
له‌گه‌ل خودا… عه‌لی سدیق
ساته‌وه‌ختی هه‌ڵگه‌ڕان بوو
به‌دارو دره‌ختی ژیان
خودا به جانتایه‌ك مردنه‌وه له‌ده‌رگایدا
قاقای ته‌مه‌نی مامناوه‌ندیم سڕبوون
فریا نه‌كه‌وتم پڕ به باڵا هه‌ناسه هه‌ڵكێشم
تا به‌رزتر له‌پێشوازی پێبكه‌نم
كه گه‌یشته ناوه‌راستی حه‌وشه
نووزه مه‌كربازه‌كانی نیوه‌شه‌و
جیڕڕڕڕه‌یان له ده‌رگای ته‌نیایم هێناو
مانگ كوژاییه‌وه
چاوه گریاوه‌كه‌ی ئاسمانی زولف ره‌ش
له‌دوا ساته‌كانی بێ مانایی
بێ به‌شی كردم له بینینی ژنێكی ته‌نیا
خودا هاته‌ژووره‌كه‌م
به كلكی ئه‌ستێره‌یه‌ك په‌رده‌كه‌ی راكێشایه‌وه سه‌ر وجود و
له دێڕێك شعیردا خه‌واندمی
نووستن له بن باڵی قه‌سیده‌یه‌ك
رۆحدانه تا ئاهه‌نگی زیندووبوونهوهخودا ووتی: بۆ شیعر ده‌نووسی؟
وتم:
شیعره مۆنه‌كان شێتن!
خۆیان خۆیان ده‌نووسنه‌وه
ئێواران رامده‌كێشنه نێو بلقی كوپه‌یه‌ك چا
سه‌مایه‌كی ده‌ریاییم له‌گه‌ل هه‌ڵم پێ ده‌كه‌ن
له قونكی سیگارێك ده‌مدۆزنه‌وه
دوای هاتوچۆكردن به گه‌ده‌ی بیركردنه‌وه
له جامێك ماچ ده‌مده‌نه هه‌وا
هه‌واش به لار‌و له‌نجه بۆ لای تۆم دێنێ
خودا گوتی:
شاعیره‌كان، دڕكن
له كه‌مه‌ری گوڵێك قه‌تیس ماون، تا جوانیه‌كان بشێوێنن
پیاسه له شه‌قامێك ده‌كه‌ن كه پڕه له مێرله‌ی ره‌شپۆش
ئه‌و به پێكه‌نینه‌وه ده‌یگوت
پف له‌م شاره رۆمانسیه!
جار جار سیگارێكی شه‌یتانی داده‌گیرسێنن و
ئاگر به قنی “با” وه ده‌نێن
شه‌ماڵ له دایكه‌كان زیز ده‌كه‌ن
چ له‌زه‌تێكه وه‌رگرتنێك ده‌كه‌ن؟
ووتم:
ژیان بێ له‌زه‌تیه‌و له‌نه‌بوونی مانای
ئه‌مه‌وێ له ساته‌كانی به‌مانایی بوون
نوێژی پاكبوونه‌وه له گوناهه‌كانی ئێوه ده‌كه‌م
چیتر شیعر نه‌نووسم
ئه‌و “با”یه هه‌میشه گولاو بۆ دایكم دێنی
خۆشه‌ویستی منتان پێ ده‌گه‌یێنێ
ده‌ۆڕین بۆ رۆژئاوا،
ئه‌ستێره‌كان له شه‌وێكی خامۆش بكوژێنه‌وه
ئاسمان دابه‌زێنه خاكی مرۆڤه‌كان
خودا گوتی: هه‌موویان له‌گه‌ڵ خۆت بێنه
شیعر گوتی:
شاعیره‌كان به جه‌هه‌نه‌م،
نزای پیاسه‌یه‌ك شه‌قام
ده‌رفه‌تی گرمه‌یه‌ك راز
له‌مندا بخوێننه‌وه
ببنه‌وه تاشه‌به‌رده‌كانی په‌شیمانی
له‌كه‌نار باوه‌شی كه‌لله پوتی نزا بكه‌ن
زه‌ویه‌كان عیشقیان تیا بۆگه‌ن بوو
ماله‌كان مردن
به‌ر له نووسینه‌وه‌ی وه‌سیه‌تنامه‌كان
گه‌ردن ئازادی له ژیان بكه‌ن
ئه‌و دوای مردن زیندوو نابته‌وه
خودا‌ش گوتی:
ئه‌وه‌ی ناتوانم بیكوژم
ته‌نیا شیعره