Skip to Content

Saturday, November 2nd, 2024
دیگرافیای زمانی کوردی…. حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند

دیگرافیای زمانی کوردی…. حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند

Closed
by November 8, 2009 زمان

 

 

پئشکه‌شه‌ به‌ مامۆستا سه‌لام ناوخۆش  


.مێژوومان پڕیه‌تی له‌ نه‌هامه‌تی به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م.ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی چه‌نده‌ داهێنانی مرۆڤدۆستانه‌ی تێدا داهێنرا، ده‌یان وبگره‌ سه‌دان  داهێنانی ئامرازه‌کانی کاولکاریشی به‌خۆوه‌ بینی. ‌به‌داخه‌وه‌ دیکتاتۆران وملهوڕان ده‌ستی تێکده‌رانه‌یان گه‌یانده‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیانی ئوممه‌تی کورد. یه‌کێک له‌م ره‌هه‌نده‌ گرنگانه‌ی ئوممه‌تی کورد زمانی کوردییه‌.  
من پێموایه‌ که‌ زمانی کوردی له‌م دوو سه‌ده‌یه‌ی دواییدا هه‌ندێک جارهه‌لی شه‌فافی  بۆ هه‌ڵکه‌وتووه‌ بۆ هاتنه‌کایه‌ی زمانێکی ستاندارد ته‌نه‌نه‌ت به‌ رێنووسێکی هاوکۆکه‌وه‌ش به‌ڵام فاکته‌ری سیاسی بابه‌تیانه‌ ئه‌م هه‌لانه‌ی له‌بار بردووه‌.ئێستاش هه‌لی له‌بارهه‌یه‌ به‌تایبه‌تی دوای رووخانی رژێمی عێراق له ‌ساڵی 2003 .خه‌ڵکی پسپۆڕودڵسۆزیش هه‌ن بۆئه‌م ئه‌رکه‌ به‌ڵام ئێستا هه‌ندێک فاکته‌ری نێگه‌تیڤی خۆیی ته‌گه‌ره‌ دروست ده‌که‌ن که‌ ئێره‌ جێگه‌ی باسکردنیان نییه‌.
دیگرافیا چییه‌؟
بریتییه‌ له‌ به‌کارهێنانی دوو سیستێمی جیاوازی نووسین(ئه‌بجه‌دی) یان زیاتربۆ هه‌مان زمان.دیگرافیاش ده‌بێت به‌ دوو جۆره‌وه‌:
1ـــ Synchronic  digraphia
من به‌کوردی ده‌ربڕینی( فره‌ئه‌بجه‌دی هاوکات) م بۆی داناوه‌.واتا هه‌ر زمانێک له‌ هه‌مان کاتدا به‌ دوو ئه‌بجه‌دی یان زیاتر ده‌نووسرێت.ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ مێژوودا ده‌گمه‌ن نه‌بووه‌.باشترین نموونه‌ زمانی کوردی و سربییه.زمانگه‌لێکی دیکه‌ش هه‌ن‌.زمانی کوردی له‌ هه‌مان کاتدا به‌ سێ ئه‌بجه‌دی(عه‌ره‌بی،لاتینی وکیریلی رووسی) ده‌نووسرێت،زمانی سربیش به‌(لاتینی وکیریلی) ده‌نووسرێت له‌ هه‌مان کاتدا.
2ـــDiachronic digraphia
من به‌کوردی ده‌ربڕینی(فره‌ئه‌بجه‌دی سه‌پێنراو) م بۆی داناوه‌.ئه‌و زمانانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌ هۆی مۆتیڤێکی سیاسی،کولتوری یان ئایینی ئه‌بجه‌دی زمانه‌که‌ به‌ ته‌واوی لابراوه‌و له‌ شوێنیدا ئه‌بجه‌دییه‌کی دیکه‌ دانراوه‌.باشترین نموونه‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ زمانی تورکییه‌.له‌ بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا تورکیای که‌مالی ئه‌بجه‌دی عه‌ره‌بی به‌ته‌واوی لابردو  له‌ شوینیدا ئه‌بجه‌دییه‌کی لاتینی گونجێنراویان دانا.
من پێموایه‌ بۆ ئه‌مڕۆما ن دیگرافیا ده‌توانێت خزمه‌تێکی گه‌وره‌ به‌ زمانی کوردی بکات‌.ئێستا مشتوومڕ زۆر گه‌رمه‌ له‌هه‌موو ئاسته‌کان(رۆشنبیری،سیاسی وئه‌کادیمی) سه‌باره‌ت به‌ زمانی ستانداردی کوردی و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی رێنووسی کوردی.
منیش وه‌ک کوردێکی عاشق وخه‌مخۆری زمانی شیرینی کوردی سه‌رقاڵی گونجاندنی ئه‌بجه‌دیێکم بۆ زمانی کوردی له‌ به‌شی دووه‌می نووسینه‌که‌م ده‌یخه‌مه‌ به‌رچاوی پسپۆڕان و رۆشنبیرانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕن.

حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
سوید/ ئۆپسالا                           07/11–2009

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.