بۆ ئیسماعیل بێشکچی مرۆڤ دۆست
زۆرن ئه‌وانه‌ی هاو‌خه‌می کێشه‌ی کوردن و داکۆکی لێده‌که‌ن ئه‌نجام رووبه‌رووی ئازار‌و لێپرسینه‌وه‌و زیندان ده‌بنه‌وه،دیار ترینیان بیرمه‌ندو نووسه‌ری ناسراوی ترک ئیسماعیل بێشکچیه،به‌هۆی هه‌لوێسته‌کانی داکۆکی کردن له گه‌لی کورد‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تری ترکیا،ماوه‌ی نزیکه‌ی نیوسه‌ده‌یه هه‌رده‌م تووشی هه‌ره‌شه‌و دادگایی وزیندان بۆته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ترکیا،ژیانێکی تراجیدی وپڕ له‌ناخۆشی بردۆته سه‌ر، ئه‌م جاره‌شیان به‌هۆی نووسینێکییه‌وه که داکۆکی له‌مافه‌کانی گه‌لی کو‌رد کردووه،که ناکرێ گه‌لێکی بیست ملێۆنی سه‌ربه‌خۆ نه‌بن ،ئه‌و فیدرالی به چاره‌سه‌ری کێشی کو‌رد داناوه،پێی وایه به‌شه‌رو توند‌و تیژی ئه‌م کێسه‌یه چاره‌سه‌ر ناکرێت،بۆیه بریار وایه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌لوێسته‌ی دادگایی بکرێت له‌وانه‌شه سزاکه‌ی به هه‌شت سال زیندانی بکرێت.
ده‌وله‌تی ترک که ئیدیعای ئسلام وخه‌لافه‌تی ئیسلامی ودیموکراسیه‌ت ده‌کات وچه‌ندین ساله خوازیاری ئه‌وه‌یه بچێته یه‌کێتی ئه‌وروپا،به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ،مافی مرۆڤ له‌م وولاته بوونی نییه،گه‌لی کورد‌و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تری وه‌ک:ئه‌رمه‌ن ولاس وچه‌رکه‌س وعه‌ره‌ب،هیچ مافێکی کولتوریان نییه،هه‌رده‌م له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی سزادان وزیندان وکوشتن دان،له‌م ماوه‌ی رابردوودا له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی ترکیا تورکه توندره‌وه‌کان هێرشیان کردۆته سه‌رباره‌گای پارته کوردییه‌کانی ئه‌م وولاته وخه‌لکی سڤیل.
ته‌یموری له‌نگی ئۆزبه‌گی به‌م گه‌وره‌یی وده‌سه‌لاته فراوانه‌ی خۆی،یه‌کێک له‌یاساکانی پاراستن ورێزگرتن بووه له داناوزاناو شاعیران وپیشه‌وران ،هه‌ر شوێنێکیشی داگیر کردبێت،ئه‌وانه‌ی بواردووه له‌هه‌مو سزایه‌ک وسه‌رانه‌یه‌ک شوێنه‌کانیشیان پارێزراوبووه،ئه‌گه‌ر چی له‌به‌ره‌ی دووژمن و وله‌غه‌یره‌دینێکی تر بوون ،بانگهێشتی زانایان وشاعیرانی کردووه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ل کردوون،مه‌به‌ستی ته‌یمور ئه‌وه‌بووه لێیانه‌وه فێربێت،دواتریش خه‌لاتی کردوون.1
ئه‌وه‌ی رێزێک بێت ترک بۆ که‌سانی بیرمه‌ندونووسه‌ران داینه‌ناوه، به رۆژی رووناک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی کو‌رد مـووسا عه‌نته‌رو رۆژنامه‌نووسی ئه‌رمه‌نی هیرالدیان تیرۆر کرد،نووسه‌ری گه‌وره‌ی ترک عه‌زیز نه‌سین به‌ر له‌مردنی توندره‌وه‌کان له‌سالی 1993 له‌شاری سیواس ویستیان تیرۆری بکه‌ن وئه‌و ئو‌تێله‌ی ئه‌وی تیا‌بوو سوتاندیان،عزیز نه‌سینیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچوو ،که‌مردیش له‌ترسی توندره‌وه‌کان که‌س نه‌یزانی له‌کوێ ناشتوویانه،ته‌نها کوره‌که‌ی خۆی به‌نهێنی ڕێوره‌سمی ناشتنه‌که‌ی له‌شوێنێکی نهێنی ئه‌نجامدا.
ئیسماعیل بێشکچی به‌هۆی ئه‌م هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه ناخۆشه‌ی ژیانی له ئه‌نجامی نووسینه‌کانی بۆ داکۆکی له کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تری ترکیا،هه‌قی خۆیه‌تی بلێین گه‌یشتۆته پله‌ی پیرۆزی،هێلینی خێزانی نیکۆس کازانتزاکیس گه‌وره نووسه‌ری یۆنانی ده‌لێ: کاتێک نیکۆس ره‌دی ئیعتباری له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه بۆ گه‌رایه‌وه ئه‌و نه‌خۆش بوو،هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵی هه‌لکێشاو گووتی:”کاته‌که‌ی دره‌نگ که‌وت هیچ به‌لامه‌وه گرنگ نییه”،هێلین ده‌لێ سوێند ده‌خۆم له‌م سالانه‌ی دواییدا ببووه پێاوێکی پیرۆز.2
ئه‌وانه‌ی داکۆکیان له‌مافی ره‌وای گه‌لی کو‌رد کردووه که‌سانێک بوون پایه‌ی به‌رزی کۆمه‌لایه‌تی وسیاسیان هه‌بووه،له‌نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی چه‌وسێنه‌ری کوردن،رابه‌ری شیعه‌کانی جیهان ئایه‌توڵڵا هولعوزما سه‌ید موحسین حه‌کیم له‌فه‌توایه‌کی دا شه‌ڕی دژ به‌کوردی حه‌رام کرد،سه‌رۆکی لیبیای میللی معمر قزافی ده‌لێ بۆه‌یه رقم له‌دیکتۆره‌کانه گه‌لانی ژێر ده‌ست ده‌چه‌وسێننه‌وه،هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له‌کاتی گرتنی ئۆجه‌لان ندای بۆ گه‌لی کو‌رد لێدا وپه‌رۆشی خۆی ده‌ر بری،به‌سه‌دامیگه‌وره دیکتاتۆری عێراقی گووت: کورده‌کان وه‌ک فه‌له‌ستینییه‌کان هه‌قی خۆیانه داوای ده‌وله‌تی خۆیان بکه‌ن ،تاراده‌یه‌کیش یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی شۆرشی نوێی گه‌له‌که‌مان بووه،بۆ ئه‌مه‌ک وه‌فاداری به‌رامبه‌ر به‌م به‌رێزان له‌کوردستان چه‌ند شه‌قامێک به‌ناوی ئه‌وانه‌و چه‌ند که‌سێکی تر کراون.
بۆ وه‌فاو رێزلێنان له بیر مه‌ندو نووسه‌ری گه‌وره‌ی ترک ئیسماعیل بێشکچی دۆست وداکۆکی کار له‌مافه‌کانی گه‌لی کو‌رد،هه‌قی خۆیه‌تی ئیمرۆ له‌کوردستانی باشوور له‌یه‌کێک له زانکۆکان بروانامه‌یه‌کی دکتۆرای فه‌خری پێبدرێت،وه هه‌روه‌ها بکرێت به ئه‌ندامی فه‌خری یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان و کۆری زانیاری کو‌رد،له‌هه‌ر شارێک شه‌قامێک یا پارکێکی گشتی به‌ناوی ئه‌وه‌وه بکرێت،په‌یکه‌رێک له شوێنێکی دیار‌و به‌رچاوی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان یا له هه‌ر شارێکی تر یا له‌یه‌کێک له‌زانکۆکان که ده‌ست پێشخه‌ری بکه‌ن دروست بکرێت،به‌لام ئه‌و په‌یکه‌ره به‌ده‌ردی په‌یکه‌ره‌کانی رۆژنامه‌نووسی ئه‌لمانی گاد گرۆس ونووسه‌ری کوردستانی باکور مو‌سا عه‌نته‌ر نه‌چێت!،هیوادارین کاربه‌ده‌ستانی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ئه‌و په‌یکه‌رانه بگه‌رێننه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان،سیمای شار به‌وان جوانتروسه‌رنج راکێشتر ده‌بێت.
یوسف منتک /ئه‌لمانیا
1/بیره‌وه‌رییه‌کانی ته‌یموری له‌نگ،وه‌رگێرانی له‌فارسیه‌وه حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید.
2/سۆفیگه‌رێتی نیکۆس کازانتزاکیس،وه‌ر گێرانی له عه‌ره‌بییه‌وه ره‌ئوف حه‌سه‌ن.