![مۆدێلی ناشرینكردنی رۆشنبیر.. !! …. داناعه‌سكه‌ر مۆدێلی ناشرینكردنی رۆشنبیر.. !! …. داناعه‌سكه‌ر](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/danaAskar2_467307256.jpg)
مۆدێلی ناشرینكردنی رۆشنبیر.. !! …. داناعه‌سكه‌ر
یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌ته ناشرین و بێبنامایانه‌ی كه به‌درێژایی ده‌ركه‌وته سیاسی و كۆمه‌لاِیه‌تیه‌كان نه‌مانتوانیوه خۆمانی لێ رزگاربكه‌ین ، كولتووری بێزراوی دوژمنه‌كانمانه .
هه‌ر له‌كاتی حوكمی سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كان و انكلیز و تاده‌گاته حوكمی مه‌له‌كی و دواتر جمهوریه‌كان له عبدالكریمه‌وه تا صدام حوسین و پیشتریش ، هه‌میشه بوونی ره‌خنه وگووتاری جیاواز ، تیگه‌یشتن بووه بۆ چاوبڕینه كورسی ده‌سه‌لاِت ، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاِت خۆی بیری لێده‌كاته‌وه هه‌میشه كورسییه‌كه‌یه‌تی ، بۆیه به‌درێژایی مێژوو قه‌ت نه‌یانتوانیوه جیاوازی له‌نێوان سیاسی و رۆشنبیردا بكات ، بۆیه ده‌بینی ئه‌و به‌ناو رۆشنبیره حیزبیانه‌ی كه ده‌سه‌لاِت دانیان بۆ رۆ ده‌كات قه‌ت ممكین نیه گوتاری ره‌خنه‌یی و ئاراسته‌ی فیكری جیدی قبوڵبكه‌ن ، ناچار به‌ده‌یان ناوی ناجۆره‌وه تاوانبارت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به‌وشێوه‌یه نانه‌كه‌یان حه‌لاِل بكه‌ن ، له‌كاتێكدا ئه‌م خه‌ڵكانه‌ن به‌درێژایی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد بوونه‌ته گرفتی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕه فیكری و سیاسیه‌كان ، ئه‌م خه‌ڵكانه له‌هه‌ر شوێنێك بای لێبێت ئه‌وان له‌وێوه شه‌نی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی ساویلكه‌ی پێی له‌خه‌شته ده‌به‌ن به‌وه‌ی ده‌سه‌لاِت بۆ دژایه‌تی رۆشنبیریی جیدی و گوتاریی فیكریی جیدی به‌كاریان ده‌هێنێ ، ئه‌م ده‌نگه نه‌شازانه قووت ده‌كاته‌وه و ده‌یانكاته به‌شێك له به‌ناو رۆشنبیریی سه‌ربه‌خۆ یان ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ ، زۆر جار ئه‌م كه‌س و ده‌زگایانه زۆر به‌جیدی ره‌خنه ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تییه كانی ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ له‌خشته‌بردنی خه‌ڵكی ساویلكه‌یه ، كه خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه ره‌خنه نیه له ده‌سه‌لاِت ، به‌ڵكو ئه‌مه ره‌خنه‌یه له‌كه‌سێك له‌كوتله‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌و نیه ، بۆیه ده‌بینی زۆر جار ئاراسته‌كان ده‌گۆڕێن و له‌وه‌وه ده‌چێته سه‌ریه‌كێًكی تر‌و ئه‌وی پێشوو ده‌بێته كه‌سێكی موعته‌دیل و دڵسۆز ، ئه‌م هاوكێًشه سیاسیه ناجۆره كه ماوه‌یه‌كه له‌ناو كایه‌ی سیاسیه‌وه خۆی خزاندۆته ناو كایه رۆشنبیرییه‌كه‌شه‌وه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیارده‌یه بۆ كوشتنی رایه‌ڵه تۆكمه‌كانی نێًوان گه‌نج و رۆشنبیره و گه‌مه‌یه‌كه ده‌سه‌لاِت موماره‌سه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وی تیگه‌یشتنی رۆشنبیر ی و گرنگیدان به چه‌مكی رۆشنبیریی بێزراو بكات و خه‌ڵك و گه‌نجی ئه‌م ولاَِته تووشی بێ ئومێدی له‌به‌رانبه‌ر رۆشنبیر بكات ، و وای نیشان بدات كه رۆشنبیر هه‌میشه كه‌سێكه له‌خۆیه‌وه تۆراوه و گووتاری ره‌خنه‌یی رۆشنبیر ، گوتارێكی بێ بنه‌مایه ، تۆرانی رۆشنبیر له ده‌سه‌ڵات ، تۆرانی رۆشنبیر نیه له‌كه‌سێتی به‌ناو ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵكوو تۆرانی رۆشنبیر ، تۆرانه له فیكر‌و ئاراسته‌ی كاركردنی ده‌سه‌لاِت و نه‌بوونی یه‌كسانی كۆمه‌لاِیه‌تی و كوشتنی رۆحی به‌هاولاِتی بوون و بچوك كردنه‌وه‌ی چه‌مكی هاولاِتیبوون له جۆری مووماره‌سه‌كردنی سیاسیانه‌ی سیه‌سیه‌كانمان ، له‌به‌رانبه‌ردا دێت له‌بری ئه‌وه‌ی گرنگی به ده‌زگا گرنگه‌كانی وه‌كو زانكۆ + وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی بدات و بیان كات به ده‌زگاگه‌لی سه‌ربه‌خۆ و خه‌ڵكانی پسپۆریان بۆ ته‌رخان بكات ، كه‌چی دێت ئه‌و خه‌ڵكه بێ كه‌ڵك و بێ مه‌عریفانه ده‌كاته ده‌م سپی رۆشنبیریی كورد و به‌ئاره‌زووی خۆیان كه‌سانی نه‌شیاو ده‌كه‌نه نمونه‌ی خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و له‌و لاِتانی ئه‌وروپا به‌ناوی رۆشنبیریی كورده‌وه قسه‌ده‌كه‌ن ، ئه‌م جۆره گه‌مه كردنه به‌مێژووی رۆشنبیریی كوردی ، ریشه‌یه‌كی قووڵی سیاسی و نه‌زعه‌یه‌كی به‌رفراوانی ناوچه‌گه‌رێتی هه‌یه و له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه ئه‌و رۆحه بزۆزو گه‌شه‌یه‌ی تێدا ده‌كوژێت و له‌بێ ئاگایی فیكریی ئه‌و جیاوازییه‌ی نێوان رۆشنبیر و سیاسه‌ت ته‌سلیمی ده‌ستی خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وارو بێ ومه‌عریفه و بێ ئه‌زموون ده‌كات ، بۆیه به‌درێژایی "80 بۆ 90 " ساڵه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی هیچ قۆناغێكی فیكریی نه‌گۆڕیوه ، ئه‌وه‌ی له‌شه‌سته‌كان ته‌رح ده‌كرا ، ئێستاش هه‌ر هه‌مان ته‌رح و فیكره خێله‌كی و ناوچه‌گه‌رێتییه‌كه‌یه ، جارێك به‌ناو دیموكراسی و جارێك به‌ناو چه‌پ و جارێكی به‌ناوی نازانم چیه‌وه كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵاتیه‌تیه‌كان زه‌ق ترده‌كاته‌وه .
مێژووی بوونی گووتاری جیاواز له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌كاندا بوونی هه‌یه ، ده‌سه‌لاِتی سیاسی ئێمه خۆیان به‌شێك بوون له جیاوازییه‌ی كه ئه‌مڕۆ حیزبی كوردی پیا ده‌ڕوات ، له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ر گووتارێكی ره‌خنه‌یی سه‌رهه‌ڵدات ، ئه‌مان پێش هه‌موو كه‌س دژایه‌تی ده‌كه‌ن و له‌ناو ئاڵوگۆڕه فیكریی و سیاسیه‌كانی قۆناغدا ، تاوانباری ده‌كه‌ن و نایه‌نه‌وێ ره‌خنه و بوونی گووتاریی ره‌خنه‌ی جیاواز بێ لایه‌نی خۆی وه‌ده‌ربخات ، بۆیه بۆ شێواندنی بوونی ره‌خنه و رۆشنبیریی بێ لایه‌ن ، به‌ده‌یان ناووناتۆره‌وه تاوانبارت ده‌كه‌ن و له‌هه‌ر قۆناغێك دژێك بۆ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه ، كه هه‌یه و ده‌یانه‌وێ له‌نێوان ئه‌م دوو دژه‌دا شتێك نه‌بێت ناوی رۆشنبیر بێت و كار له‌سه‌ر مه‌سه‌له فیكریی و گرفته كۆمه‌لاِیه‌تی و ئابورییه‌كان به‌كات ، ناچار به‌وه تاوانباری ده‌كه‌ن كه تۆ سه‌ر به‌و لایه‌نه‌یت و تۆش وه‌ك ئه‌وان تۆراوی ، ئه‌مه حاڵه‌ته زۆرێك له حیزبی كوردی و غه‌یره كوردی پیاتێپه‌ڕی و دواجار ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی مایه‌پووچ بوو ، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دژایه‌تی رۆشنبیریی جیدی و بێ لایه‌ن ده‌كه‌ن و ده‌ینخانه پاڵ لایه‌نی دژ به‌خۆیان ، هه‌ر ئه‌و به‌ناو رۆشنبیرانه‌بوون كه ئاگری شه‌ڕناوخۆیان گه‌رمكردوو ده‌یان رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه‌یان كرده قوربانی ته‌رحه بێ بنه‌ماكه‌یان ، به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه عه‌قڵی سیاسیانه‌ی خۆی ته‌سلیمی ئه‌و كه‌سانه بكات ، ئه‌وا دڵنیابن سبه‌ینی باره‌كه به‌چ لایه‌كدا بشكێته‌وه ئه‌وانه‌ش وه‌ك چۆن ئێستا كۆمه‌ڵێك له‌و كورده به‌عسییه هه‌لپه‌رستانه‌ی كه له‌ناو حیزبی كوردیدا رۆڵی گرنگیان هه‌یه‌و هه‌ندێ جار پێشمه‌رگه‌ش له رووی نایات وه‌ك ئه‌و به‌عسیانه باس له‌قره‌مانێتی خۆی بكات ، ئه‌وانه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه له‌وان باشتر نابن ، تاوانباركردنی رۆشنبیریی بێ لایه‌ن به‌وه‌ی سه‌ر به‌فڵانه و قسه‌كردنی بێ بایه‌خ و بێ بنه‌ما به ئۆپۆزیسیۆن ، هیچ نیه جگه له بێ ده‌سه‌لاِتییه‌كی عه‌قلًیی كوشنده‌یه و ر ئه‌م توتیانه نان و پیازی پێوه ده‌خۆن و خۆیانی پێده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن و عه‌قڵیشیان خاڵی له‌مه‌عریفه ، به‌ڵام گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی كوشنده‌ن له‌به‌رده‌م گرنگیدان به‌ڕه‌وتی فیكریی له ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌م كه‌سانه جگه له‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی رۆشنبیریی خۆیان له‌ده‌ست داوه ، له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ده‌سه‌لاِت و به‌ئاشكرا به‌ناوی رۆشنبیره‌وه خه‌ڵكی ئه‌م ولاِته‌ی پێ له‌خشته ده‌بن ، بۆیه ده‌بینی به‌ده‌یان كه‌سی سه‌یریان خزتندووه‌ته ناو ده‌زگا رۆشنبیره‌كان و له‌به‌رانبه‌ر رۆشنبیردا ده‌یكه‌ن به‌ده‌نگ و له‌به‌رانبه‌ر دا ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو رۆژنامه نووس و هه‌ندێ له‌نووسه‌راندا له‌سووكایه‌تی كردن به‌خه‌ڵك و رۆشنبیری تر سه‌ری هه‌ڵداوه ،ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئێستا خودی ده‌سه‌لاِته دێت ره‌خنه له رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌رێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ، ئه‌وه ئیشی رۆژنامه نووس نیه به‌ڵكو ئیشی كه‌سانی ناو جاده وبانه ، به‌ڵی ئه‌مه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه ئێسته ئێمه لیی ده‌ترسین ، خزانی ئه‌و كه‌سه‌بێ فیكر و مه‌عریفانه‌ن بۆ ناو ده‌زگاگه‌لی رۆشنبیر یی و رۆژنامه‌نووسی كوردی ، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و نا رۆشنبیر و نا رۆژنامه‌نووسانه‌ی ناو حیزب ، بۆخۆی گه‌مه‌یه‌كی كوشنده‌یه بۆ كوشتنی رۆحی رۆشنبیریی و سوكایه‌تیكردن به‌چه‌مكی رۆشنبیریی له‌سه‌ر ده‌ستی خودی ده‌سه‌لاِت و بێ ریِزكردنیه‌تی .