
ئه‌ته‌كێتی شـاعیران …. ئاری عوسمان خه‌یات
ئه‌ته‌كێتی شـاعیران
ئه‌وه‌ی نـابێ وا بـێ و ده‌بـێ وا نـه‌بێ
ئاری عوسمان خه‌یات
arikhayat@yahoo.com
شیعر ئه‌گه‌ر بۆ یاری نازدار و شۆخی عه‌یار بنووسرێ، ئه‌وه شیعر نییه.
شیعر ئه‌گه‌ر بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ران، دین و مه‌زهه‌به‌كان بنووسرێ، ئه‌وه شیعر نییه.
شیعر ئه‌گه‌ر بۆ وڵات و نیشتمان بنووسرێ، ئه‌وه شیعر نییه.
شیعر ئه‌گه‌ر بۆ حیزب و فیكر و ئایدۆلۆژیا و عه‌شیره‌ته‌كان بنووسرێ، ئه‌وه شیعر نییه.
شیعر نابێ بۆ هیچ كام له‌وانه و بۆ هیچ كه‌س له‌وانه بنووسرێ، ده‌نا شیعر نابێ به شیعر، ده‌بێ به شتێكی تر..
ئه‌گه‌ر شیعر بۆ هه‌ركام له‌وانه و بۆ هه‌ركه‌س له‌وانه نووسرا، ئه‌وه شیعر نییه تڕه. بهعزێجار، له تڕیش خراپتر!
شاعیر ئه‌گه‌ر بۆ یاری نازدار، یان شۆخی عه‌یار شیعری نووسی، ئه‌وه شاعیر نییه.
شاعیر ئه‌گه‌ر بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ران، مه‌شایه‌خ و ئه‌ولیاكان، شیعری نووسی ئه‌وه شاعیر نییه.
شاعیر ئه‌گه‌ر بۆ كوردستان و عیراقی فیدراڵ، یان بۆ قیرقیغزستان شیعری نووسی، ئه‌وه شاعیر نییه.
شاعیر ئه‌گه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ن پارتی، یان گــۆڕان و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كێتیش، شیعری نووسی ئه‌وه شاعیر نییه.
شاعیر نابێ شیعر بۆ هیچ كام له‌وانه و هیچ كه‌س له‌وانه، شیعربنووسێ، ده‌نا شاعیر نابێ به شاعیر، ده‌بێ به شتێكی تر..
ئه‌گه‌ر شاعیر بۆ هه‌ركام له‌وانه و بۆ هه‌ركه‌س له‌وانه شیعری نووسی، ئه‌وه شاعیر نییه، ده‌عبایه، بهعزهجارێ له دهعبایش خراپتر!
به‌ڵام ده‌بێت شیعر باسی یاری نازدار و شۆخی عه‌یار، شێخ و ده‌روێشه‌كانی مام شێخ، باسی كوردستان و مۆزه‌مبیق، باسی حیزبی كه‌ران و هه‌موو ئه‌مانه‌ی تیا بێت، ده‌نا ئه‌ویش هه‌ر نابێ به شیعر.
ده‌بێت شاعیر هه‌ست به هه‌موو ئه‌وانه بكات و باسیان بكات، هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وتمان.. ده‌نا شاعیر چۆن ئه‌توانێ ببێ به شاعیر، ئه‌گه‌ر شاعیر وا نه‌كا، ئه‌دی ئیتر چی بكا، باشه؟ (ته‌له‌فۆن نه‌كا باشه*)
ده‌بێ شاعیر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بكات و شیعریش په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵێت.
ده‌نا نه ئه‌وه شعیره و نه ئه‌ویش شاعیر، هه‌ردووكیان ده‌بن به شتێكی تر..
هه‌ردووكیان له (تڕی ده‌عبا) خراپتر..
شاعیر ئازاده حه‌ز به چی ده‌كا، ئازادیشه چی ده‌ڵێت، ئازادیشه هه‌موو شتێ بڵێت و هیچیان نه‌كا، یان هیچ نه‌ڵێت و هه‌موو شتێكیش بكا، چونكه شاعیر له نه‌سلی (یقولون ما لایفعلون)ه، ئه‌مه‌ش خه‌تای خۆی نییه، ئاخر شاعیر له زمان بترازێ، چی تری هه‌یه؟
به‌ڵام ئاغا و حیزب و حكومه‌ت، دین و دیانه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن، نابێ و عه‌یبه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن وه‌ك خۆی نه‌یكه‌ن، چونكه ئه‌وانه هه‌موو شتێكیان هه‌یه‌و وه‌كو شاعیریش زمان، ته‌نیا و ته‌نیا شعور نه‌بێ، نیانه!
شاعیر سه‌ربه‌سته هه‌ركام له‌وانه و هه‌ركێ له‌وانه‌ی خۆشبوێ، به‌ڵام نابێ شیعر بخاته خزمه‌تی هیچیانه‌وه، له خۆی زیاتر..
ئه‌گه‌ر شاعیر به‌ر له هه‌موومان، شعور به‌وه نه‌كا چی له ناخی خۆ‌یا ده‌گوزه‌رێ، ناشتوانێ بزانێ، بۆ نمونه: چی له عه‌قڵی خه‌زووری دراوسێكهیاندایه..
ئه‌گه‌ر شاعیر شعور به‌وه نه‌كا، بۆچی ده‌بێ، به‌م هاوینه، ئه‌م خه‌ڵكه سی ڕۆژ به ڕۆژوو بن، ئیدی ناتوانێ بزانێ، خودا پێویستی به دین چییه؟
ئه‌گه‌ر شاعیر شعور به‌وه نه‌كا، چییه وا چاوی یاری خۆی له چاوی ئه‌نجلینا جۆلی جوانترێكه، ناشتوانێ له بزیسكه‌ی چاوی چۆله‌كه‌یه‌كی بریندار، كه مناڵێكی حهییشتراكی، به قوشیلانێك، كه بازرگانێكی حیز له (چین)ه‌وه هێناویه‌تی، پێكاویه‌تی و لێیون بووه، تێ‌بگا.
ئه‌گه‌ر شاعیر نه‌یه‌وێ تێ‌بگا، له عه‌قڵی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه دوای ته‌واوكردنی زانكۆ، جوانجوان ده‌چن، ده‌بن به سه‌له‌فی و مه‌له‌فی، مه‌علومه كه ناشزانێ هۆی چییه و بۆچی (مناڵباز**) ده‌سووتێنن!
ئینجا له‌م سه‌رده‌مه‌یا، هه‌ر شاعیرێك ویستی وا بكا، بۆ ئه‌وه‌ی شیعره‌كه‌ی وا بێ، پێویسته هیچكام له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ نه‌كا..!
شاعیر ئه‌گه‌ر وایكرد، شیعر ئه‌گه‌ر وا بوو، ئه‌وا نه شیعر له یاد ده‌چێ و نه شاعیریش ده‌مرێ.
ئینجا له‌م سه‌رده‌مه‌یا، ئه‌گه‌ر شاعیر و شیعر وا نه‌كه‌ن و وا نه‌بن، ئه‌گه‌ر هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند وا نه‌كه‌ن و وا نه‌بن، ئه‌گه‌ر نووسین وا نه‌بێ و نووسه‌ر وا نه‌كا، ئه‌وا ته‌مه‌نی خۆیان و به‌رهه‌مه‌كانیان، به قه‌د ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌ستپه‌ڕه درێژ ده‌بێت، كه مارێنزێكی ئه‌مریكی له كه‌ركوك، به خه‌یاڵی كچه عارهبێكی خوارووی عیراقه‌وه، له‌ناو ههمهرهكهیدا، په‌یتا په‌یتا بۆخۆی لێیئه‌دا.
په‌راوێزه‌كان:
* سوپاس بۆ (مامۆستا نه‌جات حمه‌سه‌عید)، كه درۆم نه‌كردبێ، لهخهمیشدا، ده‌م به‌خه‌نده‌یه.
** ناونیشانی ڕۆمانێكی (فه‌رهاد پیرباڵ)ه.
4/8/2010
سه‌عات چوار و چلوچوار جڕت به‌كاتی كفری