
مه‌له‌كردن له‌نێو گۆمی ئایدیۆلۆژیادا ……..
مه‌له‌كردن له‌نێو گۆمی ئایدیۆلۆژیادا
مرۆڤ تووشی شیزۆفرینیا ده‌كات
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی
( پیه‌ر ژوزف پرودون ) كه به‌رله‌ماركس پێشه‌نگی سۆشیالیزم بوو نامه‌یه‌ك بۆ ماركس ده‌نووسێت و تیایدا ده‌ڵێ ( ئێمه ئه‌گه‌ر به‌ته‌مابین كارێكی باش ئه‌نجام بده‌ین و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ڕه‌چاو بكه‌ین ده‌بێ خۆمان له‌بیر بكه‌ین و خه‌ڵكمان له‌بیربێ , ته‌نیا بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بجولێینه‌وه‌و به‌سه‌ریاندا نه‌بین به پیاوی موقه‌دده‌س . ئامۆژگارییه‌كه‌ی من و تۆ نه‌بێته ئایینێكی تازه‌و خه‌ڵك په‌یڕه‌وی لێ بكات . زۆر ده‌ترسم ئه‌م بیره‌ی تۆ له‌دوارۆژدا ببێته مه‌زهه‌بێك و ئه‌وسا ئایدۆلۆژیا په‌رستی و تۆ په‌رستی جێگای خوا په‌رستی بگرێته‌وه ) قسه‌كه‌ی پرودون ئه‌مڕۆكه ده‌قاو ده‌ق هه‌مووی هاتۆته‌دی , ئێستا بیروباوه‌ڕو ئایدۆلۆژیای حیزب جێگای هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و ئایدیا‌و مه‌عریفه‌یه‌كی گرتۆته‌وه‌و وه‌كو ئایین ده‌په‌رسترێ , له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه چه‌رخی گلۆبالیزم و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاو لیبرالیزم و یه‌كسانی و دادگه‌رییه كه‌چی له وڵاتی ئێمه‌و هه‌ندێ وڵاتی ده‌ورو به‌رماندا خه‌ڵك بۆته كۆیله‌ی حیزب و كۆیله‌ی سه‌ركرده‌و به ئایدۆلۆژیا وه‌ها به‌نج كراون ته‌نانه‌ت مرۆڤبوونی خۆشیان له‌بیر چۆته‌وه , جاران له‌نێو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامدا كه باسی تاك په‌رستی و یه‌كتاپه‌رستی ده‌كرا ده‌مانزانی مه‌به‌ست ( ته‌وحید )ه , به‌ڵام ئێستا تاك په‌رستی بۆته جۆرێك له‌جۆره‌كانی حیزب په‌رستی و سه‌ركرده په‌رستی و ئایدۆلۆژیای حیزب بۆته ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵك , له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا چه‌ندین مه‌زهه‌ب به‌ناوی سه‌ركرده‌كانیانه‌وه چووبوونه قالبێكی تاك په‌رستی یه‌وه , وه‌كو ماركسیزم . لینینیزم . تیته‌ویزم . كاسترونیزم . سه‌ددامیزم . كه ئه‌وانه له‌ڕووی پڕه‌نسیپ و فیكره‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان و ناوچه‌كه هه‌بوو , به‌ڵام نه‌یانتوانی گرێ كوێره سیاسی و ئابورییه‌كانی جیهان بكه‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزنه‌وه , كه‌چی ته‌ماشا ده‌كه‌ی ئێستا مه‌زهه‌بی بچوكترو حیزبی بچوكترو سه‌ركرده‌ی بچوكترو ئایدۆلۆژیای ساده‌تر بوونه‌ته موقه‌دده‌س و خه‌ڵكی سته‌مدیده ده‌یانپه‌رستێ , ده‌یان مه‌زهه‌بی شیعه هه‌ن مه‌ڕجه‌عه‌كانیان ده‌په‌رسترێ , ده‌یان حیزبی گلۆبالی و لۆكالی هه‌ن ئایدۆلۆژیاكه‌و سه‌ركرده‌كانیان ده‌په‌رسترێن , به‌ڵام ئه‌م مه‌زهه‌ب و حیزبانه بۆیه ناتوانن ئازادی بۆ به‌ره‌ی مرۆڤ به‌دی بێنن چونكه ئایدۆلۆژیایه‌كی سه‌قه‌ت ده‌یانجولێنێ , بێگومان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیشدا كه ئایدۆلۆژیا ببێته زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردن و پێگه‌یاندنی مرۆڤه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌هه‌موو تاكه‌كانییه‌وه له ڕێڕه‌وی خۆیدا كه‌متر ته‌ماشای پێشه‌وه ده‌كات و زیاتر ئاوڕ له دواوه ده‌داته‌وه , ئێستا مرۆڤایه‌تی به‌قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێ كه وه‌ك سه‌ده‌كانی ڕابردوو هه‌ندێ وڵات هه‌یه پڕه له‌سیاسه‌تی به‌كۆیله‌كردن . پڕه له‌سیاسه‌تی حیزب په‌رستی پڕه له‌سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه . پڕه له مه‌ڕجه‌عی موقه‌دده‌س . پڕه له‌سه‌ركرده‌ی موقه‌دده‌س . باجی ئه‌وهه‌موو موقه‌دده‌سانه‌ش ته‌نها چینی هه‌ژارو ره‌ش و ڕووت ده‌یدات , له وڵاتی ئێمه‌و ده‌ورو به‌رماندا خه‌ڵكی سته‌مدیده هێشتا له‌نێو قه‌فه‌س دایه‌و هه‌وای ئازادییان هه‌ڵنه‌مژیوه‌و هه‌میشه له گه‌ڕاندان به‌دوای ئازادی‌دا , ئازادیش ئه‌سپێكی سه‌ركه‌شه یاخود ته‌یرێكی به‌رزه‌فڕه‌و به هه‌مووكه‌س ده‌سته‌مۆ نابێ , ئێمه نامانه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان به‌دوای ئازادی‌دا بگه‌ڕێین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ له‌ناخی خۆماندا ئازادی به‌رهه‌م بێنین , گه‌ڕان به‌دوای ئازادی له ده‌ره‌وه‌ی خۆماندا ئازادییه‌كمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه وه‌ك ڕۆژی زستانان ساتێك له‌ده‌ره‌وه‌یه‌و دوو سات له‌ژێر هه‌ور دایه , بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌نێو حیزبه‌كانیشدا ئه‌ندامی كاران و شتیان به‌ده‌سته ئه‌وانیش هه‌ر كۆیله‌ن به‌ڵام به‌خۆیان نازانن كه كه‌وتوونه‌ته نێو ده‌می ئه‌ژدیهاو قووت دراون , خه‌ڵكی سته‌مدیده ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ ئه‌رك و مافیش مه‌حروم بێت به‌ڵام وه‌ك ئایدۆلۆژیسته‌كانی حیزب پابه‌ند نین به‌ڵكو له بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و هه‌ڵس و كه‌وتی رۆژانه‌دا ئازادن , له وڵاتانی رۆژئاوادا بیروباوه‌ڕو میتۆدی حیزبی بۆ گه‌شه‌ی ده‌روونه بۆیه هاوڵاتی هه‌میشه به‌رچاوی ڕوونه , به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حیزبه‌وه هاوڵاتی هه‌میشه به‌رچاوی لێڵه ده‌ڵێی سه‌رگه‌ردانێكه‌و ڕووی له‌بیابانی وێڵه , له وڵاتی ئێمه‌دا به‌حیزبی بوونی خه‌ڵك و ڕوو كردنه حیزب به‌و زۆر‌و بۆرییه به‌هۆی نائارامی باری ئابوری خه‌ڵكه‌وه‌یه , چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئایدۆلۆژیا جه‌زبی نه‌كردوون بۆناو حیزب , به‌ڵكو ده‌سكه‌وتی ماددی په‌لكێشی كردوون و دواتریش به ئه‌فیونی حیزب به‌نج كراون , له وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كاندا حیزبایه‌تی به‌وشێوه‌یه نیه وه‌كو له وڵاته میللیتارییه‌كانی لای خۆمان هه‌یه , له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا ته‌نها نوخبه‌یه‌كی زیره‌ك و كارا حیزب به‌ڕێوه ده‌به‌ن و خه‌ڵكی تر هه‌مووی سه‌رقاڵی كار‌و پیشه‌و داهێنان و به‌رهه‌مهێنانه , به‌ڵام كه سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن داهات حیزبه‌كان هه‌ڵده‌ستن پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیان له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان هه‌ڵده‌واسن بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتی بزانێ پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی كامیان زیاتر له‌خزمه‌تی هاوڵاتی دایه , خه‌ڵك ده‌چێ پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبه‌كان به دیقه‌ت ده‌خوێنێته‌وه كامه‌یان پێ باش بوو ده‌نگ بۆ ئه‌و ده‌ده‌ن و كه‌سیش نازانێ كێ ده‌نگی بۆ كێ داوه , به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌ڵێی جه‌یشی هیتله‌ره سه‌رله‌به‌ری هه‌مووی حیزبییه , خێزان هه‌یه وه‌كو به‌ره‌ی كوردستانی له‌هه‌موو حیزبه‌كانی تێدا هه‌یه , بۆیه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا رۆژ دوای رۆژ توانای به‌رهه‌مهێنان و داهێنان لاوازتر ده‌بێ چونكه خه‌ڵكه‌كه له بیری عیرفان دا نیه به‌ڵكو له بیری گیرفان دایه , سیاسه‌تمه‌دارو حیزبییه‌كانی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی ماددی تێڕوانینه‌كانی خۆیان بونیادناوه , بۆیه ناتوانن كه‌سی مه‌عریفی دروست بكه‌ن , بۆیه ناتوانن تاكی سیاسی دروست بكه‌ن كه له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا چالاكانه‌و هۆشیارانه كاربكه‌ن , بۆیه ناتوانن سیسته‌مێكی سیاسی یاخود ده‌ستورێكی ئه‌وتۆ دابڕێژن كه ببێته بنچینه‌و میتۆدێك بۆ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان كه كاروباری وڵاتی پێ هه‌ڵسوڕێنن , له كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپی و خۆرئاواییه‌كاندا خه‌بات و هه‌وڵ و تێكۆشانی حیزب بۆ به‌هێزكردن و پته‌وكردنی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تییه , بۆ دابینكردنی ژیانێكی ئاسوده‌و پڕ له‌كامه‌رانییه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا , بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ری نیشتمانه , به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا خه‌باتی حیزب بۆ به‌هێزكردن و پته‌وكردنی بونیادی حیزب و به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ركرده‌كانییه‌تی , هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه بونیادی عه‌قڵی سیاسی كورد بونیادێكی عه‌شائیری و میللیتارییه , بۆیه زیاتر به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌دا ده‌شكێته‌وه نه‌ك به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ,