
شــــــــــهڕ …… قوبادی جه‌لیزاده
Closed
شه‌ڕ وه ستا ….
تازه چ سوود ،
كه مانگ ، مه‌مكێكی تیا چوو !؟شه‌ڕ وه‌ستا …..
تازه چ ئومێد ،
كه لێوی به‌فر ، خڵتانه له خوێن !؟شه‌ڕ وه‌ستا ….
تازه چ سه‌ما ،
كه نه‌یانهێڵا په‌پووله ،
بچنه‌وه ناو باغ !؟شه‌ڕ وه‌ستا ….
تازه چ گوڵ ،
كهباغچه پڕه ، له كه‌مئه‌ندام و بێوه‌ژن !؟شه‌ڕ وه‌ستا …
تازه چ ئاواز ،
كه بولبول ره‌شپۆشه تا ئه‌به‌د !؟شه‌ڕ وه‌ستا ….
تازه چ سه‌روه‌ری ،
كه شه‌هید دڵكهیل و لانه‌واز !؟شه‌ڕ وه‌ستا …
تازه چ ژیان ،
كه گۆڕهه‌ڵكه‌ن ، ده‌ستی به‌ر نه‌بووه له پاچ !؟شه‌ڕ وه‌ستا …
تازه چ ئاشتی ،
كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه هه‌میشه !؟