![راستکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاسۆی شێخ نوری…. ئاسۆ بیاره‌یی راستکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاسۆی شێخ نوری…. ئاسۆ بیاره‌یی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/asoByarae-gawra_628928474.jpg)
راستکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاسۆی شێخ نوری…. ئاسۆ بیاره‌یی
ئه‌و شیوعیانه‌ی که له زیندانه‌کانی به‌عس پاکانه‌یان ده‌دا؟
ڕه‌خنه
له به‌رنامه‌یه‌کی کوردساتدا له ڕۆژی 21-2-2008 دا، که له‌سه‌ر یادی شه‌هیدکردنی شه‌هاب، شێخ جه‌عفه‌ر و ئه‌نوه‌ردا. ئاسۆی شێخ نوری که به‌میوانی به‌رنامه بانگکرابوو، ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی کرد، که شیوعیه‌کان به‌رائه‌تیان(پاکانه‌یان) ده‌کرد و هه‌ندێ جاریش ووره‌یان له‌و زیندانیانه وه‌رده‌گرت که‌سه‌ر به ینک بوون و له پاکانه‌که‌ی خۆیان په‌شیمان ده‌بوونه‌وه. سه‌یره یه‌کێک که ساڵانێکی زۆر خه‌ریکی کاری سیاسی بووبێت و بێ ئاگابێت له مێژووی گه‌له‌که‌ی خۆی. هه‌نووکه‌ش ناوی شه‌هید جه‌مال حه‌یده‌ری و فه‌هد و سه‌ید باقی و دواتریان هاوڕی پۆڵا که سیانزه ساڵ له زیندانه‌کانی به‌عسی فاشی بوو باشترین نموونه‌ن. ئه‌گه‌ر ینک به‌هه‌موو ڕێکخراوه‌کانیه‌وه ساڵی 1976 دروست بووبێت، خۆ حزبی شیوعی 1934 له دایک بووه. دیاره کاک ئاسۆی شیخ نوری، بێبه‌شه له ناسینی ئه‌و حزبه. ئه‌وه میژووی خۆ به‌که‌م زانینه که تۆ شه‌هیدان و زیندانیان و قوربانیانی گه‌لی خۆت، ئه‌گه‌ر ڕایان جیاواز بێت، به راستی باس نه‌کیت. خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند هاوڕێیه‌کیش پاکانه‌یان کردبێت، پاکانهکهیان ناگاته بۆچونێکی تاڵه‌بانی که به‌رگری له ئهنفالچێکیی وه‌کو سولتان هاشم و وه‌فیق سامه‌رایی ده‌کات، که ده‌ڵێت کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی شاعێرانه و ئه‌وه‌ی دژێ تورک بێت تیرۆرسته. بۆیه پێویسته ئاسۆی شێخ نوری و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی چهپکانی کوردستانن، داوای لێبوردن له هاوڕیان بکه‌ن و خوینی شه‌هیدان و خه‌باتی لاوانی زیندانی گه‌له‌که‌مان سه‌ره‌ڕای جیاوازی ئایدیۆلۆژیا، جیانه‌که‌نه‌وه. ئه‌و جۆره ته‌سکه تێڕوانینانه(نزم سه‌یرکردنی خه‌باتی پارتییه‌کانی تر) نیشانه‌ی خۆ به‌زلزانین و خۆباییبوونه و نه‌ناسینی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه، که زیانی سه‌ره‌کی یه‌که‌م به ینک ده‌دات و دواجاریش به پرۆسه‌ی دیموکراتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له باشووری کوردستان. ئه‌وه نیشانه‌ی گۆشه‌گیری سیاسیه و نهبنینی ئه‌وانی تره و پابه‌ندبوونێکی ڕوحیه، نه‌ک هوشیارانه به لایه‌نێکی تایبه‌ته‌وه، که ئه‌وه مرۆڤ تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌کات، هه‌ڵه‌یه‌کی وه‌کو شه‌ڕی براکوژی که تاکو ئێستا گه‌لی کورد پێوه‌ی ده‌ناڵێت. لێ کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستان ته‌نها له ڕه‌نگی زه‌رد و سه‌وز پێک نه‌هاتووه. لێره‌شدا دیسان ئه‌و جۆره وتیلانه، نه‌ک ڕیزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی باشووری لاواز ده‌کات، به‌ڵکو پێکهاته‌کانی ده‌کاته دوژمنی یه‌کتر ئازاره‌کانی کورد کوشتن قوڵتر ده‌کاته‌وه.21-2-2008 سوید