Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
له‌ پێناو گرینگی دانی زیاتر به‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانمان

له‌ پێناو گرینگی دانی زیاتر به‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانمان

Closed
by August 18, 2010 گشتی

له‌ پێناو گرینگی دانی زیاتر به‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانمان
تاهیر عوسمان*

 

دیاره‌ كوردیش وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دونیا خاوه‌نی مێژوو   و شارستانیه‌ تێكی دێرینه‌ . باب و باپیران و پێشینانی ئێمه‌ش رۆڵیان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی و بڵاو كردنه‌وه‌ی ژیاریدا هه‌بووه‌.
 ئه‌گه‌ر كوردستان یه‌كه‌م لانكه‌و شوێنی یه‌كه‌مین مرۆڤ نه‌بووبێ و یه‌كه‌م مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی ئێمه‌دا نه‌ژیابێ. ئه‌وه‌ بێگومان وڵاته‌كه‌مان شان به‌ شانی وڵا ته‌ خاوه‌ن مێژوو و شارستانیه‌ته‌كان خودان مێژوویه‌ كی دێرینه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و شوێنه‌واره‌ كۆنه‌كان گه‌واهی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌وا ئه‌و خاكه‌ی ئێمه‌ مه‌ڵبه‌ندی شارستانیه‌ته‌ كۆنه‌كان بووه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد له‌ خاڵێكی سه‌ره‌كیدا له‌ هه‌موو گه‌لانی پێش كه‌وتووی جیهان جیا ده‌كاته‌وه‌و له‌و بواره‌دا به‌ ته‌نیا ده‌ مێنینه‌وه‌ گرینگی نه‌دانی ئێمه‌یه‌ به‌ شوێنه‌واره‌ كۆن و مێژووییه‌كانمان ,وه‌سوود وه‌رنه‌گرتنه‌ له‌و شوێنه‌وارانه‌ بۆ ده‌رخستنی لاپه‌ره‌ پرشنگداره‌كانی مێژووی كۆن و به‌ كار نه‌هێنانیه‌تی له‌ بواری گه‌شت و گوزاردا ,
ئه‌گه‌ر تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش گله‌یی ئه‌و پشت گۆێ خستنه‌مان بخستایه‌ته‌ ئه‌ستۆی رژێمی به‌غداو و بارو دۆخی ناله‌باری وڵات و داگیر كه‌رانه‌وه‌ به‌ گشتی. ئه‌وه‌ خۆ ئێستا هیچ جۆره‌ ترسێكی له‌و بابه‌ته‌ نه‌ماوه‌و حكو مه‌تی هه‌رێم توانایه‌كی دارایی و مرۆیی باشی هه‌یه‌و كه‌س ناڵێته‌ كورد له‌ پشتی چاوت دوو برۆیه‌. به‌ڵام بۆ گرینگی به‌ شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌ كانمان ناده‌ین و كه‌رتی گه‌شت و گوزاری پێ نابوو ژێنینه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناكه‌ین, ئه‌و بابه‌تێكی دیكه‌ی ترسناكه‌ . كه‌مته‌ر خه‌میه‌كی گه‌وره‌یه‌ . یه‌ كێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ش ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ره‌ كه‌ به‌ پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌ كان كۆنترین شوێنێكه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی كه‌ مرۆڤی كۆنی تیا ژیابێ و ئاوه‌دان بووبێ به‌ر له‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تایی ئه‌شكه‌وت جێ بهێڵێ و روو له‌ ده‌شتایی بكاو فێره‌ كشت و كاڵ كردن و دروست كردنی كوخی بچوك بێ بۆ خۆشاردنه‌وه‌ له‌ و دڕنده‌و گیان له‌به‌رانه‌ی كه‌ له‌  ئه‌شكه‌وته‌ به‌رزه‌كاندا خۆی لێَیان شاردبۆوه‌ . هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و شوێنه‌واره‌ گرینگه‌ له‌ خواره‌وه‌ شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆ مبیل و جێگای دانیشتن و پلیكانه‌ی سه‌ر كه‌وتنی بۆ درو ست كراوه‌ و ریزێك ستوونی رووناك كردنه‌وی بێ سه‌رچاوه‌ی كاره‌با له‌ بناری شاخه‌كه‌وه‌ ریز كراون و چه‌قێندراون .چونكه‌ مرۆڤ به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێ به‌سه‌ر چیایه‌كه‌ بكه‌وێ .به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌ دوای ماندوو بونێكی زۆر ده‌گاته‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ به‌ ته‌واوی هه‌ست به‌ وه‌ ده‌كا كه‌ ئێمه‌ی كورد به‌راستی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌ كانمان به‌ هه‌ند هه‌ڵناگرین, ده‌نا ئه‌سته‌مه‌ له‌ هیچ كوێیه‌كی دونیا رێگا بدرێ شوێنه‌وارێكی له‌مجۆره‌ ببێته‌ ته‌ویله‌ی به‌ خێو كردنی مه‌رو ماڵات و مانگاو ته‌نها پاشماوه‌ی ئه‌و گیان له‌به‌رانه‌ له‌و شوێنه‌ به‌دی بكرێ, له‌ بری ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ندین تابلۆی زانیاری و باس كردنی قۆناغه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ومرۆڤ  تیا ژیانی, باس له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ بكرێ ,یا خود كاره‌بای بۆ رابكێشرێ و به‌ نه‌شره‌ وگلۆپی كاره‌با رووناك بكرێته‌وه‌ كافتریاو چێشتخانه‌ی بۆ ساز بكرێ . كه‌ گشت ئه‌وانه‌ به‌ڵگه‌ی خه‌مساردی به‌ كه‌م رووانینه‌ مێژووی كۆنی خۆمانه‌ . پاشان زۆر سه‌یره‌ لایه‌نێك ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ له‌ رێگای سه‌ر كه‌وتن و دروست كردنی په‌یژه‌كاندا بكاو گۆره‌پانی بۆ قیر تاو بكاو به‌رد رێژی بكا به‌ڵام ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ كه‌ شوێنی مه‌به‌سته‌ وا ببێته‌ زبڵدان و جێگای به‌ خێو كردنی مه‌رو ماڵات ؟؟!!
بۆیه‌ زۆر به‌ پێویستی ده‌زانین لایه‌نێك به‌ جیدی ئاوڕ له‌و شوێًنه‌واره‌ گرینگه‌ بداته‌وه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی رابردووی حكو مه‌تدا وه‌زاره‌ تێكی سه‌ر به‌ خۆ به‌ ناوی گه‌شت و گوزار هه‌بوو به‌ ڵام جێ ده‌ستی دیار نیه‌ ,زه‌قترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌یه‌ كه‌ ده‌بوو به‌ باشی سوودی لێ وه‌ر بگیرێ و بكرێته‌ مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌شتیاری و خوێند كارو قوتابیان به‌ گشتی و قوتابیانی به‌شه‌كانی مێژوو له‌ زانكۆ كانی كوردستان سه‌ردانی بكه‌ن . به‌ ڵكو له‌وه‌ش گرینگتر پێویسته‌ له‌ پێناو نیشاندانی ئه‌و شوێنه‌واره‌ گرینگه‌ به‌ میوانانی وڵاته‌كه‌مان ئه‌و وه‌فدو شانده‌ فه‌رمیانه‌ی سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن جا سیاسی بن یا رۆشنبیری و هونه‌ری یا وه‌رزشی , یا ئه‌و كار مه‌ندو كرێكاره‌ بیانیانه‌ی له‌ گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌ كوردستاندان,یا میوانان به‌ گشتی به‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی خۆمان ئاشنا بكه‌ین ,چونكه‌ وڵاتانی ده‌ورو به‌ر شوێنی زۆر له‌وه‌ بێ بایه‌ختریشیان هه‌یه‌, به‌ڵام سوودیان لێ وه‌ر گرتووه‌و كردوویانه‌ته‌ سه‌نته‌رێكی گه‌شتیاری و خزمه‌ت گوزاریه‌كانیان بۆ دابین كردوه‌ و خه‌ڵك بۆ بینینی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ بلێت ببڕێ و پاره‌ بدا هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌رێزێكی دوورو درێژدا بوه‌ستێ و چاوه‌ڕوانی بكا تا نۆره‌ی به‌رده‌كه‌وێ , بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ به‌ شێك له‌ پیشه‌سازی گه‌شت و گوزاتر له‌ وڵاتتدا . به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌و قۆناغه‌ گرینگه‌ و له‌و بارو دۆخه‌ له‌بارو ره‌خساوه‌دا گرینگی به‌ دابین كردنی كه‌رتێكی دیكه‌ی ئابووری و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات ناده‌ین, كه‌ ئه‌مرۆ هه‌موو جیهان رووی تێ كردوه‌و سوودی لێ وه‌ر ده‌گرێ. ئه‌ویش كه‌رتی گه‌شت و گوزاره‌, له‌ و بواره‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌مته‌ر خه‌مین ,به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه‌ خه‌ریكی هاورده‌ كردنی كاڵاو كه‌لو په‌لی بیانین و ته‌نها شته‌ رواڵه‌ تیه‌ كاتیه‌ كانی وه‌كو سوپه‌ر ماركێت و بازاری هاو چه‌رخ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ,
كه‌ جیهانی پێش كه‌وتوو له‌ مێژه‌ ئه‌و قۆ ناغه‌ی بڕیوه‌و ئه‌وان ئێستا بیر له‌ سه‌ر چاوه‌ی له‌ بن نه‌هاتوو متمانه‌ له‌سه‌ر كراوی داهات ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی كه‌رتی گه‌شتو گوزار, كه‌ خۆشبه‌ ختانه‌ مادده‌ خاوو سه‌ره‌تایه‌كه‌ی له‌ كوردستاندا زۆره‌, به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ فه‌رامۆش كراوه‌ له‌وانه‌ش ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر, كه‌ ئومێد ده‌كه‌ین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزار لێكۆلینه‌وه‌ له‌و بواره‌دا بكه‌ن و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ خاوێن بكه‌نه‌وه‌ و پێداویستیه‌ سه‌ره‌ كیه‌كانی بۆ دابین بكه‌ن و بیكه‌نه‌ مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌شت و گوزاری دیار له‌ كوردستان و عێراق و ناو چه‌كه‌ به‌ گشتی .

 

*سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.