
مه‌رگی من ….. كاردینا
مه‌رگی من شه‌وێ له‌م په‌نجه‌ره‌وه دێته ژورێ و
باوه‌ش به بێ ده‌نگی ناو ئه‌م ژوره‌دا ئه‌كات
ئه‌مه ئه‌و شه‌وه‌یه كه سوتوی مه‌رگ به جۆگه‌له تۆراوه‌كانی ته‌سه‌ورا ئه‌ڕواو
ده‌ستێ جلی ڕه‌ش به نهێنی لای مانگه‌شه‌و جێ ئه‌هێڵێ و
هه‌موو ئه‌و كاغهزانهش كه به تهمهنناوه شیعرم له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵیون
ئهتاسێن، چیتر هیچ نادوێن
نازانم چه‌نێكی تر له بیری كۆڵانه سارده‌كانی ترس ئه‌چمه‌وه؟؟؟؟؟
چه‌نێكی تر باس له گوڵه سپییه حه‌شار دراوه‌كانی ناو ده‌ستم ئه‌كرێ ؟
ئه‌مبا ئه‌مشه‌وه …مه‌هێڵه,تۆ مه‌هێڵه…..
هێشتا پیاسه‌ی ناو باخه‌كانی شیعرم ته‌واو نه‌كردووه‌و
ماچه نهێنیه‌كانی ناو گیرفانم حه‌ڵاڵ نه‌كردووه
با ئه‌م شه‌وه نه‌مبات
دار ئه‌رخه‌وانه‌كانی ته‌مه‌ننا ئه‌تۆرێن لێت
ئیتر چ كلویهك پاكی خۆی تێ‌یان بگرێ و
ته‌مه‌ننای كچانه‌یان لا دابنێ
مه‌هێڵه ئه‌مشه‌وه بمبا ,تۆ مه‌هێڵه..