سه‌یته‌ره و داوای لێبووردن..! …..عه‌لی سدیق
كه ده‌كه‌ومه سه‌یته‌ره‌كه‌ی كانی قرژاڵه، ده‌تاسێم! تائێستا سێ جار كێشه‌یان بۆ دروست كردوومه، به‌خوا جارێك زابتێكی سه‌ر سۆر سێ چوار ده‌قه‌ش له مهدبهغی پۆلیسه‌كان سجنی كردم، به‌س فشه‌م پێ هات و نه‌مكرده هه‌راو هۆریا، گووتم: عه‌یبه پیاو خۆی پێ مسه‌قه‌ف بێت و نه‌توانێ هه‌زمی 4 ده‌قه گرتن له مهدبهغێكی بێ خواردن بكات!
مانگی ڕابردوو سه‌فه‌ری (ته‌هران)م كرد، به‌یانی زوو له‌ماڵ به‌ڕێكه‌وتم، كه گه‌یشتمه سه‌یته‌ره‌كه‌ی “كانی قرژاڵه” هه‌موو ڕۆژیش به به‌رده‌میان ڕه‌تده‌بم، وتیان دابه‌زه بۆ پشكنین! شوكر بۆ خوا به سه‌لامه‌تی له‌و پشكنینهیش ده‌رچووم، له‌وێوه بۆ ته‌هرانی بایته‌ختی ئیران، ته‌نها له سنوور داوای پاسپۆرته‌كه‌یان لێكردم، سه‌یرێكیان كرد و وتیان فه‌رموو، به دوو جانتاوه چوومه ناو خاكی ئیران و كه‌س نه‌یووت: “پشكنین” كه‌سیش نه‌یووت: له كوێوه هاتی.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌ره‌نجی ڕاكێشام ئارامی ئه‌و وڵاته بوو، له‌وه‌ی نه‌كه‌س په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌وه هه‌یه و نهكهسیش هه‌قی به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكه هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی سه‌یته‌ره زۆر كه‌مه، كه‌سێكیش نابینی پێت بڵێ تۆ چیت و له‌كوێوه هاتی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌س له‌و وڵاته نه‌ناسی و به ته‌نیا ڕێ بكه‌ی، ڕه‌نگه هه‌ر دوو ڕۆژ هه‌ست به‌وه بكه‌ی له وڵاتێكی غه‌ریبی و له ڕۆژانی دیكه ڕا دێی و كه‌سێكی هه‌ست به‌هیچ جیاوازیه‌ك ناكه‌ی، له ته‌هران، له هه‌موو فه‌رمانگه و نه‌خۆشخانه و پارك و شوێنه گشتییه‌كان، به‌شی ئیتلاعات هه‌یه، سه‌ره‌تا وامده‌زانی ئیتلاعات ته‌نها بۆ جاسوسی و چاودێریكردنی خه‌ڵك دانراوه، به‌ڵام دواتر تێگه‌یشتم كه ئه‌وان ته‌نها كاری خزمه‌تگوزاری له ڕێنمایی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان نییه، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. كه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته سیمایه‌كی یه‌كجار جوان به‌و وڵاته ده‌دات و هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه له وڵاتێكی خاوه‌ن شارستانیم له‌گه‌ڵ كه‌سانێك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م كه مانای وشه خاوه‌ن ئاستی ڕۆشنبیری به‌رزن، له‌وێ بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه بۆچی له سه‌یته‌ره‌كانی خۆمان به‌وشێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ئایا چی وا ده‌كات كه ئه‌و ته‌سه‌وره لای ئاسایشی خۆمان دروستبووه كه هه‌موو كه‌سێك به تیرۆریست ببینن؟ من 6 جۆر ناسنامه‌ی ده‌زگا ڕه‌سمییه‌كانی كارم هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌موویانم به كارمه‌ندانی ئاسایش داوه لهسهیتهره، نه‌یخواردووه و سندوقی سه‌یاره‌یان پێم كردۆته‌وه، ئه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و بیانییه‌كان ده‌بێ چۆن بن؟ كه‌سێكی بیانی سه‌فه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ی من بكات ده‌بێ چ خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ نیشتمانه‌كه‌م هه‌بێ؟
هه‌موو ئه‌مانه پرسیارن و له‌و سه‌فه‌ره مێشكی منیان سه‌رقاڵ كرد بوو، هه‌موو كاتێكیش وه‌ڵامه‌كه‌ی ئازارم ده‌دات، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك منداڵێك له هه‌ولێر ڕفێندرا، ئاسایش سه‌یته‌ره‌كانی زۆر ته‌ند و سه‌ختر كرد، تاكو بتوانن ڕفێنه‌رانی ئه‌و منداڵه ده‌ستگیر بكه‌ن، ئه‌وه بوو خه‌ڵكێكی زۆر گله‌یی كردوو و هه‌ر كه ڕفێنهرانیش ده‌ستگیركران، له هه‌واڵه‌كان بیستم كه ئاسایش به‌ڕه‌سمی داوای لێبووردنی له خه‌ڵك كردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له سهیتهرهكان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیان نیشانیانداوه، ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشبوو كه بیستم و به‌و هیوایه‌م ئیتر له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌كردنی كارمه‌ندانی ئاسایش به گیانێكی لێبوورده‌ییه‌وه بێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان، تاكو هاوڵاتیانی كورد و میوانانیشمان له وڵاتان كه ڕێ به‌و سهیتهرانهدا ده‌كه‌ن، هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان وه‌ك ئه‌وه وایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تاوانبار بكرێت!