روێژ