كورد و فه‌لسه‌فه ….. ئارام سدیق
كورد و فه‌لسه‌فه
ئایا كورد ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی زمانێكی فه‌لسه‌فی؟
ئارام سدیق
ئایا كورد ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی زمانێكی فه‌لسه‌فی؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ساڵانێكی زۆره به‌شێكی زۆر له رۆشنبیرانی كورد له‌سه‌ری ناكۆكن و به‌شێكیان پێیانوایه كه زمانی كوردی هیچی كه‌متر نییه له زمانه‌كانی تر بۆیه ده‌توانرێت نووسینی فه‌لسه‌فی و ده‌قی فه‌لسه‌فی به زمانی كوردی بنووسرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه به‌شێكی تر له رۆشنبیران پێیانوایه كه زمانی كوردی له ئاست زمانی فه‌لسه‌فه و نووسینی فه‌لسه‌فیدا لاوازه و ناتوانرێت وه‌ك پێویست گوزارشت له ئه‌و باسه جۆربه‌جۆرانه بكرێت كه فه‌لسه‌فه ده‌خوازێت لێیان بدوێت. به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر زمانی كوردی توانای نوسینی فه‌لسه‌فی نییه ئه‌ی بۆ ده‌یان ده‌قی فه‌لسه‌فی و شاكاری جیهانی كراونه‌ته كوردی. هه‌روه‌ها ئه‌ی ئه‌گه‌ر توانای هه‌یه لاوازییه‌كانی زمانی كوردی له كوێدایه؟ بێگومان زمانی كوردی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زمانێكه وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراوه و تا ئێستاش زمانێكی ستانداردی نییه به‌هۆی ده‌سان هۆكاری جۆر به‌جۆره‌وه، به‌ڵام توانای نووسینی فه‌لسه‌فی و ده‌قی فه‌لسه‌فی هه‌یه. وه‌لێ له ئێستادا زمانی كوردی پێویستی به دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیایه‌كی فه‌لسه‌فی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مكه فهلسهفیسیهكان هاومانایان له زمانی كوردیدا بۆ بدۆزرێته‌وه، یان دابتاشرێت، بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له رێی كۆلیژه‌كانی زانكۆوه ئه‌و ئه‌كادیمیایه دابمه‌زرێت یان له رێی گروپی فه‌لسه‌فیه‌وه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه خستنه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای موكریانییه به‌ناوی “پرۆژه‌ی فه‌لسه‌فه”، كه من لاموایه ده‌كرێت به سه‌ره‌تایه‌ك دابنرێت زیاتر چه‌سپاندنی زمانێكی فه‌لسه‌فی له‌نێو رۆشنبیری كوردیدا.
سه‌رهه‌ڵدانی نووسینی فه‌لسه‌فی
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی نووسینی په‌خشانی له نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ته‌مه‌نی زۆر نییه، هاوكات نووسینی فه‌لسه‌فیش به‌هه‌مان شێوه ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده زۆر نییه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ده‌ربڕینی فه‌لسه‌فی له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ته‌مه‌نی زۆره و ئه‌وه‌ش ده‌توانین له‌نێو شیعری شاعیره كلاسیكییه‌كاندا بیبینینه‌وه. به‌ڵام وه‌كو نووسینی فه‌لسه‌فی (ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم) سه‌ره‌تا به وه‌رگێڕان ده‌ست كراوه به نووسینی فه‌لسه‌فی به‌تایبه‌تیش هه‌وڵی پڕ بایه‌خه‌كانی “شاكیر فه‌تاح” كه له پرۆژه‌ی خوێنده‌واری كورددا گه‌لێك ده‌قی فیكری و فه‌لسه‌فی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی ئه‌گه‌رچی هه‌موو ده‌قه‌كان به‌شێوه‌ی (ته‌واوه‌تی) نه‌كراونه‌ته كوردی به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ناوبراو كردوونیه‌تییه كوردی جێی بایه‌خی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه. له ئێستادا هه‌م هه‌وڵی نووسینی فیكری و فه‌لسه‌فی هه‌یه و هه‌م هه‌وڵی دامه‌زراندنی زمانێكی فه‌لسه‌فی له ئارادایه كه ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌سازی زیاتر بۆ بكرێت پێده‌چێت ئه‌و زمانه فه‌لسه‌فییه‌ی ئێستا له ئارادایه گه‌شی زیاتر بكات تا ببێته زمانێكی تۆكمه.
كورد و زمانی فه‌لسه‌فی
ره‌نگه خوێنه‌ر یه‌كه‌م پرسیار له‌كاتی بینینی ئه‌م ناونیشانه‌دا بیكات ئه‌وه‌بێت، كه مه‌به‌ست له زمانی فه‌لسه‌فی چییه؟ بێگومان زمانی فه‌لسه‌فی زمانێكی ساده نییه، هاوكات زمانێكی قورس و تاقه‌ت پرۆكێن نییه، به‌ڵكو ده‌ربڕین و نووسینی فه‌یله‌سوفان و ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م بواره ئه‌و زمانه دیاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوكات ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، كه زمانی فه‌لسه‌فی زمانی گوزارشتكردنه له بوون و ئه‌و پرسیاره جۆربه‌جۆرانه‌ی، كه فه‌لسه‌فه ده‌خوازێت لێیان بدوێت.
ئایا ده‌كرێت بڵێین له ئێستادا كورد زمانی فه‌لسه‌فی هه‌یه؟ بێگومان من له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا كه كورد خاوه‌نی زمانی فه‌لسه‌فییه و ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌ك نییه كه له خۆوه كردبێتم، به‌ڵكو به وردبوونه‌وه له‌و كتێبگهلهی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه. ده‌بێت سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه بده‌م كه (د. حه‌مید عه‌زیز و د. كه‌مال میراوده‌لی) له‌كۆتایی حه‌فتاكاندا دوو كتێبی گرنگییان نووسی كه یه‌كه‌میان له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی یۆنان و دووه‌میان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ر بوو. هاوكات هه‌وڵه‌كانی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر و د. جه‌لال ته‌قیش شایانی رێزگرتنن. هاوكات له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا “د. محه‌مه‌د كه‌مال” چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی به زمانێكی فه‌لسه‌فی پاراو پێشكه‌ش كتێبخانه‌ی كوردی كرد. ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و نووسینه فیكری و فه‌لسه‌فیانه‌ی ره‌هه‌ندییه‌كان له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له رێی گۆڤاری ره‌هه‌نده‌وه پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی‌یان كرد كه من لاموایه كۆی ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا زمانێكی فه‌لسه‌فی هه‌ژارمان نه‌بێت، به‌ڵام ناكرێت لافی ئه‌وه‌ش لێبدرێت زمانێكی فه‌لسه‌فی تۆكمه‌مان هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و زمانه فه‌لسه‌فییه‌ی ئێستا هه‌مانه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر په‌ره‌ی پێنه‌درێت و هه‌وڵی تۆكمه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی نه‌درێت ئه‌وا گه‌شه ناكات. بۆیه هه‌ر له‌م دیدگایهوهیه كه پرۆژه‌ی هاوبه‌شی فه‌لسه‌فه‌ی نێوان به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای موكریانی ده‌كرێت وه‌كو هه‌وڵێكی بناغه‌یی و دڵخۆشكه‌ری ئه‌م بواره ئه‌ژماربكرێت له گه‌شه پێدانی زمانی فه‌لسه‌فی.
پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی زمانی فه‌لسه‌فه
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه باس له‌و پرۆژه هاوبه‌شه‌ی نێوان به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای موكریانی بكه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی زمانی فه‌لسه‌فی. ئه‌م پرۆژه‌یه له قۆناغی یه‌كه‌مدا به چاپكردنی دوو زنجیره كتێب ده‌ستی پێكردووه، كه زۆر جیاواز نین له یه‌كترییه‌وه له‌ڕووی چۆنێتی كاركردنه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها له رووی قهبارهوهجاوازی ده‌بینرێت. زنجیره‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ته به چاپكردنی كتێبی فیكری و فه‌لسه‌فی له قه‌باره‌ی ئاسایی‌دا، به‌ڵام زنجیره‌ی دووه‌میان تایبه‌ته به چاپكردنی باسی كورد و وتاری فیكری و فه‌لسه‌فی له‌شێوه‌ی كتێبی گیرفاندا. له یه‌كه‌م قۆناغدا له زنجیره‌ی یه‌كه‌م (6) كتێب چاپ كراوه، كه سیانیان وه‌رگێڕانه و سیانه‌كه‌ی تریش نووسینه، كه ئه‌مانه‌ن: (پرسه‌كانی مۆدێرنیزم، لێبورده‌یی و فه‌لسه‌فه، ده‌سه‌ڵات و ئازادی، سۆفیستاییهكانی یۆنان، ئاسۆ جیهانییه‌كان و فه‌لسه‌فه به زمانێكی ساده) به‌ڵام له زنجیره‌ی كتێبه گیرفانییهكاندا تێكڕای بۆ نووسین ته‌رخان كراوه‌و زیاتر وه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك ده‌بینرێن بۆ ئاشنابوون به فه‌لسه‌فه و چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه و چۆن فه‌لسه‌فه بخوێنرێت، كه لاموایه ئه‌م زنجیره گیرفانییه، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا (4) كتێبی لێ چاپ بووه، ده‌توانێت رۆڵێكی باش ببینێت له ناساندێكی سه‌ره‌تایی فه‌لسه‌فه‌دا. كتێبه‌كانی زنجیره‌ی گیرفانیش ئه‌مانه‌ن: (دیكارت و ئه‌قڵانییه‌ت، بۆچی فه‌لسه‌فه بخوێنین، لۆجیكی ئه‌رسۆ و تۆماس ئه‌كوینی).
به‌گشتی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و كۆكبوونێك هه‌بێت له‌سه‌ر به‌كاربردن و به كوردیكردنی چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كان ئه‌ول له داهاتوودا ئه‌و زمانه فه‌لسه‌فییه‌ی ئێستا ناو به‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی پێده‌نووسرێت زیاتر گه‌شه ده‌كات و هاوكات ده‌بێته شكانی ئه‌و ترسه‌ش كه لای هه‌ندێك له رۆشنبیران هه‌یه له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی.
به‌ر له‌كۆتایی
بێگومان قسه‌كردن له‌سه‌ر نووسین به زمانی فه‌لسه‌فه و زمانی فه‌لسه‌فی كوردی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌وێت و ئێمه له‌م وتاره‌دا ته‌نها ویستمان ئاماژه‌یه‌كی خێرا به‌م بابه‌ته بده‌ین، چونكه دڵنیاین به چه‌ند وتاری تریش ناتوانیرێت ئه‌و بابه‌ته (به‌ته‌واوی) ساخ بكرێته‌وه. هاوكات لاموایه پرۆژه‌ی هاوبه‌شی فه‌لسه‌فه‌ی نێوان به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای موكریانی پرۆژه‌یه‌كه كه له‌م سه‌ره‌تایه‌وه جێی ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی گه‌وره‌تر له‌م پرۆژه‌یه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له وه‌رگێڕانی ده‌قه گرنگ و بایه‌خداره فه‌لسه‌فییه‌كان، كه پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی كتێبخانه‌ی كوردییه.