
ئه‌نفال ده‌زگیرانه‌كه‌ی دزی
پاش بیست و یه‌ك ساڵ چاوه‌ڕوانی ، پاش بیست و یه‌ك ساڵ خه‌م و خه‌فه‌ت ، پاش ته‌مه‌نێك له گه‌ڕانه‌وه و ئومێدی ده‌ست له ملان كردن به دڵ یه‌شان سه‌ری نایه‌وه و خه‌مه‌ێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌به‌د برده گۆڕه‌وه .
خاتوو مه‌ریم ساڵح ئه‌و ژنه‌ی كه ژیانی یه‌كێكه له‌و سه‌دان چیرۆكه تراژیدیایه‌ی ئه‌نفال كه له تا ئه‌و رۆژه‌ی گیانی سپارد چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌كرد و هه‌ر رۆژ ئه‌و چاو له ده‌رگا بوو تاوه‌كو كه‌سێك له ده‌رگا بدات و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی رازگری خه‌مه‌كانی بێت .
پاش نزیكه‌ی دوو هه‌فته له كۆچی دوای خاتوو مه‌ریم چوینه ماڵه‌كه‌یان له رزگاری و له‌گه‌ڵ باوكی و دراوسییه‌كیان و به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی رزگاری گه‌شتێكمان به خه‌مه‌كانی ئه‌و ژنه گه‌رمیانیه‌دا كرد كه ئاواته‌كانی وه‌ك ئه‌نفال زیده به چاڵ كرا .
خاتوو شازاده حسێن – به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی رزگاری یه‌كێتی ژنان كه مه‌ریمی ره‌حمه‌تی له نزیكه‌وه ده‌ناسی و بۆ چه‌ند جارێك بردویه‌تیه نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی له باسی چیرۆكی خۆشه‌ویستی مریم وده‌زگیرانه‌كه‌یدا گه‌ڕایه‌وه بۆ زه‌مه‌نی ئه‌نفال و چوینه گونده‌كه‌یان له تیله‌كۆی ناو عه‌شره‌تی زه‌نگه له گه‌رمیان ” رۆژێك پێش ئه‌نفال كردنی دانیشتوانه‌كه‌ی جل و به‌رگی بوكێنی بۆ مه‌ریم هه‌ڵده‌گیرێت و هه‌موو خه‌ڵكی گوند خۆی بۆ زه‌ماوه‌ند ئاماده ده‌كات بۆ سبه‌ی ! سبه‌ی تانك و فڕۆكه‌كانی به‌عس دێنه ئاوایی و ده‌زگیرانه‌كه‌ی مه‌ریم ده‌به‌ن و زه‌مه‌وانه‌ده‌كه‌ی مه‌ریم ده‌بێت به شین و شه‌پۆِر ” و شازاده هه‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه مه‌ریم شوكردنه‌كه‌ی ژن به ژن بووه و ده‌زگیرانی ئه‌وی تریش هه‌ر ئه‌و رۆژه ئه‌نفال ده‌یبات و ناگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و كچه‌یش ئێستا ماوه و له چه‌مچه‌ماڵ داده‌نیشێت .
به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی رزگاری یه‌كێتی ژنان رونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام هاوكاری مه‌ریمیان كردووه و ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانی تریشیان بردوه‌ته ماڵه‌كه‌ی و له ساڵی 2006 ئه‌و ژنه غه‌م و خه‌فه‌ت زۆری بۆ دێنێت و له‌سه‌ر جێگه ده‌كه‌وێت و به هاوكاری سكرتاریه‌تی ژنان هاوكاری كراوه ” له 4/11/2006 له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژناندا خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ دراوه و له لایه‌ن خاتوو هێرۆ ئیبراهیمه‌وه مه‌دالایای ئاڵتون كراوه‌ته ملی كه نزیكه‌ی سیانزه مسقاڵ ئاڵتونی عه‌یار بیست و یه‌ك بووه و خاتوو كافیه سلێمان ژنانی رزگاری راده‌سپێرێت كه مانگی جارێك مه‌ریم ببه‌نه دكتۆر بۆ چاره‌سه‌ر كردن ” ، مه‌ریم تا دوا ساته‌كانی ژیانی جل و به‌رگی بوكێنی لای خۆی پاراستبوو وه باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه مێرده‌كه‌ی نه‌ماوه و هه‌ر ده‌یووت رۆژێك دێته‌وه و ئه‌و جلانه له‌به‌ر ده‌كات و ده‌كرێت به بوك به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز جلی بوكێنی له‌به‌ر نه‌كرد .
شازاده له وه‌سفی مه‌ریمدا شان به شانی پیاو دایده‌نێت ” كاتی خۆی زۆر لێهاتوو زیره‌ك بووه و له كاتی ده‌ره‌و كردنی دانه‌وێڵه‌دا له‌گه‌ڵ پیاوان كاری كردووه ، مه‌ریم چه‌كی له‌شان بووه و توانیویه‌تی پارێزگاری له ماڵ و براكانیشی بكات و چاو نه‌ترس و بووه و توشی كێشه‌یه‌ك بونه له گونده‌كه‌دا له براكانی زیاتر شه‌ڕی كردووه ” و بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی كه مه‌ریم كۆچی دوای ده‌كات خاتوو شازاده باس له‌وه ده‌كات كه مه‌ریم پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات له رووی نه‌خۆشیه‌وه باش بووه ووتی ” له‌گه‌ڵ برا ژنێكی دا دانیشتبون پێی ووت مه‌ریم چی ده‌خۆیت ، ووتی له ژیانمدا ( نانه وڵا ) م نه‌خواردووه حه‌زم له‌وه‌یه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وه كه حه‌زی لێی بوو بیخوات گیانی سپارد”.
شیلان حه‌سه‌ن یه‌كێك له دراوسێكانی مه‌ریم چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و ژنه‌ی بۆ باس كردین ” مه‌ریم سه‌ره‌تا بوو به دراوسێمان وه‌زعی باش بوو به‌ڵام دواتر باری ته‌ندروستی خراپ بوو به جۆرێك به ده‌ست ده‌یانگواسته‌وه بۆ دكتۆر و بۆ سێ ساڵ له‌سه‌ر جێگه ماوه‌یه‌وه و خۆشكێكی به خێوی ده‌كرد له‌گه‌ڵ باوكێكی پیر ” و مه‌ریم به قسه‌ی شیلان ژنێك بوو كه سه‌ردانی خزم و ده‌راوسێكی ده‌كرد و له دانیشتنه‌كاندا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و ده‌زیگرانی هه‌بوو و هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌كات و چه‌ند جارێك داواكاری هاتووه به‌ڵام ئه‌و شووی نه‌كردووه و ره‌تی كردوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت دیاریه‌كانی هه‌ر مابوون سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌دریه‌ی ئه‌نفال ئه‌و حه‌ڵقه‌كه‌ی هه‌ر لای مابوو و هه‌ر كاتێك باسی له رۆژه‌كانی ئه‌نفال و ده‌زگیرانه‌ی ده‌كرد ده‌گریا ! .
پاش دوو هه‌فته له كۆچی مه‌ریم له رزگاری چوینه ماڵی ساڵح كه‌ریم باوكی مه‌ریم و پاش سه‌ره‌خۆشی جارێكی تر برینی ئه‌و پیاوه پیره‌مان كولانده‌وه ، مام ساڵح كه له خانویه‌ك دانیشتبوو و به ریشێكی سپی و چاویلكه‌یه‌كی گه‌وره و گۆچانێك و دلێكی پڕ له ئێشه‌وه هه‌ركه باسی كچه‌كه‌یمان كرد یه‌كسه‌ر ووتی بۆ من پاڵه‌وانه بوو به‌خوا دوایی ئه‌و ژینم ناوێت ، بۆ چیرۆكی ژیانی مه‌ریم بۆی گێڕاینه‌وه ” مه‌ریمم داوه ئاموزایه‌كی خۆی و ژن به ژنمان كرد و وه‌عد وابوو رۆژێك پێش ئه‌نفاله‌كه بیگوازنه‌وه ، به خوا چوم له ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م و دوز كه‌لپه‌لی بوكێنیم بۆ هاورد به ترس و له‌رز به ناو جێش و جاشدا و ئیتر ئه‌و رۆژه‌ی كه زه‌ماوه‌ند ده‌كرا ئه‌نفال هه‌ر دوو كوڕه‌كه‌ی برد و كچه‌كانیش مانه‌وه و ئیتر مه‌ریم هه‌ر چاوه‌ڕێ بوو و ئه‌یوت شوو ناكه‌م ، به خوا بیست جار داواكاری هات شوی نه‌كرد ” و باوكی وه‌ك خۆی باسی كرد كه هه‌ر ئه‌و خزمه‌تی ده‌كرد و به نه‌مانی ترسی لێ نیشتووه كه كێ دڵی رابگرێت و وه‌ك مه‌ریم بێته هاواریه‌وه .
شایانی باسه مه‌ریم ساڵح كه‌ریم له ساڵی 1969 له گوندی تیله‌كۆی سه‌ر به ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌می ناوچه‌ی گه‌رمیان له دایك بووه و ده‌بوو له رۆژی ئه‌نفال كردنی گونده‌كه‌یاندا زه‌ماوه‌ندی بۆ بكرایه به‌ڵام ده‌زگیرانه‌كه‌ی ئه‌نفال ده‌كرێت و پاش ئه‌نفال له رزگاری نیشته جێ ده‌بێت ، تا رۆژی مردنی چاوه‌ڕوانی ده‌زگیرانه‌كه‌ی بوو ته‌نانه‌ت جلی بوكێنی له لای خۆی پاراستبوو به‌ڵام مه‌خابن له 9/ 10 / 2009 دڵه پاك و تۆراوه‌كه‌ی له لێدان ده‌كه‌وێت و له گۆڕستانی كه‌لاری كۆن ده‌نێژرێت و چیرۆك و ژیانی ئه‌میش بووه یه‌كێك له‌و سه‌دان چیرۆكه‌ی ئه‌نفال كه چووه گۆڕه‌وه .