Skip to Content

لەتبوونی سێو…..فەرهاد کەریم

لەتبوونی سێو…..فەرهاد کەریم

Closed
by August 13, 2010 ئەدەب

   

سێبەرێکم لە منالی
تارمایەکم لە بوون  
رووی سێو گوناه
نینۆکەکانم کورت
خواستم بێ کۆتایی
 2 
رووتبوومەوە وەک منالیم
ناولەپم پرکرد لە دانەوێلە
بالندەکان دانیان نەخوارد
دەستمیان کوونکردو
هەردە پەنجەمیان قرتاند
3
گلۆپەکان کوژانەوە
چوومەوە ناو خۆم
مومێکم پر لە حەسرەت
تەنیایی دەمتوێنێتەوە
دەرفەتی شیعرم نەدا
بمگەرێنێتەوە قەلەبالغی
 4
هاتنەدەر لە ئاوێنە
گوناهبوون لە شیر
لەتێ سێو رێگا

پالتۆیەک گۆر
کرم لە ماچی دا
           5
هەموو تەمەن دوورکەوتنەوەیە لە سێو
نیشتمان سێو نەبوو
بۆ بووبە سێو
         6
لە وونبوونما دەگەرێم
دیسانەوە دەبێ سێوێ بخۆم
تا ببمەوە خۆم

Previous
Next