
نامه‌کراوه‌که‌ی نه‌زه‌ند به‌گیخانی …….
نامه‌کراوه‌که‌ی نه‌زه‌ند به‌گیخانی بۆ په‌رله‌مانتارانی کوردستان و مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ژنان به مه‌هانه‌ی شه‌ره‌فه‌وه
له ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی ژماره 570 ڕۆژی 21-10-2009 دا نامه‌یه‌کی کراوه‌ی به‌رێز نه‌زه‌ند به‌گیخانی بڵاوکرایه‌وه، ئه‌کادیمستی کورد و به‌رهه‌ڵستکار له مه‌سه‌له‌ی ژنان زۆر به په‌رۆشه‌وه داوای چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌کات که کابینه‌ی شه‌شه‌م و په‌رله‌مانتاران ده‌بێ به‌رده‌وامی پێبده‌ن و ڕعایهتی بکه‌ن. ئه‌م نامه‌یه خۆی له خۆیدا ڕه‌خنه‌یه‌کی جدیه له‌م وه‌زعه‌ی مه‌وجود که ژنانی کوردستان و ده‌ره‌وه به‌داخه‌وه تووشی بوونه‌ته‌وه. که خۆی له خۆیدا کارێکی پۆزه‌تیڤه و مرۆڤێکی ژن چه‌ندین هه‌زار فرسه‌ت له کۆمه‌ڵگاوه دوورهوبهمجۆره خه‌مخۆری ژنانی کوردستانه و دیفاع له ژنان ده‌کات.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م نامه‌یه به‌هاکانی به‌رزببێته‌وه له نێوکۆمه‌ڵگادا نه‌ک هه‌ر له‌لای په‌رله‌مانتاران و مهسوولانی کابینه‌ی شه‌شه‌م به‌ڵکو له‌لای هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێ له‌باره‌یه‌وه بدوێن. چونکه به‌ڕای من یاسا به‌ته‌نها ناتوانێ ئه‌م گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و کهڵتووریه هه‌روا بنبڕ بکات ده‌توانێ ڕاده‌ی بۆ دابنێ به‌ڵام مه‌به‌ست له تیپه‌ڕاندنی ئه‌م دیارده شوومه‌یه له زه‌مه‌نێکی دیاریکراودا، دیاره ئه‌م کاره ئینێرژی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها کاتێکی زۆریشی ده‌وێ. وه‌رچه‌رخانی که‌لتووری کۆنی کۆمه‌ڵگا بۆ که‌ڵتوورێکی نوێ و مۆدێرن سه‌ختترین کاره و هیزو قوربانی و توانایه‌کی به‌رزی ده‌وێ.کوشتنی ژنان له کوردستان لایه‌نێکی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر شه‌ره‌فه‌وه‌یه (نامووسپه‌رستییه‌وه)، به‌ڵام که‌یسی کوشتنی ژنان لهلایهنێکیتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کهڵتووریهکانه.
سیناریۆی کوشتنی ژنان له په‌روه‌رده‌و که‌ڵتووری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاوه ده‌ست پێده‌کات.
به‌نموونه خه‌ته‌نه‌ی کچان له ته‌مه‌نی منداڵی دا خۆی له خۆیدا هێرشکردنێکی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر مرۆڤی ژن و ئه‌تکردنی له‌شیه‌تی یان ئه‌و شه‌ره‌فه‌یه که که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا به شه‌ره‌فی پیاوی ده‌زانی (نه‌زه‌ند داوای قه‌ده‌غه بوونیه‌تی دیاره یاسا و ئاوه‌ژووبوونی بیری کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ). مه‌سه‌له‌ی به زۆر به‌شوودان و ژن به ژنه و گه‌وره به‌گچکه خۆی له خۆیدا هۆیه‌که بۆ خۆکوشتنی ژنان. شیربایی و ماره‌یی له‌لای مه‌لاکان ئه‌مه‌ش ده‌بێته رهزایهتدان به‌کالا بوونی مرۆڤی ژن له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا. هه‌ر چوونه خوازبێنی و ده‌ست ماچ کردنی زاوا خۆی له خۆیدا بێ مانا ترین و سه‌ره‌تایی دهستکۆتایی ژنن له دیاریکردنی چاره‌نووسی بۆ پێکه‌وه‌نانی خێزان. که ئه‌م که‌ڵتووره هه‌موومان ده‌گرێته‌وه.نامه‌که‌ی نه‌زه‌ند له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ک خۆی ده‌گرێته‌وه که بۆ په‌رله‌مانتاری کوردستانی ناردووه:
1. سه‌روه‌ری یاسا و باڵا بوونی یاسا له کۆمه‌ڵگای کوردستان
2. ئازادی دادگاکان له کاره‌کانیان
3. ده‌ستکۆتا کردنی حزبیهت له کاروباری دادگاکانی کوردستان
4. کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاری ژنان
5. هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له کۆمهڵگاداخۆ ڕه‌نگه په‌رله‌مانتاره ژنه‌کان خۆیان هه‌مان مه‌عانات و ڕه‌زاله‌تی ژنێکی ئاسایی کۆمه‌ڵگایان هه‌بێت ، هه‌روه‌کو تاکێکی تری مرۆڤی ژن پاشکۆی پیاون له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا. یان پیاوه په‌رله‌مانتاره‌کان خۆیان دووژن یان چه‌ندین ژنیان هه‌بیت و ژن به زه‌عیفه و ناقص العقل و نه‌فام و سۆزدار تێبگه‌ن!. قه‌بووڵکردنی یاسای باری که‌سێتی و فره‌ژنی هه‌رهه‌مان په‌رله‌مانتاران و کابینه‌ی پێنجه‌م بوون و هیچ مه‌نفی ئه‌م ووشانه نین.
به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ نه‌زه‌ند ڕوو له‌وان ده‌کات له جیاتی ڕوو له هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه زیندووه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بکات که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌کانه. ڕاسته ئه‌وان (کابینه‌ی شه‌شه‌م و په‌رله‌مانتاران) ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی شکلین له کوردستان و هیچی تر. له ده‌ورانی هه‌مان حکومه‌ت و کابینه‌که‌ی پێنچ دا ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌بوو کار ئاسانی بۆ ژن کوشتن له‌سه‌ر خودی شه‌ره‌فه‌وه کردووه و ئه‌م هه‌واڵه‌ش کاتی خۆی له خودی ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی بڵاوکرایه‌وه. ئه‌مه چ جای ساله مزه‌لی و ده‌یان و سه‌دان کهسیتر که به هه‌مان چه‌که‌کانی پیشمه‌رگه و ئاسایش ژنانیان به گوله‌یه‌ک سارد ده‌کرده‌وه و ئێستاش ساردی ده‌که‌نه‌وه. یان چه‌ندین په‌نابه‌ری کورد کاری ژن کوژیان له کوردستان ئه‌نجام دا یان بکوژانی ژنان له به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێ ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان له کوردستان به‌سه‌ر به‌رن چونکه له‌وێ ده‌زانن کارئاسانیان بۆ ده‌کرێت. به‌نموونه بکوژانی شه‌وبۆ له به‌ریتانیا ده‌ژین و تاوانه‌که‌یان له کوردستان ئه‌نجام دا یان باوکی به‌نازیش که له به‌ریتانیا گیراوه ده‌یه‌وێ له کوردستان حوکمی به‌سه‌ر به‌رێ.بۆ هه‌مووان ڕوونه که‌وا که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا له کوردستان ڕیگا به ئازادی سێکس و ئیشق و په‌یوه‌ندی ئاشکرا له نێوان ژن و پیاودا نادات، ئه‌گه‌رچی له ژێره‌وه هه‌موو شتێ ده‌کرێت و ڕووده‌دات.
ئه‌وه‌ی جێ ڕه‌خنه یه له که‌سێکی ئه‌کادیمیست له‌م نێوه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ته‌نها یاسا و کردنه‌وه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی و هۆشیاری ژنان و کردنه‌وه‌ی گرنگیدان به ژنان مه‌سه‌له‌کان یه‌کجاری بنبڕ ناکه‌ن. به‌ڵکو ده‌بێ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بۆی بێته مه‌یدان چیتر کۆمه‌ڵگا به‌م که‌ڵتووره کۆنانه هه‌نگاو نه‌نێت و ئاڵوگۆڕێ له ده‌زگای بیری هه‌موو مرۆڤه‌کان بێت.
به‌نموونه نه‌زه‌ند زۆر که‌م باس له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌کات که ئه‌م ههڵاواردیهو جوداییه‌ی نێوان مرۆڤی ژن و مرۆڤی پیاو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وای کردووه که مرۆڤه‌کان جیایان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت خودی مامۆستا و نیزامی خوێندن هه‌ر له خودی مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان زۆر که‌م ته‌عبیر له گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن. لایه‌نێکی تری ئه‌م مه‌سه‌له‌ش نابێ چیتر خه‌ڵکی که‌بتی مه‌سه‌له‌ی ژن کوشتن بکه‌ن و به درۆ مه‌هانه‌ی بکوژانیان باوه‌ڕ بکه‌ن و ببێته مه‌سه‌له‌ی عه‌شایه‌ری هتد.
له نامه‌که‌دا باس له کار‌و کرێ یه‌کسان ناکات بۆ مرۆڤی ژن و پیاو له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا، مرۆڤی ژن (ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جوانی نه‌زه‌نده) له‌م نیوه‌دا به داماو و بێ هێز سه‌یر ده‌کرێت. بیمه‌کانی بێ‌کاری بۆ ژنان و نه‌بوونی و گرانی کالاکان هیندهتر ڕیگای لادانی مرۆڤه‌کان زیاتر ده‌که‌ن و هه‌رزه‌کاران زۆر زوو تووشی هه‌ڵه ده‌بن، یان مه‌سایلی مۆبیل و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنیت و هتد به‌کارهێنانی نادروست له کۆمه‌ڵگادا که قوربانی یان گرفتی زۆری لێ کهوتوۆتهوه. یان ئازادی جل و به‌رگ پۆشین بۆ مرۆڤه‌کانی کوردستان به ژن و پیاوه له‌به‌ر گه‌رمایی هاوین که له‌سه‌رووی 45 پله‌وه‌یه به‌نموونه ژنان بۆیان نیه پانتۆلێکی کورت-کورت له‌به‌ربکه‌ن.زۆرجار مرۆڤه‌کانی کورده‌واری ناچار ده‌کرێن تاوان ده‌رهه‌ق به نه‌وه‌کانیان بکه‌ن، خه‌ڵکانی ده‌ورووبه‌ر وه‌کو چاودێرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ورووبه‌ر یان کۆڵان یان که‌سانی خێزانه‌که‌ی خۆیان پێیان ده‌ڵێن ((ئێوه گه…وادن یان غیره‌تتان نیه و کچه‌که‌تان سکی به‌رزکردۆته‌وه‌و ئێوه‌ش ئاوا به گه.. سه‌یری ده‌که‌ن) ( ئه‌مانه سیناریۆیه‌کانی سه‌ر شه‌قامن). یان ده‌ڵێن کوڕم خوشکم ئاوا لێ نه‌کردی یان دایکت …) ئاوایه ئه‌م جنێو و لۆمه و لۆمهکاریه له که‌لتووری کوردی به سه‌رشۆڕی و که‌م دێته‌وه و مرۆڤ و تاکی کورد قه‌بوڵی پێ ناکریت و تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بێت یان ده‌کرێت. پێم وانیه مرۆڤی پیاوی کورد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ قه‌بووڵی ئه‌م ووشانه بکات.
به‌ڵام هه‌تا دیوه‌خانانه و عه‌شیره‌تگه‌ری له فۆرمه‌کانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت چۆن ده‌کرێ مناسه‌باتی کۆن له نێو ببرێن.
به‌رنامه و هۆشیارکردنه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر ژنان به‌ڵکو ده‌بێ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه.نه‌زه‌ند زۆر جوان ئه‌م مه‌سه‌لانه ده‌زانێ و وابزانم پێویست به وه ناکات چاره‌سه‌ری بۆ پزیشکیکی شاره‌زا بنوسیت!ئه‌وخۆی له‌م مه‌سه‌له پرۆفیشیونیسته، به‌ڵکو ئامانج له‌م نووسینه ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌م نامه‌یه که به‌ڕێزیان نووسیوویه‌تی و ئاوه‌ژوو کردنه‌وه‌یه‌تی بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا نه‌ک هه‌ر کابینه‌ی شه‌ش و په‌رله‌مانتاران، چونکه ئه‌مان که‌مایه‌تیه‌کی که‌من و پیاو سالاری له سیسته‌م دا وا بۆگه‌ن بووه که ئایین له‌م نێوه‌دا زۆر ڕۆڵی نێگه‌تیڤی بینیووه و یاسای باری که‌سیتی له عێراق دا خۆی له خۆیدا بۆنی بۆگه‌نیوی ڕۆژه ڕێیه‌ک ده‌ڕوا. تا ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا نه‌بێته‌وه ئه‌وه هه‌ر کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌مێنی.
چاککردنی یاسای غسل العار زۆر که‌م کاریگه‌ری له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ژنان داناوه و ئێستاش و به‌رده‌وام ژنان ده‌کوژرێن و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت.
ده‌کرێ ئه‌نجامی دراسه‌ی زانکۆ باستیل که قه‌راره له پایزی 2010 وه‌کو نه‌زه‌ند ده‌ڵێ هه‌ندێ ئیجرائات بۆ حکومه‌ت بخاته ڕوو به‌ڵام له هه‌موو گرنگتر خاڵی وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگایه و هاتنه مه‌یدانی هیزی ئازادی خوازان و ژنان له یه‌ک ڕیزدا دژی هه‌موو ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تیه و تاوانانه دژی ژنان ده‌کرێت، که چاکترین چاره‌سه‌ره نه‌ک هه‌ر دراسات و نامه‌کاری.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێن له که‌ڵتوور و مێژووی میلله‌تی کورددا ژنان پایه‌کی به‌رزو دیاریان هه‌یه و وه‌کو ئه‌م په‌نده ( شێر که له لانه هاته ده‌ر نێر‌و مێ بۆ نیه)، نامه‌که‌ی نه‌زه‌ند یه‌ک له‌م هه‌ڵوێسته دلێرانهیهو دووباره ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ی شکاند و هاته‌وه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن له واقعدا بێته مه‌یدان ده‌بێ ئه‌م ڕووه ناشیرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له به‌ین بچێت، ئه‌مه‌ش کاری هه‌مووانی ده‌وێت و ژنانیش ده‌بێ شێلگیرتر بۆی بێنه مه‌یدان. به‌ڵام نامه ناردن بۆ په‌رله‌مان و کابینه‌ی شه‌ش هیچ ناگه‌یه‌نێ و هه‌ر ده‌چێته دۆلابهکانهوهو تۆزی مێژووی له‌سه‌ر ده‌نیشێ.
هیوادارم ئه‌م خووه که هه‌ندێ نوسه‌ر پێان گرتووه ته‌رکی بکه‌ن، چونکه نامه‌یه‌ک کاتێ ده‌خوێنرێته‌وه که هێزێکی کۆمه‌لایه‌تی له دواوه‌ی بوو نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که له میدیای کوردی‌دا هه‌یه . ئه‌م نووسین و ڕه‌خنانه‌ش هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌که‌ی نه‌زه‌ند خان له‌م دیارده‌یه بگۆزینه‌وه بۆ هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی چاڵاک ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و کۆششی هه‌مووانی ده‌وێ، ئه‌مه‌ش یانی به‌شداری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له پرۆسیسه‌کان و چاککردنی کۆمه‌ڵگا و ئاڵوگۆڕ له که‌ڵتووری کۆندا. ئاسۆ حامدی
asohamed@hotmail.com