Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
سه‌ید باقی: تێكۆشه‌رێك سه‌ختی ژیان پشتی پێ دانه‌نواند

سه‌ید باقی: تێكۆشه‌رێك سه‌ختی ژیان پشتی پێ دانه‌نواند

Closed
by August 5, 2010 گشتی

هه‌ندێكیان شۆرش هه‌ڵده‌گرسێنن به‌ڵام نایانه‌وێت بۆی ببنه سووته‌مه‌نی و، هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌ هوشیارییه‌وه‌ ده‌ستنیشانی كردووه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیدایه‌ بیخاته مه‌نجه‌ڵی شۆرشه‌وه‌ و، هه موو چاره‌نووسی خۆی به‌بێ دڵه‌راوكه‌و به‌بێ ترس به‌ چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ داهاتوودا مانای ژیانی و به‌ها به‌رزه‌كانی بوونی ده‌به‌ستێته‌وه، له نه‌ریتی ئه‌م هه‌نده‌ی دوواییدا سنوورێك بۆ خۆبه‌ختكردن و، جیاوازی له‌ نێوان ژیانی تایبه‌تی و پێداویستییه‌كانی تێكۆشان له‌ پێناو خه‌باتدا نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشه‌كان وتیئورسته‌كانی له‌ تۆماركردنی ساڵانی تێكۆشانیان به‌ شێوه‌ی یادوه‌ری و ده‌ركردنی كتێب بێت، ئه‌وا خه‌ڵك به‌ ته‌واوه‌تی هیچ سه‌باره‌ت به‌و ونبووانه كه‌ جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ ببنه‌ سووته‌مه‌نی شۆرشه‌كان نازانێت و، ئه‌مانه‌ش له‌ عێراقدا هه‌زارها خێزانی تێكۆشه‌رن، له‌ به‌غداو هه‌ولێرو ناسرییه‌وحیلله‌ و سلیمانی و كوت ده‌یانبینی، ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ راسته‌قینانه‌ ره‌واڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن له‌ مێژووی عێراقی نۆێدا پێكدێنن و، ده‌بێت  حزب له‌ بایه‌خپێدان فه‌رامۆشیان نه‌كات و، ئه‌وان دوورتین خه‌ڵكن له‌ سه‌رتاپای ئایدولۆجیاو، نزیكترینیانن بۆ كانییه‌ بێگه‌رده‌كه‌ی حزب له‌ نواندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆتای پێهێنانی هه‌موو جۆره‌كانی سته‌م (زوڵم) و، ئه‌وان له‌و ماوه‌ درێژه‌دا وه‌ك تێكۆشه‌ر له‌ ناو حزبی شیوعیدا به‌سه‌ر بردووه‌ كانێكی چروپر له‌ زانیاری كه‌ هه‌ره‌شه‌ی نه‌مانی لێ ده‌كرێ وه‌ده‌ستهێناوه‌.
سه‌ید باقی یه‌كێك‌ له‌وانه‌و، له‌ 14 ی ته‌مموزی 2010 ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ هه‌شتا ساڵ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پێناو حزبی شیوعیدا ته‌رخانی كردووه، ماڵه‌ بچوكه‌كه‌ی و نه‌بوونی كه‌ره‌سه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ مناڵه‌كانی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و پاشان له‌ سلیمانی بوو بووه‌ ماڵی حزبی شیوعی و، مناڵه‌كانی هه‌ر زوو راهاتووبوون ساڵانێكی دوورو درێژ له‌ ژوورێكدا كۆببنه‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی ژووری دووه‌م ئاماده ‌بێت بۆ تێكۆشه‌رێكی راونراو، یان بۆ پێشوازی كردنی ژماره‌یه‌كی هه‌ڵهاتووی تێكۆشه‌ری عه‌ره‌بی ناوه‌راست و خوارووی عێراق. له‌ ساڵی 1959 دا وازی له‌ بازرگانی هێناو هاوكات كاروباری باش بوو روو له‌ قازانجێكی مۆڵ نابوو دوكانه‌كه‌ی سه‌ید باقی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرابووه‌ ماڵ و باره‌گای حزب و خاڵی ده‌ستپێكردنی گواستنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌و رۆژنامه‌ بۆ ده‌وروپشتی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك خورماڵ، بیاره‌، توێڵه‌ و سه‌ید سادق. خێزانه‌كه‌ی و هاوریی تێكۆشانی (خه‌دیجه‌ سه‌عید) هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ك چاله‌كه‌وانی گواستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كان له‌ ژێر جلوبه‌رگ له‌ نێوان شاره‌كاندو شۆینه‌ نهێنییه‌كانی شاخداو كاری كردووه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی  گۆی به‌ مه‌ترسی ژیانی بدات له‌ دۆزینه‌وه‌ی گۆیزراوه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیس له‌ كاتی بشكنینی ئۆتۆمبیلداو، هه‌روا له‌ كاتی زیندانی كردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی وشاردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ رێنه‌مایكه‌ری ماڵ و به‌خێوكه‌ری مناڵ بووه‌و، قورسی راونان و گواستنه‌وه‌ی هه‌رسێ كچه‌كه‌ی له‌م ماڵ بۆ ئه‌و ماڵ له‌ ژیانێكدا قه‌ت ئاسووده‌یی به‌ خۆ نه‌بینیوه‌، به‌ڵام كوری یه‌كه‌می بایز هه‌ر له‌ تافی لاوییدا به‌شداری خه‌باتی چه‌كداری كردو” بووه‌ پاسه‌وانی باره‌گای حزب له‌ به‌غداو، كادیرێكی چالاكی بێوچان بوو، له‌م شاخ بۆ ئه‌و شاخ له‌م دێ بۆ ئه‌و دێ به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ كاری ده‌كردو هیچ كات پشووی به‌ خۆی نه‌ده‌دا تا له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌كاندا (به‌ ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ) شه‌هید كرا.
 
سه‌ید باقی زۆر ده‌ست گیره‌ له رووی ئابوری و خه‌رجكردنی بودجه‌ی حزبداو له‌ هه‌موو كه‌سێكیش زیاتر ده‌یپارێزێت وزۆریش ده‌ست پاكه‌و، له‌ حاته‌می ته‌ی خانه‌دان تره‌ كاتێ ده‌چیته‌ ماڵه‌كه‌ی ێان پێویستیت به‌ یارمه‌تییه‌تی، من یه‌كێك بووم له‌و هاورێیانه ‌هه‌وڵماندا قایلی بكه‌ێن سوود له‌و بارودۆخه‌ نۆێیدا له‌ پاش روخانی دیكتاتۆرییه‌ت وه‌ربگرێت و مافه‌كانی كوری یه‌كه‌می شه‌هید (بایز) بسێنێته‌وه‌، به‌ڵام نه‌مده‌زانی به‌ره‌و رووی شۆرشێكی گه‌وره‌ ده‌بمه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی هاواری كردو فرمێسك له‌ چاوانی ده‌هاته‌ خواره‌وه‌: نه‌بووم به‌ شیوعی بۆ ئه‌وه‌ی سوودم بۆ خۆم بێت و، پارچه‌یه‌ك ئه‌رزه‌ (زه‌وی) و خانه‌نشینی بۆ كه‌سانی وه‌ك من نییه‌.
هه‌ندی ماركسی خۆیان به‌ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سوون و نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌و‌ په‌ره‌كانیان لێ ده‌بێته‌وه‌و، له‌و كاته‌دا سه‌ید باقی نه‌خشه‌ی تیئورێكی تایبه‌تی بۆ خۆی ده‌كێشێت و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: هیچ جیاوازییك له‌ نێوان عه‌ره‌بێك و كوردێك و دانماركییك و هندییك نییه‌ ته‌نها به‌ گۆیره‌ی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی هه‌ستیان پێده‌كرێت.
له‌ 27-1-1963 سه‌ید باقی له‌ رێكخستنی خۆپیشاندانێك (ئاشتی له‌ كوردستان) دا به‌شداری ده‌كات و، له‌ بیریه‌تی حه‌مه‌ ئه‌مین پێنجوینی به‌یانێكی خۆێنده‌وه‌و خۆپیشانده‌كه‌ بڵاوه‌ی لێكرد، به‌ڵام له‌ كاتژمێری شه‌شی ئێواره‌ موختارو پۆلیس هاتن و ، له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ره‌و زیندان راپێچیان كردو، مفه‌وه‌زی ئه‌من ئه‌و كات  ناوی – تاهر فه‌رهود – بوو، له‌ پاش ئه‌و خۆپیشاندانه 24 هاورێ گیران، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ سه‌ید باقی  ناوی هه‌موویانی له‌ بیره‌، لێره‌دا ناوه‌كان ده‌نووسینه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ حه‌زیان له‌ نووسینی مێژووه‌: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ره‌شان (حه‌مه‌ شه‌ل)، شه‌هید عوسمان حاجی حه‌مه‌ ئه‌مین، شه‌هید بورهان خواجه‌ حوسین، محه‌مه‌د خواجه‌ حوسین، محه‌مه‌د ره‌شید، سه‌ید غه‌ریب سه‌ید محه‌مه‌د، عیزه‌ت عه‌بدولكه‌ریم (عێزه‌ت كه‌شنه‌)، محه‌مه‌د سه‌عید محه‌مه‌د ئه‌مین بارام، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جلیله‌یی، حه‌سه‌ن گه‌ڵاڵی، شیخ سلیمان شیخ ئه‌مین، عوسمان وه‌ستا عه‌لی (عوسمان ره‌نان)، حه‌مه‌له‌ی كه‌بابچی، عه‌بدوللای ته‌نه‌كه‌چی، حاجی ئاغا (كوردستانی ئیران) ، حه‌مه‌ كوڵه‌ باڵ، نوری عارف، حه‌یده‌ر كۆكۆیی، جه‌میل ئه‌حمه‌د كۆكۆیی، سه‌عدون عه‌لی، كه‌ریم حاجی مه‌حمود، ئه‌حمه‌د حاجی جایچی و عوسمان ئازادی.
هه‌ندێكیان به‌ره‌ڵا كران وئه‌وانه‌ی تریان ئیمزای پاكانه‌وه‌یان نه‌كرد له23   ی ئازاری 1963 ره‌وانه‌ی زیندانی سه‌رووی سلیمانی كران و، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌ندییه‌كان له‌ زیندانی حامیه‌ بوون و” هه‌ندێكیان شه‌هید كران، ئه‌و كات چاوپێكه‌وتنی خێزانی گیراوه‌كان نه‌بوو، رۆژی  3 ی ته‌مموز راپه‌رینه‌كه‌ی حه‌سه‌ن سه‌ریعی قاره‌مان به‌رپا بوو” پاش چوار رۆژ 100 به‌ندكراو بۆ به‌غدا گوازرانه‌وه‌.
له‌ رێگا به‌ره‌و به‌غدا خراینه‌ ژورێكی بچوك وزۆر گه‌رم و بووه‌ هۆی بێهۆشبوونی ژماره‌یه‌ك ، هاوكات گرتووخانه‌كه‌ بوو به‌ جێی لێدانی كۆیرانه‌و ئازاردان و پاشان زیندانی (نگره سه‌لمان) له‌ سه‌ماوه‌ پێشوازی لێكردین و، ئه‌م هاورێیانه‌ له‌ گه‌ڵماندا بوون: عه‌بدولوه‌هاب تاهیر، سه‌لیم ئیسماعیل، محه‌مه‌د غه‌زبان، عه‌باس موزه‌فه‌ر خه‌ڵكی به‌سره‌، ئه‌بو عه‌لی خه‌یات، موكه‌رم تاڵه‌بانی، سه‌لمان یوسف (ئه‌بو عامل)، عادل سه‌لیم، غه‌زبان ئه‌لسه‌عه‌د، دوكتور نورالدین قورتب، دوكتور رافد سوبحی ئه‌دیب، دوكتور فازل، زابت باسم مه‌ولود، عه‌باس به‌غدادی كه‌ لێپرسراوی زیندانییه‌كان بوو.
پاش 18 تشرینی دووه‌م 1963 عه‌بدولسه‌لام هات و، له‌ بیرمه‌ چۆن چۆنی تێكۆشه‌ران كه‌ریم حوسین و عه‌بدوللا ره‌شیدیان له‌ نوگره‌تسه‌لمان بۆ به‌سره‌ ناردو له‌وێدا له‌ سێداره‌دران (ئیعدام كران) و، به‌ڵام یه‌دوالله نه‌جاری موسلاوی ویستی له‌ زیندان هه‌ڵبێت و، هه‌واڵه‌كه‌ بڵاو بووه‌وه‌ ئیعدام كرا. ئێمه‌یان بۆ به‌غدا ناردو پاش چه‌ند رۆژێك ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراین و له‌وێ داوای پاكانه‌وه‌یان لێكردین و، ئێمه‌ش به‌وه‌ قایل نه‌بووین و ره‌وانه‌ی سه‌رای كه‌ركوك كراین و، له‌وێشه‌وه‌ بۆ گاورباغی و، شه‌هید عه‌لی به‌رزنجی له‌وێ بوو، تا نیسانی 1964 له‌ گه‌ڵ سه‌عدوللا فه‌یزوللا كاكه‌یی و مه‌جید ئه‌حمه‌د برای ته‌وفیق ئه‌حمه‌د كه‌ به‌رپرسی زیندانه‌كه‌ بوو به‌ره‌و سلیمانی ره‌وانه‌یان كردین ودیسانه‌وه‌ مه‌عاون ئه‌من داوای پاكانه‌وه‌ی له‌ حزبی شیوعی كردو ئه‌مانه‌ پێی قایل نه‌بوون ئه‌حمه‌د حاجی، ئه‌حمه‌د عارف، نه‌ورۆز شاوه‌یس، نجمه‌دین نه‌جه‌ف خه‌ڵكی خانه‌قین، كه‌مال سه‌لمان ئیبراهیم، ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس، چه‌ند ناوی تر؟؟؟؟.
له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ید باقی باس و یادی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ زیندانی تاكه‌سی باقوبه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: زیندانێكی توكمه‌ و 13 ده‌رگای داخراوی هه‌بوو، بیركردنه‌وه‌ له‌ راكردن خه‌یاڵێكی خاوه‌، یه‌كێك له‌ (حه‌ره‌س قه‌ومه‌ یه‌كانی چه‌پ) پێی وتین ناوتان له‌ رادیوی دنگی گه‌ل (سوت ئه‌لشه‌عب) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ هیوامانی وروژاند، كه‌سانێك ماون و ده‌جوڵینه‌وه‌، سه‌ید باقی باس له‌وه‌ ده‌كات خێزانی نه‌جمه‌دین نه‌جه‌ف و كوره‌ بچكۆله‌كه‌ی (بوركان) هاتن، به‌ڵام پۆلیس نه‌یهێشت چاویان به‌ یه‌كتر بكه‌وێت جگه‌ له‌وه‌ی نه‌جمه‌دین ده‌ستی كوره‌كه‌ی له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ ماچ كرد !! دیمه‌نێكی دڵته‌زێن بوو.
له‌ یادوه‌ری شۆرشی 14 ته‌مموزی ساڵی 1965 عه‌بدولسه‌لام عارف بریاری لێبوردنی گشتیدا (عفو عام)  به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌ بوو پۆلیسه‌كان بۆ به‌ردانمان مه‌رجیان دانا، ئه‌ویش پاره‌یان بده‌ینێ (به‌خشیش)، ئێمه‌یان بۆ سلیمانی نارده‌وه‌ و جارێكی تر داوای پاكانه‌وه‌یان كرد، ماینه‌وه‌ تا نشرینی دووه‌م ساڵی 1965 و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ پاكانه‌وه‌ (به‌راءه‌ت) قایل نه‌بوون به‌ كه‌فاله‌ت به‌ره‌ڵا كران و ئه‌مانه‌ بوون : شه‌هید بورهان خواجه‌ حوسین، محه‌مه‌د خواجه‌ حوسین، سه‌ید باقی، سه‌ید غه‌ریب سه‌ید محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د مام شه‌ریف، نه‌جمه‌دین نه‌جه‌ف، كه‌مال سه‌لمان، وهه‌موو جارێكی تر گه‌رانه‌وه‌ بۆ كاروباری حزب !، سه‌ید باقی له‌ زیندانی مه‌لیكه‌وه‌ بۆ زیندانی عارف و پاشان بۆ زیندانه‌كانی به‌عس و سه‌دام حوسین و” ناوی چه‌په‌ڵ نه‌قیب موحسینی له‌ بیره‌ كه‌ چۆن مه‌فره‌زه‌یه‌كی بۆ گرتنی ناردو سه‌ید باقیش (ئینكاری) ئه‌وه‌ی كرد كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ حزبی شیوعییه‌وه‌ نییه‌.
كاتێك منیان بشكنی چه‌ند نامه‌یه‌كی پێچراوی حزبیان وه‌ك نووشته‌ له‌ گیرفانمدا دۆزییه‌وه‌، نه‌قیب موحسین وتی: ئێستا چی ده‌ڵێت، ئایا ئینكاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ په‌یوه‌ندیت به‌ حزبی شیوعی نییه‌؟؟.
وتم: من سه‌یدم وه‌ك ده‌زانن و” ئه‌م نووشتانه‌م له‌ سه‌ر ئه‌رز دۆزییه‌وه‌و هه‌ڵمگرت و خستمه‌ گیرفانم.
جێی سه‌رسورمانه‌، ئه‌م شیوعییانه‌ سه‌ره‌رای ئازارو سه‌ختی كه‌ تووشیان بووه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ تووشی بزوتنه‌وه‌ی شیوعییه‌ت بووه‌” به‌و ژیانه‌ رازین و هه‌میشه‌ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر جارێكی تر زیندوببینه‌وه‌ هه‌مان رێگا ده‌گرین !! دیاره‌ سه‌ید باقی یه‌كێك له‌وانه‌ وهیچ جۆره‌ جیاوازییك له‌ نێوانیان نییه‌.
سڵاو له‌ ژیانی هه‌شتا ساڵتان ئه‌ی تێكۆشه‌ر.
4/8/2010

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.