
گه‌رده‌كان له‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه…. عادل عه‌لی
به‌لاپه‌ڕه زه‌رده‌كانی ژینه‌وه
دوای عه‌یامێ دێمه‌وه
لات
بێ خه‌به‌ر دێمه‌وه
لای ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی تۆ
كه‌تا ئێستا نازانم
كاره‌كته‌ری رووداوه‌كانی
كێ بوون!
به‌نه‌فه‌سی مێرد منداڵییه‌وه
ئه‌وشۆ چاوم ناچێته خه‌و
گه‌ره‌كمه له‌گه‌ڵ كازیوه‌دا
ژووان بگرم
تۆ بڵێی به‌چه‌ندی تر بگه‌مه‌وه
كازیوه‌ی به‌ریه‌كه‌وتنه‌وه ؟!
كێ ده‌مباته‌وه سه‌ررۆخی
به‌ر له‌دابڕان……
ئه‌وسا له‌خه‌وی غه‌فڵه‌تدا
ووچانت گرتبوو، كه‌چی
ئه‌ووشۆ رێگای ده‌یان ساڵ
ده‌به‌مه‌وه بۆ سپێده…..
خانه‌خوێم ده‌یجوره‌و
سه‌فه‌رم كازیوه
ئه‌م شه‌و
ئه‌و ووتی سترانم بۆ ده‌چڕی؟
من ووتم…
له‌ناو له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگی تۆدا
نغرۆ ئه‌بم
له‌شیله‌ی خۆشی تۆدا
پێكی ئه‌به‌دی فڕ ده‌كه‌م
له‌جه‌سته‌ی بێگه‌ردی تۆ
ئاخه‌كانی زوو فه‌نا ده‌كه‌م
له‌ده‌رگای بوونی تۆوه
سه‌فه‌ر بۆ ئاسوده‌یی ده‌كه‌م…..
تۆ ته‌ماشای لاپه‌ڕه زه‌رده‌كانی
ژینم مه‌كه
هێشتا سه‌وزن……
گه‌ر رێژنه‌یه‌كی تۆم به‌ركه‌وێ
پێم وایه بۆ رووان ده‌بمه‌وه
گه‌ر گه‌رده‌كانی ته‌مه‌ن
له‌ناخی مندا
بێ گه‌ردییان له‌ده‌ست دابوو
دڵنیابه مه‌حاڵه…
ناچنه‌وه سه‌ر گه‌رده‌كانی تۆ
له‌گه‌رده‌كانی ته‌مه‌نی بێ توییدا
غوباری چاوه‌ڕوانی
له‌گه‌ڵ زریانی وه‌رزه‌كانی ناكامیدا
به‌خت به‌پایز ئه‌سپێرا
كه‌چی ئێستا له‌م گه‌لاوێژی ژینه‌دا
خاكه لێوه دێته‌وه كۆشی
بیركردنه‌وه
به‌جه‌سته‌ی شه‌قاری
ژینمه‌وه سڵاوله
خه‌نده‌ی عاتیفه‌ی
دره‌نگ كه‌ووتو ئه‌كه‌م
تاله‌وێوه له‌بێگه‌ردی
چاوه‌ڕوانیدا
بێ گه‌ردی به‌ژیان ده‌به‌خشینه‌وه
عادل عه‌لی
8/8/2010