
وه‌زیره گۆڕانخوازه‌که‌ی من…..جه‌مال حاجی
به‌ڕێز: وه‌زیری خوێندنی باڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نزیکه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته نوسراوه‌کانی جه‌نابتم لای خۆم پاراستووه که به‌ر لهدهستبهکاربونت دهتنوسین.به‌ڵام بێگومان هه‌رگیز پێموانیه که ئێوه یه‌که‌م وه‌زیری ڕیفۆرمخواز بن.
پێشتریش نه‌ک ته‌نیا له‌ناو حکومه‌تدا به‌ڵكو لهحیزبیشدا کهکهسێك ده‌کرا به لێپرسراوی جێیه‌ک یه‌که‌م شه‌و خه‌ونه زێڕینه‌کان ئه‌ویان ده‌برده که‌شکه‌ڵانی فه‌له‌ک و له‌ناویدا خۆی وه‌کو ئه‌و به‌رپرسه ده‌بینیه‌وه کهبهکۆڵانێکدا ده‌ڕوات و ئه‌و منداڵانه‌ی یاری ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌یه کهلهئێمه ده‌چێت.
به‌هه‌رحاڵ جه‌نابتان خیبره‌یه‌کی باشترتان له‌گه‌ل سیستهمیزی دیموکراتی و ده‌وڵه‌تی موئهسهساتدا هه‌یه.
به‌ڵام و بێگومان،.ئه‌گه‌ر ته‌ماشای چوارده‌وری خۆت بکه‌یت ده‌بینیت ته‌نیا تۆیت که‌چه‌ندین شه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناو كۆڵانهکاندا خهوبردویتهتهوه.
ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ خۆتدا چه‌ندین ڕێنمایی و بڕیار‌و ئامۆژگاریت پێڕاگه‌یاندین.
ده‌مه‌وێت بهبهڕێزت بڵێم ئه‌وانه هه‌مویان جوانن،وه‌لێ له‌کام واقیعه‌دا.
له‌و واقیعه‌ی که‌ده‌ڵێیت، ده‌بێ لێره له‌کوردوستان خۆت لهعیلما پڕچه‌ک که‌یت ئه‌نجا هه‌نگاو بنێیت بۆ ماسته‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات،که‌چی تۆ نازانیت که نیوه زیاتری مامۆستایانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌رگێڕێکی باشن.
بۆیه ده‌ڵێم بڕیاره نه‌زه‌ریه‌کانی جه‌نابتان شتی سه‌یرن و چاوه‌ڕێیان لێ ناکرێت،چونکه له چه‌ند زانکۆیه‌کی که‌مدا که‌ئێمه خاوه‌نین ته‌نها یه‌ک جاریش جه‌نابتمان نه‌بینی بچیته ناو هۆڵه‌کانی خوێندنه‌وه،.که‌واته ئێوه‌ش چی جیاوازیه‌کتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زیره‌ی که‌ده‌یویست سیستمی په‌روه‌رده‌ی سویدی لهخێمهکانی قه‌ندیلدا جێبه‌جێ بکات.
زۆر به‌ساکاری ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت و پێشتر ئه‌حمه‌د میره‌ش ویستی بیڵێت و خۆشبه‌ختی به‌ختیار عه‌لیش به‌هه‌مان ته‌وه‌ر ڕۆیشت ئه‌وه‌یه که هه‌ر یاسایه‌ک له‌گه‌ڵ عورفی باوی کۆمه‌ڵگه‌دا یه‌ک نه‌گرێته‌وه هه‌رگیز وه‌زیرێکی تاقانه ناتوانێت ده‌ره‌قه‌تیان بێت.
خۆ بهختیارو هه‌ردیش حه‌زیان ده‌کرد به‌زمانێکی ئینگلیزی باشه‌وه خوێندکار به‌ره‌و ماسته‌رو دوکتۆرا بچێت،به‌ڵام گه‌وره‌م به‌ڕێزت ده‌زانیت که ئه‌و ئینگلیزیه‌ی له‌په‌یمانگا ئه‌هلیه‌کاندا ده‌خوێنرێت زۆر ئاستی به‌رزتره له‌وه‌ی له‌زانکۆکاندا.
ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه هه‌رچۆن تاقیگه‌یه‌که بۆ ده‌رمان و خۆراکی خراپ و به‌سه‌رچوو،به‌هه‌مانشێوه‌ش بۆ مامۆستای کۆن و ئێکسپایه‌ر.
بپرسه: کوان ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ساڵانه له‌و مه‌ڵبه‌نده ڕۆشنبیریانه‌وه که‌به‌ڕێزتان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن ،پێشکه‌ش ده‌کرێت؟.
بپرسه: چه‌ند نامه‌ی ماسته‌ر به‌کۆپی کراوی لوژنه بڕیاری نایابی له‌سه‌ر داون.؟به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش لهبهحسی ده‌رچونی خوێندکار نه‌پرسیت!
ماسته‌رو دوکتۆراکانی زه‌مه‌نی شه‌ڕی ناوخۆ چه‌ندیان ته‌زکیه‌ی مه‌سئولێکی نامه‌سئول نه‌یخستنه پێش خوێندکاره ئهوائیلهکانهوه؟.
هه‌فته‌ی چه‌ند سیمینار له‌ناو زانکۆکان‌دا ئه‌نجام ده‌درێت؟.
بۆچی خوێندکاره فه‌یله‌سوفه‌کانی زانکۆ‌و په‌یمانگاکانتان له‌کتێب ڕاده‌که‌ن و کونبه‌کون به‌شوێن مه‌لزه‌مه‌یه‌کی به‌کوردی نوسراودا ده‌گه‌ڕێن؟.
ئه‌دی که‌ی پرسوڕا به‌خوێندکاران کراو گوێیان لێ‌گیرا له‌سه‌ر مامۆستا‌و ئاستی مامۆستا‌و وانه‌کانیان؟.
ئه‌ی به‌ڕێزتان خۆ ئه‌وه ده‌زانن که له‌دونیای ده‌ره‌وه ئه‌و وه‌رگری ماسته‌رو دوکتۆرایانهی که‌ناتوانن ته‌دریس به‌باشی بکه‌ن پێیان ده‌ڵێن فه‌رموو بچنه کارگه‌یه‌کی موعهللهبات باقوتویهک سه‌قه‌ت بکه‌ن نه‌ک نه‌وه‌یه‌ک.
ئه‌مانه‌ی من لێره‌دا نوسیومن که‌ی به‌ڕێزتان بیرتان له‌ڕیفۆرمی واقیعیانه کرده‌وه ئه‌وا بهئامارێکی ته‌واو پێشکه‌شتان ده‌که‌م ،
وه‌ختێ له‌پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی بوون، له‌بیرتانه کاتێك مامۆستایه‌کی میوان ده‌هات مامۆستای وانه‌که‌ی ئێوه دهسهوجێ وانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌کردو بابه‌ته‌که‌ی وانه‌ی ڕابردووی ده‌وته‌وه،قوتابیه‌کانیش هه‌موو له‌ژێر لێوه‌وه بزه‌یان ده‌کرد.
ئێسته‌ش به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک ڕووی نه‌داوه،مه‌به‌ستم زانکۆ‌و په‌یمانگاکانه.
به‌ڕێزم:عه‌زیز نه‌سین ده‌ڵێت له‌ساته‌وه‌خته‌کانی حوکمی ئۆنۆنۆدا له‌تورکیا نازناوی بنه‌ماڵه هات ،هه‌بوون چه‌ته بوون به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی سانسۆر له‌سه‌ر ده‌رگاکانیان ده‌نوسی شه‌ریف(فڵان).
له‌م هه‌رێمه‌ی جهنابیشداو به‌ته‌حدید له‌ناو وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئێوه‌دا دنیایه‌ک شه‌ریفی تیایه که‌به‌سه‌ر هه‌زارانی وه‌کو ئێمه‌دا بازیان داوه،بۆ دامه‌زراندن،بۆ ماسته‌ر،بۆ دوکتۆرا،چوزانم بۆ سه‌رۆکی به‌ش……
پاشان له‌پاڵ داخستنی چه‌ند کۆلێژێکدا(به‌سوپاسه‌وه)،ده‌ته‌وێت ڕێسه‌که بکه‌یته‌وه به‌خوری و بناغه‌ی چه‌ند زانکۆیه‌کی تریش دابنێیت،.
به‌کام که‌ره‌سته‌یه‌وه زانکۆی نوێ داده‌مه‌زرێنیت؟
بۆچی به‌لای ئێوه‌ومانانه‌وه ئه‌وه گرنگه کهمناڵانی گه‌رمیان بڵێن وه‌ڵا بچینه زانکۆ باشتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر جاده بسوڕێینه‌وه یان ئه‌وه گرنگه که وا په‌روه‌رده بکرێن ببنه خاوه‌نی عه‌قڵ و بیر‌و توانایه‌کی باشی ئه‌کادیمی.
به‌ڵام : خوێندکار له‌زانکۆکانی سلێمانی و سه‌لاحه‌دین و دهۆك ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی که‌حیزب بڕوانامه‌ی پێبه‌خشین،.
ده‌زانیت به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئاست و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانا که‌له‌زمانی ئێوه‌وه بیسترا ڕۆژنامه‌کان چی‌یان نوسی،.مامۆستایانی زانکۆ چۆن وه‌کو قارچک بۆ گیانت هه‌ڵتۆقین،.
ئه‌وانه ماستهرر و دوكتۆرای کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو داخراون ، ئێسته‌ش ئه‌وان زانکۆ وه‌کو شاره‌وانی و تاپۆو نه‌خۆشخانه‌و هه‌رده‌زگایه‌کی تر تێده‌گه‌ن.
ئه‌وانه‌و ئه‌وانه‌ی خوار ئه‌وانیش پێویسته بگۆڕێن ، یان زوو پاشه‌کشه بکه‌و تۆش خه‌ونه سهرابیهکانت زینده‌به‌چاڵ بکه.
ئێره به‌ریتانیا نیه، ئێره هه‌رێمی کوردوستانه‌و به‌س.
من هه‌موو بازار‌و کتێبخانه‌کانی سلێمانی گه‌ڕام به‌شوێن سه‌رچاوه‌یه‌کی باش له‌سه‌ر هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌و ڕه‌سمه‌ی وه‌رده‌گێرێت لهبهڕێوهبهرایهتیهکانداو ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی که‌پێشکه‌ش ده‌کرێت،.له‌کۆتاییدا پێیان وتم بڕۆ ڕاپۆرته‌که بکه به‌مه‌یدانی و له‌وێش وتیان گه‌ر بچیته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک داوای ئامار‌و ئه‌و یاسایه‌ی کاری پێ ده‌که‌ن بکه‌یت ،ئه‌وا واده‌زانن بۆ گۆڕانتهو ناتده‌نێ…هه‌رواش ده‌رچوو.
جا ئێوه ده‌توانن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندکارانی خوێندنی باڵا کتێبخانه‌یه‌کی نیشتیمانی دروست بکه‌ن.
به‌ڵێ تۆ وه‌زیره تاقانه ڕیفۆرمیستهکهیت:
بۆیه گله‌ییمان لێمه‌که که‌له‌سه‌رت ده‌ڵێین ،چونکه ئه‌و ناوه‌نده‌ی که‌به‌ڕێزت ئێستا کاری تیا ده‌که‌یت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رپرسه‌کان ته‌نها ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان لهلاگرنگ بوو که چه‌ند خوێندکار یه‌کێتیه‌و چه‌ند قوتابی پارتی و چه‌ند فێرخواز شویعی وچه‌ند برای موسوڵمان و جهندوچهند،ئالێره‌وه ته‌ماشای ئاستی خوێندنی ڕابردوو بکه نه‌ك له‌خه‌یاڵی ئه‌فسوناوی خۆت.
فه‌رموو له‌خۆت بپرسه تاکو ئێستا چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا كردووه ،ئه‌دی هیچ که‌ناڵێکی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوێندکارانیشدا دروست کردووه،.به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر.
چونکه ئه‌زمونی ڕێکخراوه خوێندکارییه حیزبیه‌کانی ساڵانی ڕابردو (به‌ئێسته‌شه‌وه) هێنده تاڵن ،که ئاراسته‌یه‌کی ته‌ندروستیان تاکو ئێستا دروست نه‌کردووه که‌بۆ په‌یوه‌ندیه جۆربه‌جۆره‌کانی(خوێندکار –مامۆستا،خوێنکار –وه‌زاره‌ته‌که‌یان…)ڕایه‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن.
هه‌ر له‌و که‌لتوره کۆنهشهوه ڕه‌نگه پێت وابێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌نها له‌ڕێگه‌ی سه‌رانی زانکۆوه ته‌وجیهی مه‌عریفه ده‌کات.
ئه‌وساش ئه‌گه‌ر ئه‌و تهوجیهانه به‌دڵی ئه‌وان نه‌بوو من و ئێوه و سیستمی مودێرن له‌گه‌ڵ وه‌زیرێکی گه‌نده‌ڵدا داشبهداشمان پێ ده‌کرێت.
جه‌مال ڕه‌زا- کۆلێژی یاسای زانکۆی گه‌شه‌پێدان