كولتوری شقارته * ….. ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
جاران له سه‌رده‌می خێڵ و ده‌ره‌به‌گ و ئاغادا ئه‌وه‌ی كه به قۆناغی كشتوكاڵی گوند ناوده‌برا، هه‌ره‌شه‌یه‌ك زۆر باو بوو له‌ناو قه‌وم و عه‌شیره‌ت و خێڵه‌كاندا وه‌كو فه‌رهه‌نگێكی ترسنۆكانه بۆ چاوترساندن و ته‌مبێكردنی به‌رانبه‌ره‌كانیان كه ئه‌ویش كولتوری شقارته بوو، شقارته تاقه ئومێدێكی به‌دو ناشیرینی ئاغا‌و دهسترۆشتوهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو كه به‌كاریان ئه‌هێنا بۆ لێدانی بهرانبهرو ترساندن، هه‌میشه ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان له رێگه‌ی فه‌لاح و ره‌نجبه‌رو گوێ له مستهكانیانهوه ئاگریان بهرئهدایه ماڵ و خه‌رمان و كایه‌ن و به‌رهه‌می هاوینه‌ی هه‌ژاران و به‌م كولتوره ناشرینه ئه‌یانویست نه‌یاره‌كانیان ته‌مبێ بكه‌ن و بیانخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی شمشێرو قه‌هرو شهیتهنهتی خۆیانه‌وه.
ئاگر ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌و ته‌قسێكی ئاینی و قیبله‌یه‌كی پیرۆز بێت له كۆندا وه‌كو زه‌رده‌شتی و بودایی و ئاگرپه‌رسته‌كان، یان رۆمانیه‌كان و سه‌رده‌می ئیمپراتۆره‌كان كه لهتاق و دودهرو شه‌رگه‌كان و مهقبهرو مهعبهدهكانیاندا به‌كاریان ده‌هێنا وه‌ك نه‌ریت و ترادیسیۆنێكی تایبه‌ت، ئاساییه‌و خاوه‌نی گوزاره‌ی خۆیه‌تی، لێ به‌م دیوه‌یدا كه مه‌به‌ستی ئه‌م ووتارهیهخاوهنی هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه نیه‌و دژ ئه‌وه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ خواستی مرۆڤدا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئاگر وه‌كو چه‌كێك بۆ رق و تۆڵه به‌كار بهێنرێت.
“شقارته” خاوه‌نی مێژووی خۆیه‌تی و له زۆرباردا خوڵقێنه‌ری زۆرێك له كاره‌ساته‌كانی كورده‌واریه‌و به‌داخه‌وه ئێستاش ئاگرو به‌كارهێنانه خراپه‌كانی ئاگر له شاردا بۆ ترس و تۆڵه‌و موماره‌سه‌كردنی رق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و خه‌ریكه ئه‌بێته دیارده.
ئه‌گه‌ر له رابردوودا به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه ژیابین كه “شقارته” وه‌ك چۆن ئه‌توانێت”په‌رژین و كاریتهو خه‌له‌و خه‌رمان و داره‌رای ماڵه‌كانمان” له‌ناو به‌رێت كه ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژارانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون، ئه‌وا ئێستا كه سه‌رده‌می گڵۆباڵ و دونیای شارستانی و دیموكراسیه‌ت و شه‌فافیه‌ته هیچ مانایه‌ك نامێنێته‌وه بۆ شقارته كه پاكتاوی بهرانبهرهكانمانی پێ بكه‌ین؟
ئه‌ی كه‌واته له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك و له سلێمانی، كه سه‌رده‌می ئاغایه‌تی و جاشایه‌تی و كه‌ڵه‌گایه‌تی و ملهورایهتی ده‌ره‌به‌گ و فیوداڵیسم به‌سه‌ر چووه‌و نه‌ماوه، ئاگربه‌ردان له ماڵ و موڵكی شه‌خسی به‌رانبه‌ر بۆچی؟ زیندوكردنه‌وه‌ی كولتوری شقارته‌و خستنه‌وه‌ی فه‌زای ترس قازانج به كێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ بۆ ده‌بێت رێگه بده‌ین ئاگر بێته‌وه به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ی خێڵه‌كیانه؟
ئه‌وه‌ی ئاگر به‌رئه‌داته سه‌یاره‌و ره‌زو باخی خه‌ڵك و گونده‌كان و شاخه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌یبینین، هیچ مۆراڵ و ویژدانێكی ساغڵه‌میان نییه‌و هێشتا له‌ناو خه‌یاڵدان و خه‌ونی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ئه‌ژی، گرنگه حكومه‌ت به جددی بیر له به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه بكات و دژی هه‌ر رووداوێكی به‌ئه‌نقه‌ست و تۆڵه‌سێنی ئایدۆلۆژیانه‌و سیاسیانه به‌رانبه‌ر به‌و كه‌سایه‌تیانه بوه‌ستێ كه به ئاگر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ چاوترساندن و ده‌مبه‌ستن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانیان و تێكدانی فه‌زای كوردستان، وه‌ك دواین روداو كه رووداوی سووتاندنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی پارێزهرو رۆژنامه‌نوس “ستار خواره‌حم”ه له 29/7/2010 له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه نابێت ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان هه‌روا به‌ئاسانی له‌م رووداوه خۆش بن، چونكه ئه‌م كرده‌یه عاقیبه‌تی خراپی ده‌بێت و له‌كه‌یه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی شار‌و دیموكراسیه‌ت!؟
Asolm2002@yahoo.com
* له ژماره 652 ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوبۆته‌وه.