عێراق , سه‌رزه‌مینی ناكۆكیه‌كان … یاد ئازاد به‌رزنجی
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست كردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات بۆ ته‌نها جارێكیش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ووڵاته نه‌یانتوانیوه ئاشتی و ئارامی وخۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكه‌ن چونكه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمان ڕه‌واكانی سیاسه‌تی ئاگرو ئاسن و كوشت و بڕو سه‌ركوتكردنیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی پیاده كردووه و له هه‌وڵی بوغزاندن و چه‌وساندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیدا درێغیان نه‌كردوه .
كاتێك له (9 ی ئه‌پریلی 2003) دا رژێمی دیكتاتۆری به‌عس له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات هێنرایه خواره‌وه , زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته خۆشی و به‌خته‌وه‌ریان ده‌ربڕی و به‌و ئومێده‌وه له داهاتوویان ده‌ڕوانی كه داهاتویه‌كی پڕشنگدار و پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت بۆیان , پێیان وابوو ئیتر خودا ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی لێكردونه‌ته‌وه‌و له پاش ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و زوڵم و زۆره ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ناسه‌ی ئاسوده‌یی هه‌ڵمژن و له سایه‌ی بارودۆخێكی ئازاد و حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی دیموكراسدا بحه‌سێنه‌وه.
به‌ڵام هه‌میشه له‌نێوان خه‌ون و واقیع دا بۆشاییه‌ك هه‌یه كه ناهێڵێت ئه‌م دوانه ئامێزانی یه‌كتر ببن و له‌یه‌كتردا به‌رجه‌سته ببن .
له پاش سێ هه‌ڵبژاردن له عێراقی نوێداو له جیاتی ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی سیاسی زیاتر و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت , دیموكراسیه‌ت زیاتر گه‌شه بكات , پانتایی ئازادیه‌كان فراوانتر ببن , مێشك و زیهنی حیزب و گروپ و پێكهاته‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی وڵات زیاتر بكرێنه‌وه و زیاتر لێبوورده‌و دڵ فراوان و دیموكراسیخواز و مافی مرۆڤ خواز‌و مه‌ده‌نی خوازبن كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر له‌شوێنی خۆیان چه‌قیون بگره له‌هه‌ندێك باردا بۆ دواوه‌ش پاشه‌كشه‌یان كردوه .
پاش زیاتر له حه‌وت ساڵ له ڕوخانی سیسته‌می حوكمی به‌عس تائێستاش زۆربه‌ی زۆری كه‌سایه‌تی و پێكهاته سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته له ژێر كاریگه‌ری جیهان بینی و چه‌مك و تێگه‌یشتنه‌كانی به‌عسدا نه‌هاتونه‌ته ده‌ر و نه‌بونه‌ته خاوه‌ن جیهانبینی و چه‌مك و موفره‌داتی نوێ و هاوچه‌رخ , ئه‌مه‌ش هه‌میشه ئه‌و مه‌ترسیه لای زۆرێك له عێراقیه‌كان (به‌تایبه‌تی كورد ) تۆخ ده‌كاته‌وه كه دیموكراسیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت هه‌ردووكیان له‌سه‌ر یه‌ك په‌ت وه‌ستاون و ساتێك غافڵ بوون به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕیسه‌كه بكرێته‌وه به‌خوری و مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌شتر خۆی مانیفێست بكاته‌وه .
دوای حه‌وت ساڵ له نه‌مانی حوكمی به‌عس ده‌بوو ئێستا مافی هاوڵاتیان زیاتر پارێزراو بێت و وڵات به دامه‌زراوه بكرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت و هه‌موو مافه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوردا ڕێك بخرێن و زامن بكرێن , كه چی به‌داخه‌وه تا ئێستاش نه‌یاسا سه‌روه‌ره و نه‌ده‌ستور كاری پێ ده‌كرێت و نه مافه‌كانیش پارێزراون , هه‌موو شت به‌پێ ی خواستی تایه‌فی و كه‌سی و به‌پێ ی میزاج ده‌ڕۆن به‌ڕێوه .
دوای حه‌وت ساڵ ئازادی هێشتا بارودۆخی وڵات له چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌مدایه و هێشتا هێزه‌سیاسیه‌كان له قۆناغێكدان كه بردنه‌وه‌و دۆڕانی هه‌ڵبژاردن قبوڵ ناكه‌ن و ڕێز له ئیراده‌ی یه‌كترو هێزو ده‌نگی یه‌كتر ناگرن , دوای چوار مانگ له ته‌واو بوونی دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كان وئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كان كه چی هیچ لایه‌ك مل نادات بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كان و خۆیان ناده‌ن له قه‌ره‌ی پێك هێنانی حكومه‌تێكی ڕاسته‌قینه , بارودۆخه‌كه وادیاره به‌ره‌و خراپتربوون مل ده‌نێت و پرۆسه‌ی سیاسی له‌وڵات دا به‌ره‌و چه‌قبه‌ستن و گرێ كوێره ده‌چێت , له پاش ئه‌وه‌ی كه بازنه‌ی كێشه و ناكۆكیه‌كان رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت و كلتوری له‌كه‌داركردن و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن بره‌و په‌یدا ده‌كات و پرۆسه‌كه به بنبه‌ست ده‌گات و خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا.
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پۆستی باڵا له‌م ووڵاته‌دا وه‌ربگرن به‌ڵام زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕاستی دڵسۆزی ووڵاته‌كه‌ن و له خه‌می پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی عێراقدان ئه‌مه‌ش هه‌میشه ستراكتۆری عه‌قڵیه‌تی سیاسیه‌كانی عێراق بووه , چونكه زۆربه‌ی كاراكته‌ره سیاسیه عێراقیه‌كان ته‌نها له خه‌می به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندان و جێبه‌جێكه‌ری ئه‌جێندای سیاسی ووڵاتانی دراوسێن و كه‌سیان به ته‌نگ داهاتووی عێراقه‌وه نین.
پێویسته زۆر به جدی كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه جارێكی تر ئه‌م گفتوگۆیانه بخرێنه‌وه سه‌ر سكه‌ی ئاسایی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌كان وه‌لاوه بنرێن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بخرێنه سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تر , ئه‌بێت چی تر سیاسیه‌كان ده‌سته وه‌ستان نه‌بن له ئاست دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق , ئه‌بێت ئیتر ئه‌م ترادیسیۆنه باڵایه‌ی كه هه‌میشه مه‌رگی عێراقیه‌كانی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه بارگه و بنه‌ی خۆی بپێچێته‌وه جێگه بۆ ترادیسیۆنی لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆش بكات چونكه له دواجاردا ئه‌وه سیاسیه باڵاكان نین كه زه‌ره‌رمه‌ندن به‌ڵكو ئه‌وه هاووڵاتیانی عێراقن كه جارێكی تریش ده‌بنه‌وه به قوربانی هه‌ڵوێستی دۆگمایی سیاسیه‌كان , كاتێك كه عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وته‌مدا ده‌مێنێته‌وه به‌پێی كۆتا بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش , ئه‌وه عێراقیه‌كانن ئه‌و باجه ده‌ده‌ن نه‌ك سه‌ركرده سیاسیه‌كان , هه‌ڵه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه‌یه كه وای كردووه چوار یه‌كی هاووڵاتیانی عێراق له خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه بن , هاووڵاتیانی ووڵاتێك كه ووڵاته‌كه‌یان پڕه له خێر و بێره‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی , به‌ڵام بۆ خۆیان بۆته مایه‌ی نیفاق و دوو به‌ره‌كی و بۆته دێوه‌زمه وده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای هاووڵاتیه‌كانیه‌وه.
كێشه سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ئه‌م ووڵاته وا كه‌ڵه‌كه بوون كه گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی راست و دروست بۆیان كه له كۆتایدا ببێته هۆی پێكهێنانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست كارێكی ئه‌سته‌مه , بۆیه پێویسته بیر له ڕێگای ئه‌لته‌رناتیڤ بكرێته‌وه تاوه‌كو عێراق له‌م قه‌یرانه‌ی كه تێی كه‌وتوه رزگاری بێت.
یه‌كێك له‌و ئه‌لته‌رناتیڤانه كه ده‌بێت زۆر به جدی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌ست بكرێت به پراكتیزه كردنی به زووترین كات پرۆژه‌ی دابه‌ش كردنی عێراقه بۆسه‌ر سێ هه‌رێمی فیدراڵی كورد و شیعه و سونه , كه ده‌توانین بڵێین ئه‌مه تاكه ڕێگه‌ی نه‌جاته بۆ عێراق و عێراقیه‌كان تاوه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و ئازادی و دیموكراسی و سه‌ره‌تای له گۆڕنانی كێشه تائفی و مه‌زهه‌بیه‌كانی بێت و ئیتر هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆیدا له خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی خۆیدا بێت , ئه‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه كه ئیتر پرۆسه‌ی ئابووری گه‌شه‌ی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و پرۆسه‌ی سیاسی زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه و دیموكراتیه‌ت گه‌شه ده‌كات و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌كانیش پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
ده‌بێت ئیتر كوردیش له‌مه زیاتر ته‌ماشاكار نه‌بێت و ده‌ست به‌جێ هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانی خۆی له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانه‌وه بخاته گه‌ڕ له‌سه‌ر ئاسته ناوخۆی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوه‌كو سیاسیه عێراقیه‌كان بگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیتر فیدراڵیه‌ت بۆ عێراق بۆته ئه‌مری واقع و ده‌بێت به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت , ئه‌مه‌یه كه ده‌بێت كورد كاری بۆ بكات و هه‌وڵی زۆری بۆ بدات چونكه له دوا جاردا ئه‌وه كورده براوه ده‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌یه‌كی كۆنكرێتی بۆ ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی كوردان داده‌نرێت.