
نامه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ دادگای باڵای تاوانی عێراق.
بابه‌ت/ دادگایکردنی تۆمه‌تبارانی سه‌رانی ڕژێمی پێشووی عێراق، له‌سه‌ر پاکتاکردنی کورده فه‌یلییه‌کان.
پێشه‌کی، ده‌مانه‌وێت سوپاس و ڕێزی خۆمانتان پێڕابگه‌یه‌نین، بۆ هه‌وڵ وکۆششتان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی دادگای باڵای تاوانی عێراق و په‌یڕه‌وکردنی دادپه‌روه‌ریی له دادگایکردنی ئه‌نجامده‌رانی به‌رپاکردنی تاوانی نا مرۆڤانه له سه‌رانی ڕژێمی عێراقی له‌ناوچوو ، که به شێوازێکی دڕندانه تاوانیان کردبوو به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی. وه‌ک تاوانی ئه‌نفال ، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، کۆمه‌ڵکوژی بارزانیه‌کان، بێسه‌روشوێنکردنی کورده فهییلیهکان و دهربهدهرکرنیان، کوشتنوبڕینی خه‌لکی دوجه‌یل و وشکرنی زه‌ڵکاوه‌کان و ئاواره‌کردنی دانشتوانی و چه‌ندین تاوانی تر.
ئێمه له ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆساید گه‌لی کورد ـ چاک، کار ده‌که‌ین له پێناو ناساندنی جیهان به‌و تاوانه نامرۆڤانه‌ی که ئه‌نجامدران دژ به گه‌لی کورد به هه‌موو چین وتوێژهکانییهوه له‌وانه‌ش کورده فه‌یلییه‌کان که توێژێکی گرنگی گه‌له‌که‌مانن و توشی زه‌بروزه‌نگ و مه‌ینه‌تی زۆر بوون، هه‌روه‌ها له پێناو ڕێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه.
له‌و کاته‌ی هه‌مووان چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و ڕۆژه‌ی تیادا بڕیاری سزادانی تاوانبارکراوهکانی دۆزی بێسه‌روشوێنکردنی کورده فه‌یلییه‌کان و ده‌ربه‌ده‌رکردنیان ئه‌درێت، له‌م نامه‌یه‌دا، داوا له دادگا شکۆداره‌که‌تان ده‌که‌ین که ئه‌وه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان دووچاری بوون، به پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ (جینۆساید) له لایه‌ن دادگاکهتانهوه بناسرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. چونکه چه‌مکی جینۆساید ده‌قاوده‌ق ئه‌و تاوانانه ئه‌گرێته‌وه به‌پێی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی ساڵی 1948، و هه‌ر وه‌ک پێناسه‌ی جینۆساید ئامه‌ژه‌ی پێده‌کات: ( پیاده‌کردنی کرده‌وه‌یه‌ک به ئامانجی وێرانکردنی بنه‌ما بنچینه‌ییه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵه ئه‌تنیکیه‌کان).
هیوادارین که هه‌یئه‌تی دادگا شکۆداره‌که‌تان، ئه‌م داوایه‌مان به هه‌ند وه‌ربگرێت و بایه‌خی پێبدات له‌به‌ر گرنگی پرسه‌که و خزمه‌ت به قوربانیان و دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆیی.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
www.chak.info chak.org@gmail.com