
سێكوچكه‌ی ژه‌هر … قوباًدی جه‌لیزاده
Closed
عه‌ره‌ب مه‌كته‌ب ده‌رووخێنێ .
تورك كتێب ده‌سووتێنێ .
فورس ، رێ بهمین ده‌چێنێ .ًً
ًئهی زارۆكانمان ، چۆن بچنه به‌ر خوێندن !؟
فورس ، گه‌ردنی باران ده‌خاته نێو قه‌فی په‌ت .
تورك ، زمانی مه‌زرا دا‌غ ده‌كات ، حه‌رفی ئاو ده‌كا له‌ت و په‌ت .
عه‌ره‌ب ، كانیله چك ده‌كات ، ژه‌هر دهڕژێنته هه‌ناوی ، رووباروو شه‌ت .
ئه‌ی كه‌ی به جووتیاره رهشتاڵهكان بڵێین ، كوڕینه خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت .
عه‌ره‌ب ، ده‌ڵێ سێبه‌ری خوام ، عه‌ره‌ب و به‌س .
فورس، لاومان ده‌خنكێنێ ، تا دوا نه‌فه‌س .
تورك ، هه‌ڵۆمان ده‌خاته كونجی قه‌فه‌س .
ئه‌ی كه‌ی به یه‌كتری بڵێین ، ئازادیتان باش كوردینه
خودایه ،
ئه‌تاتورك بخه‌ره ناوه‌ندی جه‌حیم .
ئه‌رده‌شێر بكه به رێوی ، جه‌بان و زه‌لیل و یه‌تیم .
له عه‌ره‌بیی بستێنه‌وه ، فه‌رمووده‌و قورئانی قه‌دیم .