
هــینـــرى كیســــنجــهری توركیــــــــــا
پرۆفیسۆر ئۆغلۆ كێیه؟
پرۆفیسۆر (ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) له (26ى فێبرایه‌ری 1959) له شارى (قۆنیا) له‌دایكبووه، دواناوه‌ندى له (ئیسته‌نبوڵ) ته‌واوكردووه، له ساڵی (1983) برِوانامهى له به‌شی ئابوری و زانستى بهرِێوهبردن له كۆلێژی زانستى سیاسی و ئابوری سه‌ر به زانكۆى بۆسفۆر به‌ده‌ست هێناوه، دواتریش برِوانامهى ماسته‌ری له بهرِێوهبردنى گشتى و، برِوانامهى دكتۆراى له زانستى سیاسی و په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست هێناوه، له زانكۆى بۆسفۆر. له ساڵی (1990) بووه‌ته یاریده‌ده‌رى پرۆفیسۆر كاتێك به‌شی زانستى سیاسی له زانكۆى ئیسلامى جیهانى له مالیزیا دامه‌زراندوه و، تا ساڵی (1993) له‌وێ كاریكرد. له ساڵى (1993) بووه‌ته پرِۆفیسۆر، له‌نێوان سالآنی (1995 بۆ 1999) له زانكۆى مهرِمهرِه كارى كردووه وه‌ك مامۆستا له هه‌ریه‌ك له په‌یمانگاى لێكۆڵینه‌وه‌كانى خۆرهه‌لآتى ناوهرِاست و، زانكۆى بهرِێوهبردنى بانكى كاریكردووه. له‌نێوان ساڵه‌كانى (1998 بۆ 2002) وه‌ك مامۆستاى وانه‌بێژ له ئه‌كادیمیاى عه‌سكه‌ری و ئه‌كادیمیاى جه‌نگى كاریكردووه. دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى نۆڤێمبه‌ری (2002) پرِۆفیسۆر ئۆغلۆ وه‌ك گه‌وره راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران له كابینه‌ى (58) كاریكردووه، هه‌ر له‌و كاته ناونیشانى گه‌وره باڵوێزانى پێ به‌خشراوه، دواتریش له كابینه‌ى (59 و 60) به‌رده‌وام بووه. هه‌ر له نێوان ساڵه‌كانى (1995 بۆ 2004) وه‌ك سه‌رۆكى به‌شی په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى و، وه‌ك ئه‌ندامى بۆردى بهرِێوهبردنى زانكۆى (بهیكینت) له ئه‌سته‌نبوڵ كاریكردووه، هه‌ر له‌وكاته‌ش مامۆستاى وانه‌بێژ بووه له زانكۆى مهرِمهرِه. (ئۆغلۆ) چه‌ندین كتێب و بابه‌تى به زمانه‌كانى توركى و ئینگلیزى بلآوكردۆتهوه، په‌رتوك و بابه‌ته‌كانى بۆ كۆمه‌ڵێك زمان وهرگێرِدراون له‌وانه: ژاپۆنى، پورتوگاڵی، روسی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئه‌لبانى. له (1ی مه‌ى 2009) وه‌ك وه‌زیری كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌ستنیشان كراوه. ئۆغلۆ خێزانداره و چوار منداڵی هه‌یه و، ده‌توانێت به‌باشی به زمانه‌كانى ئینگلیزى و ئه‌ڵمانى و عه‌ره‌بی قسه بكات.ستراتیژیه‌تى دروست
وه‌زیری پێشووى ده‌ره‌وه‌ى توركیا (ئیلكه‌ر توركمان) جارێك وتى كه سیاسه‌تى ده‌ره‌كى توركیا هه‌میشه په‌رچه‌كرداره: هه‌میشه چاوهرِوانى كردووه كه شتێك رووبدات دواى ئه‌وه هه‌ڵویستى خۆى وتووه. له وته‌ى جه‌نگى سارد ته‌واو بووه، پرۆسه‌ى دووباره رێكخستنه‌وه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیاش ده‌ستى پێكردووه، زانا به‌رزه‌كانى سیاسه‌ت له زانكۆى بیلكینت كۆنسێپتى (ستراتیژیه‌تى دروستیان) به‌رهه‌م هێنا بۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه له‌جێی په‌رچه‌كردار. "له‌جیاتى بهههدهربردنى كاتێكى زۆر تا شتێك رووده‌دات، توركیا پێویسته خۆى دهستپێشخهرێكى پۆزه‌تیڤ بێت" پرِۆفیسۆرى سیاسه‌ت (حوسێن باغچی) له ئه‌سته‌نبوڵ وتى: "پێویسته له هه‌موو شوێنێك به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی هه‌بێـت كه هه‌موولا هه‌ستى پێ بكات، هه‌روه‌ها پێویسته به‌شدارى له سیاسه‌تى ئیقلیمى و جیهانى بكات". پێش ساڵی (2002) ئه‌م راوبۆچوونانه ته‌نها له چوارچێوه‌ى گفتوگۆى بیریاران قه‌تس مابوو، به‌لآم دواى بوونى (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) به سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له (2002)، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رێك به‌سه‌ر ئه‌و هێڵه رۆیشت كه پێشتر گه‌وره پرِۆفیسۆرانى سیاسه‌ت پێشنیاریان كردبوو.هینری كیسینجهری توركیا
(ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) پرِۆفیسۆرى زانستى سیاسه‌ت، كه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ راوێژكاری سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردۆگان بووه، وه‌ك رێبه‌ر و بیریار و، وه‌ك ئه‌ندازیاری سیاسه‌تى نوێی ده‌ره‌وه‌ى توركیا بووه. لهرِاستیدا زۆرێك له خه‌ڵكى پێیان وایه (ئۆغلۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى نهێنى بووه پێش ئه‌وه‌ى له مانگى مه‌ى وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دیاری بكرێت له‌جێی (عه‌لی باباجان)، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان برِیاری گۆرِانكاری فراوانیدا له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌هۆى پاشه‌كشێی ئه‌نجامه‌كانى ئه‌كه‌په له هه‌ڵبژاردنه شارهوانیهكهى توركیا. زۆربه‌ى وه‌زیره‌كانى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى توركیا خه‌ڵكى ناوچه پیشه‌سازى و پێشكه‌وتووه‌كان بوون، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان (ئۆغلۆ) خه‌ڵكى شاری (قۆنیا)یه له ناوهرِاستى ئه‌نادۆڵ. وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆگان و، (سه‌رۆك عه‌بدوڵلآ گویل) ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك شوێنێكى ئیسلامى و كۆنسێرڤاتیڤ ناسراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سیاسه‌تى حكومه‌تى داد و گه‌شه‌پێدان به‌تایبه‌ت سیاسه‌تى ده‌ره‌وه به پراگماتیك و مۆدێرن داده‌نرێت، ئه‌و سیاسه‌ته له‌سه‌ر پره‌نسیپی (سیاسه‌تى بێ كێشه) به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دراوسێكان ناسراوه. "له كاتى نه‌وه‌ده‌كان توركیا له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانى په‌یوه‌ندیه‌كى توندوتیژ و ناجێگیری هه‌بوو، به‌لآم ئهمرِۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك نایابه" ئۆغلۆ واى وت. له‌پێشدا توركیا زۆر هه‌وڵیدا كه ئاسایشی ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌لآتى به به‌رگریكردن له‌خۆى له دژی مه‌ترسیه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات. "به‌لآم ئهمرِۆ ئێمه ده‌زانین، كه ته‌نها ئه‌و ولآتانه‌ى كه نفوزیان له ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆیان به‌ده‌ست ده‌خه‌ن به به‌كارهێنانى (هێزى نه‌رم) ده‌توانن پارێزگارى له‌خۆیان بكه‌ن (ئۆغلۆ له كتێبى) ستراتیژی قوڵ ـ روئیاری نێوده‌وڵه‌تى توركیا" واى نووسیوه.نیۆ ـ عوسمانیزم
(نیۆ ـ عوسمانیزم) ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه ره‌خنه‌گرانى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستا به‌كاری ده‌هێنن وه‌ك وه‌سفێك بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌مان ئه‌و ههناسهیهى هه‌یه كه ئیمراتۆریه‌تى عوسمانى بۆ فراوانكردنى نفوزى به‌كارى ده‌هێنا، ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كارده‌هێنن مه‌به‌ستیانه كه بڵێن ئه‌و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێستا كه‌وتۆته ململانێ هه‌روه‌ك ئیمراتۆریهتێكى ته‌موح. "توركیا وه‌ك یاریزانێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌پێشدا وا ده‌رده‌كه‌وت كه (عهزهلاتێكى) به‌هێزى هه‌یه له‌گه‌ڵ گهدهیهكى بچووك و، گرفتى هێزى عه‌قڵ. به واتایه‌كى تر سوپایه‌كى به‌هێزى هه‌بوو به‌لآم ئابوریه‌كى بێ هێز، باوهرِى ته‌واوى به‌خۆی نه‌بوو، هه‌روه‌ها ستراتیژیه‌تێكى روونیشی نه‌بوو" ئۆغلۆ پێش ئه‌وه‌ى كورسی راوێژكارى وه‌ربگرێت، ئه‌و كاته‌ى كه په‌یمانگاى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى بهرِێوه ده‌برد له زانكۆى بایكینت واى وت. له ئێستادا توركیا له زۆرێك له سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گلآوه، وه‌ك ناوبژیوانیكردنى ئه‌و جه‌نگانه‌ى له به‌ڵقان و خۆرهه‌لآتى ناوهرِاست و قهوقاوس روو ده‌ده‌ن. بینینى رۆڵی ناوبژیوان هه‌ڵویست و شوێنى توركیا له ناوچه‌كه قایمتر كردووه: دوژمنه كۆنه‌كانى وه‌ك روسیا، سوریا هه‌روه‌ها عێراقیش ئێستا له نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانى توركیان. له‌ئێستادا روسیا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هاوبه‌شه‌كانى توركیا له سێكته‌ری وزه و بازرگانى. له‌كاتى جه‌نگى نێوان روسیا و جۆرجیا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناوبژیكهرانى ئه‌و جه‌نگه و مۆركردنى رێكه‌وتنامه‌ى ئاشتى توركیا بوو. له ساڵی (2008) ناوبژیكهری نهێنى نێوان ئیسرائیل و سوریا (داود ئۆغڵۆ) بوو، له ئێستاشدا هه‌ر ئه‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیاى به‌شێوه‌یه‌كى چاوهرِوان نه‌كراو به‌ره‌وپێش بردووه، سه‌ردانى چه‌ند رۆژ پێش ئێستاى (ئۆغلۆ)ش بۆ كوردستان ئه‌وه‌ى بۆ روونكردینه‌وه كه په‌یوه‌ندى توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تا چ ئاستێك له‌یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه. ماوه‌ى زیاتر له سه‌د ساڵ توركیا هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا نه‌بوو، كه‌چی له سه‌رده‌مى سه‌رۆك (عه‌بدوڵلآ گویل) و به‌ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و سه‌ردانێكى مێژوویی بۆ ئه‌رمینیا كرد و، ماوهیهكێش پێش ئێستا به‌رهه‌مى ئه‌و دهستپێشخهریهمان له مۆركردنى پرۆتۆكۆلێكى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان بینى.ماتۆرِهكه به‌كار كه‌وت
له‌دواى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه له هه‌ریه‌ك له به‌سره و موسڵ، توركیا نیازى وایه كه كونسوڵخانه له هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه، ئه‌و هه‌رێمه‌ى كه توركیا له‌پێشدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌دى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی ده‌كرده‌وه، روئیاكانى ئۆغلۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكان تا ئاستى سفر، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى كرانه‌وه بهرِووى كورددا فاكته‌ری سه‌ره‌كى پشت گۆرِینى هه‌ڵوێستى توركیایه لهمهرِ هه‌رێمى كوردستان، هه‌ندێك له چاودرێران ده‌ڵێن كه ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئۆغلۆ درێژكراوه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه توركیا له به‌رامبه‌ر كورد به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌ستى پێ كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هۆكارى ئابوریش له‌پشت سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆغلۆیه به‌لآم هه‌رگیز ناتوانین بڵێین كه ئابوری تاكه هۆكارى ئه‌م كرانهوهیهیه، چونكه كوردستان تاكه شوێن نییه كه توركیا نـــــــاكۆكی مێژوویی و قـــــــوڵی لــهگهڵی هــهبووه، ئه‌رمینیا باشترین نموونه‌یه بۆ ئه‌و قسه‌یه‌مان. زۆرێك له چاودێران واى بۆ ده‌چن هۆكارى سه‌ره‌كى پشت ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئۆغلۆ و رچهشكاندنى تابۆى كوردستان خودى پرۆفیسۆر ئۆغلۆیه، ئه‌و له كوردستان دۆستى زۆری هه‌یه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كان هه‌یه. ئۆغلۆ روئیایهكى هه‌یه و پێش ئه‌وه‌ى ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه له كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى (ستراتیژیه‌تى قووڵ) ئه‌و روئیایهى خۆى بۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌كى خستۆته سه‌ر پهرِهكان، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئۆغلۆ بۆ كوردستان شتێكى سه‌یر و چاوهرِواننهكراو نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له داهاتوودا توركیا فراوانترین په‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ كوردستان دامه‌زراند و ئه‌گه‌ر دانى به بوونى كوردستان نا، ئه‌وا شتێكى ئاسایی و چاوهرِوان كراوه، چونكه ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بهرِێوه ده‌بات كه‌سێكى خاوه‌ن روئیایه و، ئامانجه‌كانى بۆ هه‌موو لایه‌كمان روونه.