ئه‌ی دز له‌كوێ یخاوهنماڵ هه‌موو شته‌كانی برد
لهمێژووداو، به‌تایبه‌ت له مێژووی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌و به‌تاڵانبردنی سه‌روسامان، ململانێی نێوان خاوه‌ن حهقو تاڵانكه‌ر، دڵسۆز‌و به‌فیڕۆده‌ر، یان به واتایه‌كی تۆ له نێوان دزو خاوه‌نماڵدا هه‌میشه ململانێیه‌كی بارگراویكراو بووه به پیرۆزییه‌ك، كه ده‌بێت هه‌مووان تا دواین ئاسته‌كانی توانا‌مان به‌رگری لێبكهینو بیپارێزین.
كوردیش یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه خاوه‌نی هه‌مان كه‌لتوری سیاسی‌و هه‌مان قوماش بووه، ئه‌میش شۆڕشه‌كانی له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی سهروهتو سامانی دزراودا هه‌ڵگیرساندووه، یان به‌واتایه‌كی بڵێین له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا بهرپایكردووه. ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی شته‌كان، مافه‌كان‌و سه‌روه‌ته‌كان بۆ خاوه‌نماڵ كراوه‌ته هانده‌رێك بۆ گیانبهخشینو به‌رخۆدان، كراوه‌ته به‌هانه‌یه‌ك بۆ ره‌وایه‌تیدان به شۆڕش‌و گیانبازی. هه‌ستی گیانبازییهكان له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، له هه‌ستێك زیاتر تێپه‌ڕ بووه‌و بووه‌ته كه‌لتورێك، بووه‌ته پێوانه‌یه‌كی وه‌ها، كه ده‌مێكه تاكه‌كانی ئێمه‌ی پێده‌پێورێت.
به‌ڵام ئه‌م كه‌لتوری دڵسۆزی‌و ئه‌م كه‌لتوری گێڕانه‌وه‌ی ماڵی دزراو بۆ خاوه‌ن ماڵ نه‌بووه‌ته به‌شێك له هوشیاری، ئه‌وه ته‌نیا وه‌ك كه‌لتورێكی ساخته، ژێرپێ چۆڵا‌و فشۆڵا ده‌ركه‌وتووه‌و ئاراسته‌ی رهوایهتیدانو گشتاندنه‌كه‌ی وه‌ك مه‌وجی رادیۆ به هه‌ر لایه‌كدا ویسترابێت، گێڕدراوه. كه‌لتوری گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف زیاتر له درۆیه‌كی بێمانه چووه، به‌ڵام درۆیه‌كی وه‌ها، كه توانیویه‌تی ئاستێك له هێزی گهرمكردنو هێنانه جوڵه‌ی تیا بووبێت.
كه‌مترین ئاماژه‌كانی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی كوردی، وه‌ستانه‌وه بووه له‌سه‌ر ئه‌و ههستجوڵاندنهی ئاماژه‌ی بۆ كرا، بۆیه ده‌بینین كه چۆن سه‌روه‌ت، سامان‌و به‌های دزراو، هه‌ر ته‌نیا وه‌ك به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌یه‌كی مادی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌یر نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌وه‌یش واوه‌تر چووه‌و بووه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی‌و له هه‌ژاری مه‌عریفه‌ی شۆڕشدا، جێگای هه‌ره بیركردنه‌وه قوڵه‌كانی گرتبوه‌وه.
به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی هێنانه به‌رهه‌م، سه‌روسیمای پێداو تا ئاستی به‌هایه‌كی پیرۆز به‌رزیكرده‌وه، خۆی پێی وه‌فادار بووه؟ توانیویه‌تی به‌های به‌هایه‌ك، كه خۆی بهرههمیهێنانهوه له ئاسته‌كانی خۆیدا بهێڵێته‌وه؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌توانین بڵێین نا. نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌های گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراو، به‌رئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا، جارێكی تر كاره‌كته‌رانی هه‌مان سیناریۆ جێگاكانیان ده‌گۆڕنه‌وه‌و به‌رگه كۆنه‌كان له‌به‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و درێژه به نمایشه‌كه ده‌ده‌نه‌وه.
له‌ناو سامانی دزراودا، ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ین، كه خوران‌و ئاودیوی قورگو گیرفانكران، ئه‌وا نه‌وت وه‌ك دیارترین‌و ئاماده‌ترین نمونه له‌به‌ر ده‌ستماندایه.
نه‌وت له مێژووی ئێمه‌دا ته‌نیا به‌رهه‌مێك له به‌رهه‌مه‌كانی سروشت نه‌بووه، كه بهڕێكهوتێك له رێكه‌وته‌كان كه‌وتبێته ژێر پێی ئێمه‌وه، ئه‌و تا ئاستی به‌ها پیرۆزه‌كان چووه‌و له‌گه‌ڵا خۆیشیدا شار‌و ناوچه‌كانی كردووه‌ته شوێنگه‌ی پیرۆز، هه‌ر نه‌وت بوو كه كهركوكێكی وێران‌و په‌راوێزخراوی والێكرد وه‌ك دڵا یان وه‌ك په‌رستگاو قودسی ئێمه ئاماژه‌ی بۆ بكرێت.
ئێستا ئه‌م نه‌وته، ئه‌گه‌ر به پێوانه‌كانی دوێنێنی شاخ‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژییا ئاوه‌ژووه‌ی، كه هه‌بووه، هه‌ڵبسه‌نگێنین، كه‌وتۆته‌وه ده‌ست خاوه‌ن ماڵا. به‌ڵام هێشتا حیكایه‌تی دزو خاوه‌ن ماڵا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و رۆژانێكی زۆر به به‌رچاومانه‌وه خاوه‌ن ماڵ ده‌كه‌وته باوهشپیاكردن به‌و نهوتهداو به رۆژی روون، ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كرد، كه كه‌سمان نه‌یده‌توانی سهروسۆراخێكی بزانێت، كاتێكیش كه خاوهنماڵا به رۆژی ر وون‌و به‌و حاڵه‌وه بینرا، رێگای لێده‌گرن‌و نایه‌ڵن به‌و شێوه‌یه درێژه به بردن‌و به فیرۆدانی ماڵه‌كه‌ی خۆی بدات. به‌ڵام ئه‌مه نابێته كۆتایی دێڕو جارێكی تر، له‌نیوه‌شه‌ودا، ئه‌و كاته‌ی چراكان كوژاونهتهوهو چاوه‌كان كه‌وتوونه‌ته قوڵایی خه‌وه‌وه، دێت‌و به‌دزی دزانه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌دات به شانیداو ئه‌وه‌نده‌ی دوورده‌خاته‌وه، كه كه‌س سهروسۆراخی نه‌زانێت.
ئایا له شه‌وانێكی وه‌ها تاریك‌و شه‌وه‌زه‌نگدا، ده‌توانین چی به‌و خاوه‌نماڵه بڵێن؟ كه‌سێك كه سكی به ماڵه‌كه‌ی خۆی نهسوتێتو تاڵانی بكات، كه‌سێك كه چاوه‌ڕوانی تاریكی‌و شه‌وه زه‌نگ بكات تا ماڵه‌كه‌ی خۆی تێدا تاڵان بكات، شایانی چی پێوتنێكه. به‌ڕاستی حاڵه‌تێكی له‌و جۆره، یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه دهمانحهپهسێنێتو هه‌ر به‌و حهپهساوییهش وڕێنه‌ی وه‌هامان پێده‌كات كه نه‌وترابێت، وڕێنه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ناچا بیت په‌نا بۆ دز بهریتو پڕ به قورگت هاوار بكه‌ی ئه‌ی دز تۆ له كوێی، خاوه‌نماڵ هه‌موو شته‌كانی برد!!