ئاوێتە بوون…. ناڵە حەسەن
من لە نێو باخچەكانی بارانەوە
بۆ یەكەم جار
چاووم بە جوانیە سیحراوییە
سوریالییەكانی
باڵای تۆ كەوت
لە نێو جوانیە بوركانیە زایەندییەكانی
باڵاَ سنەوبەرییەكەی تۆوەش
بۆ یەكەم جار
باران ڕۆح و هەناسە و هەستەكانمی
تەڕكرد
لە نێو تابڵۆیەكی عەبەسیدا
من و تۆ و باران
لە قەد و باڵای یەكتری ئالابووین
وەك لاولاوەی
سەر پەنجەرەی ئاپارتمانەكانی بەهەشت
لە نێو باوەشی یەكتری ڕاكشابووین
وەك ڕەنگە ڕووتەكانی تریفە و گیا
لە نێو ڕۆحی یەكتریدا خەوتبووین
وەك ڕەگەكانی درەخت و خاك … !
هەولێر – كوردستان 2007
nala_hassan@yahoo.ca