Skip to Content

Wednesday, December 4th, 2024
وته‌کانی مام جه‌لال له‌ پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا

وته‌کانی مام جه‌لال له‌ پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا

Closed
by November 8, 2009 گشتی

وته‌کانی مام جه‌لال له‌ پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا
به‌ردیش ده‌هێنێته‌ جوڵه‌ !

  ئه‌و به‌شه‌ی وتاره‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا که‌ په‌رده‌ داماڵینه‌ له‌ سه‌ر تاوانگه‌لــــێک که‌ساڵه‌های ساڵه‌ و ئێستاشی  له‌گه‌ڵدا بێت { له‌ ژێر په‌رده‌ بریقه‌داره‌که‌ی کوردایه‌تیدا } ئه‌نجامـــــــدراوه‌و
ئه‌درێت ده‌رهه‌ق ئه‌م گه‌لــــــــه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌مــــــان له‌ باشوری کوردستان که‌ پڕیشکه‌کانیشی کــــــــه‌م و زۆر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرتۆته‌وه ، ده‌روازه‌یــــــه‌کی فراوانی کــــــــرده‌وه ‌له‌ به‌رده‌م ئه‌وانــه‌ی  بـه‌ ئاگری ئه‌و تاوانانه‌ سوتاون بۆ ئه‌وه‌ی شتێک له‌ باری ئازارو خه‌می په‌نگخواردویان که‌م بکه‌نه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی که‌ منیشی خستۆتــــــــــــــه‌ جوڵه‌و قسه‌و نوسین و وام لێئه‌کات مـــــــل له‌ چه‌قۆ بنێم ‌ ئه‌و به‌شه‌یه‌ لـه وتاره‌که‌ی  تاڵه‌بانی‌ که‌ په‌نجـــــه‌ بۆ تاوانگه‌لێک درێژ ئه‌کات‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی ســــه‌ده‌ی ڕابوردودا ئه‌نجامـدراون به‌ کوشتنی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی له‌ ناو شاره‌کانی کوردستاندا به‌ ده‌ستی پیاوکوژه‌کــــــــــانی یه‌کیه‌تی ، ئـه‌و  کوژراوانه‌ش‌  یه‌کێکیان براێیه‌کی من بـــــــــو‌ به‌ناوی تـــــــــــالب رۆسته‌م { ئێســـــتاش دوای بریندارکردنی و دواجــــــــــــار کوشتنی به‌و شێوه‌ دڕندانه‌یه‌ یه‌کێکــــــه‌ لـــــــــه‌ به‌ناو شـه‌هیده سه‌رکرده‌‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی } ، نه‌وشــیروان مسته‌فاش به‌ به‌رپرسیار دائه‌نێ له‌ ئاستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانــه ‌و خۆیو براده‌رانی له‌سه‌رکردایـــه‌تی  بێتاوان ده‌رئه‌کات وه‌ک بێتاوانیه‌که‌ی ‌گورگه‌که‌ له‌ خوینی یه‌عقوب .
  تاڵه‌بانی وا ئه‌زانێت ‌ ئه‌و قسانه‌ بۆ که‌سانێک ئه‌کات که‌ له‌ گوێی گادا نوستبن و { لا خه‌به‌ر } ئاســـــــــــا ته‌نها  بۆ کورسی پڕکردنه‌وه‌ هێنرابنه‌ ناو پلنێۆمی حزبه‌که‌ی و هیچ گوێناداته‌ هه‌ستو ئازاری که‌ســــوکاری جــه‌رگ سووتاوی ئه‌و کوژراوانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بێ به‌زه‌یی و به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ یه‌ک له‌دوای یـــــه‌ک خه‌ڵتانی خوێنی خۆیان ئه‌کران .
  من به‌شبه‌حاڵی خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ لاویه‌وه‌ سه‌رگه‌رمی سیاسه‌ت بوم و ‌وه‌ک که‌سێکی شیوعی ، لــــــــه‌و زنجیره‌ تاوانانه‌ی که‌ مامه‌ تازه‌ به‌ تازه‌باسیان ئه‌کات زوربه‌یان به‌ دڵنیاییو که‌میان به‌ که‌مێک گومانه‌وه‌ ئاگاداربوم ، له‌وانه‌شه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بێت که‌ ئه‌و برایه‌م ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی بو به‌ر له‌وه‌ی له‌ سه‌رگه‌ردانیه‌که‌ی کاره‌ساتی هه‌کاری له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌داو چوه‌وه‌ ســـــــــه‌ر کاره‌که‌ی وه‌ک مامۆستاێیه‌کی سه‌ره‌تایی وه‌ک خۆی ئه‌یووت و هاتبوه‌وه‌ ناو { الصف الوطنی } وه‌ک ڕژێـــمی فاشی ئه‌یووت و چوبوه‌وه‌ ڕیزی خۆفرۆشان وه‌ک جنێوفرۆشانوده‌م به‌ شیڕه‌ته‌کانی یه‌کیه‌تی ئه‌یانفه‌رمو لـه‌ ئیستگه‌که‌یانه‌وه‌ .
  ئه‌م برایه‌م ڕاده‌به‌ده‌ر نه‌فره‌تی له‌ جه‌لالیه‌ت ئه‌کردو به‌ ئــــــــاگاو بێئاگا له‌ هه‌مو کۆڕو کۆمه‌ڵێکدا لـــــــه‌ ئاستی ئــــه‌و تاوانگه‌له‌ی، ئێستا مامه‌ باسی به‌شێکیان ئه‌کات و به‌شێکی هه‌ره‌ زۆریان دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنــــه‌ ئه‌کات، تفی ئه‌کرد به‌بادا ، منیش له‌گه‌ڵ هه‌مو تــــف کردنێکیدا له‌شم ئه‌هاتــه‌ لـــه‌رزین و ترس دایئه‌گرتم له‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی ببنه‌ هۆی کوشتنی به‌ده‌ستی ئه‌و پیاوکوژانــــــــه‌ی مامه‌ له‌ وتاره‌که‌یدا ناویان ئه‌بات و گوایه‌ به‌ بێ ئاگاداری خۆیو سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیان له‌ نـــــــــاو شاره‌کانی کوردستاندا کوشتوه‌ ، وه‌ک ئه‌ویش دیارییـــــــان ئه‌کات ئه‌بێت نه‌وشیروان بێت وه‌ک بڕیـــــارده‌رو جه‌مــــــــال تایه‌ر بێت وه‌ک جێبه‌جێکه‌ر به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاری ڕێکخستنه‌کانی کۆمــــه‌ڵه‌ بوه‌ لــــــــــــــــه‌ شاره‌کاندا .    
من وه‌ک براێیه‌کی گه‌وره‌ی ئــــــه‌و ئه‌ندامه‌ کۆنه‌ی سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی کۆمـــــــه‌ڵێک بۆچونـم ده‌خسته‌ به‌رده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند بکرێت له‌ تۆڵــــه‌ی ئه‌م پیاوه‌و پیاوکوژه‌کانی ڕزگاری بکــــــــه‌م . لــــــــه‌ وانه‌ش : –
1-تۆ به‌م بێ { عه‌شره‌تیه‌ } ناتوانیت به‌ره‌نگاری مام جه‌لال بکه‌یت ، به‌تایبه‌تی له‌م جێگه‌یه‌ته‌وه‌ که‌ بــــه‌ { عائد الی الصف الوطنی } ناو ئه‌برێیت . مامه‌ به‌ده‌ها مرۆڤ کـــوژی له‌ناوشاردا هه‌یــــه‌و ئه‌توانێت بــــــــه‌ جووڵه‌ێیه‌کی په‌نجه‌ی سه‌ری تۆو هه‌مو بنه‌ماڵه‌که‌ ببا به‌ باداو له‌ لیستی خائنانی گه‌لدا تۆمارمان بکات .
2-وا چاکه‌ دوای حه‌وانه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی هه‌نـــــــــدێک پاره‌ له‌ رژێم ســـــه‌ر به‌رزانه‌ بگه‌ڕێیته‌ه‌و ده‌ره‌وه‌و منداڵه‌کانیشت له‌گه‌ڵ خۆتا ڕزگار بکه‌یت و چاوه‌ڕوانی ڕۆژێک بکه‌یت ژماره‌ی ئه‌وانـــــــــه‌ی وه‌ک تـــــــــۆ بیر ئه‌که‌نه‌وه ‌له‌ ناو یه‌کیه‌تیدا ئه‌گاته‌ ئه‌وه‌نده‌ی بتوانن له‌ ئاستی مام جه‌لالدا بوه‌ستن و به‌ راشکاوانه‌ بڵێـن به‌سیه‌تی { وه‌ک دواجار ڕویدا له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا } .
3-ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش ناکه‌یت واچاکه‌ بچیته‌ به‌غدا یاخود سه‌رهه‌ڵگری بۆ هه‌نده‌ران ئه‌گینا له‌ده‌ستی تۆڵه‌ی مام جه‌لال و پیاوکوژانی قورتارت نابێت .
 به‌ڵام بۆچوونی ئه‌و له‌ بۆچوونی من جیاوازبو، ئه‌و له‌وه‌ دڵنیـابو که‌ مامه‌و نه‌وشیروان و پیاوکوژانیــــــــــان ده‌ست له‌ کوشتنی هه‌ڵناگرن ، ئه‌شی ووت که‌ که‌مـــــــو زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌یه‌ جمال تایه‌ر وه‌ک به‌رپرسیاری ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵـه‌ له‌ ناوشاردا به‌ فیتی نه‌وشیروان چــه‌ داوێــکی بۆ ئه‌هۆنێته‌وه‌. { لێره‌دا سه‌یــــــــــر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناحه‌زانی به‌ پیــــــــاوی ڕژێم ناویـــــــــان ئه‌بردو ئه‌ویش باش ئه‌یزانی که‌ جمال به‌رپرسیــــــاری کۆمه‌ڵه‌یه‌و به‌ دوای خو‌ێنیدا ئه‌گه‌ڕێت . دوای کوشتنیشی که‌سێکی دۆســــتو خۆشه‌ویستمان که‌ ئه‌نــــدامێکی کۆمه‌ڵه‌بو ئاگاداری کردمــــــــــه‌وه‌ که‌ کوشتنی تالب بـــه‌ پیلانی نه‌وشیروان و جمال تایـــــه‌ر بوه‌و هـــــــــانی ئه‌دام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هاتوچۆم ئاسان بـــــوه بۆ لای مدیری أستخبارات وه‌ک برا کوژراوێک به‌ده‌سـتی یه‌کیه‌تی ئه‌و هه‌واڵه‌‌ بگه‌ێینم وه‌ک تۆڵه‌یه‌ک بۆ خوێنی براکه‌م ، بـــه‌ڵام من ئــه‌وه‌م به‌ کارێکی دوور لـــــــه‌ ڕه‌وشتی خـــــــۆم ئه‌زانی و نه‌مکردو خۆشبه‌ختانه‌ش دوای ماوه‌یه‌ک جه‌مال چــــوه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ روداوێــــــــکی گوماناویدا کۆتایی به‌ ژیانی هات } . ئه‌و بۆچونی وابو چی ئه‌بێت با ببێت ، به‌ ناچاریش بۆ به‌رگری لـــــه‌ گیانی خۆی ده‌مانچه‌ی پێبو ، بۆ چونیشی بۆ به‌غداد له‌وه‌ ئه‌ترسا که‌ بــــــه‌ ده‌رده‌که‌ی شه‌هید دارا تۆفـــیق بچێت و بۆ چونیش بۆ هه‌نده‌ران له‌ توانایدا نه‌بو بچێت . بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئه‌یووت ، مــــــن له‌ سه‌ره‌تای مانگی 3/978 ه‌وه‌ دوای ئــــــه‌وه‌ی که‌ گه‌یشتمه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی بوونم له‌ ڕیــزه‌کانی کۆمـــــــــه‌ڵه‌و سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی قورساێیه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌رونم و به‌و بڕوایه‌ش که‌ یه‌کیه‌تی له‌ شێرپه‌نجه‌ی جــــه‌لالیه‌ت ڕزگاربونی نـــیه‌ بۆیــــه‌ به‌ نوسراوێک داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌م کــــــــــــــرد له‌ ئه‌ندامیه‌تی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه‌ و ئامر هه‌رێمی ، له‌ کاتێــــکدا بۆ گه‌یشتن به‌و پله‌و پایانــــــــه‌ که‌سانێک هه‌بون ئه‌‌وه‌ی نه‌شێت بکرێت بیکه‌ن ، ئێستاش دوای ئه‌م کاره‌ساته‌ی هــــه‌کاری که‌ به‌سه‌رمهات تازه‌ بـــــــه‌ تازه بچمه‌وه‌ به‌ر ده‌ستی مام جه‌لال کـــه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شمکوژێت به‌ جۆرێک ڕسوام ئه‌کات خۆزگـــه‌ به‌ مـــــــردن بخوازم . ئه‌و دووپاتی ئه‌کرده‌وه‌ که‌ دکتاتۆریه‌تی مامه‌ لـــــــــه‌ ئاستێکدایه‌ که‌ هه‌مـــــــو ئه‌ندامــــــــــــه‌کــانی سه‌رکردایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ریدا وه‌ک شکاتکه‌رانی ده‌ست فیله‌که‌ی خاوه‌ن شکۆ ده‌میان جام ئه‌بێت و لــــــــــه ‌قسه‌کردن ئه‌که‌ون .
ئایـــــا لێره‌دا ئه‌شێ بڕوا به‌وه‌ بهێنین که‌ ئه‌و کۆمه‌ڵــــــه‌ تاوانانه‌ی مامه‌ باسیان ئه‌کات بــــــه‌ بڕیــارێـــکی تاکڕه‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجامدرابن و پرسی به‌ براده‌رانی نه‌کردبێت و جمال تایه‌ریش که‌ ئــــــه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ بوه‌ له‌ ناو شاره‌کاندا ،وا کوێرانـه‌ ئه‌و بڕیـاره‌ تاکڕه‌وانــــــــــه‌ی نه‌وشیروانی جێبه‌جێکردبێت ؟. باشه ‌سکرتێرو سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی چۆن بێده‌نگ بون له‌ ئاست ئــــــــــه‌و تاوانانـــــه‌و نه‌وشیروانیش بێئه‌وه‌ی هیچ سه‌نگێکیان بــــــۆ دابنێت تاکڕه‌وانه‌ لــــــــــه‌ تاوانی کوشتنی ئــــــه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ناوشاره‌کانه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رپاکردنی شه‌ڕی ناوخۆی هه‌شتاکان و هێڕشکردنه‌ سه‌ر پشتئاشــان و قه‌ڵاچۆکردنی شیوعیو سۆشیالسته‌کان و ڕاپێچکردنی پاسداران بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ ملبنێت لــه‌ کاتیکدا وه‌ک مامه‌ ئه‌فه‌رموێت ڕژێمی عێراق پێشتر ئاگاداری کردبونه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر پاسدار بهێننه‌ سه‌ر هه‌ر ناوچه‌یــه‌ک به‌ چه‌کی کیمیاوی له‌و ناوچانه‌ ئه‌دات ، باشه‌ بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌تان نه‌برده‌ به‌ر دادگاکــــــــــه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال . ئه‌ی کێ به‌رپرسیاره‌ له‌ بردنی پاسداران بۆ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌کانی باباگوڕگوڕو چه‌مــــه‌ بۆر { زنبور } له‌ نزێک توزخورماتوو جیگیرکردنیان له‌ ناوچــــــــه‌ی قه‌ره‌داخ ، که‌ بـــــه‌ هێنان وبــــــــــــردن و جگیرکردنیان له‌و ناوچانه‌ ئاگری فاشیه‌تی سه‌دام سه‌د ئه‌‌وه‌نده‌ گڕیگرت و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌کیمیابــاران و هێڕشی ئه‌نفاله‌کان کاولکردو دانیشتوانه‌که‌شی کۆمه‌ڵکوژکرد . باشه‌ ئه‌ی کێ به‌رپرسیاره‌ له‌ گرتنی ڕێگای ده‌ربازبونی دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان ، ئایا ئه‌وه‌ش نه‌وشیروان بو ؟ .
خۆ ئه‌گه‌ر به‌رپرسیاری هه‌مو ئه‌م تاوانگه‌له‌ نه‌وشیروان بوبێت و مام جه‌لال و براده‌رانی له‌سه‌رکردایـــه‌تی بێئاگابوبن له‌و تاوانانه‌ که‌ زۆرتر له‌  هه‌شت ساڵیان خایاندوه‌ ، که‌واته‌ کورد وه‌ته‌نی { عوزر له‌ قه‌باعه‌ت خراپتر } .
  ئــــه‌‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌مو شتێک سه‌یرتره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکه‌کانمان ، چه‌پیان و ڕاستیان ، کــــه‌ ئه‌که‌ونـــــــــه‌ چه‌له‌حــــــانێ له‌ گه‌ڵ یه‌کتر و یادگار نوسینه‌وه‌ قه‌لئاسا هـــــه‌ر یه‌که‌یان به‌وی دیـــــــکه‌ ئه‌ڵێت ڕووت ڕه‌ش بێت !!!!!! ،              
‌عباس رۆسته‌م
7/11/2009

 ‌‌

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.