پیاوی ئازیز: له‌گه‌ڵ ژن‌دا توندوتیـــــژ مه‌به
سه‌باره‌ت به توندوتیژی پیاوان ده‌رهه‌ق به ژن ، چ به بیر‌و هزر و چ به رشهفتار نواندن ، كارێكی به‌ربڵاوی پیاوانه نه‌ك هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو له سه‌راپای جیهاندا.. به‌ڵام نواندنی توند‌و تیژی له كاتی پرۆسه‌ی سێكسی‌دا كارێكه دژ به حه‌ز و ویست و ئاره‌زووی ژنان به گشتی.. با پیاوی ئازیز ئه‌وه بزانن كه ژنێك نییه له دونیادا كه توند‌و تیژی دادا بكات به‌رانبه‌ری ئه‌نجام بدرێت / مه‌گه‌ر نه‌خۆش به گرێی ماسۆشییهت!
بیرمه كه ژنێك ده‌یگوت نازانم چۆن به پیاوه‌كه‌م بڵێم زۆر به توندی ده‌ستم بۆ دێنێ, پێم وایه له‌كاتی جووت بووندا واهه‌ست ده‌كه‌م ده‌مداته به‌ر شه‌ق و زلله.. باوه‌ڕ بكه‌ن وا ده‌زانم ئه‌یه‌وێ گیانم بهاڕێ به‌سه‌ر یه‌كدا.
زۆربه‌ی جار به ئاواتم بریا پیاوه‌كان وه‌ك ژنان به نه‌رمی و هێوریی ئه‌وینداری و نه‌وازشیان بكردایه. ژنان به‌نه‌رمیو میهرهبانیو هه‌ستیاری ئاماده ده‌بن بۆناو ژووری نوستن, به‌ڵام واهه‌ست ده‌كه‌م له‌ژووری نوستندا جۆرێك له‌هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی خۆی ده‌نوێنێ ئه‌گه‌ر وابێ له‌و باوه‌ڕه‌دام ژن هه‌رگیز ئاماده نابێت.
پیاوان هه‌ست ناكه‌ن شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌ڵكو وا بیرده‌كه‌نه‌وه به‌تین و به‌هێز و هێرشبه‌رن به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌كه‌یان وا تێده‌گات تووڕه‌یه. هه‌رله‌م كاته‌شدا ژنان وا هه‌ست ناكه‌ن كه گوایا نازیان ده‌كێشن و نه‌وازشیان ده‌درێتێ. به‌ڵێ پیاوان بزانن له‌به‌رامبه‌ر ژن‌دا له‌ناو خوێنیاندا سترۆنێكی زۆریان هه‌یه, هه‌روه‌ها پێستێكی ئه‌ستوورتریان هه‌یه‌و كه‌متر به ده‌ست لێدان ده‌ورووژێت؟ ئه‌میش ده‌بێته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی پیاوان حه‌ز بكه‌ن به توندی‌و به‌هێز ده‌ستیان لێبدرێتو ده‌ستبازییان له‌گه‌ڵدا بكرێت, به تایبه‌ت له كاتی ههستیاریو هاوخهویدا!
ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ستلێدان یان نه‌وازش زۆر ئارام و له‌سه‌ر خۆ بێت ڕه‌نگه له لایه‌ن بروسكه هه‌ستیارییه‌كانی له‌شیانه‌وه بێ ئاگابن هه‌ر به ده‌ست لێدان‌و نه‌وازشیش له‌قه‌ڵه‌م نه‌درێ, به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه پێستی ژن هه‌ستیارترو نهرمو نۆڵتره له‌پێستی پیاو. پێستی ژن ناسكترو هه‌ستیارترو خرۆشتره به‌و جۆره‌ی كه پیاوان حه‌زیان لێیه ده‌ست له‌ژنان بدهنو, ئاواش ژنان ئازاریان پێدهگاتو بروسكه هه‌ستیاریه سێكسییه‌كانیان پێناگات وا بیرده‌كه‌نه‌وه گوایا تۆ ده‌ته‌وێ دایپڵۆسیتو بیخه‌یته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وه.
هه‌رچه‌ند پێشم وایه یان كاتی وا دێته پێشه‌وه كه ژنان حه‌زیان لێده بێت له كاتی جووتبووندا ئه‌و جۆره كه پێیان خۆشه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێ, تۆزێك هه‌ڵیان گڵۆفن تاكو چێژ‌و تامی ده‌ستبازیی له‌جه‌سته‌یاندا زیاتر له جاران بهتامترو به‌له‌زه‌تتر بێت, به‌ڵام ده‌بێ جێی بڕوایان بیت یان ئه‌وه‌ی خۆیان پێت بڵێن, له‌ناو خه‌رمانه‌ی ژووری خۆدا حه‌ز به تلدانو گه‌وزاندن به‌م لاو به‌ولادا ده‌كه‌ن, لهبهرامبهرهكهتان داوا بكه‌ن پێتان بڵێت چۆن ده‌ستی لێبدهنو نازی بكێشن‌و بیان لاوێننه‌وه. ئه‌وجا بڕوا بكه‌ن بروسكه هه‌ستیاریه سێكسییه‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن, ئه‌ویش ده‌ورووژێت وه‌ك خاتوونێكی باش وه‌ڵام ده‌داته‌وه, ره‌نگه ئێوه‌ی پیاو هه‌ست به‌هیچ نه‌كه‌ن, به‌ڵام ئه‌وان كه ژنن حه‌زده‌كه‌ن تاقیبكه‌نه‌وه!؟ به‌ڵام پێویست ناكات توندوتیژ بن!