نامه‌یه‌کی کراوه بۆ …به‌شی سێهه‌م و کۆتایی….نادر عبدالحمید
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ:
کۆنفرانسی یه‌که‌می (ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان)
ته‌ریق بوونه‌وه‌ی سیاسی، ئۆپۆرتۆنیزم و ڕه‌خنه‌گرتنی لینینیانه له خۆ؟
نادر عبدالحمید nadr1506@yahoo.com
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی 5-11-2009
1- بوئسی سیاسی حیزب و کۆچ و ڕه‌وی کادران
به‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا (ئه‌پریلی 2003) جۆشوخرۆشێک، شۆروشهوقێک "حککع" و کادره‌کانی گرته‌وه که له فه‌زایه‌کی ئاوه‌ڵای سیاسی‌دا بتوانێت (ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین کرێکار و کۆمۆنیزم ڕێکبخا و ڕابه‌ری بکات ڕوه‌و شۆڕشێکی سۆشیالیستی به‌ڵام) لانی که‌م وه‌ک ڕه‌وتێکی سیاسی به‌هێز بۆ خستنه‌ڕووی ئاسۆ و ئاڵته‌رناتیڤێکی جیا له هی بورژوا-ئیمپریالی له عێراقدا ده‌رکه‌وێت وه بتوانێت ڕیزه‌کانی سۆشیالیزمی کرێکاری پته‌وبکات و ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بێنێته مه‌یدان بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی له عێراقدا. له دوو سێ ساڵی یه‌که‌مدا، که شه‌پۆلێکی کرێکاران و لاوان ڕوی هێنا به‌ره‌و ئه‌و حیزبه، ده‌سته‌وستان (عه‌جز)ی سیاسی ئه‌م حیزبه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌رکه‌دا ده‌رکه‌وت.[ئه‌گه‌ر هه‌لمان بۆ بڕه‌خسێ له ئاینده‌دا له وتارێکی سه‌ربه‌خۆدا ڕیشه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌پاچه‌یی و بنبه‌سته سیاسیه شی ده‌که‌ینه‌وه]. پڕۆژه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی رابه‌ڕی کوردستانی حیزب و پێکهێنانی "حککک"، به‌شێک بوو له‌م دهستهوستانیه سیاسیه له‌به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا. [من له وتارێکدا به‌ناو نیشانی –سه‌باره‌ت به ئاکسیۆنی پێکهێنانی حککک 10 -1-2007 – له سهروعهدی پێکهێنانی حککک دا ڕاوبۆچۆنی خۆم له‌و باره‌وه بڵاوکرده‌وه].
هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی پۆلێکی به‌رچاو (ئه‌ڵبه‌ته زیاتر به شکڵی تاک تاک) له ڕیزه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بنبه‌سته سیاسیه‌ی ئه‌و ڕه‌وته‌یه له‌م سه‌رده‌مه تازه‌یه‌ی دوای 2003 وه به‌دیاری کراویش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بنبه‌ستی خه‌تی ڕه‌سمی و زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م دوو حیزبه‌دایه.
هه‌روه‌ک چۆن کۆچ و ڕه‌وی گه‌نجان و لاوانی کوردستان له‌م ساڵانه‌ی ڕابوردوودا ڕوه‌و ئه‌وروپا و هه‌نده‌ران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باروخۆخی سیاسی کوردستانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد و ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه به‌رپرسه. به‌هه‌مان شێوه کۆچ و ڕه‌وی کادره‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باروخۆخی سیاسی ناو ئه‌و حیزبه‌یه له بێ ئاسۆیی و بنبه‌ستی سیاسی. به‌رله‌وه‌ی ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی گه‌نجێک، لاوێک بکرێت که بۆچی کوردستان به‌جێدێڵێت ئه‌بێ ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بکرێت که ئه‌مه دیارده‌یه‌کی لاوه‌کی چه‌ند گه‌نج و لاوێک نیه به‌ڵکو ئه‌وه دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسیه به‌رفراوانه و به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاته و ڕاسته‌وخۆ ئه‌و لێی به‌رپرسه، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌خنه له کادرێک بێت که بۆ که‌ناره‌گیری هه‌ڵده‌بژێت له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ڕه‌خنه‌یه له ڕابه‌رایه‌تی.
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م کۆچ و ڕه‌وه به‌رهه‌می بارودۆخی سیاسی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بوه، له هه‌مان کاتدا به‌رهه‌می نه‌بوونی هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی جیدیش بوه له کوردستان که ئاسۆیه‌ک هه‌ر له‌م کۆمه‌ڵگه‌دا بخاته به‌ر ده‌م ئه‌م ئینسانانه و بیان خاته گه‌ڕ و چالاکیان بکات له باری سیاسیه‌وه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئاسۆیه و جیهانێکی باشتر که شایه‌نی ئه‌وان بێت. به‌م پێیه ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها یه‌ک لایه‌نه نیه وه ناتونرێت شیکردنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی بۆ بکرێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی دووه‌میشی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت که ئه‌ویش نه‌بونی ئۆپۆزیسیۆنێکی سیاسی-چینایه‌تی کارایه. به‌م پێیه ئه‌م دیارده‌یه به‌مانایه‌ک به‌رهه‌می بوئسێکی سیاسیه له کوردستاندا، واتا خه‌ڵکی جگه له ڕاکردن له‌م بارودۆخه‌ی کهتیایدان، هیچ چاره‌سه‌رێک له‌به‌ر ده‌م خۆیاندا نابینه‌وه، نه له په‌نای ده‌سه‌ڵات و نه له‌په‌نای ئۆپۆزیسیۆندا، ئیتر ئه‌مه‌یه بێچاره‌یی، به‌دبه‌ختی، ڕۆژ ڕه‌شی و داماوی..
به هه‌مان شێوه‌ش کۆچ و ڕه‌وی کادران و ئه‌ندامانی ئه‌و دوو حیزبه جگه له‌وه‌ی که خۆی به‌رهه‌می بنبه‌ستی خه‌تی ڕه‌سمی و زاڵه به‌سه‌ر ئه‌م دوو حیزبه‌دا، به‌ڵام به مانایه‌ک به‌رهه‌می ئه‌وه‌شه که ئۆپۆزیسیۆنێکی ده‌رونی به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌ته زاڵه شکڵی نه‌گرتوه وه‌ک فراکسیۆنێک تا بتوانێت ئاسۆیه‌کی تر بخاته به‌رده‌م کادره‌کان و ئه‌ندامانی، پڕۆژه‌یان بخاته به‌رده‌ست و چست و چالاک هه‌ڵیان سوڕێنێت. ئیتر ئه‌وه ئه‌و شته‌یه که به بوئسی سیاسی حیزب ناوی لێده‌به‌م هه‌روه‌ک نمونه‌که‌ی کوردستان که له‌سه‌ره‌وه هێناومانه‌ته‌وه. له خواره‌وه که‌مێک به درێژی له‌سه‌ری ئه‌دوێین.
2- مه‌حفه‌لیزم و بهرزنهبونهوه بۆ ئاستی فراکسیۆن و پلاتفۆڕمی سیاسی جیاواز
له‌ناو ڕه‌وتی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا (به‌هه‌ردوو حیزبه‌که‌یه‌وه "حککع" و "حککک") له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی جۆراوجۆر جیاوازی بۆچون و هه‌ڵوێست هاتۆته پێشه‌وه [من نامه‌وێت لێره‌دا به مێژووی کۆنی حیزب و ناکۆکیه‌کانی ناوخۆیدا بچمه‌وه به‌ڵکو له مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه تازه‌یه‌ی له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له 2003 به‌دواوه چه‌ند نمونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه]، له‌وانه جیاوازی بۆچون و هه‌ڵوێست له‌سه‌ر: A – "کۆنگره‌ی ئازادی عێراق"، B – پێکهێنانی "حککک"، C – "یه‌کیه‌تی شۆراو نه‌قابه کرێکاریه‌کانی عێراق"(بڕوانه باس و مشت‌ومڕ –جه‌ده‌ل-ه‌کان له‌و باره‌وه که پێشتر له‌ماڵپه‌ری حککع دا خرابونه ڕوو )، D – "کۆنگره‌ی 4 "ی حککع و ئاکامه‌کانی که بونه په‌راوێزکردنی ئه‌و کادرانه‌ی که هه‌ڵسوڕاو بوون له بواری بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری –فلاح علوان- و له بواری بزووتنه‌وه‌ی ژنان – یه‌نار محه‌مه‌د و له بواری کاری که‌مپینی سیاسی هۆزان مه‌حمود- و خستنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م کادرانه له کۆمیته‌ی ناوهدندی له‌و کۆنگره‌یه‌دا. (بڕوانه وتاره‌کانی عومه‌ری خهطاط له‌و په‌یوه‌نده‌دا). E – وه دوایین بابه‌تیش بۆچون و هه‌ڵوێستی جیاواز له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریکردن یان بایکۆت کردنی "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له کوردستاندا". F – و هه‌تا له‌سه‌ر به‌شداریکردن یان بایکۆت کردنی "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق) یش به‌ر له ساغ بوونه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر به‌شداریکردن.
ئێره شوێنی باس و لێکۆڵینه‌وه نیه له‌و ناکۆکیه ناوخۆییانه، ئه‌وه‌ی که جێگه مه‌به‌ستی منه له‌وه‌ی که بۆچی من ئه‌م مشته له خهراوێکی ناکۆکیم هێناوه‌ته ناوه‌وه لێره‌دا، ئه‌وه‌یه که ئه‌و سه‌رنجه بخه‌مه‌ڕوو که تا ئێستا ئه‌م به‌شه له هاوڕێیان که له‌م سه‌رده‌مه تازه‌یه‌دا (دوای 2003) خاوه‌نی ئه‌و بۆچون و هه‌ڵوێسته جیاوازانه بوون له‌به‌رامبه‌ر خه‌تی ڕه‌سمی حیزب‌دا [ ئه‌گه‌ر نه‌شڵێم ده‌یان کادر به‌ڵام چه‌نده‌ها کادر له سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی به‌ده‌نه‌ی ڕێکخراوه‌یی ئه‌و حیزبه‌دا، هه‌ر له مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه بگره، تا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، تا ڕێکخراوه‌کانی ناوه و ڕێکخراوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ]، نه‌یانتونیوه ئاستی جیاوازیه‌کانی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه تا ئاستی پلاتفۆڕمێکی فکری-سیاسی جیاواز و بهدهوریشیا فراکسیۆنێکی سیاسی جیاواز له‌به‌رامبه‌ر خه‌تی ڕه‌سمی حیزب‌دا پێک بهێنن تاوه‌کو خه‌تی ڕه‌سمی حیزبیش به‌شکڵێکی ڕه‌سمی مامهڵيیان له‌گه‌ڵدا بکات. هه‌ربۆیه هه‌وڵوته‌قه‌لاکانی (به مانایه‌ک خه‌تی فکری-سیاسی) ئه‌م هاوڕێیانه له‌ناو حیزب‌دا وه‌ک سه‌رنج، تێبینی، ڕه‌خنه و گلهوگازهنده له خه‌تی ڕه‌سمی حیزب، وه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و خه‌ته ڕه‌سمیه و به‌هاوشانی له‌ته‌کیا درێژه به‌ژیانی خۆی ده‌دات. به‌مانایه‌ک جیایی خۆی وه‌ک خه‌تێکی جدی نابینێت و خۆی به هاوبه‌شی خه‌تی گشتی و ڕه‌سمی حیزیش ده‌زانێ به‌ڵام به سه‌رنج، تێبینی و ڕه‌خنه له‌م سیاسه‌ت و له‌م هه‌ڵوێست و له‌م تاکتیک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ناچار نه‌کرێت ده‌نا خۆی ده‌ست پێشکه‌ری ناکات بۆ عه‌له‌نی کردنی.
ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که وه‌ک "خه‌ت"ێک ناوم بردون له‌ناو حککع دا، ئه‌وانه‌ن که یه‌که‌م: بۆچون و هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌بو له‌سه‌ر پێکهێنانی "حککک"، هه‌ر بۆیه هیچ یه‌کێک له‌و "هاو خه‌ت"یانه نه له به‌شداری پڕۆسه‌ی شکڵگیریهکهی "حککک"دا چالاک بوون وه نه به‌و حیزبه‌شه‌وه په‌یوه‌ست بوون، به‌م شێوه‌یه "ئه‌م خه‌ته" ده‌ستی له کوردستان پچڕا و هیچ سه‌ره‌داوێکی له حیزبی کوردستاندا نه‌ما، و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی که‌ناڵه ڕه‌سمیه‌کانی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حیزبه‌وه ("حککع" و "حککک ") ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی هه‌بێ بۆ کادره‌کانی حیزبی کوردستان ئه‌توانێت بیگه‌ێنێت. دوه‌م: هه‌ڵوێست و بۆچونیان له‌گه‌ڵ خه‌تی ڕه‌سمی حیزب‌دا نه‌بوو بۆ بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.( له‌به‌شی یه‌که‌مدا په‌نجه‌م بۆ وتارێکی موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د ڕاکێشابوو له‌وباره‌وه). سێهه‌م: هه‌وڵوته‌قه‌لاکانی ئه‌و "خه‌ت"ه بوه که به پله‌ی یه‌که‌م تاکتیکی به‌شداری کردنی "حککع"ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا کردوه به سیاسه‌تی ڕه‌سمی حیزب له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ده‌نا هه‌موو چاودێرێکی ده‌ره‌کی (ناظر خارجي) له خه‌تی سیاسی زاڵی ئه‌م حیزبه ئه‌م تاکتیکی به‌شداری کردنه چاوه‌ڕێ ناکات به‌ڵکو چاوه‌ڕێی هه‌مان سیاسه‌تی بایکۆت کردن ده‌کات هه‌وه‌ک "حککک"، که ئه‌وه له‌گه‌ڵ سیستم و خه‌تی فکری زاڵدا باشتر ڕێک دێته‌وه تا تاکتیکی به‌شداری کردن.
ئێستا چرکه ساتێکی مێژوویی زۆر حه‌ساس و به‌نرخ بۆ "ئه‌م خه‌ته" هاتۆته پێش که له‌م سه‌ره گێژیهی ڕابه‌رایه‌تی خه‌تی زاڵ و ڕه‌سمی هه‌ردوو حیزب‌دا ده‌خاله‌ت بکات. ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه که باسم کردن بۆ ئه‌وه‌بوو که نیشانی بده‌م ئه‌و "خه‌ته" له جێگه‌وڕێگه‌یه‌کی بابه‌تی بههێزیشدایه بۆ ده‌خاله‌ت. ئه‌و خه‌ته له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا نه‌بوه له‌لایه‌ک وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌ستی له کادره‌کانی کوردستان پچڕاوه که‌واتا باشترین فراسهته که هه‌وڵ بدات "هاوفکر" و "هاوخهت"ی خۆی له‌ناو کادره‌کانی حیزبی کوردستاندا بهێنێته‌دی له ڕێگه‌ی ده‌خاله‌تێکی چالاکانه له‌م ته‌نگه‌شه‌یه و سه‌ره گێژهیهی خه‌تی ڕه‌سمی و زاڵی حیزب‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌م "خه‌ته" بیتوانیایه ئه‌م ده‌خاله‌ته بکات نه‌ک هه‌ر بۆ به‌هره‌مه‌ندی "خه‌ت"ه‌که‌ی خۆی به‌ڵکو بۆ کاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌ردوو حیزب بایه‌خی خۆی ده‌بوو.
به‌ڵام ئایه ئومێد و ئاوات بهدهخالهتی ئه‌م "خه‌ته" چاوه‌ڕوانیه‌که له شوێنی خۆیدا؟ یان تراویلکه‌یه‌کی بیابانییه؟
خاڵێکی گرینگ له دیدی ماتریالیستی دیاله‌کتیکیدا بۆ لێکدانه‌وه‌ی دیارده‌کان و مه‌زه‌نده لێدان (تهنهبوء) که له ئاینده‌دا ئه‌و دیاردانه به چ ئاقارێکدا ڕێچکهدهبهستن و ڕوه‌و چ لایه‌ک په‌ره‌ده‌ستێنن، خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژووییه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و فرچک گرتنی ئه‌و دیارده‌یه که توخمه سه‌ره‌کیه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی داهاتوشی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتوه. باسه‌که‌ی ئێمه لێره‌دا شیکاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م "خه‌ته" نیه تا بچینه ناو ئه‌م باسه تیۆری-فه‌لسه‌فیه‌وه (ئه‌گه‌ر فرسه‌تمان بۆ هاته پێش له ئاینده‌دا دێینه‌سه‌ری)، به‌ڵام بۆ باسه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده کافیه که بڵێین ئه‌و خه‌ته له‌م مێژوه سه‌رده‌مه‌ی ئێستای حزبدا واته له‌م 5 پێنج ساڵه‌ی ڕبردودا لانی که‌م ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی که له‌سه‌ره‌تای ئه‌م بڕگه‌یه‌دا به ئهلف و بێی پیتی لاتینی ژمارهدارمان کردون، هاتونه‌ته پێش که ئه‌بوا ئه‌م "خه‌ته" له‌باری سیاسیه‌وه خۆی تیا کامڵ بکردایه و لانی که‌م به‌شکڵی فراکسیۆنێک ده‌رکه‌وتایه. به‌ڵام ئه‌مه تا ئێستا چاره‌گێکی (یه‌ک له‌سه‌ر چواری 1\4) موسیبهتهکهیه، سێ به‌شه‌که‌ی تری (سێ له‌سه‌ر چواری 3\4)ی موسیبه‌ته‌که له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر ئیدراکی سیاسی کادره‌کانی "خه‌ت"ێک نه‌گاته ئه‌و ئاسته که له‌ڕابردودا فرسه‌تیان له‌ده‌ستداوه و داخ و حه‌سره‌تی بۆ نه‌خۆن نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ت لێیان هه‌بێت که له ئاینده‌دا له ڕه‌خسان و هاتنه پێشی هه‌لی له‌مانه‌ش له‌بارتر هیچ ده‌ست پێشکهریهکیان له‌ده‌ست بێت!
لێره‌دا ئێمه دروست له‌به‌رامبه‌ر حاڵه‌تێکی له‌و چهشنهداین وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌به‌شی دوه‌مدا باسمان لهمهسهلهکهی ڕێبوار ئه‌حمه‌د کرد که ئه‌مه یه‌ک گرێی سیاسیه، به سیاسه‌تیش چاره‌سه‌رده‌کرێت و په‌یوه‌ست نیه به ئاستی تیۆری و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاسته. به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئاستی تیۆری ئه‌م "خه‌ته" له‌ناو ئه‌م حیزبه‌دا زۆر له‌سه‌رتره له ئاستی ئیدراکی فکری و تیۆری حیزبه‌که. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه نفوز و ئیتۆریتهشی له‌ناو ڕێکخراوه کرێکاریه‌کاندا (یه‌کیه‌تی شۆرا و نه‌قابه کرێکاریه‌کان له عێڕق) و (ڕێکخراوی ئازادی ژن)، و هه‌ڵسوڕاوانی که‌مپینی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات که سهرشناسن له میدیاکانی وه‌ک بی بی سی و ئه‌لجزیره ئینگلیش و …… هه‌روه‌ها ئه‌م "خه‌ت"ه هه‌وڵ ده‌دات له په‌یوه‌ند به کرێکار، بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و ڕێکخراوه و سه‌ندیکا کرێکاریه‌کانی عێراقه‌وه باس له سیاسه‌ت بکات، که به ڕای من ئه‌وه ئسوڵی تر و کۆمۆنیستی تره تا ئه‌وه‌ی خه‌تی ڕه‌سمی حیزب که به‌گشتی باس له هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق و ده‌وری حیزب ده‌کات تیایدا. به‌ڵێ خه‌تی ئه‌م هاوڕێیانه هه‌م له‌باری تیۆریه‌وه له بانتره له خه‌تی زاڵی حیزب و باس و لێکدانه‌وه‌کانیان ئاستێکی تیۆری به‌رزتری هه‌یه له‌ڕونگه‌ی مارکسیزمه‌وه، هه‌م له ناوه‌ڕۆکیشدا ڕوبه کرێکاره وه له‌لای سێهه‌میشه‌وه هه‌روه‌ک وتمان ئیتۆریته‌ی له‌ناو ڕێکخراوه کرێکاری و ڕێکخراوه‌ی خه‌باتکارانه‌ی ژنانی سه‌ربه حیزب‌دا هه‌یه و سه‌رانی ئه‌م ڕێکخراوانه ئه‌گه‌ر هه‌موشیان نا به‌ڵام به‌شێکی به‌رچاویان له‌گه‌ڵ ئه‌م "خه‌ت"ه دان.
به‌ڵام بۆچی ئه‌م خه‌ته که له‌م هه‌مو ئیمکاناته تیۆری، ئیتۆریته‌ی کرێکاری به‌هره‌مه‌نده وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو بابه‌تانه‌ش که ئاماژه‌مان پێداون ئیختیلافی هه‌بوه و هه‌یه، به‌ڵام نایه‌وێت بهعهلهنی به‌ناوی خۆیه‌وه بدوێت؟ وه وه‌ک خه‌تێکی ڕه‌سمی خۆی ڕاناگه‌ێنێت له‌ناو حیزب‌دا؟ هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه په‌نجه‌مان بۆ ڕاکێشا دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ئه‌سڵه که چاره‌نوسی حیزبێک، خه‌تێکی فکری سیاسی له‌ناو حیزبێکدا، ڕابه‌رێک و کادره‌کانی ئه‌و حیزبه و ئه‌و خه‌ته یه‌ک مه‌سه‌له‌ی سیاسییه نه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاستی به‌رزونزمی مه‌عریفه‌ی تیۆری. سه‌د ڕه‌حمه‌ت له‌مارکس که له تێزه‌کانی فیۆرباخدا ئه‌وه‌ی فێرکردین که بزانین جیهان به "فه‌یله‌سوفه‌کان" و "تیۆریسنهکان" ناگۆڕدرێت به‌ڵکو به " سیاسیه‌کان" ده‌گۆڕدرێت. له خه‌باتی چینایه‌تیدا نه‌ک به "عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت" به‌ڵکو به "سیاسه‌ت" کردن براوه‌ی. عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت ئه‌توانێت له‌په‌یوه‌ند و له خزمه‌ت به سیاسه‌تدا ده‌ورو بایه‌خی خۆی ببینێت له کۆمه‌ڵگه چینایه‌تیه‌کاندا.
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ته نه‌یتوانیوه به‌رزبێته‌وه و بگاته ئاستی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕێکخراو (واتا فراکسیۆنێک)، وه ئاسۆیه‌ک و پلاتفۆڕمێکی فکری-سیاسی جیا له‌وه‌ی که خه‌تی ڕه‌سمی حیزب هه‌یه‌تی بیخاته‌ڕوو نه‌ک هه‌ر بۆ کادره‌کان و ئه‌ندامان و ئه‌و حیزبه به‌ڵکو بیخاته به‌رده‌م گشت کۆمۆنیسته‌کانی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی-کرێکاریش به‌گشتی. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م "خه‌ته" نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی سه‌رنج ڕاکێشانی هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی ده‌ره‌وه‌ی حیزب نه‌بوه که کێشیان بکات بۆناو ڕیزه‌کانی حیزب، به‌ڵکو له‌وه‌ش خراپتر هه‌تا نه‌یتونیوه بشبێته په‌نایه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی به‌شێک له‌و کادرانه‌ی که به‌هه‌رحاڵ گرفتێک یا ئیختیلافێکیان له‌گه‌ڵ حیزب‌دا هه‌بوه و هاوڕای ئه‌و بۆچون و هه‌ڵوێسته جیاوازانه‌ی ئه‌و خه‌ته‌ش بوون (هاوخه‌تی یه‌ک بوون)، قه‌ناعه‌تیان پێ‌بکات که به ئیختیلافهوه بمێننه‌وه تا ده‌وره‌یه‌کی تر و ڕیزه‌کانی حیزب به‌جێ نه‌هێڵن.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا زۆرێک له کادر و ئه‌ندامان ئومێد و ئاواتێکیان به‌وه به‌ستبو که ئه‌م "خه‌ته" له ڕه‌وه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا ئاسۆیه‌کی جیا و پلاتفۆڕێکی جیا بخاته به‌رده‌م حیزب و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی، به‌ڵام ئیێستا که به عه‌مه‌لی ئه‌وه نه‌هاته‌دی وه ناشزانرێت ئاخۆ ئه‌م "خه‌ته" که‌ی به‌م ئاسۆ و پلاتفۆڕمه جیاوازه ده‌گات، بۆیه ئه‌و کادرانه یان ئهچنهدهرهوه یان مانه‌وه به پاسفیستی له‌ناو حیزب‌دا ئیختیار ده‌که‌ن و جارجاره له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاری کراو له‌گۆشه‌یه‌که‌وه ئه‌کتیڤ ده‌بن و به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌چنه‌وه دۆخی نوستویی (سه‌باتی) خۆیان. ئه‌م دیارده‌ی وازهێنان و چونه‌ده‌ره‌وه له حیزب یان مانه‌وه‌ی پاسیفیستانه، له‌م ده‌وره‌یه‌دا خۆی نه‌ک ته‌نها به‌رهه‌می خه‌تی ڕه‌سمی حیزب به‌ڵکو له لایهنێکیشیدا به‌رهه‌می په‌ره‌نه‌سه‌ندن و به‌رز نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م "خه‌ته" و نه‌هاتنه مهیدانیهتی. ئه‌م دوهاوکێشهیه، خه‌تی ڕه‌سمی حیزب و خه‌تی ڕه‌خنه‌گران یه‌ک کۆکتێل پێک ده‌هێنن به‌یه‌که‌وه که پێی ده‌ڵێن بوئسی سیاسی.
3- وشه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌ی ماتریالیستی دیاله‌کتیکی
هه‌ر حیزبێکی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن وه‌یا دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌ی کۆچ و ڕه‌وی گه‌نجان و لاوانی کوردستان به‌ره‌و هه‌نده‌ران، نه‌گات به ڕه‌خنه‌گرتن له‌خۆی، واتا لاوازی و که‌موکوڕیه سیاسیه‌کانی خۆی نه‌بینێت که بۆچی ناتوانێت ئه‌م " ئینێرژیه" گلبداته‌وه و له پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی‌دا وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بکات؟. ئه‌گه‌ر هه‌ر کادرێک یان ده‌سته‌یه‌ک له کادران یان "خه‌ت"ێک له‌ناو حیزبێکدا، له ڕه‌خنه له خه‌تی ڕه‌سمی حیزبه‌که‌یان به ڕه‌خنه‌گرتن له‌خۆی نه‌گات که "بچوکی" نه‌ک نه‌رجسیه‌تی "ئیعجاب به ذاتی" خۆی ببینێ ، ناتوانێت "گه‌وره" بێت.
کرێکاری کۆمۆنیست له بێڕه‌حمی و دڵڕه‌قی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا ده‌رهه‌ق به کرێکار، به کۆمه‌ڵگه و به سروشت، نه‌ک هه‌ر ئامانجه به‌رز و پیرۆزه ئینسانیه‌کانی خۆی له ئازادی و یه‌کسانی به‌شه‌ریه‌تدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵکو لێره‌وه له‌م شوێنه‌وه‌یه که "غیره‌ت" ده‌یگرێت و ده‌زانێت چه‌ند له‌دواوه‌یه بۆ ژێره‌وژور کردنی ئه‌م نیزامه.
هه‌ر کادر و هه‌ڵسوڕاوێکی حیزبی ئه‌و "غیره‌ت"ه له کرێکاری کۆمۆنیسته‌وه وه‌رنه‌گرێت ناتوانێت هیچ به هیچ بکات.
ڕه‌خنه‌ی ماتریالیستی دیاله‌کتیکی هه‌میشه به‌مانایه‌ک "پاککردنه‌وه‌ی" خۆی و "به‌رز کردنه‌وه"ی خۆیه‌تی له ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌ره‌وه‌ی خۆی. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه که ڕه‌خنه‌گرتنی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ببێته دۆزینه‌وه، بینین و ده‌ست نیشان کردنی که‌م و کوڕیه‌کانی خۆی و لێره‌شه‌وه هه‌نگاو نان بۆ ده‌رباز بون لێیان. ڕه‌خنه‌ی ماتریالیستی دیاله‌کتیکی هه‌رگیز ناتوانێت یه‌کلایه‌نه بێت.
ئه‌وه ئه‌و دیده ماتریالیستیه دیالهکتیکیهیه که مارکس له خوێندنه‌وه‌یدا بۆ شۆڕشه‌کانی ئه‌وروپای 1848 و کۆمۆنه‌ی پاریس، باس له‌وه ده‌کات که شۆڕشه‌کان به ڕه‌خنه له خۆ گرتن، باڵا ده‌که‌ن (خۆیان ئیرتیقاء پێده‌ده‌ن).
4- دیدگای لینینیانهی ڕه‌خنه له‌خۆگرتن
لینین له کۆنگره‌ی سێهه‌می ئینته‌رناسیونالی کۆمۆنیستیدا له یه‌که‌می حوزه‌یرانی ساڵی 1921، له وتارێکیدا بۆ لایه‌نگری له تاکتیکه‌کانی ئینته‌رناسیونال ده‌ڵێت [ ئه‌وه‌ی که ئینسان دیدێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کانی خۆی زۆر گرینگه……….. ئێمه نابێت هه‌ڵه‌کانی خۆمان له دوژمن بشارینه‌وه، هه‌رکه‌سێک که له‌مه ده‌ترسێت شۆڕشگێر نیه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاشکرا بۆ کرێکارانی ڕاگه‌ێنین " به‌ڵێ ئێمه چه‌ندین هه‌ڵه‌مان کردوه" ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئه‌و هه‌ڵانه دوباره نابنه‌وه].
دیدی لینین بۆ ره‌خنه هه‌مان دیدی مارکس هه‌مان دیدی ماتریالیستی دیاله‌کتیکه، نه‌ک سه‌رپۆشکردنی هه‌ڵه‌کان و شاردنه‌وه و پینه و پهڕۆکردن و داتاشینی تیۆری. هه‌ر حیزبێک که ئیدیعای مارکسیزم، کرێکار و سۆشیالیزم بکات ڕاستگۆیی تیا نه‌بێت، ئازایه‌تی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵه‌کانی خۆی تیا نه‌بێت ناتوانێت هه‌ڵگری ئه‌رکه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکار بێت و شناسنامه و پێناسه‌یه‌کی ته‌زویرکراوی نه‌بێت.
5- معیاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کۆنفراسه
ئه‌م بابه‌تانه‌ی که من له سێ به‌شی ئه‌م نامه‌یه‌دا باسم لێوه‌کردوون بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌رکێکی گشتی سه‌باره‌ت به بارودۆخێک بخه‌مه‌ڕوو که حیزب له په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا و له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌دا پێی گه‌یشتوه. ئه‌م کۆنفراسهیه له‌م ئاوههوایهدا بڕیاره ببه‌سترێت و ئه‌م بارودۆخه‌یه که مۆری خۆی له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆنفراسه‌که ئه‌دات هه‌تا له ئاگا نه‌بوونیشدا پێی، به‌ڵام ئاگایی سیاسی به‌م بارودۆخه وا ئه‌کات کۆنفرانسه‌که ئاگاهانه مامه‌ڵه‌ی گیروگرفته واقعیه‌کانی خۆی بکات و چ مه‌سه‌له‌یه‌ک و ئه‌ڵقه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ببێته جێگه‌ی بایه‌خ پێدانی کۆنفراسه‌که.
لێره‌وه و له‌و په‌یوه‌نده‌دا به‌کورتی:
1- سه‌رکه‌وتن یانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه که ئه‌م ئۆپۆرتۆنیستیهته بۆ داپۆشین و پینه‌و پهڕۆکردن قبوڵ ناکرێت له‌م کۆنفراسه‌دا.
2- ڕه‌خنه‌ی ڕیفۆڕمیستی و نیوه ناچڵ بۆ پاراستنی بارودۆخی مه‌وجود ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
3- ئه‌م کۆنفراسه پێداگری ده‌کات له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی لینینی، ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی و ماتریالیستی دیالهکتکی.
به‌بێ ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دژی ئه‌م ئۆپۆڕتۆنیزمه و ئه‌م رخنه ریفۆڕمیستیه له ناو ئه‌م دوو حیزبه‌دا ناتوانرێت باس له سه‌رکه‌وتوویی کۆنفراسه‌که بکرێت.
هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی ئه‌م باسانه‌ی که‌من لێره‌دا ئهیانخهمهڕوو کۆمه‌گی کردنه به کادره‌کان چ له ناوه‌وه‌ی ئه‌وه دوو حیزبه و چ له ده‌ره‌وه‌یاندا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌رکێکی ئسوڵی مارکسیستی بۆ جێگهوڕێگهیهک که کادره‌کان هه‌یانه بۆ سه‌رده‌مێک که له ئێستادا چ شتێک ئه‌خوازێت له کادره‌کان که له‌ده‌وره‌یه‌کی تردا ئه‌و خواستانه به‌سه‌ر ده‌چن. گرینگ لێره‌دا سه‌رنج ڕکێشانی کادره‌کانه بۆ چرکه ساتێکی مێژوویی که هاتۆته به‌ر ده‌میان و دهشپێشکهریان ده‌روازه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ هه‌ڵته‌کاندنی حیزبه‌که‌یان و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه و کهنالێزهکردنی ئینێرژیه‌کانی و زیندو بونه‌وه‌ی.
پرسیار ئه‌وه‌یه تۆ بڵێی ماتریاڵێک مه‌وجود بێت له‌م کۆنفراسه و له ڕێکخراوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حککک که بتوانێت ئازایه‌تی لینینیزم و دیدی ماتریالیستی دیاله‌کتیکی بۆ ڕه‌خنه له شهخسیهتیا به‌رجه‌سته بێته‌وه؟. وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌جێ دێڵێین بۆ کۆنفراسه‌که.
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ له هه‌موو حاڵه‌تێکدا دوو ڕۆژی خۆش بۆ هاوڕێیانی به‌شداربوو ده‌خوازم، هیودارم ئه‌و دوو ڕۆژه خۆشیان لێ بگوزه‌رێت.
6- ووشه‌یه‌ک بۆ سبه‌ینێ
هه‌وڵ ئه‌ده‌م له داهاتودا وتارێک سه‌باره‌ت به "تاکتیک، ئسوڵه‌کانی لینینی بۆ تاکتیک، تاکتیکی بایکۆت و به‌شداریکردنی په‌رله‌مان، سازش له‌ڕونگه‌ی لینینه‌وه، بنه‌ما ئیختیاریهکانی گرتنه‌به‌ری تاکتیک له‌لایه‌ن حککک، تاکتیکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که هی سه‌رده‌می نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بو و ئێستا ناتوانێت تاکتیکێکی دروست بێت، به‌ڵام له هه‌موی گرینگ تر ده‌رخستنی چۆنیه‌تی ڕاوه‌ستانی وجودی "حککک"ه له‌سه‌ر ئه‌م تاکتیکه نه‌ک له‌سه‌ر خه‌باتی چینایه‌تی له کوردستاندا.
به‌م مانایه ئه‌م سه‌ر ئێشه‌یه دوای کۆنفراسه‌که‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
نادر عبدالحمید
5 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009