
ته‌وه‌ر : میدیای كوردی له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا _ به‌شی یه‌كه‌م
سه‌میره ئه‌حمه‌د *
له‌كۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌مكی به جیهانیبوون هاته ئاراوه و جیهان ده‌ستی كرد به گۆڕان به‌ره‌و گوندێكی بچوك ، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م گۆڕانه‌ش بریتیه له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی نوێ به خۆیه‌وه بینی ، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه مانگی ده‌ستكرد كه هۆكار بوو بۆ هه‌ڵڕژانی هه‌واڵ و زانیاری له نێوان گشت گه‌لانی جیهاندا .
ده‌ركه‌وتنی زاراوه‌ی به جیهانیبوون یان جیهانگیری مانای فراوانبوونی بازنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بگرێته‌وه .توخمی سه‌ره‌كی له بیرۆكه‌ی به جیهانیبوونیش بریتیه له زۆر بوونی ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندی له نێوان نه‌ته‌وه‌كان ئیتر ئه‌و ئاڵوگۆڕكردنه ئاڵوگۆڕی كاڵا‌و لایه‌نی خزمه‌تگوزاری بێت یان گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا‌و زانیاری بێت .
گه‌ر جیهانگیری لابردنی دیواره‌كان و سنوره‌كانی به‌رده‌م كۆمپانیا و ده‌زگا و تۆڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری ئابووری و ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی پیاده‌ی چالاكی خۆی بكات به ئامراز و هۆكاری تایبه‌تی تاوه‌كو جێگای ده‌وڵه‌ت بگرێته‌وه له مه‌یدانی دارایی و ئابووری و ڕاگه‌یاندندا ، ئه‌وا ئه‌م بواره ده‌بێته مه‌یدانی ململانێ ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی نێوان باكور و باشوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا . جا بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریش ته‌نها ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه خۆڕاگر و به‌هێز ده‌بن له‌و ململانێیانه‌دا كه پڕ چه‌كن به ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی نوێكارو به‌هێز و به‌توانا له كێبڕكێ دا هه‌روه‌ها توانای سه‌رنجڕاكێشان و به بایه‌خدان و قایلكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه ( بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ر ) ی هه‌بێت .
ئایا ڕاگه‌یاندنی كوردی گه‌یشتووه به‌و ئاسته توانیوێتی یان ده‌توانێت هه‌نگاوی خێرا‌و به‌پێی پێویست بنێت له بواره‌دا به‌وخێراییه كه ئه‌م سه‌رده‌مه لێ ی ده‌خوازێ ؟
ڕاگه‌یاندن یاخود میدیای كوردی به‌شێكه له ڕاگه‌یاندنی جیهانی و كاریگه‌ری و ڕۆڵی خۆی هه‌یه ، بێگومان میدیای كوردی به به‌راورد له گه‌ڵ میدیای عه‌ره‌بی و جیهانی جیاوازی به‌رچاو و هه‌ستپێكراوی هه‌یه ، كه ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه .میدیای كوردی سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌تای و كه‌متوانایی و كه‌م ئه‌زمونی توانیوێتی قۆناغی باش ببڕێ به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه چه‌ند هه‌نگاوێك ببڕێت یاخود بتوانێت كێبڕكێ بكات له گه‌ڵ میدیاكانی تردا و له ئاستی سه‌رده‌می غه‌زوی ڕۆشنبیریدا كه ووڵاته زلهێزه‌كان پیاده‌ی ده‌كه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به هۆی جیهانگیری و ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه . ڕاگه‌یاندنی ئێمه تا ئێستا نه‌یتوانیوه له ئاستی جیهاندا ئاژانسێكی هه‌واڵگری هه‌بێت و ڕۆژنامه‌نووسانی بڵاوبكاته‌وه به ناو گشت ناوچه‌كانی جیهاندا كه به‌هۆی دوای ئه‌م ده‌زگایه‌وه میدیای كوردی ده‌توانێ له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه سودی لێ ببینێت وه‌ك لایه‌نی به‌رهه‌مهێنان و ئابووری و هه‌روه‌ها هێزی مرۆڤایه‌تی و لایه‌نی كلتوریش ) بێگومانیشم له‌وه‌ی كه هۆكاری نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی له‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندی به باری ئابووریه‌وه نیه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به كه‌م ئه‌زمونی و نه‌بوونی كادری به‌توانا و ئه‌كادیمی له‌م ڕوه‌وه گرنگی نه‌دان به‌و ژماره ڕۆژنامه‌نووس ڕاگهیاندكارانهی كه شاره‌زا، ئه‌ویش له به‌ر هۆكاری تایبه‌تی بیری ته‌سكی حزبایه‌تی .بۆیه باس له حزبایه‌تی ده‌كه‌م چونكه به بڕوای من تائێستا له كوردستاندا ده‌زگای ڕۆژنامه‌نووسی و ڕاگه‌یانی ئه‌هلیمان نیه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه هه‌یه حزب له پشت تمویلكردنهكهیهوهیه .
ژینگه‌ی سه‌ره‌كی نوێ بۆ هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی ( ڕادیو و ته‌له‌فزێون و ڕۆژنامه و گۆڤار و تۆڕه ئه‌له‌كترۆنیه‌كان و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ) كه ئێستا ژینگه‌یه‌كی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه و هه‌واڵ دیارترین ناوه‌ڕۆكی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنه ، كه ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیایه نویێانه لێ ی سودمه‌ند بووه .
ڕاگه‌یاندن پێویستی به هێزی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ سوود له هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی ته‌كنه‌لوژیا و زانست وه‌ربگرێت .ئایا ئه‌و هێزه‌ی میدیای كوردی له چ ئاستێكدایه ؟
ڕاگه‌یاندنی ئێمه هۆكاری ئه‌و قۆناغانه‌یه كه ووڵاتانی پێشكه‌وتوو زۆر قۆناغیان بڕیوه و زه‌مینه‌ی لهباتر هه‌بووه بۆ به خێرای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنیان و بڕینی قۆناغه‌كانی سه‌رده‌می نوێ وگه‌یشتن به ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م .
ووڵاتی ئێمه ده‌رگای پێشكه‌وتنی زۆر دره‌نگ لێكرایه‌وه ،ناتوانێ به‌و خێراییه و زه‌مینه لهباربكات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گونجاو بتوانین پێڕابگات ، ده‌بیت هه‌نگاوی خێرا بنیت بۆ پێگه‌یاندن و گرنگی دان به كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زای بواری ڕاگه‌یاندن .
ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری سلبی كردۆته سه‌ر ڕاگه‌یاندنمان و نه‌توانراوه ڕاگه‌یاندنێكی ئاراسته كراومان هه‌بێت و نهخشهكارانی بواری ڕاگه‌یاندن پیلانیان نیه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێداندا .
كه‌لێنێكی تر پشت نه‌به‌ستن به شاره‌زایان له كاتی دانانی سیاسه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن زۆر دره‌نگ دێن و له شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری .
زۆری پێداویستیه‌كانی جه‌ماوه‌ر و كه‌می لێكۆڵینه‌وه و ئاراسته كردن و جیاوازی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و نه‌زانینی گوزارشتكردن ی خه‌ڵك له پێداویستیه‌كانیان .نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان ڕاگه‌یاندنكارانی كرده‌یی و لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌كادیمی ، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ته‌نسیق له نێوان چالاكی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن .
فه‌رامۆشكردنی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆیی و شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندی ئاسۆیی له نێوان هاوڵاتیان و چه‌قاندن له سه‌ر شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندی ستونی ناوه‌ندی كه ئه‌بێته هۆی فه‌رامۆشكردنی پێداویستی جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌شه‌پێدان له ناو ده‌بات .
ڕاگه‌یاندن كه پێی ده‌ووترێت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و چاودێری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ( یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادگا ) بارودۆخی ناوخۆی و ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یهێشتووه بابه‌تیانه و به پێی بنه‌ما زانستیه‌كانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن و ئه‌خلاقیه‌تی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی رۆژنامه‌نووسی كاربكات ، میدیای كوردی گوزارشتكردن نیه له نه‌ته‌وه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڵكو پارچه پارچه بووه به سه‌ر چه‌ند سیاسه‌تێك كه ڕه‌نگ و بۆی ده‌ره‌كیشی پێوه دیاره .بۆ چاره‌سه‌ر و به‌ره‌و پێشبردنی میدیای كوردی پێویسته ، واقعی كۆمه‌لگای كوردی بخاته ڕوو له رووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و وه‌رزشی و زانستی و یاسایی بتوانێ ئاراسته‌ی میدیای كوردی ته‌نها بۆ ناوخۆ نه‌بێت . هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاری ململانیَِ به‌رانبه‌رمان بێته‌وه به چوونه ناو كۆمه‌لگای زانست و زانیاری به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ین به گشت ده‌ستكه‌وته زانستی و ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی سه‌رده‌م . پێویستی گفتوگۆكردن له گه‌ل كلتوره‌كانی تر له پێگه‌ی ویستنه‌وه نه‌ك پاشكۆیه‌تی .سود وه‌رگرتن له هه‌ستانه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ڕاگه‌یاندن بۆ چوونه ناو هۆشیاریه‌كی ڕێكخراو..
هاوكێشه‌ی پیویسیت ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانین به‌رژه‌وه‌ندی رۆشنبیری و كه‌له‌پوری بپارێزین له هه‌مان كاتدا چۆن سود وه‌ربگرین له ده‌ستكه‌وته‌كانی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا . بتوانین پێڕابگهین به شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌رده‌می نوێ و توانای میدیاكان له گه‌شه‌و پێشكه‌وتن له سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست و ڕاست بێگومان ڕاگه‌یاندن ده‌بێت یه‌كێك بێت له چه‌كه‌كانمان .
سه‌باره‌ت به یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی ،
له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهانداو له سایه‌ی ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه له سه‌ر مافی مرۆڤ ده‌رده‌چێت هه‌موو بوارێك پێویستی به ڕێكخستن و یاسا هه‌یه ئه‌گینا هه‌میشه كۆمه‌ڵگایه‌كی شێواو مافی تاكه‌كان نه‌پارێزراو ده‌بێت .بۆیه بواری ڕۆژنامه‌نووسیش وه‌ك هه‌ر بوارێكی تر پێویستی به‌و جۆره ڕێكخستنه هه‌یه ، له كوردستانیش به‌هۆی جیهانگیری و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و به ئاگابوونمان له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به بواری رۆژنامه‌نووسی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی دانرا كه كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له ڕێكخستن و كاراكردنی زیاتری بواری ڕۆژنامه‌نووس و پاراستنی مافه‌كانی .ڕۆژنامه‌نووس ده‌بێت ئه‌وه بزانێ كه مادام مافی هه‌یه ئه‌ركیشی هه‌یه هه‌موو پابه‌ندبوونێك له هه‌ربوارێكدا بێت ماف و ئه‌رك به‌رامبه یه‌كن ، كاتێ باس له ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌م ئازادیه‌ش كۆمه‌ڵێك بنه‌مای ئه‌خلاقی كاری ڕۆژنامه‌نوسی هه‌یه كه پێویسته ڕۆژنامه‌نووس پابه‌ندبێت پێی ئه‌گینا ماف و ژیانی تاكه‌كان یان كۆمه‌ڵێك ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی یاخود زیان گه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی.
هه‌موو كاروبارێك سن‌و رو ئه‌خلاقیه‌تی خۆی هه‌یه ، یاسای كاری ڕۆژنامه‌نووسیش ڕاسته ڕه‌نگه هه‌ندێ به‌ند و ماده‌ی به پێی به‌رژه‌وندی ته‌واوی ڕۆژنامه‌نوس نه‌بێت به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووس له زۆر كاری توند و تیژی و گرتن و مه‌ترسی دور ده‌خاته‌وه هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و یاسایه ده‌توانێ له سه‌رچاوه‌كانه‌وه هه‌واڵ و زانیاری ده‌ست بكه‌وێت به ئاسانی .
كێشه له‌وه‌دا نیه كه ئه‌م یاسایه رۆژنامه‌نوس له قالب ده‌دات به‌ڵكو كێشه له‌وه‌دایه كێ ئه‌م یاسایه ده‌پارێزێ و پابه‌ند ده‌بێت پێی ( مه‌به‌ستم یاسا و ده‌سه‌ڵاته ) پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی جیاوازی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ گشت پیشه‌كانی تر به‌وه‌ی ئه‌م مخاته‌به‌ی گشت ئاسته جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌كات و خزمه‌تگوزارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی گه‌وره‌یه و لێكۆڵه‌ره‌وان و شاره‌زایانی ئه‌و بواره كۆكن له سه‌ر چه‌ند مه‌رج و تایبهتمهندێتیهك كه ئامانجی كۆمه‌ڵگایه له میانه‌ی تێركردنی پێداویستیه‌كانی، به داخه‌وه له ووڵاتی ئێمه‌دا پیاده‌ی یاسا وه‌ك خۆی ناكرێت ، هۆشیاری یاسایمان له مهر گشت یاساكانی خۆمان به تایبه‌تی و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به گشتی نیه ، ڕه‌نگه لای زۆرێك یاسا نیزامێكی قێزه‌وه‌ن بێت ئه‌ویش به هۆی 30 ساڵ ترس و تۆقاندن له لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆری و به‌كار هێنانی یاسا لای ئه‌و ڕژێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌ناوبردن و ئازاردانی خه‌ڵك بووه بۆیه تا ئێستاش ئێمه له یاسا ده‌ترسین .
یاسا بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگایه و پاراستنی مافی تاكه‌كانه به گشتی ، بۆیه ئێمه ده‌بێت هه‌میشه خوازیاربین هه‌موو كاروبارهكانما به یاسا بپاریزرێت به‌ڵام له به‌ر ڕۆشنای رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و یاسایانه‌وه كه تایبه‌ته به مافی مرۆڤ ئیمه ده‌توانین گوزارشت بكه‌ین له ڕاوبۆچونی خۆمان پیاده‌ی ئازادیه‌كانی خۆمان بكه‌ین به مه‌رجێك مافی مرۆڤه‌كان بپاریزین ته‌داخلی تایبه‌تمه‌ندیتی كه‌س نه‌كه‌ین زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌گه‌یه‌نین .
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی نووسه‌ر (سه‌میره ئه‌حمه‌د) به‌رئه‌نجامی ته‌وه‌ره‌ی
رۆزنامه‌ی خه‌بات بوو…