وه‌كو بـاوكم پـه‌رش و بڵاو
وه‌كو بـاوكم پـه‌رش و بڵاو
داسـتان بـه‌رزان
ئولفه‌تم گرتووه له‌گه‌ڵ عیلله‌ت، نییه چاره و شیفا
به‌رد ده‌بارێنێ به سه‌رما، چه‌رخی بێڕه‌حم و وه‌فا
له گۆرانییه‌كی (ڕه‌فیق چالاك)ه‌وه
1
چیبكه‌م؟
تاكو دڵی خودا ڕازی بكه‌م،
له كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی باوكمدا
یارمه‌تیم بدات.
2
باوكم سیگار ده‌كێشێت،
دڵ ته‌نگ ده‌بم
ده‌زانم، خه‌یاڵی له سه‌یوانه.
3
باوكم له مه‌نفاوه پێم ده‌ڵێت:
كوڕم دره‌نگه بۆ عیشق.
4
قومرییه‌ك كه‌وته به گمه گم،
كاتێك بۆ باوكم ده‌گریام!
5
باوكم دونیایه‌ك مه‌راقی تێدا جێگه بووه‌ته‌وه
كه‌چی خۆی له‌م دونیا گه‌وره‌یه‌دا شوێنێكی نییه!
6
باوكم ژیانی كرده ئه‌نگوستیله‌یه‌ك و
كردیه ده‌ستی.
ئیدی نازانم له مه‌نفا
ونیكرد
یان
توڕیدا؟!
7
به‌فر ده‌بارێت،
باوكم ده‌نۆڕێته ئاسمان و
ده‌ڵێت: له‌م غوربه‌ته كوشنده‌یه،
له كامه په‌ناگه بۆ نیشتمان بگریم؟
8
باوكم ناتوانێت به‌بێ خه‌ون بژی
به‌ڵام هه‌میشه خه‌ونی ئاڵۆز و
بچڕ.. بچڕٍ
كه هه‌رگیز نایه‌نه دی.
9
باوكم ده‌توانێت چاره‌نووسی زۆر كه‌س بزانێت.
خۆی نه‌بێت!
10
من هه‌میشه خۆم ده‌خۆمه‌وه
ئه‌ی تۆ؟
11
دڵم له‌خۆم ڕه‌نجاوه،
هه‌رچی ده‌كه‌م،
پارچه‌كانیم بۆ كۆ نابێته‌وه.
12
ئه‌ی ژیان
ده‌ستێك بخه‌ره سه‌ر دڵم،
بزانه چه‌ند ترپه‌ی ده‌وێت بۆ مردن؟
13
له ده‌نگی شكانی دڵم،
ڕاچڵه‌كیم
وه‌ختبوو شێتبم.
14
به مناڵێكم وت:
چه‌نده منت خۆش ده‌وێت؟
وتی: هێنده‌ی پێڵاوه تازه‌كانم.
15
به بێهوده‌یی قومرییه‌كان غه‌مگین ده‌بم،
بانگیان ده‌كه‌م، له‌سه‌ر دڵم ده‌نیشنه‌وه
بۆ بێكه‌سی دره‌خته‌كان ده‌گریم
بانگیان ده‌كه‌م، شنه شن دێنه
لێ ئه‌و كاته‌ی خۆم ده‌كوژم
كێ خه‌می قومرییهكانی بێت؟
كێ بۆ دره‌خته‌كان بگری؟
ئه‌مه‌یه ئومێدم.
16
ئه‌و ده‌مه‌ی ژیان به توندی
خۆیم پێدا ده‌كێشێت،
ده‌شێ له باوكم خراپتر
په‌رش و بڵاو ببمه‌وه.
17
له قوڵایی خهونێكدابووم به ژیانه‌وه
ته‌رمێك به لامدا ڕابوورد.
له ژماره (89)ی گۆڤاری (ئاینده)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.