
مردووه‌كان له ده‌رگا ده‌ده‌ن ….. عه‌لی سدیق
مردووه‌كان غه‌ریبی یار ده‌كه‌ن
چاوه‌ڕوانی لوتفی خودان
له جه‌هه‌نه‌م خۆپیشاندانێ رێكبخه‌ن
به‌یه‌كه‌وه بۆ ماله‌كانیان رابكه‌ن
كه ژیان له گۆڕی نیشتمان ده‌چێنرێ
كیشوه‌رێك خۆله‌مێش
وڵاتێك ریش سپی
كتێبخانه‌یه‌ك كچ
له سێبه‌ره‌كانی خۆر فێنكتر, له دایك ده‌بێ…
له منداڵدانی نامه‌یه‌ك ئاوێته به باروت
به ده‌ستنووسی پیاو ده‌ڕوێ
له بێشكهلانی سروشتێكی مه‌ست به بۆن سارد
گه‌وره‌تر ده‌بێ!
له‌سه‌ر پێ ده‌وه‌ستێ
ته‌نیا ده‌بیته زه‌لام
دوور له دایك، پاساریه‌ك موحیبه‌تی فێرده‌كا
نیگا شه‌رمنه‌كانی خوشكێ
ئێواران وانه‌ی میهره‌بانی پێده‌لێ
نووزززهی بۆقه ئازاردراوهكان
چاو لهیهكنانی خه‌و له زه‌ینی ده‌پێچنه‌وه
زوله‌یخا!
تۆ ده‌زانی من له دامێنی یوسفم
بۆ پایزان گوڵ له‌باخچه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانم ناچنی؟
تۆ هه‌ست به هاتنه‌وه‌م ده‌كه‌ی
بۆ به بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ زه‌مه‌ن گه‌مه به هه‌ناسه ده‌كه‌ی؟
بۆ چاوه‌رێت نه‌كرد خودا مۆلهتمدات؟
به پشوێك گۆرانیه‌كانی بوونمان تهواوكردایه!
له لێواری سازێك بلهرهوه
به‌م هه‌ناسه‌یه مردووه‌كان ده‌ڕه‌نجێن
له‌كه‌ناری دهفهیهك له‌نگر بگره
به‌م وشانه زه‌ویه‌كان بۆگه‌ن ده‌بن
ئاوه‌كان له قهنتره ده‌ڕژێن
دایكم تۆزێك دلخۆش ده‌بێ و
ستایشی دلۆپه وه‌ریوه‌كانی ئاو ده‌كات
له پلیكانه‌كانی هه‌یوان به‌رزتر ده‌وه‌ستێ
شینتر له‌رۆژئاوا ده‌ڕوانێ
قایمتر تهشیهكهی باده‌دا ت
مه‌راقی گه‌نجبوونه‌وه خه‌ریكه باڵی پێده‌گرێ
خه‌ونه ئالۆزه‌كانی هاتنه‌وه‌ی باوكم جوانی پێ ده‌به‌خشن و
گله‌ییه ههردهمهكانی له هه‌ور ناهێلی تێر بۆنی به‌هه‌شت بێ
ئای له ته‌مه‌نه په‌مه‌ییه‌كانی پیرێژنی سه‌رابیی!
له تروكانی سێوه‌كانی ژیان
نازی چاوه‌كان خوناوی رۆح ده‌گرن
لهسهحهر دوو سێ‌و شیر ده‌ده‌ن بۆ نیشتمان و
نوێژی لێخۆشبوو‌ن له‌به‌فر ده‌كه‌ن
كه ئێواره نارنجیهكانیش له په‌نجه‌ره دێنهژوور
په‌شیمانی دایانده‌گرێ و
له بیری هاتنه‌وه‌ی رومه‌ته ته‌ره‌كانی نیوهڕن
كه‌چی ئه‌م پیاوه هه‌ر نایێ..!سلێمانی – تشرینی یه‌كه‌می 2009