Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
سەرنجێك بۆ بابەتەکەی رۆژنامە نووس (عەلی سەدیق)لە ژێر ناو نیشانی ، سەیتەرە و داوای لێبووردن… !

سەرنجێك بۆ بابەتەکەی رۆژنامە نووس (عەلی سەدیق)لە ژێر ناو نیشانی ، سەیتەرە و داوای لێبووردن… !

Closed
by August 16, 2010 گشتی

 

   
  سەرەتا دەمەوێت بەرچاو رەنیەك بدەم بە خوێنەران کە ئەم ڕووداوە بە واقعی بەسەرم هات لە کۆماری بەناو ئیسلامی ئیتلاعاتی بە مانا پر جاسوسیەکەی و پر چەواشەکاریەکەی….. داوا لە برای بەرێزم رۆژنامەنووس عەلی سەدیق دەکەم کە لە چاوی خۆی بریار بەسەر ناوەرۆکی بەبەتێکی وا هەستیار نەدات، واقع بینانەی دەوروو بەریشی بێت بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە سیستەمی داپلێسەنەری وەکو کۆماری نا ئیسلامی …                                                                                                                             
    من لێرە بۆ تان باس دەکەم کە لە سەفەرێکم چیم بەسەرهات لە ئیران، دڵنیام کاك عەلی ئاگاداری ئەم بەسەرهاتەی من بوو ، چونکە پیش ٥ ساڵ لەمەوبەر من و رٶژنامەنووس کاك عەلی لە یەك دەزگا کارمان دەکرد. لە نەورۆزی ساڵی ٢٠٠٧ بە مەبەستی نەخۆشی سەفەرمکرد بۆ ئیران لە رێگایی مەکتەبی پەیوەندیەکانی پارتی بۆ کارو باری ئیران لەگەڵ برادەرێکم کە ئەویش نەخۆش بوو هەر بۆ چارەسەری روومانکرد بۆ ووڵاتی ئیران… لە مەرزی حاجی ئۆمەران پەرینەوە ، دواتر چووین بۆ شاری پیرانشهر واتە (خانە) تا ئەوی هیچ باس و خواست نەبوو.. دواتر لە ترمینالی تەهران چاوەرێی پاسی تەهران بووین بۆ سەفەرمان بۆ تەهران، بۆ نانی نیوەرۆ چووین بۆ چێشتخانەیەك لە نێو بازاری شاری خانە. ئێستا فلیمی جیمس بۆندەکەمان دەستپێدەکات، کە چۆن کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێمەی خەملاندبوو بە جیمس بۆند  !!!..                                                                                                           
       لە گەرانەوەمان بۆ گەراجی تەهران دوو ئیتلاعات بەدوامانەوە بوون لەم کاتەی کە داخیلی ئیران ببووین، نزیکی گەراج دوو سەیارەی مەدەنی نزیکەی ٧ ئیتلاعاتی تیا بوو تەبقی تەنیشتمانیان کرد ،، ئێمەش زمانی فارسیەکەمان تەواو نەبوو کەسمان، بەڵام بەڵگەی رەسمیمان پێبوو کە وەکو ڤیزاو پاسەپۆرت وابوو لەم سەردەم، پێمان نیشاندان و سەیریانکرد،، ووتیان سواربن لەگەڵمان بۆ ئیتڵاعات، ئێمەش هیچمان بە خۆمان شك نەدەبرد کە هەڵەیەکمان کردبێ، هەر لە پرسگەکەیان چاویان بەستینەوەو هەر یەك بۆ لایەك کە زۆر نەخۆشیش بووین هەر دووکمان بە تایبەت برادەرەکەم ژیانی لە خەتەر دابوو، ڵێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد کە بەهیچ شتێکی ئێمەیان باوەر نەکرد کە بۆ نەخۆشی هاتبیین، پێمان بڵێن بۆ چی هاتوون، هاتوون کێ بکوژن ؟ کوا دەمانچەکانتان؟ ییش بۆ چ دەزگایەك دەکەن لە کوردستان؟ …. هەزار پرسیاری لەم چەشنانە، دوای ئەوەی ئێمە هەر وەڵاممان وەکو خۆی بوو ڕاستیەکەمان دەووت، ئەوانیش هیچ باوەریان نەدەکرد، ئێمەیان گواستەوە بۆ شاری ڕەزاییە بۆ ئیتڵاعاتی ئەوێ کە بە ووتەی خەڵکی ناو بەندیخانەکە خراپترین و توونترین بەدیخانەی نهێنی ئیرانە،، دوای ١٩ شەو لەوێش بەردەوام ئەشکەنجەو ڵێکۆڵینەوە هیچ شتێکمان نەکردە ماڵ لەسەر خۆمان، بەدوای کۆکردنەوەی زانیاری بوون لەسەر سوپای ئەمریکی، خەڵکی سیاسی ئیرانی، دەزگاکانی ئەمنی کوردستان.. چەندین شتی تریش ، بۆیان نەکرا هیچ ئیستفادە لە ئێمە بکەن ،، ئاخر چا ووتیان ئێوە ١٠ ساڵ حوکم دەکرێن ئەگەر ئیعتراف لەسەر ئەم شتانە نەکەن، هەر بۆیان مەیسەر نەبوو، چونکە ١٠ ساڵەکەمان پێباشتر بوو لەوەی بە ناحەق بکەوینە داوی سێدارەوە، بۆیە بۆ ئاخر جا نیازی گڵاویان دەرکەوت ، کە خەڵکی تاوەنباری ئیتڵاعاتی لە ئاسایشەکانی کوردستان گیراون و بە سزای خۆیان گەیشتوون، بۆ ئەوەی ئێمە ئیعتراف بکەین و بمان گۆرنەوە بە تاوانبارەکانیان، کە ئێمە دانمان بە هیچ شتێ نەنا .. ووتیان دەباشە مادەم ئێوە کەسی بێلایەنن وەرن ئێش لەگەڵ ئێمە بکەن ، وەعدی گەورە گەورەیان دەدا،، ئینجا من پشیەکم هاتەوە .. ووتم ئەمە مەبەستی ئەوانە، دوای ٤ رۆژ مۆلەتیان پێماندا کە رازی بین ئەگەر نا ١٠ ساڵەکە دەبێ لە بەندیخانەی تەهران بەسەر بەرین، نەمەوێت هێچ موباڵەغە لە قسەکانم بکەم بۆیە کەسمان بەم خیانتکاریە رازی نەبووین. ناچار هیچیان لە دەست نەما ، ئێمەیان نارد بۆ بەندیخانەی گەورەی ڕەزاییە، لە وێش دوای ٣ مانگ لەسەر هیچ و خۆرایی ئێمەیان هێشتەوە، کە بەردەوام کەس و کاری ئیمە بەدوامانەوە بوون، زیاتر لە دەیان جار بروسکەی مەکتەبی جەنابی سەرۆك و مەکتەبی کاك نێچیرڤان بارزانی و کاكەمین نەجار و کاك پشتیوان سادق و چاندین بەرپرسانی کوردستان بۆ مەکتەباکانی پەیوەندی پارتی لە ئیران دەناردران بۆ ئەوەی چارەنووسی ئێمە دیار بکرێت، ئەوانیش کە زانیان زەخت کەوتۆتە سەریان ، ئەوە بۆۆ ئێمەیان لە ئیتڵاعات خستە دەرەوە و ئێمەیان نارد بۆ بەندیخانەی گەورەی ڕەزاییە، دوای ٣ مانگ و ٢٠ شەو بەرێز کاك نێچیرڤان بارزانی سەرٶکی حکومەتی هەرێم بوو ئەم کات خۆی بە سەردان هاتبوو بۆ ئیران لەگەڵ وەفدێك، لەوێ چاوی بە سەرۆك و رەزیرانی ئیرانی کەوت باسی چارەنووسی ئێمەی لەگەڵ کردن بۆ ئازاد کردنمان دەست بەجێ ،، ئەوە بوو بۆ رۆژی دوای یەکسەر ئازاد کراین ، کە کاك شەریف و د. پیرۆت خەمخۆری ئێمە بوون لە ئیران لە پەیوەندییەکانی پارتی لە تەهران و نەغەدە. ئەمە بێجگە لەوەی ئەفسەرێکی ئیتڵاعات و دوو سەربازیان سجن کران لەسەر ئێمە بە تۆمەتی خواردنی ٢٥٠ دۆڵاری ئەمریکی لە پارەی ئێمە.                                                                                                                             
   من دوای سوپاسم بۆ ئەم کەسانەی کە بوونە پاڵپشت بۆ ئێمە بۆ رزگار کردنمان لەم کێشە گەورەییەی کە بەسەرمان هات لە ووڵاتی بە ناو نا ئیسڵامی ئیتڵاعاتی. بۆ یە هیوادارم کەس بە چاوی دۆست سەیری دوژمنانی کورد نەکات، ئەمە قسەی خۆیانە ئیتڵاعات کە دەڵێن زۆر ئاساییە ئێمە درۆمانکرد، واتە هیچ ڕاستیەکیان لا نیە،، جا ئەگەر سەیتەرەکانی خۆمان لە سەر شەقام وەستاون بە جلی سەربازی داوای پشکنین دەکەن لە خەڵکی لە شوێنی خۆیان، بەڵام ئەمەش ئیران بوو لەگەڵ چوونمان بۆ ئیران دوو کەس بە جلی مەدەنی چاو دێرمان بوون تا ئازاد کردنمان لەژێر فشار و ئەشکەنجە لەسەر هیچ و خۆ رایی!!!!                                                         

   بەختیار سیان – ئەلمانیا 
bakhtiar_syan@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.