
رزگاربوونی ئافره‌تی کارگه‌ر
رزگاربوونی ئافره‌تی کارگه‌ر
ئه‌لێکساندرا کۆلۆنتای
و. جه‌لال ده‌باغ
ئه‌لێکساندرا کۆلۆنتای کێيه؟
ئه‌لێکساندرا کۆلۆنتای يه‌کێکه له ديارترين ئافره‌تانی بزاڤی کۆمونيستی روسيا. ته‌نانه‌ت ماکسيم گۆرکی له‌سه‌ر زمانی مارتۆڤ ده‌گێڕێته‌وه که گوتويه: “له روسيادا ته‌نيا دوو شيوعی هه‌ن: لێنين و مادام کۆڵۆنتای”! يه‌که‌مين ئافره‌ت بوو له دنيادا که بووه وه‌زيرو، له حيزب و ده‌وڵه‌تدا له ساڵانی يه‌که‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا رۆڵێکی گرنگی گێڕا. پاشان بۆ ماوه‌ی چاره‌که سه‌ده‌يه‌ک له هێڵی ديبلۆماسييه‌وه له‌سه‌ر خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی سۆڤێتی به‌رده‌وامبوو. به‌ڵام به‌شداريی گه‌وره‌ی خه‌باته‌که‌ی بوو که هه‌موو ژيانی خۆی بۆ ته‌ر خانکرد، وه‌ک نووسه‌رێک و تێکۆشه‌رێکی شيوعی، له‌پێناو رزگاربوونی ئافره‌ت و، به‌شێوه‌ی تايبه‌تی رزگاربوونی ئافره‌تانی کرێکار.
ئه‌لێکساندرا دۆمۆنتۆڤيچ له خێزانی عه‌قيدێکی سوپای رو‌س له سان پێترسبورگ ساڵی 1872 له دايکبووه. هاوسه‌رگيری له‌گه‌ڵ خزمێکی خوێدا به‌ناوی موهه‌نديس ڤلاديمير کۆلۆنتای پێکهێنا. هه‌ر زوو له رێگه‌ی تێئۆريی داروين و بايه‌خدانی به په‌روه‌رده‌و زانستی ده‌روونی منداڵانه‌وه بيروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕی کاريتێکرد. له‌گه‌ڵ ئاوابوونی سه‌ده‌ی نۆزده‌يه‌مدا کۆلۆنتای يه‌کێکبوو له‌و ئافره‌ته ئاريستۆکراسی و بۆرژوايانه‌ی به‌رێگای ده‌رسگوتنه‌وه‌و به ر‌ێگای “رووکردنه گه‌ل” هه‌وڵی رزگارکردنی خۆيان دا. ئه‌و کاته‌ش سه‌رده‌می کۆتايی هاتنی “بزوتنه‌وه‌ی ميللی” بوو، ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه‌ی جوتيارانی به بڕبڕه‌ی پشتی شۆڕش له دژی تساريزم ده‌زانی و، هه‌ره‌وه‌زيی سه‌ره‌تايی له لاديدا به بيناغه‌ی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بۆ سۆسياليزم داده‌نا، هه‌ر له‌و بزوتنه‌وه‌يه‌وه لاباڵێکی تێرۆريستی جيابۆوه که به‌خێرايی سنووره‌که‌ی ئاشکرابوو، به‌تايبه‌تی دوای زنجيره‌يه‌ک ره‌شه‌کوژی تاقه‌که‌سی ئازايانه له‌دژی تساريسته‌کان و فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌کانی ده‌وڵه‌ت.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا روسيا له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێکی مێژوييدا بوو. په‌ره‌سه‌ندنی خێرا‌و گردبوونه‌وه‌ی زۆری پيشه‌سازی و، گواستنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار کۆيله‌ی پێشوو بۆ ده‌ستکردن به کاری کرێگرته‌ی سه‌خت و، خۆکوتانی سه‌رمايه‌داری بۆ ناو کشتوکاڵ و وێرانکردنی خێرای به‌رهه‌مهێنانی پاتريارکی “باوکسالاری” بوونه هۆی په‌يدابوونی ئه‌و چينه‌ی دواجار توانی به‌سه‌ر تساريزمدا سه‌رکه‌وێ و سۆسياليزم بنياتبنێ: که ئه‌ويش چينی کرێکاره. ديارده‌يه‌کی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه مانگرتنه گه‌وره‌کانی کرێکاران بوو له سان پێترسبورگ ساڵی 1896. که ئه‌وه‌بوو کرێکارانی ئافره‌ت شانبه‌شانی کرێکارانی پياو له تێکشکانی ئامرازه‌کاندا به‌شداربوون(که ئه‌مه شێوازێکی سه‌ره‌تايی کێشه‌ی چينايه‌تی) و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پۆليس بوو.
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی خێرای چينی کرێکاری روسدا، ئه‌و ئه‌ڵقه مارکسييانه ده‌رکه‌وتن که ساڵی 1898 له‌ناوحيزبی کرێکارانی سۆسيال ديموکراتی روسدا يه‌کيانگرت. کۆڵۆنتای له ساڵانی يه‌که‌می بزوتنه‌وه‌ی کرێکارييه‌وه چووه ناوی و، ئه‌وی زۆرتر کاری تێکرد سه‌ردانه‌که‌ی بوو بۆ يه‌کێک له کارگه گه‌وره‌کانی چنين که 12000 کرێکاری ژن و پياو کاريان تێدا ده‌کرد. دوای ئه‌وه بڕياری دا چاره‌نووسی خۆی ببه‌ستێته‌وه به چاره‌نووسی چينی شۆڕشگێڕی په‌ره‌سه‌ندوه‌وه. ئه‌م وابه‌سته سياسييه‌ی بووه هۆی ئاڵۆزبوونی په‌يوه‌ندييه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌يدا که چالاکيی سياسی ئه‌وی به‌ته‌حه‌دای که‌سايه‌تی خۆی دانابوو. بۆيه له‌گه‌ڵ تاقه منداڵه‌که‌يدا لێی جيابۆوه، هه‌رچه‌نده خۆشه‌ويستی و رێزيشی بۆی هه‌بوو. ژيانی خه‌بات و کاری داهێنه‌رانه‌ی به‌سه‌ر ژيانی خۆشه‌ويستی و خێزاندا هه‌ڵبژارد. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بۆ ئه‌وو کيژانی نه‌وه‌که‌ی کارێکی ئاسان نه‌بوو. له ياداشته‌کانيدا( که‌ساڵی 1926 نووسراوه) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: “هێشتا له‌نه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌م که له وه‌رچه‌رخانی مێژودا پێگه‌يشتن. خۆشه‌ويستيش، به هه‌موو هيوابڕاوييه‌کی دوباره‌بۆوه‌و تراژێدياوه هه‌وڵدانی هه‌ميشه‌يی به‌دوای به‌ختياريی ته‌واودا، هێشتا له ژيانمدا رۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕێت، رۆڵێکی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی که پێويسته هه‌يبێت! له‌وه‌دا کاتێکی به‌نرخ و وزه‌يه‌کی زۆر به‌فيڕۆدرا، ده‌کرێ بگوترێ بێ سوودبوو. له دوا شيکردنه‌وه‌دا، ئێمه‌ی ئافره‌تانی نه‌وه‌ی پێشوو ر‌ێگای رزگاربوونی به‌کرده‌وه‌مان نه‌دۆزييه‌وه. وزه‌ی خۆمان بێ لێکدانه‌وه به‌ختکرد، وزه‌کانمان به‌کرده‌وه له ئه‌زموونی سۆزداريی بێ ئه‌نجامدا به‌فيڕۆدا. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که‌من خۆم و تێکۆشه‌ران و ره‌نجده‌رانی ديکه‌ی ئافره‌ت، هه‌ستمان به‌وه‌کرد که خۆشه‌ويستی ئامانجی سه‌ره‌کيی ژيان نييه. توانيمان کار بکه‌ينه ته‌وه‌ری ژيانمان. جا ئه‌گه‌ر وزه‌ی خۆمان له کێشه‌ی هه‌ميشه‌ييدا له‌گه‌ڵ سۆزداريمان به‌رانبه‌ر که‌سانيتر به‌فيڕۆ نه‌دايه، ده‌مانتوانی کۆششی داهێنه‌رانه‌ی زۆرتر به‌خت بکه‌ين. له راستيدا ئه‌م ناکۆکييه جه‌نگێکی هه‌ميشه‌يی بوو دژی ده‌ستتێوه‌ردانی پياو له کاروبارمانداو ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر خودێتی خۆمان، ناکۆکييه‌ک له‌باره‌ی کێشه‌يه‌کی ئاڵۆزه‌وه: کارکردن يان خۆشه‌ويستی و هاوسه‌رگيری؟ ئێمه‌ی ئافره‌تانی نه‌وه‌ی کۆن وه‌ک کوڕان و کيژانی لاوانی ئه‌مڕۆ، نه‌مانده‌زانی که ده‌کرێ کارکردن و هه‌وڵدان به‌دوای خۆشه‌ويستيدا پێکه‌وه بگونجێندرێن، به‌چه‌شنێک کارکردن هه‌ر ته‌وه‌رێکی بوون بێت. خۆمان هه‌موويمان دا به خۆشه‌ويست به‌وهيوايه‌ی بگه‌ينه هاوئاوازييه‌کی ته‌واويی روحيی. به‌ڵام پياوهه‌ميشه هه‌وڵی ده‌دا خۆی به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێت و به‌پێی خواستی خۆی بمانگونجێنێت. بۆيه وێڕای هه‌رچی له ناو ده‌روونماندا شۆڕش هه‌ڵگيرسا. خۆشه‌ويستی ديسان بۆمان بووه کۆتێک. هه‌ستمانکرد که ئێمه کراوينه‌ته کۆيله‌و هه‌وڵماندا له کۆتی خۆشه‌ويستی رزگارمانبێ. دوای خه‌باتی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويستدا، دواجار رزگاربووين. به‌ره‌و ئازادی ده‌رچووين. سه‌رله‌نوێ که‌وتينه‌وه ناو ته‌نيايی و به‌دبه‌ختی. به‌ڵام هه‌ستمان به ئازاديی هه‌وڵدانده‌کرد به‌دوای سواره‌ی خه‌ونه‌کانماندا- کارکردن. بۆ خۆشبه‌ختی نه‌وه‌ی ئێستا ناچارنييه بچێته کۆڕی ئه‌و تێکۆشانه‌وه که بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤايه‌تی هيچ سوودێکی نييه‌و، هه‌موو کۆششی خۆی بۆ” چالاکيی داهێنه‌رانه ته‌رخان ده‌کات”. دوای ئه‌وه‌ی کۆڵۆنتای “ئازادي”ی خۆی ده‌ستخسته‌وه له روسيا ده‌رچوو بۆ ئه‌لمانيا. له زيوريخ ئابوريی سياسی خوێند. له بزاڤی سۆسيال- ديموکراتی ئه‌ڵمانيادا به‌شداریکرد، په‌يوه‌ندی له‌گه‌ڵ ديارترين رابه‌رانی به‌هێزکرد، به‌تايبه‌تی له‌گه‌ڵ رۆزا لوکسه‌مبورگ و کلارا زايتسکين. به‌ڵام له ئاستی سياسه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی روسياداو له‌کاتی که‌رتبوونی حيزب له ساڵی 1903دا کۆڵۆنتای هاوشانی مه‌نشه‌فييه‌کان راوه‌ستاو تا کاتی شه‌ڕی يه‌که‌می جيهان ئينجا هاته‌وه پاڵ به‌ڵشه‌فييه‌کان. له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی يه‌که‌مين شۆڕشی ساڵی 1905دا کۆڵۆنتای بۆ روسيا گه‌ڕايه‌وه‌و له ماوه‌ی پێش شه‌ڕی يه‌که‌می جيهاندا زۆربه‌ی کاتی خۆی بۆ کارکردن له‌نێوان ئافره‌تاندا ته‌رخانکرد. بزاڤی ئافره‌تان له روسيادا دوای شۆڕشی يه‌که‌م دامه‌زراو به‌سه‌رکرده‌يی بزاڤی بۆرژوای ئافره‌تانبوو که داوای يه‌کسانيی ته‌واويی ئافره‌تان و پياوانی ده‌کرد، به‌بێ گوێدانه ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵايه‌تی و سياسی پێويست بۆ هێنانه‌ديی ئه‌و يه‌کسانييه. هه‌وڵيشی ده‌دا بۆ رێکخستنی هه‌موو ئافره‌تان له‌ده‌وری ئه‌م داخوازييه. ئه‌مه‌ش هۆشمه‌نديی کرێکارانی شلوشۆڵ ده‌کرد به‌رانبه‌ر به‌و چه‌وسانه‌وه‌يه‌ی تووشی هاتبوون و خستبوونييه ژێر رابه‌رێتی بۆرژواوه. کۆڵۆنتای له کۆششيدا بۆ دامه‌زراندنی کاری سۆسياليستی له‌ناو ئافره‌تاندا ناچاربوو له دووبه‌ره‌وه بکه‌وێته خه‌بات: له دژی بزاڤی ئافره‌تان له‌لايه‌که‌وه‌و، له‌پێناو قايلکردنی هاوڕێکانيدا، له ئافره‌تان و پياوان له‌ناو حيزبی سۆسياليستی ديموکراتيدا که پێويسته بايه‌خ بدرێت به رێکخستنی ئافره‌ته کرێکاره‌کان. ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێکانيدا له ساڵێ 1906دا يانه‌ی ئافره‌تانی کرێکاريان دامه‌زراند بۆ خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵينه‌وه له مه‌سه‌له‌کانی ئافره‌تانی کرێکار‌و، مه‌شقکردن له‌سه‌ر شێوازی جۆربه‌جۆری پڕۆپاگانده‌و هاندان له ريزی ژنه کرێکاره‌کاندا. داواشی ده‌کرد داموده‌زگای حيزبيی پسپۆڕ دروست بکرێن بۆ کارکردن له‌ناو ئافره‌تانداو، گوێش بدرێته تايبه‌تمه‌نديی باری ئافره‌تان وه‌ک دايک و که‌يبانوی ماڵ و، دواجار تايبه‌تمه‌نديی شێوازه‌کانی زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرتری ئافره‌تان. ئه‌م يانه‌يه به‌شداری کرد له پێکهێنانی يه‌که‌مين ناو‌کی بزاڤی سۆسياليستی ئافره‌تان له روسيادا. له يه‌که‌مين کۆنگره‌ی ئافره‌تانی سه‌رجه‌م روسيادا که ساڵی 1908 پێکهات ئافره‌تانی کرێکار توانييان له‌و کۆنگره‌يه‌دا نوێنه‌ريان به‌شداربن و داخوازييه جياوازه‌کانيان بخه‌نه‌روو، ده‌سته‌ی نوێنه‌رايه‌تيی ئافره‌تانی سۆسياليستی 30 کرێکاربوون که زۆربه‌يان نه‌خوێنده‌واربوون.
له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی شه‌پۆلی داپڵۆسين و تێرۆرداو، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگيرکردنيدا، کۆلۆنتای ناچاربوو ساڵی 1907 رێگايه‌کی توندوتيژتر له ئه‌ڵمانيادا بگرێته‌به‌رو، له‌سه‌ر کاری له‌ناو ئافره‌تاندا درێژه‌ی دا‌و، له کۆنگره‌ی شتۆتگارتی حيزبی سۆسيال – ديموکراتی ئه‌لمانيادا ئاماده‌بوو(10). هه‌روا کۆڵۆنتای يه‌کێک بوو له‌و مامۆستايانه‌ی له قوتابخانه‌ی حيزبيی کادير بۆ کرێکارانی رو‌س له ئيتاليا ده‌رسی ده‌گوته‌وه. پڕۆژه‌ی چه‌ند ياسايه‌کيشی دانا بۆ سه‌رپه‌رشتی دايکايه‌تی و منداڵێتی تا پێشکه‌شی نوێنه‌رانی سۆسيال ديموکراته‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی دۆمای بکات. له تاراوگه‌ش کتێبه‌که‌ی به‌سه‌ردێڕی ” بيناغه کۆمه‌ڵايه‌تييه‌کانی مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تان”چاپ و بڵاوکرايه‌وه که مشتومڕێک بوو له‌دژی ره‌وتی ژنانه‌و بۆ داواکردن له حيزبی سۆسيال ديموکراتی روسی که بزاڤێکی کرێکارانه‌ی ئافره‌تانه دامه‌زرێنێ. له‌ساڵی 1911دا له رێکخستنی يه‌که‌مين جه‌ژنی جيهانيی ئافره‌تاندا به‌شداريکرد. ئه‌و جه‌ژنه‌ی که هه‌موو ساڵێک تا ئێستاش له هه‌شتی ئاداردا ئاهه‌نگی ده‌گێڕين. سه‌ردانی فه‌ره‌نساشی کرد بۆ به‌شداری له رێکخستنی مانگرتنه‌کانی که‌يبانووه‌کانی ماڵان له دژی گرانی بژيوی. هه‌روا سه‌ردانی ئينگلته‌رای کرد‌و سه‌رنجی ئه‌و ده‌ورگێڕانه‌ی دا که ئافره‌تان له نه‌قابه‌کانی کرێکارانی ئينگليزدا هه‌يانه. کۆڵۆنتای دوای هه‌ڵگيرسانی دووه‌مين شه‌ڕی جيهان ئه‌ڵمانيای جێهێشت. له هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی حيزبه سۆسيال- ديموکراته‌کانی ئه‌وروپا سه‌رسامبوو که پشتگيريی شه‌ڕه‌که‌يانکرد بۆ دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وت له نێوان ده‌وڵه‌تانی ئيستيعماريدا. ئيتر بۆ دواجار په‌يوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وتی مه‌نشه‌فييه‌کان بڕی و له حوزه‌يرانی 1915دا چووه پاڵ به‌ڵشه‌فييه‌کان. به‌درێژايی ئه‌و ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌لێکسه‌نده‌ر شليابنيكوف رۆڵێکی گرنگی گێڕا له پڕۆپاگانده‌دا دژی شه‌ڕه‌که‌و ره‌وتی سۆسيال- ئيمپريالی له بزاڤی کرێکاراندا. کۆلۆنتای رێگه‌ی په‌يوه‌ندی بوو له نێوان لێنين- له سويسرا- و کۆميته‌ی ناوه‌نديی حيزبی به‌ڵشه‌فی له‌ناو روسيادا. پاشان به‌هاندانی لێنين سه‌فه‌ری ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مريکای کرد، له‌وێ زۆر گه‌ڕاو له‌دژی شه‌ڕی ئيستيعماری و له‌پێناو گۆڕينی به شه‌ڕێکی خۆوڵاتی له دژی سه‌رمايه‌داری ده‌يان کۆڕی پێکهێنا. دوای روخانی ژێمی تساری کۆڵۆنتای بۆ روسيا گه‌ڕايه‌وه. ئه‌وکاته شه‌ڕه‌که باری گوزه‌رانی خه‌ڵکی گرانتر کردبوو. ئه‌مه‌ش هانده‌رێکبوو بۆ به‌ڵشه‌فييه‌کان که بايه‌خێکی تايبه‌تی به کارکردن له‌ناو ئافره‌تانی کرێکاردا بده‌ن. بۆيه له ده‌رکردنی رۆژنامه‌يه‌کی ئافره‌تاندا به‌ناوی “ئافره‌تانی کرێکار” به‌شداریکرد. هه‌روا له رێکخستنی بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌ته کرێکاره‌کان له دژی گرانيی بژيوو له‌پێناو سووککردنی ئه‌رکی ئافره‌تان له‌ناو ماڵدا. به‌ڵام به‌شداريی سه‌ره‌کی له‌و ماوه‌يه‌دا له‌ناو حيزب خۆيدابوو. له رۆژنامه‌ی پڕاڤدادا ده‌ينووسی و يه‌کێک بوو له به‌ڵشه‌فييه دێرينه‌کان که‌له نيسانی 1917دا هاوشانی لێنين راوه‌ستا، له‌وکاته‌دا که تێزه به‌ناوبانگه‌کانی بڵاوکرده‌وه‌و داوای کرد به رێگه‌ی سۆڤێته‌کان حکومه‌تی کاتيی بۆرژوا بڕوخێندرێت و چينی کرێکار ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست و سۆسياليزم دامه‌زرێنێت. له‌کاتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستيدا له حوزه‌يران- ته‌موزی 1917دا ده‌ستگيرکراو له‌يه‌کێک له به‌نديخانه‌کانی پێترۆگراد به‌ندکرا. پاشان به‌ره‌ڵاکرا بۆئه‌وه‌ی بخرێته باری نيشته‌جێبوونی به‌زۆره‌وه. کۆڵۆنتای ئه‌ندامی کۆميته‌ی ناوه‌ندی بوو که بڕياری راگه‌ياندنی شۆڕشی دا‌و سه‌رکردايه‌تی پڕۆسه‌ی جێبه‌جێکردنيشیکرد. له‌يه‌که‌مين حکومه‌تی به‌ڵشه‌فيدا به‌سه‌روکايه‌تی لێنين کۆڵۆنتای به کۆميساری گه‌ل (وه‌زير) بۆ کاروباری کۆمه‌ڵايه‌تی دانرا. تا ئاداری 1918 له‌م پله‌يه‌دا مايه‌وه‌و بنچينه‌ی ژماره‌يه‌کی زۆر ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی داڕشت بۆ بار ودۆخی ئافره‌تان و خزمه‌ته کۆمه‌ڵايه‌تييه‌کان به‌گشتی. له پێشينه‌ی کاره‌کانيدا باشکردنی باری ژيانی که‌مئه‌ندامه‌کانی شه‌ڕبوو. هه‌روا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فێربوونی ئاينی بۆ کچانی قوتابخانه فه‌رمييه‌کان و، ره‌وانه‌کردنی راهيبه ژن و پياوه‌کان بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ريی شارستانی. مافی به‌ڕێوه‌بردنی خۆبه‌خۆی قوتابخانه‌کان درا به کچان. هه‌تيوان و بێ باوکان له‌دامه‌زراوه‌ی تايبه‌تيی لانه‌وازاندا داڵه‌دران. کۆميته‌يه‌کی پێکهێنا که ياسای بيمه‌ی ته‌ندروستی خۆڕايی و به‌رفراوانی بۆ هه‌موو دانيشتوانی روسيا دانا. هه‌روا له سه‌ره‌تای ساڵی 1918دا نووسينگه‌يه‌کی ناوه‌ندی دامه‌زراند بۆ سه‌رپه‌رشتی دايکان و منداڵان وبۆ رێپيشانده‌ريی ئافره‌تانی دووگيان و دابين‌کردنی ئامڕازه‌کانی سکپڕنه‌بوون. دايه‌نگه‌ی رۆژانه‌شی دامه‌زراند بۆ به‌خێوکردنی منداڵی ژنانی کرێکار…
له‌ماوه‌ی ساڵێکدا که به‌ڵشه‌فيکه‌کان ده‌سه‌ڵاتيان وه‌رگرتبوو توانييان ده‌سه‌ڵاتی که‌نيسه له هاوسه‌رگيريدا لابده‌ن و يه‌کسانيی ته‌واوی ئافره‌ت و پياويان له مافه‌کاندا هێنايه‌دی و هاوسه‌رگيری بووه رێکه‌وتنێکی ئازاد له‌نێوان دوو هاوبه‌شی يه‌کسانداو هه‌ردوولاش مافی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌يان هه‌بوو.
له تشرينی دووه‌می 1918دا يه‌که‌مين کۆنگره‌ی ئافره‌تانی جوتيارو کرێکار پێکهات که1147 نوێنه‌ر به‌شداری بوون. له‌م کۆنگره‌يه‌دا کۆميته‌يه‌ک پێکهات بۆ هوشيارکردنه‌وه‌ی ئافره‌تانی زه‌حمه‌تکێش که هه‌موو مافه نوێيه‌کانيان بزانن و بۆ به‌ره‌نگاريی هه‌موو شێوازێکی جياوازخوازی له‌ناو حيزب و کۆمه‌ڵدا دژی ئافره‌تان. ئه‌رکی سه‌ره‌کيی ئه‌م کۆميته‌يه کۆکردنه‌وه‌ی ئافره‌تان بوو بۆ به‌شداری له خه‌باتی سياسی و له بنياتنانی سۆسياليزمدا. له ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆدا کۆلۆنتای بۆ خه‌بات له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا بانگکرا. به کۆميساری گه‌ل بۆ کاروباری هۆشمه‌ندی و راگه‌ياندن له حکومه‌تی ئۆکرانيدا دانرا. له هێنانی سه‌دان ئافره‌تدا به‌شداری کرد بۆ چه‌کهه‌ڵگرتن به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هیرشی کۆنه‌په‌رستی که له‌لايه‌ن ئيمپرياليزمی ئه‌نگلۆ- فه‌ڕه‌نسييه‌وه پشتگيری ده‌کرا. کاتی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ مۆسکۆ بووه به‌رپرسی نووسينگه‌ی کاروبار رێکخستنی ئافره‌تان له‌ناو حيزب‌دا، ئه‌و نووسينگه‌يه‌ی رۆژنامه‌يه‌کی هه‌فتانه‌ی شيوعيی ئافره‌تانی ده‌رده‌کردو، کاروباری ئافره‌ته موسوڵمانه‌کانی رێکده‌خست و، دوو کۆنگره‌ی جيهانيی ئافره‌تانی له مۆسکۆ پێکهێنا. چالاکيی کڵۆنتای ئه‌و کاته سه‌رکه‌وت که لێنين خۆی پشتگيريی پڕۆژه‌که‌ی ئه‌وی کرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه که منداڵ له‌باربردن به شه‌رعی بناسرێت و به‌سه‌رپه‌رشتی و خه‌رجيی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامبدرێت.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، له ناو ريزه‌کانی حيزبی به‌ڵشه‌فيدا مشتومڕێکی گه‌رم ده‌ستی پێ‌کردبوو له‌باره‌ی رۆڵی نه‌قابه‌کانه‌وه له سايه‌ی ديکتاتۆريی پڕۆلێتاريادا. کۆڵۆنتای هه‌ڵوێستێکی به‌رهه‌ڵستيی زۆربه‌ی حيزبی گرته‌به‌رو، داوای‌کرد کۆنگره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌رجه‌م روسيا پيشه‌سازی به‌ڕێوه‌ببات. له‌گه‌ڵ ئه‌لێکسانده‌ر شليابنيکۆف و هه‌ندێ له سه‌رکرده نه‌قابييه‌کان ده‌سته‌يه‌کی حيزبيی به‌رهه‌ڵستکاری پێکهێنا که به ” به‌رهه‌ڵستکاريی کرێکاری” ناسرابوو، به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی وه‌ڵامی تڕۆتسکييان ده‌دايه‌وه که دروشمی” به سه‌ربازی کردنی کار”ی به‌رزکرده‌وه که ديسيپلينێکی سه‌ربازيی توندوتۆڵ به‌سه‌ر چينی کرێکاردا بسه‌پێندرێ وهه‌موو نه‌قابه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م سياسه‌ته ته‌رخانبکرێن. له‌بريی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردايه‌تيی نه‌قابه‌کان به دانان دياری بکرێن. زۆربه‌ی حيزب له ده‌وری لێنين کۆبوونه‌وه که به توندی خوليای بيروکراسييانه‌ی ترۆتسکی له به‌ڕێوه‌بردندا ئيدانه‌کرد. به‌رپه‌رچيی “به‌رهه‌ڵستکاريی کرێکاری”دايه‌وه‌و وايدانا که داواکردنی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنان و پيشه‌سازی له‌لايه‌ن نه‌قابه‌کانه‌وه رۆڵی سه‌رکردايه‌تی حيزب ناهێڵێت. هه‌روا رۆڵی نه‌قابه‌کان وه‌ک ئه‌ڵقه‌ی گه‌ياندنی نێوان پێشڕه‌وێتی شيوعی و جه‌ماوه‌ر ناهێڵێت. ئه‌وکاته چينی کرێکار ده‌که‌وێته به‌ر په‌لاماری جۆره‌ها فريودان و له‌رێلادان که‌له نێوه‌نده‌کانی جوتياری و ورده‌بۆرژوايی ده‌ورو پشتييه‌وه بۆی دێته‌ناوه‌وه. له‌ئاست ئه‌مه‌شدا لێنين داوای‌کرد:
1- تاڕاده‌يه‌ک سه‌ربه‌خۆيی بدرێته نه‌قابه‌کان تا به‌رده‌وامبێ له به‌رگريکردنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی چينی کرێکاردا له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی سۆڤييه‌تدا، که هێشتا نه‌بۆته ده‌وڵه‌تیکی سۆسياليستی، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تیکی کرێکاريی “له‌ڕێلاده‌رێکی بيرۆکراسييه” له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌يمانيی کرێکاران له‌گه‌ڵ جوتياران که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری گه‌لن.
2- نه‌قابه‌کان به قوتابخانه‌يه‌کی کۆمونيستی و قوتابخانه‌يه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌به‌ريی کرێکاری دابنرێن. له کۆنگره‌ی حيزب‌دا ساڵی 1922 هه‌ردوو لاباڵی ئۆپۆزيسيۆن به‌زين و ئامۆژگارييه‌ک له کۆنگره‌وه ده‌رچوو که ده‌سته‌ی”به‌رهه‌ڵستکاريی کرێکاری” به ياساغ دابنرێت.
دوای ئه‌م مێژووه رۆڵی کۆڵۆنتای له سياسه‌تی ناوخۆدا که‌مبۆوه. ساڵی 1923 چووه بواری کارکردن له‌کاروباری ده‌ره‌وه‌داوچه‌ند پايه‌يه‌کی ده‌بلۆماسيی له نه‌رويج و مه‌کسيک و فينله‌نداو سويد گرته‌ئه‌ستۆ. تا له‌ساڵی 1943دا بووه باڵوێزێکی گه‌ڕۆک. له‌ساڵی 1945داحکومه‌تی سۆڤێتی کردييه نوێنه‌ری خۆی بۆ ئيمزاکردنی رێکه‌وتنی دۆستايه‌تی سۆڤييه‌ت- فينله‌نده. گۆمان له‌وه‌دا نييه که خۆکێشانه‌وه‌ی زووبه‌زووی کۆڵۆنتای له ژيانی سياسی ناوخۆ بووه هۆی رزگاربوونی له‌و چاره‌نووسه تاريکه‌ی هاوڕێکانی له “به‌رهه‌ڵستاکاريێ کرێکاری” به‌سه‌ريان هات و ژماره‌يه‌کی زۆری سه‌رکرده‌و کاديرانی حيزبی به‌ڵشه‌فی له ره‌وتی جۆربه‌جۆر له‌ناوه‌ڕاستی سييه‌کاندا .. تياچوون.. کۆڵۆنتای له مۆسکۆ ساڵی 1952 له‌ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵيدا کۆچی دوايی کرد‌و، ژماره‌يه‌کی زۆريش نووسينی له مه‌سه‌له‌کانی په‌روه‌رده‌و له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌يی و سۆسياليستی له فينله‌نداو، شه‌ڕی جيهانی و، چينی کرێکاريی ئه‌وروپی و، مه‌سه‌له‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کرێکاری له روسيای سۆڤێتيداو مه‌سه‌له‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کرێکاری له روسيای سۆڤێتيدا جێهێشت، که‌وا سێ ده‌قيان بڵاوده‌که‌ينه‌وه که ئه‌مانه‌ن: “شيوعێتی و خێزان”که ناميلکه‌ی چه‌ند داوايه‌که دوای دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتی سۆڤييه‌ت نووسراوه‌و، “مێژوی بزاڤی کرێکارانی سۆسياليستی له ئه‌وروپادا” و”راپۆرت بۆ کۆنگره‌ی سێيه‌می کۆمينتێڕن” که لێره‌دا بڵاويان ده‌که‌ينه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕيارانه‌ی پێکه‌وه هاوپه‌يوه‌ندن( ده‌قی يه‌که‌م و دووه‌م فه‌واز ته‌ڕابولسی کردويه به عه‌ره‌بی و ده‌قی سێيه‌ميش طلال الحسينی وه‌ريگێڕاوه). کۆلۆنتای خۆی شێوازی لێتێگه‌يشتنی له‌مه‌سه‌له‌ی رزگايی ئافره‌ت، ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌ی ژيانی خۆی بۆ ته‌رخانکرد به‌م بڕگه‌يه پوخته‌کردووه که له ياداشته‌کانيدا (ساڵی 1926 نووسراوه): ” ئه‌گه‌ر له‌م دنيايه‌دا شتێکم هێنابێته‌دی، به‌هۆی خاسێته‌کانی خۆمه‌وه نييه. ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامم گه‌ياندوون به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان، وێڕای هه‌موو کۆسپ و ته‌گه‌ره‌يه‌ک، وا به‌و ره‌وته‌دا ده‌ڕۆن دانپێدانانی گشتی ده‌ست بخه‌ن، هاتنی مليۆنه‌ها ئافره‌ت بۆ ناو کاری به‌رهه‌مهێن، که‌له‌ماوه‌يه‌کی خێرادا له‌کاتی شه‌ڕدا به‌جێگه‌يه‌ندرا، ئه‌مه‌بوو بواری له‌به‌رده‌م ئافره‌تان واڵاکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزترين پايه‌ی سياسی و ديبلۆماسی بگرێته‌ده‌ست. بێگومان ته‌نيا وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک يه‌کێتی سوفييه‌ت ده‌توانێ به‌بێ بيرێکی پێشينه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت بکات. هه‌روا ته‌نيا به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده‌وه‌کانی له گۆشه‌نيگای شاره‌زايی و لێهاتنه‌کانييه‌وه، دواجار هه‌رخۆی ده‌توانێت که پله‌وپايه‌ی به‌رپرسيی پێ بسپێردرێت. ته‌نۆڕشگێڕانه‌ی نوێوه‌بووه خاوه‌نی ئه‌وه‌نده هیز که بتوانێت هه‌موو گرێ و خڵته‌و پاشماوه‌کان له‌دژی ئافره‌ت بماڵێت. به يه‌کێتی گه‌لی ره‌نجده‌رو به‌رهه‌مهێن ده‌توانرێ يه‌کسانی ته‌واوی و رزگاربوونی يه‌کجاره‌کی بۆ ئافره‌ت بێته‌دی، ئه‌مه‌ش به‌رێگای بنياتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ.