له نزیک دڵی هاوڕِێیانم ….. ته‌یب قادر
له‌و ڕۆژانه
به پاپۆڕێکی شین
به له‌تێک ئاسمانی شین و
جامێک شیعری شین
بۆ ده‌ریایه‌کی شین ده‌ڕۆم
له ڕۆژنامه‌یه‌کی بچووک
به مانشێتێکی گه‌وره و وێنه‌یه‌کی گه‌وره
بڵاوم ده‌که‌نه‌وه
که من به نه‌خۆشی ته‌نهایی،
به جامێک شیعری نه‌گوتراوه‌وه
به پاپۆڕێکی شین، بۆ ده‌ریایه‌کی شین ڕۆیشتووم
له مزگه‌وتێکی نزیک ماڵی خۆماندا
به لادیوارێکی ڕه‌ش و
سێ رۆژ سه‌لام وه‌رگرتنه‌وه
خه‌ڵکه‌که تێده‌گه‌یه‌نن که من ڕۆیشتووم
دوور دوور
به پاپۆڕێکی شین، بۆ ده‌ریایێکی شین
به به‌رداخێک ئاسمانی شین و جامێک شیعری شین
به پشتی سه‌فه‌رێکی شین
له نزیک دڵی هاوڕێکانم
له پشت سنگی ناسیاوه‌کانم
له ده‌ورا و پشتی شوێنی کاره‌که‌م
ده‌نوسن زۆر به بچووکی
بۆ چه‌ند ڕۆژێک
به خوای کابرایه‌کی خراپ بوو
به خوای کابرایه‌کی باش بوو
به خوای کابرایه‌کی ته‌نها بوو
به خوای کابرایه‌کی به سۆز بوو
به خوای کابرایه‌کی دڵڕه‌ق بوو
ڕۆیشت
به پاپۆڕێکی شین
بۆ ده‌ریایێکی شین
به قیچه‌ک ئاسمانی شین و
جامێک شیعری شین
له ته‌نیشت پرچی ژن
له جیرانی فرمێسکی دایک
له گه‌ڕه‌کی میهره‌بانی خوشک
به ده‌م ڕشتنی یاده‌وه‌ری
ـ ده‌ستی ته‌ڕ نه‌بوو به بانگردنه‌وه‌ی منداڵێک:
ـ ڕۆحی نه‌فڕییه ئاوازی شه‌وێک:
ـ چاوی نه‌چوه شینی زه‌نگیانه‌یه‌ک:
ڕۆیشت
به پاپۆڕێکی شین
بۆ ده‌ریایه‌کی شین
به له‌تێک ئاسمانی شین و
جامێک شیعری شین
http://taibqadir.kurdblogger.com