
ئه‌وه‌ی کورده موسوڵمان نییه! ئه‌وه‌ش موسوڵمانه کورد نییه!… عوسمان_ م
به پێی به‌رده‌وام بونی هه‌ر ئه‌م نه‌ریته دێرین و رێ و ره‌سمه کولتوریانه‌ی به‌ر له ئیسلامی میله‌تی کورد وک ره‌شبه‌ڵه‌ک، گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێ، کاری هه‌ره‌وه‌زی و زه‌ماوه‌ند، دڵداری کچان و کوران، جێ‌ژوان و جلوبه‌رگ، هۆنراوه‌ی عاشقانه و نوێ خوازی، میله‌تی کورد گه‌لێک پێشکوتوتر و ئازادتر و ئاقڵتر بوه به‌ر له هێرشی ئیسلام و داگیر کردنی کوردستان. ژنانی کورد له رێز و حورمه‌تی زیاتر و مافی یه‌کسانیی زیاتر به‌هره‌مه‌ند بون. به‌ڵام به هاتنی ئیسلام نه‌ک هه‌ر هیچی تازه‌ێان به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش که هه‌ێانبو له‌ده‌ستیان دا.
راسته که میله‌تانی ناوچه‌که به گشتی و کورد به تایبه‌تی سته‌م و زیانی قه‌ره‌بو هه‌ڵنه‌گرمان له عه‌ره‌بی ئیسلامی بینیوه، راسته که شه‌رمان به‌رانبه‌ریان کردوه و لێان توره‌ین و ئێستاش مقاومه ده‌که‌ین و نه‌بوین ه نابین به ئیسلام، به‌ڵام به حوکمی ئینساندۆستی و هه‌بونی هه‌ستی به‌رپرسانه‌مان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکان و میله‌تانی دنیا، خه‌ڵکی عه‌ره‌ب زمانیشمان وه‌ک خاڵکانی تری جیهان خۆش ویستوه و رێزمان لێ گرتون و رێزیشیان لی ده‌گرین. ئاماده بوین و هه‌ین که پێوه‌ندی ئابوری و کومه‌ڵاێه‌تی و دوستانه‌مان هه‌بێت. خودی زه‌واجی پیاوی کورد له‌گه‌ڵ ژنی عه‌ره‌ب و ژنی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ پیاوی کورد و پێک هێنانی بنه‌ماڵه و خزماێه‌تی و پێوه‌ندی جۆراوجۆرمان سه‌لمێنه‌ری ئه‌م هه‌سته ئینسانی و ئاشتی خوازانه‌ی ئێمه‌ی کورده به‌رانبه‌ر به هه‌مو دنیا.
کێشه‌ی دژ به عه‌ره‌ب و میله‌تی عه‌ره‌ب نییه! به‌ڵکو دژ به عه‌ره‌بی داگیرکه‌ری ئیسلامییه که سنوری کومه‌ڵاێه‌تی، سیاسی، کولتوری، زمان و که‌ساێه‌تیمانه که پێشێلیان کردوه، وڵاتمانیان داگیر کردوه و رێگای گه‌شه و پێشکه‌وتنیان لێمان به‌ستوه.
عه‌ره‌به ئیسلامیه‌کان به رێبه‌ری موحه‌مه‌د خوداێه‌کیان دروست کرد و له ژێر ناوی ئه‌م خودا ده‌ستکرده‌دا هێرشیان بۆ داگیر کردنی میله‌تان و وڵاتانی دنیا ده‌ست پێ کرد. له زۆر شوێن سه‌رکه‌وتن و له زۆر شوێن تێک شکێندران. کوردستان یه‌کێک له‌و شوین و وڵاتانه بو که عه‌ره‌بی ئیسلامی داگیریان کرد. به هاوکاری که‌سانێکی خۆ فرۆش و پاره و پله په‌ره‌ست که ئێستاش هه‌ر ماون و به‌رهه‌میان دێننه‌وه، په‌لاماری کوردستانیان دا. سامانی وڵاتمانیان به تاڵان برد. وه‌ک هه‌مو وڵاته داگیر کراوه‌کانیتر کچان و ژنانمانیان به‌دیل گرت و پیاوه‌کانمانیان کۆشت، وڵاتمانیان کاول کرد و کردیانه زیندانی مێشک و هه‌ست و هێزی داهێنه‌رمان. به هاوکاری خه‌ێانه‌تکارانی ناوخۆ، مێشکی میڵه‌تیان داگیر کرد و به‌لارێمانیاندا برد. به زه‌بری شکه‌نجه و لێدان و به درۆ و ده‌له‌سه‌ی به ناو ئاسمانی و جۆراوجۆر به‌شێک له خه‌ڵکمانیان کرده موسوڵمان و ئه‌م کوردانه بۆ به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی خۆێان له ئیسلامیه داگیرکه‌ره‌کان توندتر و بێره‌حمانه‌تر میله‌تی کوردیان کردوه‌ته فیدای نه‌وه‌کانی ئسلامی له سعودیه.
هه‌مو به‌ڵگه مێژوییه‌کان، ته‌نانه‌ت نوسراوه‌کانی خودی مێژو نوسانی ئیسلامی، ئه‌و راستیه‌ێان سه‌ڵماندوه که ئیسلام به زه‌بری شمـشێر و په‌لاماری بێره‌حمانه به سه‌ر میله‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له‌وانه میله‌تی کورددا سه‌پێندرا. میله‌تی کورد که یه‌كیکه له میله‌تانی ئیسلام لێدراو، هیچکاتێک نه به نامه و نه به ناردنی په‌ێامێک بۆ سه‌رانی ئیسلام له عه‌ره‌بستان که زوحمه‌ت بکێشن و بێن و به‌ره‌که‌تی ئیسلام که ئه‌م دواکه‌وتویی و قۆربه‌سه‌ریه‌ی ئێستامانه به هدێه بۆمانی بێنن و بمانکه‌ن به موسوڵان. هه‌روه‌ها خودی مانه‌وه‌ی کولتور و نه‌ریته‌کانی به‌ر له ئیسلامی میله‌تی کورد ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندوه که کورد به ئیراده‌ی خودا نه‌بوه‌ته موسلمان و ئێستاش موسوڵمان نییه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه زانستیه مێژوییه‌کان به هه‌مان شیوه که ئیسلام و له‌شکری خودای ئیسلام به زه‌بری شمشێر به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نزیک و شیمالی ئه‌فریقا و چه‌ند وڵاتێکیتری دنیادا سه‌پێندرا، ده‌بینین له پواتیه‌ی فه‌رانسه شکستی خوارد. له ئوروپای رۆژاوا پێشی پێ‌گیرا و راویان نا. له ئوروپای شه‌رقی شمشێره‌که‌ی له کار که‌وت و له قوسته‌نته‌نه‌یه تێک شکێندرا و خوداکه‌شیان که به قسه‌ی خۆێان قادری موتله‌قه و قه‌ت شکست ناخوا، نه‌ک هیچی پێ نه‌کرا، به‌ڵکوو به‌ر له له‌شکری ئیسلام هه‌ڵهات.
کورد به هیداێه‌تی خودا و به ره‌زامه‌ندی خۆی نه‌بو به موسوڵمان! کورد له‌به‌ر باش بون یان عادیلانه بونی یاساکانی قورئان نه‌بو به موسوڵمان، به‌ڵکو به کوشتار کردنی له لاێان شمشێر به‌ده‌ستانی عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیر که‌ر و به خه‌ێانه‌تی سه‌ڵاحالدینه‌کانی زمان کورد و به زۆر کرا به موسوڵمان. سه‌ره‌رای خه‌ێانه‌تی خائێنانی هه‌لپه‌ره‌ستی ناوخۆ له لاێه‌ک، وه له لاێه‌کیتره‌وه به کوشت‌و بری 1400 ساڵ حاکمیه‌ت نه‌ێانتوانیوه کورد بکه‌نه موسوڵمان. نه‌ێانتوانیوه شادی و هه‌ڵپه‌رکێ، ره‌شبه‌ڵه‌ک و گۆرانی، دڵداری و خۆشه‌ویستی که کولتوری به‌ر له هاتنی ئیسلام بو، بسرنه‌وه. هه‌ر بۆێه کورد موسوڵمان نییه و موسوڵمانیش ناتوانێ کورد بێ.
کورد حه‌زی له شادی و زه‌ماوه‌ند و ئازادییه! موسوڵمان دژی پێکه‌نین و شادی و ئازادییه. کورد بۆ ژیان دژیت، موسوڵمان کویله‌ی خودای ئیسلامه و بۆ مردن له پێناوی خودای موحه‌مه‌ددا دژیت. کورد خۆشبه‌ختی و کامه‌رانی بۆ ژن و پیاو، گه‌وره و بچوک له‌م دنیاێه‌دا ده‌وێ و باوه‌ری به به‌رابه‌ری ژن و پیاو هه‌بوه و هه‌ێه، موسوڵمان ژیانی ئه‌م دنیا ره‌ت ده‌کاته‌وه و بۆ به‌هه‌شتێکی خه‌ێاڵی ئه‌ویش به‌س بۆ پیاوانی موسوڵمان خۆی و خه‌ڵکه‌کان ده‌کۆژێ، وه ژن به ئینسان نازانێ و حیسابی حه‌یوانێکی ماڵی بۆ ده‌کا. ئه‌گه‌ر برێک ره‌فتار و ره‌وشتی نا ئیسانی و نا ئه‌خلاقی دژ به ئینسانیه‌ت و دژ به ژنی هه‌ێه، له راستیدا له عه‌ره‌بی ئیسلام و قورئانه‌وه فێر بوه و به شمشێری ئیسلام کراوه‌ته یاسا و کولتور بۆی و سه‌پێندراوه به‌سه‌ریدا.
له راستیدا کورد موسوڵمان نییه و عه‌ره‌بیش نییه. ئیسلام چه‌نده کولتور و رێگای گه‌شه‌ی کوردی تێک داوه و له ره‌وتی پێشکه‌وتن و زانستی دوری خستوه‌ته‌وه، ده‌ێان به‌رابه‌ر خراپتر کولتور و رێگای گه‌شه‌ی عه‌ره‌بیشی شیواند و کردنی به خه‌ڵکانێکی تاڵانچی و ده‌ستدرێژیکه‌ر و خوێنرێژ. عه‌ره‌به‌کان به به‌ره‌که‌تی ئیسلام و له ژێر کاریگه‌ریی په‌روه‌رده و فێرکردنه‌کانی نه‌ریت و یاساکانی قۆرئاندا خه‌ڵکانێکی ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زل، مه‌شه‌خۆر و داگیرکه‌ر راهاتون. ناتوانن کار بکه‌ن و باوه‌ریان به کار و زانست و گه‌شه کردن نییه. ئه‌مه ئیسلام فێری کردون و هۆی حاکم بونی ئیسلامه که میله‌تێکی توش و شه‌رانییان له دروست بوه. هه‌ر ئه‌م هۆێه‌شه که ئێستا لای خه‌ڵکی جیهان به نه‌فام و سه‌رچاوی تیرۆریست ناو ده‌برێن. ئه‌گه‌ر نه‌وتی عه‌ره‌بستان وشک بکا و حاجیه‌کانی وڵاتانی‌تر نه‌چن بۆ حه‌ج و ئه‌و هه‌مو پاره‌ێه که له منداڵه‌کانی خۆێانی ده‌گرنه‌وه هه‌ڵینه‌رێژنه بازاره‌کانی دینفرؤشیی حاکمانی سعودی، هه‌مویان له‌به‌رسان ده‌مرن.
کورد به هێرش و کۆشت و بری ئیسلام نه‌بو به عه‌ره‌ب و موسوڵمان. هوکه‌شی ئه‌وه‌ێه که کورد به ره‌زامه‌ندی و ئاره‌زوی خۆی ئیسلامی قه‌بوڵ نه‌کرد. خودی قورئان باشترین به‌ڵگه‌ێه که ئیسلام ته‌نیا بۆ عه‌ره‌به، ئه‌ویش عه‌ره‌به‌کانی مه‌که و دوروبه‌ری مه‌که‌ێه نه‌ک هه‌مو خه‌ڵکی عه‌ره‌ب زمانیتر. ئیسلام به هه‌مان شێوه که به زه‌بری شمشێر و داگیرکاری سه‌پێندرا به‌سه‌ر کورددا، به هه‌مان شێوه‌ش به کاری تیرۆریست و کۆشتار به‌سه‌ر خودی عه‌ره‌به‌کاندا سه‌پێندرا. غه‌زوه‌کان و شه‌ره گوره و خویناویه‌کانی ئیسلام له دژی عره‌به‌کانی عه‌ره‌بستان و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی، له‌وانه شه‌ره‌کانی به‌در، قاڵای غه‌یبه‌ر، ئۆحۆد و هه‌تا دوایی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌ن. سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که خودای ئیسلام، له ئاسمان نییه! له زویه و خودی موحه‌مه‌ده. قورئان که به عه‌ره‌بی نوسراوه، به‌س بۆ خه‌ڵکی عه‌ره‌ب زمانی داروده‌سته‌ی موحه‌مه‌د بوو. قورئان بۆ کورد نییه و کورد خودای نییه! ئه‌گه‌ر هه‌شی بێت ئه‌و خوداێه نییه که عه‌ره‌به و له عه‌ره‌بستان له دایک بوه! خودی خودای ده‌ستکردی موحه‌مه‌د له وته‌کانیدا که قورئانه، به زمانێکی ساده‌ی عه‌ره‌بی ده‌ڵێ که ده‌ێه‌وێ عه‌ره‌ب ئاقڵ بکا نه کورد و ئه‌و میله‌تانه‌ی که به زۆر کراون به ئیسلام و زمانیان عه‌ره‌بی نییه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که موحه‌ممه‌دی بۆ هیداێه‌ت کردنی عره‌ب کردوه به پێغه‌مبه‌ر نه‌ک بۆ کورد. بۆ نمونه له ئاێه‌تی 3ی سوره‌ی ئیبراهیمدا ده‌ڵێ:
" " (پێغه‌مبه‌ره‌کانمان به زمانی قه‌ومی خۆێان ناردوه.) که واێه ئه‌وه‌ی خۆی پێ کورده، ئه‌گه‌ر پێی بڵێن موسوڵمان ده‌بێ به ئیهانه‌ی بزانێ به خۆی و به هه‌مو میله‌تی کورد! نه‌ک ببێته دارده‌سی بۆ به عره‌ب و ئیسلام کردنی کورد.
تا ئێستا هیچ پێغه‌مبه‌رێک به زمانی کوردی و به ئاێه‌ت و سوره‌تی کوردیه‌وه نه‌هاتوه. هه‌ر ئه‌مه بڵگه‌ی سه‌لمێه‌ره که کورد موسوڵمان نییه. هه‌رکورد زمانێکیش موسوڵمان بێت، سه‌ر به ئیسلامی داگیرکه‌ره و ناتوانێ کورد بێت. هه‌روه‌ها له ئاێه‌تی 4ی سوره‌ی ئیبراهیمدا ده‌ڵێ:
" " (مو‌سا،مان به زمان و موعجزه‌ی خومان نارد که قه‌ومه‌که‌ی له تاریکی به‌ره‌و روناکی هیداێه‌ت بکا)
دیسانه‌که له ئاێه‌تی 6ی سوره‌ی شوری دا ده‌ڵێ:
" " (قورئانمان به زمانی عه‌ره‌بیمان بۆ تۆ نارد تا خه‌ڵکی مه‌که و ده‌وروربه‌ری له عه‌زابی رۆژی قیامه‌ت که هیچ شکێکی تێدا نییه بترسێنی).
ئه‌م ئاێه‌تانه ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنن که ئیسلام و قورئان هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به کورد و زمانی کورد و کولتوری کورده‌وه نییه. کورد له رێگای که‌سانێکی هه‌لپه‌ره‌ستی خائێنه‌وه سه‌پێندرا به‌سه‌ر کورددا که ئێستاش به کورد کۆشتن و جیهاد له رێگای خودای ئیسلامدا ئه‌م خه‌ێانه‌ته درێژه پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌و کوردانه‌ی که خۆێان به موسوڵمان و په‌یره‌وی ئیسلام ده‌زانن، هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به کورد و میله‌تی کورده‌وه نییه. ته‌نیا ده‌ێانه‌وێ به پاڵپشتی مادی و مه‌عنه‌وی عه‌ره‌بستانی سعودی و یارمه‌تیی ناراسته‌وخۆ و راسته‌وخۆی ئه‌مریکا هه‌مان ده‌وری بنلادن، مه‌لا عومه‌ر، بورهانه‌لدین ره‌بانی، حکمه‌تیار و گوروپه ئیسلامیه‌کانی تری ئه‌فغانستان له کوردستان بگێرن. ئه‌م زمان کورده ئیسلامییانه که ده‌ێان ساڵه به کرده‌وه سه‌لماندویانه که عه‌ره‌بی ئیسلامین، به زمانی کوردی و جلوبه‌رگی کورده‌وه رۆژانه به وتار و کردار و هه‌رشه خه‌ریکی ته‌عریب کردنی کوردن.
ئه‌م زمان کورده ئیسلامییانه له‌بری ئه‌وه‌یکه رێگای پاراستنی میله‌تی کورد و گه‌شه‌ی کوردستان بگرنه پێش، له باره‌گا و مقه‌ره‌کانیان هه‌مو رۆژێک ده‌ێان جار به شێوازی جۆراوجۆر و به تایبه‌تی 5 جار روو ده‌که‌نه وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی و کرنۆشی بۆ ده‌به‌ن. له پێشدا ره‌ق و ته‌ق به‌ره‌و قه‌بری موحه‌ممه‌د راده‌وه‌ستن. پاشان هه‌ردوک ده‌ستیان به به‌ر ورگیانه‌وه ده‌نێن و نوێژ بۆ خاوه‌نه‌کانیان ده‌که‌ن که سه‌رانی عه‌ره‌بستانی سعودین، له نوێژه‌کانیاندا به‌ڵێن ده‌ده‌ن که له پێناو ئه‌واندا میله‌ت و وڵاتی خۆێان بکه‌نه سه‌رگه‌رد و قوربانی ئه‌وان. ئه‌وه‌نده وه‌فادارن به عه‌ره‌بستان و حاکمانی عره‌بی ئیسلامی، که پاش وتنی برێک ده‌ری و وه‌ری به عه‌ره‌بی، به چؤک دادێن و کویله‌تی خۆێان ده‌سه‌لمێنن. دواتر به چۆک دادانیش رازی نابن و سوجده ده‌به‌ن له قیبله‌ێان که هه‌مان وڵاتی عه‌ره‌بستانه و قه‌بری موحه‌ممه‌د کا قاتڵی هه‌زاران کورده. پاش چه‌ندین جار ده‌پات کردنه‌وه‌ی ئه‌م سوجده بردنانه، به حاڵه‌تێکی قیزه‌ون و خۆ به هیچ و پوچ دانان و گرینان سواڵی داوای لێبوردن ده‌که‌ن که گوناهه‌کانیان ببه‌خشن. ده‌پارێنه‌وه که ئه‌گه‌ر مردن خاکی عه‌ره‌بستان بکرێته نه‌سیبیان و له لای قه‌بری جیناێه‌تکارانێکی وه‌ک سه‌عد کوری سه‌لمان، خالید کوری وه‌لید، عومه‌ری کوری خه‌تاب، عه‌لی کوری ئه‌بیتالب بیان نێژن. گوناهه‌کانیشیان که ده‌پارێنه‌وه لێان خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ێه که تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوی کورد بکه‌ن به عه‌ره‌بی ئیسلامی، وه یان نه‌ێنتوانیوه بگه‌ن به پله‌ی شه‌هید بون و خۆێان و خه‌ڵکیان له‌ناو به‌رن تا ئیسلام و قورئان سه‌رکه‌وتو بێ و هه‌مو کورد به عه‌ره‌بی قسه بکا.
ئه‌م زمان کورده ئیسلامیانه که جاروبار بۆ فریودان باسی کورد و مه‌سه‌له‌ی کورد ه‌که‌ن و فرمێسکی درۆینه‌ی بۆ هه‌ڵ ده‌رێژن، خۆێان هه‌م شان به شانی حکومه‌ته ئیسلامیه‌کانی ناوچه‌که و هه‌م به ته‌نیاش ده‌ێان جار به درێژایی مێژوی ئیسلام کوردیان قه‌سابی کرد. له ساێه‌ی حاکمیه‌تی ئه‌مانه و ئاێه‌ته‌کانی قورئاندا تا ئێستا به سه‌دان هه‌زار ژنی کورد کوژراوه و سه‌ریان بردرا. خه‌ته‌نه کردنه‌کان، به‌رده‌باران، قه‌تڵه ناموسییه‌کان، گه‌وره به بچوک و ژن به ژنه، خۆ کۆژی ژنان و خۆ سوتاندنیان ئه‌و به‌ره‌که‌ته‌ی خودای ئیسلام بوه بۆ میله‌تی کورد به گه‌شتی و به تایبه‌ت ژنانی کورد.
ئه‌مانه که به درۆ و بۆ فریودان جاروبار باسی میله‌تی کورد و کوردستان ده‌که‌ن، له راستیدا نیشتمان و وڵاتی راسته‌قینه‌ێان هه‌مان عه‌ره‌بستانی سعودییه! میله‌تیشیان هه‌مان ئومه‌تی موحه‌ممه‌د و عه‌بدی ئیسلامیه. عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر به چاوساغی و پاڵپشتی ئه‌م به‌ناو کورده ئیسلامییانه ده‌ێان جار هێرشیان کرده سه‌ر کوردستان و جیناێه‌تی سامناکیان خوڵقاند. کوردستانیان خه‌ڵتانی خوێنی کورد کرد. هه‌ر ئه‌م زمان کوردیه ئیسلامییانه که ئیدیعای خه‌بات بۆ رزگاری کورد ده‌که‌ن، به پێچه‌وانه‌و ئه‌مانه ناتوانن ئیلام بن و یاساکانی ئیسلام په‌یره‌و نه‌که‌ن. قورئان هیچ میله‌تێکیتر به ره‌سمی ناناسێ، هیچ زمانێکی‌تر بێجگه له زمانی عره‌بی به ره‌سمی ناناسێ. ده‌بێ هه‌مو به‌شه‌ریه‌ت ببنه موسوڵمان و به زمانی عه‌ره‌بی قسه بکه‌ن. ئه‌م زمان کورده ئیسلامییانه خه‌بات بۆ داگیر کردنی کوردستان و کردنی به به‌شێک له عه‌ره‌بستان و حاکم کردنی ئیسلامی ده‌که‌ن.
نه‌ک هه‌ر ئه‌م ده‌لیله روشنانه که له‌م بابه‌ته‌دا به کورتی ئاماژه‌مان پێ کردن و ده‌ێان نوسه‌ری تری کورد که راستیه‌کانیان باس کرد، وه له لاێان زمان کورده ئیسلامیه‌کانه‌وه کۆژران، خودی ئاێه‌کانی قورئان و شه‌ری بێ ئاکامی 1400 ساله‌ی خودا و پێغه‌مبه‌ر و له‌شکریانی ئیسلام له دژی ئینسانیه‌ت و میله‌تی کورد، به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن که به 1400 ساڵیتریش ئیسلام ناتوانێ کورد بکا به عه‌ره‌بی ئیسلامی. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شی سه‌لماندوه که: "هه‌رکه‌سێک کورد بێ موسوڵمان نییه! هه‌رکه‌سێکیش موسوڵمان بێ کورد نییه!
23/02/2008