
ڕاستیه‌كانیشیان، هه‌ر درۆن ….دیار رواندزی
بتی شكاو
(7 )
( بۆ سه‌لماندنی درۆكان ، درۆی گه‌وره‌تری پێویسته ) " ؟ "
" درۆزن كێیه؟ ئه‌و كه‌سه‌یه كه زۆر درۆ ده‌كات ،هاوكات به‌لاشیه‌وه ئاساییه، به‌ڵێن ده‌دات و نایباته سه‌ر" (1) بته‌كان قسه‌ناكه‌ن، لێ ئه‌وانه‌ی به‌جێی ئه‌وان ده‌په‌یڤن ، له درۆیه‌كی په‌تی زێتر هیچی دیكه‌یان پێ نیه،چونكو بته‌كان هه‌روه‌كو جاران بێ زار‌و زمانن.ئه‌وانیش به درۆ به‌جێیان دێنه گۆ؛
زۆرمان بیست له‌و قه‌سه شیرن و دڵگرانهی تۆزیان به‌سه‌ر نیشتوه، ئه‌وه‌ی تۆزێ ئه‌وه‌ی له كاسه‌ی سه‌ری دایه بیجوڵێنێ ، ئه‌وا هه‌ست به‌و هه‌موو شته بێ بایه‌خانه ئه‌كات ، تاقه‌تی لێیان نامێنێ و ئه‌كه‌وێته خۆی و بڕیار بۆ داهاتوی ئه‌دات، نا هێڵێ كه‌س به‌جێی ئه‌و بخوات و بخواته‌وه، باوه‌ڕی به قسه راسته‌كانی ئه‌وان نامێنێت و چونكو دڵنیایه ئاخاوتنی سه‌ر كاغه‌ز و تیڤیه‌كانن ، ئه‌وه‌ی له یاد ناچێت كه وه‌كو مێگه‌ل سه‌یری ئه‌كرێت ، له بێبه‌ش بوونی خۆی له داهاتی وڵات به ئاگادێت و چیتر خه‌و نایباته‌وه، ئه‌زانێ كه وڵاتی داگیركراوه‌و ئه‌بێ پارچه‌كانی بلكێنێته‌وه به‌یه‌ك و ئه‌ویش خاوه‌نی وڵاتی خۆی بێ ، كه ئه‌مه مافێكی سروشتی كوردانه‌و ئه‌بێت رۆژێك هه‌ر بیسهنین.
زۆر ده‌مێكه، ئه‌بینم هه‌ندێك له زمان درێژه‌كانی ئه‌م زێده ، خۆیان به یه‌كێك له‌وانه‌ی ریزی پێشه‌وه‌ی رۆشنبیر‌و قه‌ڵه‌م به ده‌ستانی ئه‌م گه‌له داناوه، ستایشی بته‌كان ئه‌كه‌ن ؛ به بت دا هه‌ڵگوتن، جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خودی چیتری به‌دواوه نیه، ئاخر ئه‌وان كه ئاواش هه‌ناسه ئه‌ده‌ن با خۆیان نه‌خه‌نه ریزی ئه‌وانی دیكه‌وه، به‌ڵكو دان به ملهوڕی خۆیان دا بنێن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێ ،دووچاوی هه‌بێ، هه‌تا ئه‌گه‌ر به چاویلكه‌ش بدینێ ،ئه‌وا ئه‌م شته قه‌به قه‌بانه هه‌ر ئه‌بینێ كه به‌نا ره‌وایانه ئه‌كرێن ، لێ ئه‌وان به جێی ئه‌وه‌ی شۆرش به‌رپا كه‌ن ، ستایشیان ئه‌كه‌ن و ماستاویان بۆ سارد ئه‌كه‌نه‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌وان وابن ، تۆبێ گۆڕان به‌ره‌و سه‌رده‌می تر و دیموكراتی تر چۆن بێته كایه‌وه..
گه‌لێك جار لێره‌و له‌وێ، ئه‌بینم ، ئه‌بیستم و ئه‌خوێنمه‌وه هه‌ندێك زمان بڕاو ئه‌لێن:ئێمه وامان كردووه، یه‌كێ ناشارهزابێ ئه‌ڵێ دونیای به‌سه‌ر یه‌كه‌وه روخاندوه.ئاخر ئه‌و به‌وه‌رگرتنی پاره‌ی دوو هین ، یه‌كیانی به نیوه چڕی به كۆتا هێنابێ ئه‌ویشیان بۆ دوو رۆژو كه‌رتێك، ئه‌وه جگه له ئابڕو چوون، چ شانازیێكی بۆ نا به‌ڕێزیان تێدایه.
ئه‌وه‌ی قبوڵی نایه‌كسانی ئه‌كا، ئه‌وا جاهیله‌و ئه‌بێ به شمشێر سه‌ری بپه‌ڕێندرێ،ئاخر خۆ سه‌ر په‌ڕاندن هه‌ر ئه‌وه نیه تۆ سه‌رت له لاشه جوێ كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی بۆماوه‌یی ده‌سته‌ڵات له وڵات‌دا هه‌بوو، بێده‌نگیشی لێكراو هه‌مووان چاوپۆشیان لێ كرد، ئه‌وه‌یان كاره‌ساته‌و زۆرێكمان ماف خوراو ئه‌بین و وه‌كو لاشه‌ی بێ ده‌م و چاو واین ، من ئه‌ڵێم : وه‌رن با هه‌موومان هه‌بوونی ده‌م و چاومان بسه‌لمێنین ، ئه‌وه‌ی درۆیی كرد زمانی ببڕین ، ئه‌وه‌ی بتی ساز كرد بیشكێنین.
1- ده‌سته‌ڵاتی كوشنده، له كۆمه‌ڵگای دیكتاتۆره بچوكه‌كاندا/ئاسۆ جه‌بار/چاپخانه‌ی شڤان / سلیمانی2007دیار رواندزی
26-09-009