نوێژێ ئه‌که‌م که‌سنه‌کرده …… حه‌مه سه‌عید که‌لاری
عه‌یامێکه
سێ به‌سێ شارم ته‌ڵاقداوه
بۆیه ئێستا گه‌لێ له ئاو
ئاوی کانیی ڕۆشنترم،
زۆر له ترپه‌ی دڵی چیا
دڵی بێگه‌ردی عاشقان
کاتێ له ئامێزی یه‌کدا ئه‌توێنه‌وه
به‌ر له دوا ماچ
لێک‌دابڕان ،
هێمنترم .
تا دایکم به‌سه‌ر مابوو
ڕۆژێ نه‌بوو
جارێ چوار پێنج
هه‌تا نزیک که‌وشه‌کانی
سه‌ر شۆڕ نه‌که‌م
کڕنۆش نه‌به‌م،
ئێستاکه ئه‌ز
ته‌نیا بۆ دڵی شکسته
ئه‌بم به که‌مه‌ی گۆچان و
بۆ منداڵێ که به‌لایدا تێئه‌په‌ڕم
وه‌ک تۆقێ گه‌نمی ڕه‌شگوڵ
ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه ئه‌گرێ
منیش بۆی ئه‌چه‌مێمه‌وه و
له ته‌باره‌ی به‌رائه‌تی
پڕ به‌گوێلێ ماچ سواڵ ئه‌که‌م .
هه‌موو جارێ
نه‌ک له جومعه و جه‌ماعه‌تا،
خۆم به‌ته‌نیا
دوای نیوه‌شه‌و
نوێژێ ئه‌که‌م
که‌سنه‌که‌رده ،
ئه‌و شه‌وانه‌ی
که خوداوه‌ندعه‌رشی غه‌زه‌ب به‌جێدێڵێ
به‌ده‌سته‌یه‌ک میهره‌بانیی گوڵڕه‌نگه‌وه
دێته خوارێ
له حوزووریا
به‌قه‌د قامه‌تی بوڵند و زاتی پاکی
تا ئه‌و ڕاوه‌ستێ ، ئه‌وه‌ستم
بێ نوشتانه‌وه بێ کڕنۆش
نوێژ و تاعه‌ت به‌جێ دێنم
نوێژێکی قووڵ
تاعه‌تێکی سۆفیانه
هه‌تاکو غه‌رق ئه‌بم له نوور .
ئاخر من سوێندم خواردوه
به دوا نیگای لێڵی شه‌هید
سوێند به مه‌عشووق
چیای” باوه‌شاسوار”ئاسا
سه‌نگین
سه‌نگین
ئارام ئارام
هه‌تا== ئه‌مرم
به پێوه ڕابوه‌ستم و
به ڕه‌شه‌با پێبکه‌نم.
14 /8/2010
باوه شاسوار ؛ چیایه‌کی به‌رزه‌ئه‌ڕوانێته سه‌ر شاری کفری دا.