قه‌ڵه‌می خوێناوی له خۆینی خۆی ناترسێت
نه‌به‌ز گۆران كاتێك له‌سه‌ربڕوانامه ( ته‌زویر ) ه‌كه‌ی توشی هه‌ڵچونێكی ده‌رونی بو وه له‌هه‌مان كاتدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیتیكی كاری پرۆفیشناڵی ڕۆژنامه‌نوسییه‌وه مافی ئه‌وه‌ی به‌خۆیدا كه چه‌ند دێڕێك له‌سه‌ر ڕابردوی هاوپیشه‌یه‌كی خۆی ڕیزبكات و به‌ناوی به‌رگری كردن له (خود ) ه‌وه هێرش بكاته سه‌ر خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ( به‌ڵگه ) به‌دیویكدا ئه‌و جۆره وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ی نه‌به‌ز گۆران , دۆستانی كه‌سانی ئازاد‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می به‌بڕشتی له‌خۆی ڕه‌نجاندو به‌دیوه‌كه‌ی تردا ده‌یان ده‌ستخۆشیی لێكرا ؟ چونكه له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا جگه‌له‌وه‌ی په‌له‌كردنی پێوه‌دیاربو به‌هه‌مانشێوه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌كردبو كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری بنوسن ئه‌وا قسه‌له‌سه‌ر ( شه‌رف ) ی خانه‌واده‌كانیان ده‌كات و ئه‌و وه‌ڵامه‌ی نه‌به‌ز بۆنه‌یاره‌كانی هه‌مان وه‌ڵامی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌زگا هه‌وڵگریه‌كانه له ڕكه‌به‌ره‌كانیان , له‌هه‌مان كاتدا ته‌واوی ده‌ستخۆشیی لێ‌كردن و هاندانی نه‌به‌ز له‌سه‌ر درێژه‌پێدان به ئه‌و جۆره ڕیتمه له‌نوسی هاوشێوه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ گۆڤاری ( به‌ڵگه ) هاندانی نه‌به‌ز گۆران بو به‌ره‌و خۆخواردنه‌وه و به‌خشینی باجی ئازارهێنه‌ری جه‌سته‌ی , وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا نه‌به‌زی گیرۆده‌كردوه ؟! ئه‌وه‌ی نه‌به‌ز كردی شكاندنی جۆرێك بو له‌ته‌قیلدی وه‌ڵام دانه‌وه ؟ به‌ڵام شكاندنێكی ناشرین و دور له عورفی كاری ڕۆژنامه‌وانی
نه‌به‌ز گۆران له‌كاتێكدا ئیهانه ده‌كرێـت و ئازار ئه‌درێت كه‌هێشتا بكوژانی سۆرانی مامه حه‌مه دادگای نه‌كراون و سه‌ربه‌ستانه ده‌سوڕێنه‌وه , نه‌به‌ز له‌كاتێكدا خوێناوی ده‌كرێت كه هێشتا ده‌سه‌ڵاتی كوردی شانازی به ئازادی ڕۆژنامه گه‌ریوه ده‌كات و هه‌میشه به‌وه قه‌رزاربارمان ده‌كات كه ئازادی نوسین و ده‌ربڕینی بیروڕای جیاواز, ته‌نها موڵكی خۆیه‌تی و ئێمه‌یشی لێبێبه‌ش نه‌كردوه , پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ( نه‌به‌ز گۆران ) بۆلێیدرا ؟ كێن ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژی ڕوناك ته‌عدا ده‌كه‌ن و مرۆڤێك ئازار ئه‌ده‌ن كه تائێستاش ئه‌وانی ( ده‌ربار ) له زوڵمی كاربه‌ده‌سته گه‌نده‌ڵكاره‌كان , وه‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه و فایلی پڕله‌خه‌وشی به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌كانی كوردیان بۆ ئاشكرا ده‌كات ؟ ئایا نه‌به‌ز ئه‌مجاره‌یش مۆبایلی دزیی بو , دوكانی بڕی ی‌و , قه‌رزاری بازاڕ بو ؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر به‌مجۆره بوختانه بێمانایانه تاوانباریان ده‌كرد و هه‌وڵی ناشرینكردنی وێنه‌ی ئه‌و كوڕه نه‌به‌زه‌یان ئه‌دا ؟
بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌و سه‌ربازگه ڕۆژنامه‌نوسه‌ی كه گیرفانه‌كانیان پڕه له‌ناسنامه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان , بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌دا نایه‌نه ده‌نگ كه ده‌یه‌وێت ته‌واوی قه‌ڵه‌مه‌كان مۆنۆپۆل بكات ؟ ئایا لێدانی نه‌به‌زگۆران سه‌ره‌تایه‌ك نییه بۆ لێدان و ئیهانه كردنی هه‌موتان ؟ وه‌ك چۆن ئیغتیالكردنی ( سۆرانی مامه حه‌مه ) سه‌ره‌تایه‌ك بو سه‌لماندنی نه‌بونی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی دور له هه‌یمه‌نی حیزبی له‌كوردستاندا و بێباكی پیاوانی لیژنكانی ئیغتیالاتی حیزبی كوردی بو له‌سه‌رده‌می سیما ناته‌واوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كه‌ی كوردیدا .
لێدانی نه‌به‌ز گۆران په‌یوه‌ندی به‌و ( وشوانه‌وه هه‌یه كه به‌خۆین ده‌یان نوسێته‌وه ) ئیهانه‌كردنی نه‌به‌ز په‌یوه‌ندی به‌و جه‌ساره‌ته‌وه هه‌یه كه له‌كه‌م كه‌سدا هه‌یه‌و وێنه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ده‌خاته به‌رده‌م هه‌مومانه‌وه,من هاوسۆزنیم له‌ته‌ك نه‌به‌زدا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپیشه‌مه,ئه‌وه‌نده‌ی هاوسۆزم له‌ته‌ك نه‌به‌زدا كه مرۆڤێكه ده‌یه‌وێت له‌م پانتایه ناڕۆشنه‌ی كوردستاندا به‌ڕۆشنی ناشرینه‌یه‌كانی ده‌سه‌ڵات و نهێنی ده‌وڵه‌مه‌ند بونی پیاوه‌كانی ئاشكرابكات .
نه‌به‌ز له ڕۆژنامه ئه‌هیله‌كاندا ده‌نوسێت كار له گۆڤارێكی ئه‌هلی داده‌كات , كه
كاركردن له ڕۆژنامه ئه‌هلی و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆكاندا , له‌م پانتایه بێسه‌روبه‌ریه‌ی كوردستاندا له‌نێوان ( سیسته‌مێكی دیكتاتۆری ناكامڵ و دیموكراسیه‌تێكی ناته‌ندروستانه‌دا ) گه‌لێك سه‌خته‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی میدیا كانی خۆیه‌وه و له‌ڕیگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌وه هێرشی بێ به‌ڵگه‌یانه ده‌كاته سه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤاره ئه‌هلیه‌كان و به‌جاسوس پێناسه‌یان ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێكی ( ستۆك ) ه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ی خۆی زیاتر فه‌رزیكات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگاداو وێنه‌یكی ناشرین به‌و قه‌ڵه‌مانه‌بدات كه‌خاوه‌نه‌كانیان به ( خوێن ) ی خۆیان له‌دژی گه‌نه‌دڵی و ناعه‌دالتیه‌كانیان ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و له‌نائاماده‌بونی حیزبێكی ئۆپۆزسێونی ڕاسته‌قینه‌دا هه‌مان ڕۆڵیش ده‌گێرن, هه‌رله‌به‌ر ئه فاكته‌رانه‌یه‌كه ڕۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆكان هه‌میشه بونه‌وه‌رگه‌لێكی ناشرین و نه‌فره‌تیبن له دیدی ( حیزب و ده‌سه‌ڵات ) ه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی كه كاری مه‌یدانی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و خه‌ڵك هوشیارده‌كه‌نه‌وه كه‌زیاتر چاودیری ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن و ته‌وای ده‌نگه په‌رته‌وازه‌كانیان له‌كۆده‌نگیی یه‌كدا یه‌ك بخه‌ن بۆملكه‌چكردنی ده‌سه‌ڵات تابۆئه‌وه‌ی شه‌فافانه كاربكات و بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی مرۆڤه‌كان و بۆ هه‌ر بڕیاردانێك له‌سه‌ر پرس و ئاریشه قورسه‌كان ,بگڕێته‌وه بۆلای خه‌ڵك و بیروبۆچونی خه‌ڵكی به‌هه‌ند وه‌ربگرێت .
سڵاو ………
له‌و قه‌ڵًه‌مانه‌ی تائێستاش پڕن له‌ئیراده و ته‌سلیمی ئیراده‌ی كه‌سانی تر نه‌بون
سڵاو ……..
له‌نوسه‌رانه‌ی كه به‌خوێن ده‌نوسنه‌وه‌و له‌سه‌ر نوسینه‌كانیان خوێناویان ده‌كه‌ن .
peshrawhameed@gmail.com