
دوا ماڵئاوایی…. کۆیار ڕه‌ووف
له کوچه‌کانی غه‌ریبیدا
ناچارم دواماڵئاوایی له‌و نزایانه بکه‌م
هه‌رگیز ته‌مه‌ننای مه‌ئیوس بوونم لێیان نه‌ده‌کرد ،،
ئه‌زانم هێشتا زووه بۆ ماڵئاوایی
ئه‌زانم هێشتا سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌که به‌ڕووی خۆردا
ئه‌زانم هێشتا
ئینجانه‌ی ژوره‌که‌م
به گه‌ڵای تازه پشکوتوی سه‌وزی ڕوون
ئه‌یه‌وێت دڵخۆشم بکات ،،
ئه‌زانم خه‌ونیان پێوه دیووم
به‌م زووییه سه‌فه‌ر ناکه‌م و
به‌سه‌ر تابووته‌که‌ی خۆمه‌وه‌چه‌ندین جار گریاووم ،،
که‌چی بۆنی سه‌فه‌ر ئه‌که‌م
بۆنی هه‌موو ئه‌و گوڵانه ئه‌که‌م
که له‌وێ
له‌وبه‌ر باڵکۆنه‌که‌ی ماڵی ئێمه‌وه
ئه‌م به‌یانیه شه‌ونمیان لێده‌باری ،،،و
ئێسته ته‌نها ئینجانه‌کانیان
ماونه‌ته‌وه ،،،
ئه‌وی من له‌مه‌رگ نزیک ئه‌کاته‌وه
نیشتیمانه ،،
ئه‌وی من له ژیان نزیک ئه‌کاته‌وه
نامۆۆییه !!!
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتیمانه‌وه نوسراوه
بۆ فرۆشتن !!
له‌سه‌ر دیواری ماڵیشمان نوسراوه
تابووتی مه‌رگ !!
بۆ هه‌ر پێنوسێک گوولله‌یه‌ک
بۆهه‌ر گوولله‌یه‌ک یاسایه‌ک
بۆهه‌ر یاسایه‌ک جه‌للادێک
بۆهه‌ر جه‌للادێک کۆشکێک
بۆهه‌ر کۆشکێکێک
پاسه‌وانێک
بۆ هه‌موو پاسه‌وانێکیش
سزای مه‌رگ دانراوه !!!
کاتێ ئێمه گه‌ڕاینه‌وه
ئیدی یاری له‌گه‌ڵ مه‌رگ و
له‌گه‌ڵ ژین و
له‌گه‌ڵ زیندان و
جه‌للاد و
پاسه‌وان و
خوێن ئه‌که‌ین ،،،!!
زیندان خوێنی لێده‌چۆڕێ و
پینووس خوێنی لیده‌چۆڕێت
نامه هه‌رخوێن
یاسا هه‌ر خوێن ،،،
ئه‌و بازرگانانه‌ی سه‌ودا به خوێنی ئێمه‌وه ئه‌که‌ن
رۆژانێک له به‌رگی فریشته‌دا
تاڵانیان کرین و بۆمان پۆشین !!
ئه‌و جه‌للادانه‌ی دوێنێ بۆنی خوێنیان به
ماڵه‌کاندا ئه‌به‌خشیه‌وه
ئێمه پێشوازیمان لێ کردن !!
هه‌ر ئێمه‌ش به‌رپرسیارین
له‌و هه‌موو خوێنه‌ی که‌ڕژا
ئیمه به‌رپرسیارین له‌و خوینه‌ی که‌ده‌ڕژێ !!
ئه‌گه‌ر ده‌ستی بڕاوی بووک وزاواکانمان
هه‌لگرتبا ؛؛
ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌فرۆشتبا به‌و جه‌للادانه‌ی
لاشه‌ی کوژراوه‌کانیان هه‌تک کرد!!
ئه‌گه‌ر چه‌پڵه‌مان بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه لێ نه‌دابا
هه‌ناسه‌یان بۆ مه‌رگی یه‌ک هه‌ڵئه‌کێشا !!
ئێسته به‌مه‌رگی ئێمه پیکه‌نینیان نه‌ده‌هات و
هه‌تکیان نه‌ده‌کرین !!
بێده‌نگ بووین له هه‌ڵکۆڵینی ئه‌و چاوانه‌ی
له‌پێش چاومانه‌وه هه‌ڵکۆڵران
بیده‌نگ بووین له‌و شه‌یتانی بوونه‌ی سه‌ربازه‌کان
به ژنه‌کانه‌وه
بۆیه ئێسته ناتوانین ئه‌و کیژانه ڕزگار بکه‌ین
شه‌وی سوریان پێ ده‌ڕازێننه‌وه !!
بێده‌نگ بووین له‌و مێرد منداڵانه‌ی
به‌ره‌و کوشتارگاکان ده‌بران !!
بۆیه ئێسته ناتوانین
ڕێ له ڕووت کردنه‌وه‌یان بگرین له زیندان !!
کاتێک ده‌رگا له‌سه‌ر نهێنیه‌کان داده‌خه‌ین
ئیدی مانایه‌ک بۆ جوینه‌وه‌یان نامێنێت !!
کاتێک خۆمان ڕووت ئه‌که‌ینه‌وه له حه‌قیقه‌ت
ئیدی ناتوانین په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و نهینیانه هه‌ڵماڵین
مه‌حکومین به شاردنه‌وه‌یان !!،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئێمه بووینه سێبه‌ری ئه‌و پیاو کوژانه‌ی
جه‌سته‌ی کوژراویان له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ماندا فڕێ ئه‌دا !!
ئێسته ناتوانین ڕێ له‌کوشتنی خۆمان بگرین !!
ده‌ستی ئه‌و تفه‌نگانه‌مان گرت
له خۆماندا تاقی کرانه‌وه ،،
ئێسته ناتوانین
نه‌فره‌تیان لێ بکه‌ین
ناتوانین ڕێ له کوشتنی هه‌موو ئه‌و پێنوسانه بگرین
یاداشتی تفه‌نگه‌کان ئه‌نووسنه‌وه
ناتوانین ڕێ له‌و ئاره‌زوه نه‌فره‌تیه بگرین
له مناڵه‌کاندا به‌تاڵ ئه‌کرێته‌وه !!
چونکه په‌رده‌پۆشی ئه‌و خیانه‌تانه‌مان کرد
له‌سه‌ر شه‌وقامه‌کان ڕویان دا ،،،
دره‌نگ بوو ده‌ره‌نگ
دره‌نگ بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕێگاکان
دره‌نگ بوو بۆ نیشاندانی ئه‌و دره‌ختانه‌ی
ڕوتیان کردنه‌وه له‌گه‌ڵا و
دره‌نگ بوو بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی
ئه‌و گۆرانیانه‌ی
فێری کوشتن و
فێری پیاسه‌یان ده‌کردین له‌گه‌ڵ ئه‌و کیژانه‌ی
به‌ناچاری شه‌وی سوریان بۆ کوشتنمان
ئه‌ڕازانده‌وه
ئه‌بێت هه‌موو دوا ماڵئاوایی بکه‌ین
ئه‌بێت هه‌موومان وه‌سیه‌ت بکه‌ین
پێش جه‌نگاوه‌ره‌کان ئه‌بێ ماڵئاوایی بکه‌ین
پێش جه‌نگاوه‌ره‌کان ئه‌بێ وه‌سیه‌ت بکه‌ین !!
جه‌نگاوه‌ره‌کان زیاتر ده‌میننه‌وه
چونکه هه‌موو چه‌کیان پێیه
ئه‌زانن که‌ی شه‌ڕ ده‌ست پی ئه‌کات
ئیمه ماوه‌ی ماڵئاواییمان نیه
ماوه‌ی وه‌سیه‌تمان نیه
چونکه نازانین که‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێ ئه‌کات
نازانین ناومان له نێو لیستی ڕه‌شی ئه‌و تفه‌نگانه‌دایه
به‌ده‌نگیان چه‌پڵه‌مان لێ ده‌دا یانا نا!!!
نازانین که‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێ ئه‌کات
که‌شه‌ڕیش ده‌ستی پێ‌کرد
ئێمه ته‌نها له‌سه‌رنگه‌رێکی نه‌گریسدا
فریای ماڵئاوایش ناکه‌وین
پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ست پی بکات
ئه‌بێت ژیاننامه‌ی تفه‌نگه‌کان و
پینوسه‌کان بنوسینه‌وه‌و
ماڵئاوایی بکه‌ین
ماڵئاوایی
،،،،،،،،،،،، کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری 2009