فه‌لسه‌فه‌ی بوون و مردن
گومان له‌وه‌دا نییه كه تاكه جیاوازی نێوان مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانیتر عه‌قل و بیركردنه‌وه‌یه. واته مرۆڤ به بیركردنه‌وه و عه‌قلی له هه‌رچی بوونه‌وه‌ریتر جیاده‌كاته‌وه. كه‌واته ده‌بێت مرۆڤ ئه‌و عه‌قل و بیركردنه‌وه‌یه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت خۆی كێیه؟ هه‌رده‌م لهبیركردنهوهشدا بووه و به‌درێژایی مێژوو ده‌یان و سه‌دان پرسیاری كردووه، وه‌كوو: من كێم؟ له‌كوێوه هاتووم؟ بۆ كوێ ده‌ڕۆم؟ كێ دروستی كردووم؟ بێجگه له‌و بوونه ده‌بێ بونێكی تر هه‌بێت؟ مردن چییه؟ بۆ ده‌مرین؟ دوای مردن چی هه‌یه؟ ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تری له‌خۆی كردووه. به‌درێژایی مێژووش بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفان هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تر داوه. چه‌ندان تیۆری فه‌لسه‌فی و قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی دروستبوون. له ئه‌نجامی دروستبوونی ئه‌م قوتابخانه و تیۆرانه وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیاری ساده‌یان داوه‌ته‌وه، چه‌ندان رسیاری تریش بی وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه. ته‌نها له شێوه‌ی گریمانه وه‌ڵامه‌كانیان دراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش به‌پێی بیروڕای فه‌یله‌سوفان و زانایان هه‌ریه‌كه و وه‌ڵامێكی جیاوازی هه‌یه. بوون و مردنیش یه‌كێكن له چه‌مكه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان كه پرسیاری زۆریان له‌باره‌وه ورووژێندراوه، بۆیه ئه‌م دوو چه‌مكه له‌مێژووی فه‌لسه‌دا وه‌ك كێشه‌یه‌ك سه‌یركراوه. هه‌ر ساده‌ترین نموونه بۆ ئه‌مه، چه‌مك و پێناسه‌ی بوون لای ماتڕیالهكان جیاوازه وه‌ك لای ئایدیاڵهكان. ماتڕیالهكان بوون له‌هه‌موو فۆرم و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئایدیاڵی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی ماتڕیاڵ نه‌بێت به‌بوونی دانانێن. به‌پێچه‌وانه‌وه ئایدیاڵهكان ڕۆڵی ماتڕیال بۆ بوون كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و بوون وه‌ك ئایدیاڵ سه‌یر ده‌كه‌ن. من لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه باسی له‌و كێشه‌یه و كێشه‌ی بوون لای فه‌یله سووفان و قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كان بكه‌م.
ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان له‌نێواندا هه‌یه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه و ده‌بێت. هه‌موو شاعیره‌كان، چیرۆكنووسان، ڕۆماننوسان ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیان هه‌بووبێت و بیرركدنهوه و تیۆره فه‌لسه‌فییه‌كان كاریان تێكردبن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو بهههمهكانیاندا هه‌بووه، تا وای لێهاتووه ڕۆمانی فه‌لسه‌فی هاتۆته ئاراوه. ڕه‌نگه بۆ ئه‌مه باشترین نموونه ڕۆماننوس (یۆستاین گارده‌ر)ه. كه چه‌ندان شاكاری نوسیوه مێژووی فه‌لسه‌فه و بوون و پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كانی به ڕۆمان بۆمان باسكردووه كه چێژێكی جوانمان پێده‌به‌خشێت وه‌ك ڕۆمانی (جیهانی سۆفیا)، (نهێنی یاری كاغه‌ز)، ( مایا)، (كچه‌ی پرته‌قاڵ)، ( لهئاوێنهیهكدا، لهنهێنییهكدا). ئه‌مانه و چه‌ندان ڕۆمانی تر. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه كه ناوم هێنان له‌لایه‌ن (به‌هرۆز حه‌سه‌ن)ه‌وه وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. ڕۆمانی (نهێنی یاری كاغه‌ز) و (مایا) هه‌ره‌یه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك باسی بوون ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان باسی بوون ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، دووه‌میان باسی بوونی گه‌ردوون و زه‌وی ده‌كات.
من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م بچمه نێو كه‌لێنه شاراوه‌كانی شیعری (قهراغهكان)ی (سه‌لام محه‌مه‌د) كه له‌دیوانه تازه‌كه‌یدا له لاپه‌ڕه (188)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. شاعیر وه‌كوو زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌وڵیداوه له ڕێگای ئه‌م شیعره‌وه پرسیاری بوون و مردن بكات و به‌دوای وه‌ڵامه‌كانیاندا بگه‌ڕێت. من به‌یارمه‌تی بیروڕای فه‌یله‌سووفان هه‌وڵی شیكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی ئه‌م ده‌قه شیعرییه ده‌ده‌م، هه‌روه‌ك له‌نوسینی تریش گوتوومه ئیشی ڕه‌خنه هه‌ر ئه‌وه نییه كه‌موكوڕی و جوانی ده‌ست نیشان بكات، به‌باوه‌ڕی من هه‌موو ده‌قێك چه‌ندان كۆدی هه‌یه‌ن كه زۆر بابه‌ت خۆیان له‌پشت ئه‌م كۆدانه‌وه خۆیان حه‌شارداوه پێویستییان بهكردنهوه هه‌یه، به‌بڕوای من ڕه‌خنه‌ی نوێ ئه‌ركی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانهیه.
ناونیشانی شیعره‌كه (قهراغهكان) واتای كه‌نار ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌واته لێره‌دا ڕیگایهكمان هه‌یه و ئه‌و ڕێگایه‌ش بێگومان ده‌بێت كه‌ناری هه‌بێت. شاعیر ژیانی چواندووه به ڕێگایه‌ك، ئه‌و ڕێگایه‌ش دورو درێژه، بۆیه قه‌راغه‌كانی ئه‌و ڕێگایه پڕیه‌تی له پاشماوه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م زه‌وییه‌وه ئه‌وانیش ئافریندراون و مردوون. كه‌واته شاعیر نێوانی سه‌ره‌تای دروس بوونی ژیان و گه‌ردوون تا كۆتایی ژیان و له‌ناوچوونی گه‌ردوون به ڕێگایه‌ك داده‌نێت، قه‌راغه‌كانی ئه‌و ڕێگایه‌ش به شوێنی پاشماوه‌ی هه‌رچی شتێك كه كۆتایی دێت و ده‌مرێت داده‌نێت. گه‌ردوون و ڕۆژگار به ده‌یناسۆرێك ده‌چوێنێ وه‌كوو دهستاڕێك هه‌رچییه‌كی بكه‌وێته پێش ده‌یهاڕێت و به‌ره‌و قه‌راغه‌كانی خۆی توڕی هه‌ڵده‌دا. شاعیر لێره‌دا بوونی هه‌ره گه‌وره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕۆژگار، واته ڕۆژگار لای شاعیر بوونی سه‌ره‌كییه. چونكه وه‌كوو لای فه‌یله‌سووفانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی (ئاوگۆستین) و هاوڕایهكانی، بوونی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی خودایه، بوونی دووه‌م و لاوه‌كی ئه‌و بوونانه‌ن كه خودا ئافراندوونی ” له‌لای ئاوگۆستین خوا بوونی یه‌كه‌مه ، ئه‌م ماتڕیالی ئافه‌ریده كردووه كه‌وابوو ماتڕیاڵ هه‌میشه‌یی نییه و دروستكراوه و له (نه‌بوون)ه‌وه (عه‌ده‌م) په‌یدابووه. ماتڕیال نابێت به‌سه‌رچاوه‌ی خراپه، ئه‌وه‌ی خوا دروستی ده‌كات جوانه و چاكه. خراپه به‌ستراوه به گێلی و نه‌زانی مرۆڤه‌وه و ویستی مرۆڤ دهیهێنێتهكایهوه” 1 ئه‌م بیروڕایه‌ی قه‌شه(ئاوگۆستین) شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئایینی- فه‌له‌سه‌فییه. شاعیر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها گرنگی به بوونی سه‌ره‌كی ده‌دات و بوونی تر كه ئافه‌ریده‌ی خودایه وه‌ك مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانیتر به‌لاوه ده‌نێت، له‌به‌شی دووه‌می شیعره‌كه دێته سه‌ر بوونی مرۆڤ. وه‌ك گوتمان شاعیر ڕۆژگار وه‌كوو بوونی سه‌ره‌كی به‌كارده‌هێنێت هه‌رچه‌نده به‌پێی گوته‌ی ئاوگۆستین ڕۆژگار و گه‌ردوونیش ده‌كه‌ونه ناو چوارچێوه‌ی ئافریندێنراوهكانی خودا (وه‌ك بوونی سه‌ره‌كی و هه‌میشه‌یی):
ڕۆژگار وه‌كو دهیناسۆرێكی هاروهاج
به دو تایه‌ی ئاسنینه‌وه بێ ڕاوه‌ستان
ڕێگا ئه‌بڕێت
كه‌س نازانێ له‌كه‌یه‌وه ئه‌م ده‌عبایه ڕێی گرتووه و
بۆ كوێ ئه‌ڕواو كه‌ی ئه‌وه‌ستێت
شاعیر له ڕێگای شیعره‌كه‌یه‌وه دوو پرسیاری فه‌لسه‌فی ئالۆزمان ئاڕاسته ده‌كات، لێ به‌زمانێكی زۆر ساده، ئه‌ویش پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه كه‌ی دروستبووه و كه‌ی كۆتایی دێت؟ ئه‌م پریارانه تاكوو ئێستاش بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفانی سه‌رقاڵكردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها تیۆر و گریمانه‌ن. وه‌ك ئه‌و تیۆره‌ی كه ده‌ڵێت: گه‌ردوون و زه‌وی له‌ئه‌نجامی تهقینههویهكی گه‌وره دروستبووه. شاعیر ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه تاكوو ئێستا كه‌س نازانێت ئه‌م زه‌وییه كه‌ی دروستبووه.پرسیاری دروستبوونی گه‌ردوون و ژیان پرسیارێكی مێژوویی دورودرێژه و تا ئێستاش نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك و وه‌ڵامێكی دروست. پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌م بوونه چۆن دروستبووه؟ ئایا له‌ناو ئه‌م بوونه بوونی تر هه‌ن؟ به‌لای فه‌یله‌سووفانی وه‌ك(دیكارت) و (مالبرانش) هه‌موو بوونه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای بوونی ڕاسته‌قینه كه خودایه، (دیكارت) به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی خودا ده‌كات: ” ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ی به‌كامڵ و ڕه‌های ده‌زانین و له‌ودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێ نابینینه‌وه كه نیشانه‌ی كه‌موكوڕی و سنورداری ئه‌و بێت، پێیده‌گوترێت خودا”2 دیكارت پێناسه‌ی خودا وه‌ك بوونێكی ڕه‌ها و بێ كه‌موڕی ده‌كات، هه‌ر خودایه‌كی له‌م چه‌شنه‌ش ده‌توانێت گه‌ردوون و ڕۆژگارێك دروست بكات به‌و شێوه فراوانه، كه‌واته هه‌ر شتێك سه‌ره‌تای هه‌بێت بێگومان كۆتایشی ده‌بێت، لێره‌دایه كه دیكارت له‌گه‌ڵ مالبرانش یه‌ك ده‌گرنه‌وه، چونكه مالبرانش پێیوایه هه‌موو بوونه‌كان بۆ یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌ویش بوونی خودایه، ئه‌مه ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی دوالیزمه‌كان بێت كه پێیان وایه بوون دوو جه‌مسه‌ره. لێره‌دایه شاعیر ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له‌ناو شیسعرهكهدا كردوونی، ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و گه‌ڕانی شاعیرمان بۆ به‌دیار ده‌خات كه هه‌میشه وێڵی دوای زانینی بوونی خۆیه‌تی و له‌وێوه ده‌یه‌وێت بوونی خۆی و بوونی هه‌موو گه‌ردوون ئاشكرا بكات. ورووژاندنی ئه‌م پرسیارانه له‌لایه‌ن شاعیره‌وه پێمان ده‌ڵێن كه له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك پێویسته بیر له‌بوونی خۆی و هه‌موو گه‌ردوون بكاته‌وه، چونكه ئه‌وه ئێمه‌ین كه خاوه‌ن عهقلین نه‌ك بوونهوهرهكانیتر ، ئه‌مه ڕێگایه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌ره‌و ڕاستی ببات، چونكه كاتێك مرۆڤ پرسیار ده‌كات بێگومان له‌هه‌مان كاتدا به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت تاكوو ڕاستی و دروستی و بنج و بنه‌وانی ئه‌و شته‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت كه پرسیاری له‌باره‌وه كردووه.
قهراغهكان…پڕن لهكهلله سه‌ر
قهراغهكان… گۆڕستانی بێ ژماره‌ن
قهراغهكان… پاشماوه‌ی سه‌دان و هه‌زاران جه‌نگن
هه‌ر له‌جه‌نگی تیر و كه‌وانه‌وه بۆ جه‌نگی نه‌وه‌ویی
قهراغهكان پڕن… پڕن له لاشه‌ی مرۆڤ و مێرووله و
پووش و په‌ڵاشی یادگاری و بیره‌وه‌ریی
پڕن له ورده ئاوێنه‌ی شكاوی به‌سه‌رهات
قهراغهكان… به‌تۆز و گه‌ردی (كات)
ڕوخساریان ژه‌نگی مێژووی لێنیشتووه
شاعیر قه‌راغه‌كانی ئه‌م دونیایه‌ی به زبڵدانی مێژوو داناوه كه به‌درێژایی مێژوو هه‌رچی پاشماوه‌ی جه‌نگی مرۆڤه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رچی بوونێك كه مردووه.كه‌واته تاكوو ئێستا شاعیر بۆی ڕوون نه‌بۆته‌وه كه ئه‌و بوونانه‌ی به‌درێژایی مێژوو له‌ناوچوون بۆ كوێ ڕۆیشتوون و ئه‌نجامیان چیبووه له‌دوای نه‌مانیان. هه‌وه‌رك مه‌حوی له‌دێره شیعرێكدا ئه‌م پرسیاره ده‌كات كه ئه‌وه‌ی ئه‌مرێت و ده‌ڕوات كه‌س نایه‌ته‌وه خه‌به‌رێكمان بۆ بێنێ ئاخۆ له‌ودیو چی هه‌یه. شاعیریش هه‌مان شت بیركردنه‌وه‌ی داگیركردووه. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌درێژیی مێژوو له جه‌نگه‌كاندا كوژراون بۆكوێ ڕۆیشتن و هه‌واڵێكیان نییه، لێ تاكو ئێستاش بنه‌چه‌ی مرۆڤ نه‌بڕاوه‌ته‌وه. كه‌سیش بیر له‌بوونی كه‌س ناكاته‌وه به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كان ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌زاران كه‌س له پێناو بیروباوه‌ڕه پووچهكانیان به‌كوشت ده‌ده‌ن، كه‌واته ئه‌وان بوونی خۆیان به‌لاوه گرنگه، لێ بوونی كهسانیتریان به‌لاوه گرنگ نییه، ئالێره‌دایه گرنگی ورووژاندنی ئه‌و پرسیارانه‌مان له‌لایه‌ن شاعیره‌وه بۆ به‌دیار ده‌كه‌وێت. بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش له ڕێگای نه‌مانی كه‌سانی تره‌وه بیر له‌بوونی خۆمان بكه‌ینه‌وه، چونكه ڕۆژێك دێت ئێمه‌ش ئاوا ده‌مرین و بوونمان نامێنێت. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێكی تری فه‌لسه‌فی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن وه‌ك: ئایا ئه‌م ژیانه به‌یه‌كجاری كۆتایی دێت؟ ئایا بوون و ژیانێكی تر هه‌یه دوای نه‌مانی ئه‌و ژیانه؟ لێره‌دا چه‌ند بیروڕایه‌ك هه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیانهی سه‌ره‌وه. ئه‌وانیش زیاتر بیروڕای ئاینیین، له ڕیگای كتێبه پیرۆزه‌كانه‌وه پێمان ده‌ڵێن به‌ڵێ ژیانێكی تر دوای نه‌مانی ئه‌م ژیانه بوونی هه‌یه.لێ ئه‌مه به‌لای (فاروق ره‌فیق) جۆرێكه لهپهنابردنه به‌ر ئۆتۆرهتیهكی باڵا بۆ سه‌لماندنی خاڵێك. هه‌روه‌ها پێیوایه په‌نا بردنه به‌ر ئۆتۆرهكی هه‌ندێكجار هه‌ڵه‌ی لۆژیكی لێده‌كه‌وێته‌وه. وه‌ك ده‌ڵێت :” ئه‌مه جۆرێكه لهلهكارخستنی عه‌قڵ و له‌جیاتی عه‌قل جه‌غد كردنه له‌سه‌ر ئیمان ته‌نیا له‌ڕێگای ئیمانه‌وه ده‌توانین له هه‌بوونی ژیانێكی دیكه‌ی دوای ئه‌م ژیانه دڵنیا بین” 3 ئه‌مه تیۆرێكی عیرفانییه بۆ سه‌لماندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی سه‌ره‌وه. چونكه عه‌قل تا ئه‌و ڕاده‌یه بڕ ناكات. ئه‌ركی ئه‌م شیعره ورووژاندنی پرسیاره فهلسهفییهكانه، لێره‌وه ئه‌م شیعره له‌هه‌موو ئه‌ركێكی تر دورده‌كه‌وێته‌وه، چونكه چیتر ئه‌ركی شیعر لاواندنه‌وه و سۆزداری و نیشتمانی نییه ، پێدانی ئه‌ركێكی وا به‌شیعر وا ده‌كات شیعر ئه‌و قالبانه تێپه‌ڕێنێت كه پێشتر پێوه‌ی ده‌ناڵاند. هه‌رچه‌نده ئه‌م شیعره هه‌ڵگری ئه‌و پرسیاره فه‌لسه‌فیانه‌یه، لێ زمانه‌كه‌ی زمانێكی فه‌لسه‌فی نییه، به‌ڵكو زمانێكی ساده‌یه و ته‌نانه‌ت له ڕووی شیعریه‌ته‌وه زۆر لاوازه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه شاعیر له زۆربه‌ی شیعره‌كانی ساڵی (2008) كه نوسیویه‌تی به‌زه‌قی دیاره، بۆیه ده‌كرا شاعیر زیاتر بایه‌خی به شیعرییه‌تی شیعره‌كه بدابایه تاكوو شیعره ئه‌وه‌نده ساده نه‌بوایه له‌ڕووی زمانه‌وه. هه‌رچه‌نده فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قول خۆی حه‌شارداوه له‌پشت شیعره‌كه‌وه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پڕێكدا هات و وتی:
نۆره‌ی تۆیه
سبه‌ینێ ڕێك له سه‌عات دوانزه‌دا ئه‌مریت
چیت به‌خه‌یاڵدا دێت و چی ده‌كه‌یت؟
یه‌كێك له‌خاڵه هه‌ره جوانه‌كانی ئه‌م شیعره ئه‌وه‌یه دروستكردنی پرسیاره. پرسیار بۆ به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی ئێمه، چونكه ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له‌م شیعره‌دا كراوون زۆربه‌ی ئێمه‌ومانان بیری لێناكه‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی كه كه‌م كه‌س هه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان، یان نیوه‌شه‌وێك له‌خۆی كردبێت. ئه‌رێ به‌ڕاست گه‌ر یه‌كێك هاتوو ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ئێمه‌دا چی ده‌كه‌ین؟ كه‌واته مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی فانییه، لێ بێ ئاگایه له‌وه هه‌میشه پرۆژه‌ی هه‌یه، گه‌ر ئێمه پرسیارێكه وه‌ها له‌خۆمان بكه‌ین ئه‌و كات ده‌توانین بیر له گه‌ردوونیش بكه‌ینه‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ژیان به‌وجۆره بوایه پێش مردن هه‌واڵی مردیان پێدابای ڕه‌وتی ژیان چۆن ده‌بوو. شاعیر هه‌ر له‌دوای ئه‌مه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌روه ئه‌داته‌وه، لێ وه‌ڵامه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی بهدهوروبهرمانهوه هه‌یه نه‌ك به‌خودی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌مرێت.
تۆ بمریت یانهمریت…ئه‌و ئه‌ڕوا
تۆ هه‌بیت یانهبیت… ئه‌و ئه‌ڕوا
كه تۆیش ئه‌مریت
چه‌ند دڵۆپه فرمێسكێكت بۆ ده‌ڕێژن و
ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت
هیچ دایره‌یه‌ك له‌كار ناوه‌ستێت
هیچ ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن و گۆڤارێك
مان ناگرێت و داناخرێت
كه‌واته بوونی هه‌ریه‌كێكمان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ته‌نها گرنگی بۆ خۆمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا بۆ كه‌سانی تر بوون و نه‌بوونمان هیچ له‌ژیانی ئه‌واندا ناگۆڕێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری خۆمان بكه‌ین كه‌س وكاره نزیكه‌كانمان مردن و له‌بیریشمان كردن. ئه‌گه‌ر له ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه سه‌یری ئه‌م شیعره بكه‌ین هه‌ست به بیركردنه‌وه‌ی شاعیر ده‌كه‌ین كه زۆر بیر له‌ژیان و بوون و مردن ده‌كاته‌وه. ئه‌م پرسیارانه بیركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و داگیركردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌كتیڤ بوونی ئه‌م شاعیره‌یه له ڕووی ئیشپێكردنی بیركردنه‌وه‌ی ، چونكه له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته هه‌میشه له‌بیركردنه‌وه‌دا بین له‌بوونی خۆمان و گه‌ردوون، لێره‌دا ده‌توانین هه‌میشه له‌سه‌فه‌ردا بین به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی ژیان و بوون، لێ مرۆڤی كورد له‌م ڕوه‌وه زۆر كۆلهواره سه‌یری ژیانی هه‌ر تاكێكی كورد بكه هه‌موو ڕۆژه‌كانی هه‌ر دووباره‌ن و له‌یه‌كدی ده‌چن. بۆیه كاتێك ده‌مرێت هیچ شتێك له‌دوای خۆی جێناهێڵێت، مێژوویه‌ك بۆ خۆی و میلله‌ته‌كه‌ی دروستناكات.
شاعیر هانمان ده‌دات هه‌میشه ئه‌و پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین، تاكو گۆڕانكاری له ژیانمان بكه‌ین، چونكه تاكوو ئێمه بیر له‌بوون و گه‌ردوون نه‌كه‌ینه‌وه ناتوانین بچوكترین پرسیار دروست بكه‌ین له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌دوای وه‌ڵامی هو پرسیارانه‌شه‌وه بین كه ژیانمان ده‌گۆڕن.
له‌لایه‌كی تر ده‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ بیركردنه‌وه‌ی شاعیر بكه‌ین. ئه‌و وا ده‌ڕوانێته بوونی مرۆڤ كه مردنی هیچ گرنگی و بایه‌خێكی نییه، چونكه ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت ، لێ لێره‌دا ده‌پرسین له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌كم و دووه‌می گێتیدا به ملیۆنان مرۆڤ كوژران و ژیانیش به‌رده‌وام بووه، شاعیر ڕه‌شبینانه ده‌ڕوانێته ژیان، ئه‌و پێیوایه ژیان مانای نییه، ئه‌گه‌ر نا مرۆڤ بۆ دروستكراوه و ده‌مرێت و نرخی نییه. شهگهر سه‌یرێكی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ شاعیر سازكراوه ده‌بینین شاعیر چ له‌ژیانی ئێره و چ له‌ژیانی مه‌نفادا ژیانێكی سه‌یر ژیاوه و به‌شێویه‌كی سه‌یر بیریكردۆته‌وه، زیاتر خه‌ریكی مه‌ی خواردنه‌وه بووه، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی بیركردنههی هه‌میشه‌ی له هه‌موو بواره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی، لێ دواتر بیریكردۆته‌وه كه ژیان به‌و جۆره نییه، واته هه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه‌ی نییه. بۆیه هه‌ولی ئه‌وه‌ی داوه كه به‌دوای بوونی خۆیدا بگه‌ڕێت و بیر له بوون بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شاعیر زۆری بیر له‌مردن كردۆته‌وه وه‌ك ده‌ڵێت: ” ئایا نووسین وه‌ڵامی مردنی پێده‌درێته‌وه كه وه‌ك بارابۆس ده‌ڵێت: مردن گه‌وره‌ترین بیره، ئه‌گه‌ر مردنیش گه‌وره‌ترین بیر بێت، ئه‌وا نووسین ته‌نیا خۆ مهشغولكردنه و هیچیتر، كاتی پێدهكوژین تا كات ده‌مانكوژێت” كه‌واته بیركردنههی شاعیر له مردن بیركردنه‌وه‌یه‌كه هه‌میشه له‌گه‌ڵیه‌تی ، لێ ئه‌وه‌ی شاعیری سه‌رقاڵكردووه و بێئومێدی كردووه. نه‌بوونی بایه‌خی مردنی مرۆڤه، بۆیه ناچاره وه‌ڵامێكی ئایینی بدۆزێته‌وه كه تۆبه‌كردنه وا له مرۆڤ ده‌كات پاك بێته‌وه له هه‌موو گوناهه‌كانی و بچێته به‌هه‌شته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه:
سبه‌ی سه‌عات دوانزه تۆ ئه‌مریت
چۆن ئیمشه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌یت و بیر له‌چی ده‌كه‌یته‌وه
بشێ بۆ مزگه‌وت بچیت و له‌دڵه‌وه تۆبه بكه‌ی؟
ئه‌مه‌ش وه‌ڵام و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاینییه، بۆیه كاتێك مرۆڤ ئه‌مرێت هه‌موو خه‌ون و ئاواته‌كانی له‌گه‌ڵیدا ئه‌مرن. كه‌واته مردن بیركردنه‌وه‌ی ده‌وێت و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه.
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی شاعیر ده‌ڕوانێته مردن و بوون كه دوو چه‌مكن ده‌بێت هه‌میشه بیركردنه‌وه‌مان پێیانه‌وه سه‌رقاڵ بێت. تاكوو مرۆڤ بتوانێت له ڕێگای بیركردنه‌وه له مردنه‌وه په‌ی به نهێنییه‌كانی ژیان و بوون ببات. شاعیریش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه خۆی له‌م بیركردنه‌وه له‌مردن بپارێزێت . بۆیه تاكه ڕێگاش بۆ ئه‌وه نوسینه زۆرن ئه‌وانه‌ی نوسین وه‌كوو هۆكارێكی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ده‌روونی (تعویچ نفسی) به‌كاردێنن تاكو له‌و جیهانه تایبه‌تییه‌ی خۆیان بێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها شیعره‌كه به‌زمانێكی ساده نوسراوه ، لێ پرسیارگه‌لی قوڵ و فه‌لسه‌فی پێدهربڕاوه. ئه‌م زمانه ساده‌یه تایبه‌ته به سه‌لام محه‌مه‌د، چونكه له شیعرهكانیتریشیدا هه‌مان زمانی به‌كارهێناوه، لێ له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه پرسیارگه‌ل و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی باسكردووه، ئه‌ویش گه‌ڕان به‌دوای بوون و مردنه.
حه‌مه مه‌نتك